 هەڵوێستەیەک لەسەر چەند ژنی
پێشەوا محمدی ئەبو زەهرە دەپرسێت : یان چەن ژنی ڕەوا یان دۆستی پەنهان .پاشان دەڵێت چەند ژنی ئیسلام بەرامبەر خیانەتی ئەوروپا لە هاوسەریدا بۆیە گەر چەند ژنی قەدەغە بکەین دەبێت خیانەتی هاوسەرگیری چاوەڕوانی زیاد بوونی بکەین .
هەروەها ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە چەند ژنی لە ئاینەکانی خۆشیاندا هەیە ( مەبەستی ئاینەکانی تر وەک مەسیح ...هتد..) و کەچی بەلام کوێرانە ڕەتی دەکەنەوە ( مامۆستا محمد فوئاد هاشمی) کە زانایەکی مەسیحی بوو و دواتر موسوڵمان بوو ، دەڵێت : چەند ژنی تا سەدەی نۆزدەهەم لە ئاینی مەسیحیدا بوونی هەبوو .
لەهەموو ئەوانەش سەیر تر ئەوەیە تاکە ئاینی ئیسلامە کە چەند ژنی سنور دار کردوە و بە دادگەری سنور دار کردووە ، ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە بنچینە لە ئیسلامدا یەک ژنییە سەڕەڕای ئەوەئش دوژمنانی ئیسلام خۆیان کوێر دەکەن و دەیانەوێت بە زۆری بیسەلمێنن کە بنچینە لە ئیسلامدا چەند ژنییە وە پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە هەردەبێت دان بەوەدا بنێن کە زیانی کۆمەڵایەتی زۆری هەن .
بیفه‌وتێنن) به‌ڕاستی ئه‌و کاره سته‌مێکی گه‌وره‌یه.
وَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تُقْسِطُواْ فِي الْيَتَامَى فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء مَثْنَى وَثُلاَثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُواْ فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ذَلِكَ أَدْنَى أَلاَّ تَعُولُواْ ﴿3﴾
ئه‌گه‌ر ترسان له ئه‌نجام نه‌دانی دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ کچه بێ باوکه‌کاندا (ئه‌گه‌ر بیانکه‌نه هاوسه‌رتان، ئه‌وه واز له‌وان بێنن)، له ئافره‌تانی تر چۆن بۆتان ده‌لوێت ژن ماره بکه‌ن دوان یان سیان یان چوار (ئه‌ڵبه‌ته له‌یه‌ك هاوسه‌ر زیاتر مه‌رج و بارودۆخی تایبه‌تی خۆی هه‌یه). خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی که نه‌توانن دادپه‌روه‌ر بن (له نێوان هاوسه‌ره‌کانتاندا) با هه‌ر یه‌ك هاوسه‌رتان هه‌بێت یا ته‌نها به که‌نیزه‌ك (که دیارده‌یه‌کی کاتیه قه‌ناعه‌ت بکه‌ن)، به‌م شێوه‌یه ده‌توانن که‌مترین که‌چڕه‌وی ئه‌نجام بده‌ن و خۆتان توشی سه‌غڵه‌تی نه‌که‌ن.
