بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
روونکردنەوەی گومانەکان
 هەڵوەستەیەک لەسەر سەرانە (الجزییە)
17/07/2020
بینین: 2089

لَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ ﴿8﴾
(دڵنیاش بن) که‌ خوا جڵه‌وگیری ئه‌وه‌تان لێناکات که‌ چاکڕه‌فتارو دادپه‌روه‌ر بن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که‌ جه‌نگیان دژ نه‌کردوون و دژایه‌تی ئاینیان نه‌کردوون و له‌ شوێنه‌وارتان ده‌ریان نه‌کردوون، چونکه‌ به‌ ڕاستیی خوا دادپه‌روه‌رانی خۆشده‌وێت. الممتحنە (٨)

پێغەمبەری خواﷺ فەرمویەتی هەرکەسێک ستەم لە پەیمان بەستوویەک بکات یان مافی بخوات یان زیاد لە هێزی خۆی کاری پێبکات یاخوود بەبێ ارەزووی خۆی شتێکی لێوەربگرێت ئەوا من لە ڕۆژی قیامەتدا نەیاری ئەوم .
هەروەها فەرموویەتی ( من اذی ذمیا فآنا خصمە) رواە الخطیب عن ابن مسعود واتە : هەرکەسێک پەیمان بەستوویەک سزا بدات ئەوا من نەیاریم.
یەکەم: پێناسەی سەرانە:
سەرانە (الجزیە) باجێکی کەمە ، کە ئیسلام لەسەر ناموسوڵمانانی داناوە، لە نبچینەی ( ج ز ی ) داتاشراوە ، عەرەب دەڵێت: جزی ، یجزﻱ ، کاتێک لە بەرانبەر خزمەتێکدا کەسێک پاداشت دەکەی هەرچی الجزیە لەسەر وەزنی فعلە یە و لە (مجازا‌ه) ەوە وەرگیراوە بە واتای : لە پاداشتی هێمنی و ئاسایشدا ئەو بڕە پارەیە دەبەخشن .
ئەو وشەیە بە سادەی خۆی بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر ئەوەی ئیسلام بە زەبری شمشێر فەرز نەکراوە و هیچ کەسێک ناچار نەکراوە ببێتە موسوڵمان ، بەڵکوو هەرکەسێک ئازادی تەواوی هەیە لە هەڵبژاردنی بیر و باوەڕی خۆی بۆیە پەرستگاکانی خاوەن ئاینەکانی تر وەک خۆی مابوونەوە و ئازادانە خەریکی ڕێو ڕەسم و دروشمە ئاینیەکانی خۆیان بون .

دووەم : ئەندازەی سەرانە :
لەوانەیە زۆرکەس واتێبگەن ئیسلام بۆیە سەرانەی لەسەر ناموسوڵمان داناوە تاکووبۆ ڕزگار بوون لەسەرانە ببنە موسوڵمان ..
بەڵام ئەو کەسانەی ئەو جۆرە قسانە دەکەن چەند شتێکیان لێ ون بووە ، خوا یاربێت بەکورتی دەیانخەینە ڕوو :
١.ئەندازەی سەرانە بۆ هەر کەسی ئازاد تەنها دینارێکە بۆ هەر ساڵێک لە کاتێکدا مرۆڤی موسوڵمان لەهەموو ساڵیکدا دەبێت لە سەدا ٢.٥ زەەکاتی ماڵ و سامانی بدات ... کە لەوانەیە بگاتە چەند ئەوەندەی ئەوە .
٢. سەرانە لەسەر ئافرەت پێویست نەکراوە ، لە کاتێکدا ئافرەتی موسوڵمان لەسەری پێویستە زەکات بات .
٣.سەرانە لەسەر بچوک پێویست نەکراوە هەرچەنە ماڵ و سامان و میراتیشی بۆ مابێتەوە بە شێوەیەکی دی .
٤. ئەوانەی سەرانە دەدەن لە خزمەتی سەربازی دەبوردرێن .
٥. سەرانە تەنها لەسەر ئەو کەسانە پێویست کراوە کە توانای مادییان هەیە. بەمەش هەژار و نەدار ناگرێتەوە.
تەنانەت ئەو کەسەی هەژارە نەک سەرانە نادات بەڵکوو لەخانەی موسوڵمانان پارەی پێدەدرێت .
عومەری کوڕی خەتاب ( خوا لێی ڕازی بێت ) بەلای پیرە پیاوێکی پەیمان بەستوودا دەڕوات کە لەبەردەم دەرگای خەڵک خەریکی سواڵ کردن بوو ، ئەویش پێی گووت بەڕاستی ئەوە دادپەروەری نیە ئەگەر ئێمە لە گەنجێتیدا سەرانەمان لێوەرگرتبیت و لە پیریشدا وازت لێبێنین ... پاشان بردییە خانەی سامانی موسوڵمانان و بە ئەندازەی پێویستی پارەی پێدا .
٦.لەسەر پەککەوتە و نەخۆشی درێژ خایەن و خاوەن پێداویستی تایبەتی وەک (نابینا) ...هتد..پێویست نەکراوە .
٧. سەرانە لە بەرمبەر ئەو خزمەت گوزاریانە وەردەگیرێت کە دەوڵەت پێشکەشی دەکات .
٨. سەرانە لە ڕاهیب و ئەوانەی لە خەڵوەتدان بۆ خواپەرستی وەرناگیرێت ( بەڵام بۆ ئەوانەی لە خەڵوەتدا نین زانایان ڕای جیاوازیان هەیە ).
.
.
.محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی
لا: ۱۳٤-۱۳۷

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه