 وەلامـدانەوەی گومانـەکان لەسەر پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم
بێباوەران دەلێن کە پێغەمـبەری خوا علیە السلام لە خۆیەوە شەرعـی داناوە کە لەگەل کۆمەلگاکەی دەگونـجا ، لەوانەش زەکاتی داناوە بۆ ئەوەی بە زۆر مال و سامان لە دەولەمەندەکان بسەنێ و بیدات بە ھەژارەکان ، وە دەشلێن ئەم شەریعەتەی زەکاتەی دوور نیە لە گاور و جولەکەوە وەریگرتبێت ..
پووچەلکردنـەوەی گومانـەکە ؛
١- کۆمەلگای عەرەبی پێش ھاتنـی پێغەمـبەری خوا - علیە السلام - جیاوازیەکی چینایەتی زۆری تێدابوو ، تێیدا دەولەمەند زیاتر دەولەمەند و ملھور دەبوو ، وە فەقیریش زیاتە چەوساوە و زەلیل دەبوو ، ئەسلەن ئەوکات باسی زەکاتیش نەبوو کەوایە چۆن دەکرێ زەکات رێگرییەک بوبێ لە سروشتی ئەوکاتـەی کۆمەلگا ؟
٢- خودی زەکات لە مەککە فەرز نەکرا بەلکـو لە مەدینە لە سالی دووەمی کۆچی پێغەمـبەری خوا - علیە السلام- فەرز کرا ، ئایا دەکرێ لەم سات و وەختەی فەرز کردنیدا کەسێک بێت و بلێ بۆیە زەکات دانراوە تاوەکو ھاوکاری ھەژارە بێبەشەکانی مەککە بدا ؟
٣- پێغەمـبەری خوا- صلی اللە علیە وسلم- لە خۆیەوە شەرعی بۆ گەلەکەی دانەدەنا تاوەکو خوای گەورە فەرمانی پێ نەکردایە ، وە داری ھەرەشەکردن و لێپێچینەوە و ئاگری نەگرتبووە دەستیەوە بۆ ئەوەی ببێتە ھۆکاریک بۆ خستنە سەری پالەپەستۆی رۆحی و جێبەجێکردنی ئەوەی لە خۆیەوە بە شەرع داینابێ !
٤- کـەسێک وەستابێ بۆ تێگەشتن لە ئامانجەکانی پەروەردگار لەوەی زەکاتی بە شەریعەت داناوە لە رویەکەوە ، وە لە روویەکی ترەوە خوێنەری ئەو شوێنەوارانەی ئەم حوکمـە بێت لە کۆمەلگای موسولمانانا ئەوا بێگومان دلنیایی بۆ دروست دەبێ لەوەی زەکات شەریعەتێکە لەلایەن پەروەردگارەوەیە ، ھیچ مرۆڤێک بەشدار نیە تیایدا کەم بن یا زۆر ، پێغەمـبەر بێت یا جگە لە پێغەمـبەر .
٥- ھەمـوو دینە ئاسمانـییەکان و ئەوەشی تیایەتی لە حوکم و شەریعـەت کە پەروەردگار بە وەحیی ناردویەتی بۆ ھەلگرانی ھەمووی لەلایەن پەروەردگارەوەیە ' جل جلالە ' ، کەوایە مانای ئەوە دەدات بنچینەیەکە یەک بنچینەیە ، ھیچ کێشەیەک نیە کە ھەندێ جار کۆمەلە شتێ ببینین لە دوو دیندا یا زیاتر ھەبێت ، چونکە ھەردووکی لە یەک چرا و سەرچاوەوە دەرچووە ، بەلام ئەم لێکچوونە دەبێتە ھۆی دلنیاکردنەوەی شەریعەتی پێشووتر ، وە جێگیرکردنی شەریعەتی دواتر ، بە تایبەتی تر کە زیاتر روونکردنەوەی دابێت وەک لە شەریعەتی پێش خۆی .
——————————
سەرچاوە ؛ موقع بیان الإسلام
وەرگێرانی ؛ رێباز سیامــند فتاح
٦/ ذی الحجــة / ١٤٤٠ ھجری - ٧/٨/٢٠١٩ زاینـی
|