 په‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی وا گومان ده‌بات كه ئه‌هلی سوننه‌ت پێغه‌مبه‌ریان صلی الله علیه وسلم خۆش ناوێت و ڕقیان لێیه‌تی
به‌ڕاستی قسه له‌سه‌ر ئه‌مه دوورودرێژه و لق‌وپۆپی زۆری لێ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م كه لێره‌دا كاركی گونجاو بێنم و باسی بكه‌م ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه پێشه‌وا ابن القیم ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له پارچه هۆنراوه به‌ناو بانگه‌كه‌یدا به ناوی 0(النونیه) باسی ده‌كات كه ئه‌هلی بیدعه و داهێنراوه‌كان تۆمه‌ت ده‌ده‌نه پاڵ ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت به‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ریان خۆش ناوێت و ڕقیان ده‌بێته‌وه لێی! یان له پله‌وپایه و ڕێزی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌م له زۆر شوێندا دهخنرێته گوێی كه‌سانی بیدعه‌چی و ناحه‌ز به ئه‌هلی سوننه‌ت، كه بێ گومان ئه‌مه بوختان و درۆیه‌كی گه‌وره‌یه و به‌ناهه‌ق ده‌خرێته پاڵ ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت. جا ابن القیم به چه‌ند دێڕه هۆنراوه‌یه‌كی جوان و پڕمانا وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه و ده‌مكوتیان ده‌كات. حه‌قیقه‌ت و كرۆكی ته‌وحیدی تێدا ڕوون ده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها ڕاسته‌قینه‌ی جیاوازیی نێوان هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌شی تێدا ڕوون ده‌كاته‌وه.
ده‌ڵێت:
قالوا تنقصتم رسول الله واعجباً لهذا البغي والبهتان
عزلوه أن يحتج قط بقوله في العلم بالله العظيم الشان
عزلوا كلام الله ثم رسوله عن ذاك عزلاً ليس ذا كتمان
وه به‌رده‌وام ده‌بێ له ڕوونكردنه‌وه‌ی قسه‌كانیان له سیفات و شتانی دیكه‌شدا و تاكو ده‌ڵێ:
الرب رب والرسول فعبده حقاً وليس لنا إله ثان
فلذاك لم نعبده مثل عبادة الر حمن فعل المشرك النصراني
كلا ولم نغل الغلو كما نهى عنه الرسول مخافة الكفران
لله حق لا يكون لغيره ولعبده حق هما حقان
لا تجعلوا الحقين حقاً واحداً من غير تمييز ولا فرقان
ئه‌وانه هه‌قیان تێكه‌ڵاو كرده‌وه‌و مافی خوایان داوه به پێغه‌مبه‌رو پێیان ڕه‌وا بینیوه:
فالحج للرحمن دون رسوله وكذا الصلاة وذبح ذي القربان
وكذا السجود ونذرنا ويميننا وكذا متاب العبد من عصيان
وكذا التوكل والإنابة والتقى وكذا الرجاء وخشية الرحمن
وكذا العبادة واستعانتنا به إياك نعبد ذاك توحيدان
مانای ئه‌مه دووانه دوو ته‌وحیدن:
وعليهما قام الوجود بأسره دنيا وأخرى حبذا الركبان
وه هه‌روه‌ها ته‌سبیح و ته‌هلیل و ته‌كبیر هه‌موویان مافی په‌روه‌ردگارمانن، پاشان ده‌ڵێ:
لكنما التعزير والتوقير حق للرسول بمقتضى القرآ‌ن
والحب والإيمان والتصديق لا يختص بل حقان مشتركان
خۆشه‌ویستی و باوه‌ڕ پێ هێنان و به ڕاستگرتن هاوبه‌شن بۆ به‌نده له نێوان خوا‌و پێغه‌مبه‌ردا.
