 په‌یمانی حوده‌یبییه و ناردنی نامە بۆ دەسەڵاتدارانی جیهان
په‌یمانی حوده‌یبییه‌و
نامه‌كانی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ]
په‌یمانی حوده‌یبییه :
له ساڵی شه‌شه‌می كۆچی‌دا پێغه‌مبه‌ر [ (صلى الله عليه وسلم) ] به ئومێدی عه‌مره كردن به‌ره‌و مه‌ككه ته‌شریفی برد ، به‌ڵام خه‌می ئه‌وه‌ی بوو كه قورِهیش رێی لێ بگرێت ، بۆیه داوای له دۆڵنشینهكانیش كرد كه له خزمه‌تیدابن و ئه‌وانیش بێنه حه‌ج ، ئینجا ئاژه‌ڵی قوربانی خسته پێش خۆی و به‌ره‌و مه‌ككه كه‌وته رێ تا خه‌ڵكی بیبینن و بزانن كه نیازی جه‌نگی كه‌سی نیه‌و مه‌به‌ستی ته‌نها حه‌ج كردنه‌كه‌یه ..
كه گه‌یشته عه‌سه‌فان ، قورِهیش زانی و كه‌وته خۆساز كردن بۆ رێ گرتنی ، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر رێرِهوی خۆی تا گه‌یشته شوێنێ پێی ده‌وترا حوهدهیبیه ، له‌وێ فه‌رموی كه ئه‌گه‌ر قورِهیش ئهمرِۆ داوای هه‌ڵوێستێك بكات كه سیله‌ی روحم و خزمایه‌تی تێدا بێت من ئاماده‌ییم ..
پاشان قورِهیش دوو پیاوی نارده خزمه‌تی كه له لایه‌كه‌وه بزانن مه‌به‌ستی له ته‌شریف هێنانه‌كه‌ی چییه‌و له لایه‌كی تریشه‌وه حه‌زه‌ری ئه‌وه‌ی بده‌نێ كه نه‌كا نیازی وا بێت بێته ناو شاری مه‌ككه‌وه !! دوو كابراكه هاتن و گهرِانهوه ناو قورِهیش و زۆریان وه‌سفی خۆشه‌ویستی ئه‌سحابه‌كان بۆ پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا [ (صلى الله عليه وسلم) ] كرد ، ووتیشیان كه محمد [ (صلى الله عليه وسلم) ] نایه‌وێت شهرِ به‌رپا ببێت .. دوا به دوای ئه‌وان پێغه‌مبه‌ریش (ێلى الله علیه وسلم) سه‌ییدنا عوسمانی كورِی عه‌ففانی نارده لای قوره‌یش تا دانوستان ( مفاوه‌زات ) یان له‌گه‌ڵدا بكات ، تا رێی بده‌ن عه‌مره بكات .. به‌ڵام سه‌ییدنا عوسمان زۆر لایان مایه‌وه‌و له گهرِانهوهی دوا كه‌وت ، تا وا گومان برا كه شه‌هیدیان كردووه ، بۆیه یاوه‌رانی بهرِێز له بن سێبه‌ری دره‌ختێكدا له‌وێ هه‌موو به‌یعه‌تیان به پێغه‌مبه‌ردا [ (صلى الله عليه وسلم) ] بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی خوێنه‌كه‌ی .. ئه‌ویش به‌یعه‌تی لێ وه‌رگرتن كه له پێناوی خوادا بجه‌نگن و له كاتی رووبهرِوو بوونه‌وه‌دا هه‌ڵنه‌یه‌ن ، ئه‌م بهیعهتهش پێی ده‌وترێت به‌یعه‌تی رزوان ..
پاشان قوره‌یش سوهه‌یلی كورِی عه‌مری نارده خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر [ (صلى الله عليه وسلم) ] بۆ دانوستان ، ئیتر له حوده‌یبیه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵی گرنگ رێكه‌وتن له‌وانه تا ده ساڵ شهرِ له نێوانیاندا روو نه‌دات ، هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك له لای قورِهیشیهكانهوه بێ ره‌زامه‌ندی كه‌سوكاری هاته ریزی موسوڵمانانه‌وه وه‌ری نه‌گرن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له لای موسوڵمانانه‌وه كه‌سێك بچێته ریزی قورِهیش ئه‌وان بێ ره‌زامه‌ندی كه‌سوكاری وه‌ری بگرن ! هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر تیره‌و هۆزێكیش بیه‌وێت ببێته هاوپه‌یمانی قوره‌یش یان موسوڵمانان بۆیان هه‌بێت ببن .. ئیتر هۆزی به‌كر بوونه هاوپه‌یمانی قوره‌یش و هۆزی خوزاعهش بوونه هاوپه‌یمانی پێغه‌مبه‌ر [ (صلى الله عليه وسلم) ] ئه‌م رێكه‌وتنه له مێژودا به په‌یمانی حوده‌یبیه به‌ناوبانگ بوو .