النساء ٣
دادگەریش بەوە دەکرێت کە هەموو هاوسەرەکان لە پشک و ماف و خاریجی و پۆشاک و شوێنی نیشتە جێ بوون وەک بن و یەکسان بن ، وە خوای گەورە دەفەرموێت :
وَلَن تَسْتَطِيعُواْ أَن تَعْدِلُواْ بَيْنَ النِّسَاء وَلَوْ حَرَصْتُمْ فَلاَ تَمِيلُواْ كُلَّ الْمَيْلِ فَتَذَرُوهَا كَالْمُعَلَّقَةِ وَإِن تُصْلِحُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ اللّهَ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿129﴾
هه‌رگیز ئێوه ناتوانن له نێوان هاوسه‌ره‌کانتانا دادپه‌روه‌رانه ڕه‌فتار بکه‌ن هه‌تا ئه‌گه‌ر زۆریش مه‌به‌ستان بێت (به‌ڵام ئێوه هه‌رچۆنتان کردووه) نه‌که‌ن هه‌ر ڕوو له یه‌کێ بکه‌ن به ته‌واویی (وه ڕوو وه‌رگێڕن له یه‌کێکی تر به ته‌واوی) وای لێ مه‌که‌ن که: (نه ئه‌وه‌یه هاوسه‌ر داربێت، به ئه‌وه‌شه بێ هاوسه‌ر بێت) جا ئه‌گه‌ر ڕێك بکه‌ون و پارێزکار بن ئه‌وه به‌ڕاستی دڵنیا بن که خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه.
النساء١٢٩
پاشان کارنەکردنە بە یاسا خوداییەکان و دانانی ڕێسای زەمینی لە جێگەیاندا جگە لە ئەنجامی نەخوازراو و زیان بەخش و داڕمانی ڕەوشت و بەها بەرزەکان هیچی تری لێ پەیدا نابێت ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە ئەو کۆمەڵگایانەی یاسای خودا بەڕێسا و زەمینیەکان گۆڕیوە ، لە ڕوی پێشکەوتنی مادییەوە سەرکەوتو بوون ئەوروپا باشترین بەڵگەیە و ئەو وێنایەی بەرجەستە کردووە پێشکەوتنی مادیی و داتەپینی ڕەوشت بەها بەرزەکان
لە دوو ڕوی مەنتیقدا ئەمانە دەخەینە ڕوو :
یەکەم: ئایا ئەو یاسایانە سوودی هەیە یان زیان ؟
بۆ نمونە: زینا کە لەشوێنی چەند ژنیدایە ، مەی خواردنەوە قەدەغە کردنی تۆڵەی دادگەرانە ( القصاص ) قەدەغە کردنی تەڵاق .
دووەم : ئایا دەتوانی بە کرداریش ئەو حوکمانە جێبەچێ بکەن بۆ نمونە ئەگەر کەسێک زلەیەکی لە رومەتی چەپتدا ڕومەتی ڕاستیشی بۆ ڕاگریت یاخوود رەهبانیەت ژن نەهێنان و شوو نەکردن ...هتد .. ئگەر ئەو یاسایانە سوودیان بۆیان هەبێت و بتوانن جێبەجێیان بکەن ئەوە دیارە هەر یاسا خوداییەکانن و بێگومان سود بەخشن بەڵام ئەگەر وانەبێت بێگوومان دەسکاری کراو و گۆڕاون و لەیاسای خودای بونەتە ڕێسای زەمینی .
خوای پەروەردگار دەفەرموێت :
وَمَا مِن دَآبَّةٍ فِي الأَرْضِ وَلاَ طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلاَّ أُمَمٌ أَمْثَالُكُم مَّا فَرَّطْنَا فِي الكِتَابِ مِن شَيْءٍ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ ﴿38﴾
الا‌نعام ٣٨
هیچ زینده‌وه‌رو گیانله‌به‌رێك نییه به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات، یا باڵنده‌یه‌ك که باڵه‌کانی بفڕێت و ئه‌وانیش ئوممه‌ت و گه‌لێك نه‌بن وه‌ك ئێوه، (دڵنیابن) هیچ شتێك نیه پشت گوێمان خستبێ له کتێبه (تایبه‌تی یه‌که‌دا) که (لوح المحفوظ)ه له‌وه‌ودوا هه‌رهه‌موو ئه‌وانه کۆده‌کرێنه‌وه لای په‌روه‌ردگاریان (بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێن و هه‌موو که‌س مافی خۆی وه‌رگرێت یا تۆڵه‌ی ڕه‌وای لێ بسه‌نرێته‌وه).
محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێ
لا: ۱٥٥-۱٥۸
|