 ئایا پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- ناپاک و بکوژ بووە ؟
ھەندێ لە بێباوەران پێغەمبەرمان - علیە السلام- تاوانبار دەکەن بەوەی ناپاک و بکوژ بووە ، ئەوەش دەکەنە بەلگە بە دەست خۆیانەوە کە پێغەمـبەری خوا - علیە السلام - أبا نائلة دەنێرێ بۆ کوشتنی کەعبی کوری ئەشرەفی یەھودی بە ناپاکی، دەیانەوێ بەم گومانە و بەم ناحالی بوونەیان گومان لە دلی موسولماناندا دروست بکـــەن .
پووچەل کـــردنەوەی گومانـــەکە ؛
١- بە وەفا بوون بەرامـبەر پەیمان و ئەمانـەتەکان یەکێکە لە ئاکارە ئیسلامــییەکان کە زۆر جەختی لەسەر کراوەتـەوە ، نەک ھەر ئەوە بەلکــو پێغەمـبەری خوا - علیە السلام - بەو سیفەتە جوانە ناوی دەرکــردووە لە پێش ناردنی وەکو پێغەمـبەریش ، نادۆزرێتەوە لە ژیاننامەیدا کە پەیمانێکی ھەلوەشاندبێتەوە بەرامبەر ئەو کەسەی پەیمانـی پێداوە ھەتاوەکو بەرامـبەر دەست پێشخەر نەبوبێ
پەروەردگار دەفەرمووێت { إن اللە یأمــرکم أن تؤدوا الأمانات إلی أھلـھا } ' النساء ؛٥٨ ' ، واتە ؛ پەروەردگار ' تبارک وتعالی' فەرمانتان پێ دەکات کە ئەمانەتەکان بگەرێننەوە بۆ خاوەنەکانیان .
ھەروەھا پەروەردگار ' تبارک وتعالی' دەفەرمووێت { یا أیھا الذین ءامـنوا لا تخونوا اللە والرسول وتخونوا أماناتکم وأنتم تعلمـون } ' الأنفال؛٢٧'
واتە ؛ ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه: خیانهت مهکهن له خواو له پێغهمبهر(صلى الله عليه وسلم) (بهوهی کهم تهرخهمیتان له فهرمانبهرداریاندا)، ههروهها خیانهتیش مهکهن له ئهمانهت و سپاردهکانتان که پێتان دهسپێردرێت، لهکاتێکدا که ئێوه دهزانن (ئهو کارهتان خیانهته).
ھەروەھا پێغەمـبەری خوا - علیە السلام- دەفەرمووێت { آیة المنافق ثلاث؛ إذا حدث کذب ، وإذا وعد أخلف، وإذا ائتمن خان }
واتە ؛ نیشانەی کەسی دوو روو سێ شتە ؛ ئەگەر قسەی کرد درۆ دەکات، ئەگەر پەیمان و بەلێنی دا نایباتە سەر ، ئەگەر ئەمانەتێکی لا دابنرێ ناپاکی دەدا بەرامبەری .
' صحيح البخاري كِتَابٌ : الْإِيمَانُ بَابُ عَلَامَةِ الْمُنَافِقِ.' فەرموودەی '٣٣' بەرگی'١' لاپەرە '١٦'
وەکو وتمان پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- ھیچ کاتێک دەست پێشخەر نەبووە بۆ شکاندنی پەیمان و بەلێنێک کە داویەتی ، بەلام ئەگەر کەسێک پەیمانی شکاندبێت بەرامبەری ئەوا ئەم بنچینەی بۆ بەکارھێناوە ' الجزاء من جنس العمل' پاداشت لە خودی کارەکەیە کە بەرامبەر کردوویەتی ' واتە وەکو ئەو چی کردووە وای بەرامبەر دەکرێ ' ، وەکو لە پەیمانی حودەیبیە و بنی نضیر و بنی قریظة روونــە .
٢- کوشتنی کەعبی کوری ئەشرەف وەکو ئەو بنچینەیە کە باسمان کرد ' الجزاء من جنس العمل' ، کەعبی کوری ئەشرەف یەکێک بووە لەو بێباوەرانەی کە زۆر ئازاری پێغەمـبەری خوا - علیە السلام - و ھاوەلانی دەدا ، وە ھانی گەلەکەی کە جولەکەکان بوو دەیدا بۆ ئەوەی پەیمانەکەیان لەگەل پێغەمـبەری خوا - علیە السلام- بشکێنن وە ھەروەھا ھانی بێباوەرانی دەدا بۆ جەنگان دژی موسولمانان بۆیە کوژرا چونکــە ئەوە عاقیبەتی ھەر کەسێک دەبێ کــە ستەمکار بێت و دژی حەق بێت لە دونیا پێش قیامەت تۆلەی لێ دەکرێتەوە .
———————————————
سەرچـــاوە ؛ موقع بیان الإسلام
وەرگێرانی؛ رێباز سیامـند فتاح
١٢ / ذو الحجــة / ١٤٤٠ ھجـری- ١٣/٨/٢٠١٩ زاینی .
|