 ئایا پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- بە ویستی خۆی شەرعی دەگۆری؟
بێدینـەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - بە ویست و کەیف و سەنای خۆی شەرعی گۆریوە ھەرکات ویستبـێتی و لە مەسلەحەتیدا بوبێت ھیچ سیستم و نیظامێکی دیاریکراوی نەبووە ...
پووچەل کردنەوەی گومانـەکە ؛
١- پێغەمـبەری خوا- صلی اللە علیە وسلم- لە خۆیەوە شەرع دانانێ و پاشان بیگۆرێت، چونکــە پەروەردگار دەفەرمووێت :
وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَىٰ
[النجم :٣ ]
قسه‌و گوفتاریشی (ئه‌وه‌ی که‌قورئانه) له‌ئاره‌زوو بازی و هه‌واو هه‌وه‌سه‌وه نیه
إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَىٰ
[ النجم :٤ ]
ئه‌مه‌ی که‌رای ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگا‌و وه‌حی خوای یه
بۆیە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- بۆی نەبووە و نییە کە بە ویست و ئیرادەی خۆی شت بگۆرێ ، بەلکو شوێن فەرمانەکانی پەروەردگار کەوتووە وەکو چۆن پەروەردگار دەفەرمووێت:
قُلْ مَا كُنْتُ بِدْعًا مِنَ الرُّسُلِ وَمَا أَدْرِي مَا يُفْعَلُ بِي وَلَا بِكُمْ ۖ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰ إِلَيَّ وَمَا أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ مُبِينٌ
[ الأحقاف:٩ ]
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) پێیان بڵێ: که‌من یه‌که‌م پێغه‌مبه‌رو تازه‌په‌یدابوو نیم، ناشزانم چیم به‌سه‌ر دێت، چیش به‌سه‌ر ئێوه دێت؟ ( چونکه غه‌یب زان نیم و له‌نهێنی و شاراوه‌کان ئاگادار نیم )، من ته‌نها شوێنی ئه‌و وه‌حی و نیگایه ده‌که‌وم که‌پێم ده‌گات و من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام.
٢- بوونی نەسخ بوونەوەی حوکمێک مانای دژیەکی نادا لە سروش و وەحییدا ، بەلکو گۆرینی ھەندێ لە حوکمەکانە بە گۆرینی ئەو باردۆخەی حوکمەکەی تێدا جێگیر بووە ، وە حوکمێکی شەرعی بایەخدار و گرنگی تێدایە ، ئەمەش لە پێناو بەرچاوگرتنی سوودی بەندەکانە.
٣- قورئان یەکەم کتێب نییە لە کتێبە ئاسمانیەکان کە نەسخی تێدا بێت ، بەلکو لە کتێبی پیرۆزدا لە ھەردوو پەیمانی کۆن و نوێ'ـدا نەسخی زۆر رویداوە کە زۆر زیاترە لە قورئان ، ئەوەی لە قورئاندا ھەیە زۆر کەمە بە چاو لەوان ، کتێبەکانی ئەوان پریەتی لە ئایەتی نەسخ کراو بە ئایەتی تر .
———————————————————
سەرچاوە ؛ موقع بیان الإسلام
وەرگێرانی ؛ رێباز سیامـند فتاح
١٤/ ذو الحجة /١٤٤٠ ھجری - ١٥/٨/٢٠١٩ زاینـی .
|