ئینجا پێغه‌مبه‌ر [ (صلى الله عليه وسلم) ] قوربانی كرد‌و به راوێژی ئوم سه‌له‌مه‌ی خێزانی سه‌ری تاشی و موسوڵمانانیش به دوایدا سه‌ریان تاشی و كه‌وتنه سهربرِینی قوربانیه‌كانیان ، و ئه‌وانه‌ی له هه‌ندێ برِگهی رێكه‌وتنه‌كه‌ی حوده‌یبیه توره بووبوون ـ كه پێیان وابوو مهغدوربوون و ته‌نازولیان بۆ قوره‌یش تێدا كردووه ـ هێدی بوونه‌وه .. ئینجا موسوڵمانان به پێشه‌وایه‌تی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ریان [ (صلى الله عليه وسلم) ] به‌ره‌و مه‌دینه گهرِانهوه ، خوای گه‌وره‌ش له رێگا سوره‌تی فه‌تحی بۆ نارده خوراه‌وه كه له سه‌ره‌تایه‌وه باسی فه‌تحی مه‌ككه ده‌كات و ده‌فه‌رموێ : [ (إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًا مُّبِينًا ) الفتح ] / 1 واته ئێمه رزگاركردنی مه‌ككه‌مان به ئاسانترین شێوه پێ به‌خشیت !
بۆ ساڵی دوایی پێغه‌مبه‌ر [ (صلى الله عليه وسلم) ] به پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ی حوده‌یبیه ته‌شریفی هێنا بۆ مه‌ككه بۆ عه‌مره كردن ، واته ساڵی حه‌وته‌می كۆچی ، كه سێ رۆژ له مه‌ككه مایه‌وه‌و ئینجا ته‌شریفی برده‌وه بۆ مه‌دینه ..
له‌م په‌یمانی حودهیبیهوه ده‌رده‌كه‌وێت كه پێغه‌مبه‌ری سه‌ردارمان [ (صلى الله عليه وسلم) ] چه‌ند سوور بووه له‌سه‌ر ئاشتی و ئه‌مان ، له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه له خزمهتیداو هه‌بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كاریگه‌ره‌ی كه هه‌یبوو هه‌ندێك مه‌رجی قوره‌یشی قبوڵ كرد كه وه‌كو ته‌نازول وابوو له كۆمه‌ڵێك مافی ئاسایی خۆی و موسوڵمانان ، یان راگرتنی شهرِو ئه‌مان دان به یه‌كتری بۆ ماوه‌ی ده ساڵ !! به‌ڵام ئه‌مانه هه‌موو بۆ ئیسلام و موسوڵمانان خێره‌وه‌ده‌ر بوون ، چونكه دواتر زۆر كه‌س له قورِهیش هه‌ڵده‌هات و ده‌هاته ریزی موسوڵمانانه‌وه ، بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك له ته‌ره‌فی موسوڵمانانه‌وه بچێته ریزی قورِهیشهوه ! یان ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ست قورِهیش هه‌ڵاتن و لای پێغه‌مبه‌ریش [ (صلى الله عليه وسلم) ] وه‌رنه‌گیران ! دوای كۆبوونه‌وه‌یان له كه‌نار ده‌ریای سوور ، مه‌فره‌زه‌ی خۆیان پێك هێناو نابینا ده‌چوونه سه‌ر رێی كاروانی قورِهیش تا قورِهیش ناچاربوو داوا له پێغه‌مبه‌ری نازدار [ (صلى الله عليه وسلم) ] بكات لای خۆی وه‌ریان گرێت ! ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مۆر كردنی په‌یماننامه‌كه خۆی له‌خۆیدا ئیعتیرافێكی ئاشكرا‌و راشكاوی قوره‌یش بوو به هه‌بوونی لایه‌نێكی ئیسلامی كه پێشتر نكوڵی له هه‌بوونی ده‌كرد ، به‌ڵام وا ئێستا ناچاره رێكه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵدا مۆر بكات ، ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی سیاسی گه‌وره‌و گرنگ بوو ..