هذه تفاصيل الحقوق ثلاثة لا تجهلوها يا أولي العدوان
تاكو ده‌ڵێ:
ونظير هذا قول أعداء الـ ـمسيح من النصارى عابدي الصلبان
إنا تنقصنا المسيح بقولنا عبد وذلك غاية النقصان
لو قلتمُ ولد إله خالق وفَّيتموه حقه بوزان
وكذاك أشباه النصارى مُذّ غلوا في دينهم بالجهل والطغيان
صاروا معادين الرسول ودينه في صورة الأحباب والإخوان
فانظر إلى تبديلهم توحيده بالشرك والإيمان بالكفران
وانظر إلى تجريده التوحيد من أسباب كل الشرك بالرحمن
واجمع مقالتهم وما قد قاله واستدع بالنقاد والوزان
عقل وفطرتك السليمة زن هذا وذا لا تطغ في الميزان
فهناك تعلم أي حزبينا هو الـ ـمتنقص المنقوص ذو العدوان
واته: ئه‌زانی كه كێ له ماف و ڕێز‌و پله‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌هلی سوننه‌ت یان ئه‌وانه، تاكو ده‌ڵێ:
والله أمركم عجيب معجبٌ ضدان فيكم ليس يتفقان
ده‌ڵێ: ئێوه دوو شتان تێایه، یه‌كه‌م: ئێوه‌ن كه زیاده ڕه‌ی ئه‌كه‌ن له پێغه‌مبه‌ردا، دوو كارتان به له خۆتان كۆ كردۆته‌وه:
تقديم آراء الرجال عليه مع هذا الغلو فكيف يجتمعان
كفرتم من جرد التوحيد جهــ ـلاً منكم بحقائق الإيمان
لكن تجردتم لنصر الشرك والـ ـبدع المضلة في رضا الشيطان
وه دووه‌میش: ئێوه‌ن كه بیر‌و ڕای پیاوان و مه‌زهه‌ب و په‌یڕه‌وو شێخه‌كان پێش فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ئه‌خه‌ن، ئه‌مه‌ش له حاڵ و ههڵسو كه‌وتیان ناسراوه، له گه‌ڵ ئهوهشدائهیكهن خوا‌و مافی خوایه‌تی پێ ئه‌دان، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له ئاسا‌و پاشماوهكانیشی، جا ئه‌ڵێ: ئێوه چۆن ئه‌م و ئه‌وو له یه‌ك ئه‌ده‌ن و كۆیان ئه‌كه‌نه‌وه؟ ده‌ڵێ:
والله لم نقصد سوى التجريد للـ ـتوحيد ذاك وصية الرحمن
ورضا رسول الله منا لا غلوا الشرك أصل عبادة الأوثان
والله لو يرضى الرسول دعاءنا إياه بادرنا إلى الإذعان
والله لو يرضى الرسول سجودنا كنا نخر له على الأذقان
والله ما يرضيه منا غير إخلاص وتحكيم لذا القرآ‌ن
ولقد نهى ذا الخلق عن إطرائه فعل النصارى عابدي الصلبان
ولقد نهانا أن نصير قبره عيداً حذار الشرك بالرحمن
ودعا بألا يجعل القبر الذي قد ضمه وثناً من الأوثان
تا كۆتایی ئه‌و خاڵه گرنگانه‌ی كه له‌م هۆنراوه‌یه‌دا ڕوونی كردۆته‌وه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ، كه ئێمه بوارمان نیه لێره‌دا هه‌موو هۆنراوه‌كه بخه‌ینه ڕوو به‌مه‌نده ده‌وه‌ستین.
داوا ئه‌كه‌ین له په‌روه‌ردگارو ئه‌پاڕێینه‌وه كه هیدایه‌تمان بدات و ڕێیمان بۆ ڕۆشن بكاته‌وه، وه گومڕاو سه‌ر لێشێواوانی موسڵمانان هیدایه‌ت بدات بۆ ناسینی خۆشه‌ویستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم)، خۆ به‌ستنه‌وه به سوننه‌ته‌كه‌یه‌وه، شوێن كه‌وتنی ڕێنومایی و فه‌رمووده‌كان و ژیان و حاڵی، به‌ڕاستی ئه‌و بیسه‌رو وه‌ڵامده‌ره.
|