نامه‌كانی پێغه‌مبه‌ر [ (صلى الله عليه وسلم) ]
بۆ پاشاكانی ئه‌و سه‌رده‌مه
پێغه‌مبه‌ر [ (صلى الله عليه وسلم) ] وویستی ئه‌و هه‌له‌ی كه له ماوه‌ی بێ ده‌نگی و بێ جه‌نگی وئهمانهكهی په‌یمانی حوده‌یبیه ده‌ستی كه‌وتبوو بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ی بقۆزێته‌وه‌و بكه‌وێته بڵاو كردنه‌وه‌ی دینه‌كه‌ی ، بۆیه وه‌ك داعیهكانی خۆی به تیره‌و هۆزه‌كاندا بڵاو كرده‌وه بۆ خۆشی وویستی شێوازێكی نوێ داهێنێت ! ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه نامه‌ی نارد بۆ پاشا‌و سه‌رۆكه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و هه‌موویانی یه‌ك به یه‌ك بانگهێشتی ئیسلامه‌تی كرد تا موسوڵمان ببن ! هیوای پێكانی دوو مه‌به‌ست بوو : موسوڵمان بوونی خۆیان یان موسوڵمان بوونی گه‌له‌كانی به‌رده‌ستیان ! ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه ، خۆ ئه‌گه‌ر موسوڵمانیش نه‌بن ئه‌وا بانگه‌وازی ئه‌وه‌یان پێ ده‌گات كه دینێكی نوێ هه‌یه خه‌ڵكی بۆ یه‌كخواپه‌رستی بانگ ده‌كات و یه‌كسانی و ئاشتی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ده‌وێت .. ئه‌مه‌ش گه‌یاندنی په‌یام و ئیقامه حوججه‌یه .. له‌و كه‌سانه‌ی كه جه‌نابیان نامه‌ی بۆ ناردن :
1ـ نه‌ججاشی حاكمی حه‌به‌شه ، كه نامه‌كه‌ی به ده‌ستی عه‌مری كورِی ئومه‌ییه‌ی الزهمری دا نارد ، نه‌ججاشیش به نامه‌كه موسوڵمان بوو ( ریوایه‌تێكیش هه‌یه ده‌ڵێ موسوڵمان نه‌بوو ) ..
2ـ هیره‌قلی قه‌یسه‌ری رۆم ، كه له شام بوو نامه‌كه‌ی به ده‌حیه‌ی كورِی خه‌لیفه‌ی الكیلبیدا بۆ نارد .
3ـ ئهپروێزی كیسرای فارس ، نامه‌كه‌ی به عبدالله‌ی كورِی حوزافه‌ی السسههمیدا بۆ نارد ، به‌ڵام ئه‌و تاغووته نامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری [ (صلى الله عليه وسلم) ] درِاند ، بۆیه پێغه‌مبه‌ریش ( [ صلى الله عليه وسلم) ] دوعای لێ كرد كه خوای گه‌وره ده‌وڵه‌ت و موڵكی پارچه پارچه كات ، واشی لێ كرد ! ،
4ـ مقهوقسی گه‌وره‌ی قیبتیهكانی میسر ، نامه‌كه‌ی به حاتهبی كورِی ئه‌بو بهلتهعهدا بۆ نارد ، به رێزه‌وه وه‌ری گرت و كۆمه‌ڵێك دیاری نارده‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر [ (صلى الله عليه وسلم) ] له‌وانه‌ش جاریه‌یه‌ك بوو كه ناوی ماریه‌ی قیبتی بوو ، دوایی بووه خێزانی پێغه‌مبه‌ر [ (صلى الله عليه وسلم) ] و ئیبراهیمی لێ بوو ..
له نامه‌ی هه‌ندێكیاندا پێغه‌مبه‌ر [ (صلى الله عليه وسلم) ] ئه‌و ئایه‌ته‌ی تێدا نوسیبوو كه ده‌فه‌رموێ : [ (قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْاْ إِلَى كَلَمَةٍ سَوَاء بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلاَّ نَعْبُدَ إِلاَّ اللّهَ وَلاَ نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلاَ يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضاً أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللّهِ فَإِن تَوَلَّوْاْ فَقُولُواْ اشْهَدُواْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ ) ] ئالی عیمران / 64 واته : ئه‌ی خاوه‌ن په‌یامانی ئاسمانی ، وه‌رن به‌ده‌م بانگه‌وازو به‌رنامه‌یه‌كه‌وه كه پارسه‌نگیی نێوان ئێمه‌و ئێوه‌ی له‌خۆ گرتووه ، كه ده‌خوازێ هیچ لایه‌كمان جگه له الله هیچی تر نه‌په‌رستین ، هیچ جۆره شه‌ریكێكی له هیچ لایه‌نێكی دینداریدا بۆ برِیار نه‌ده‌ین ، با هیچ لایه‌كمان لایه‌نه‌كه‌ی تر ئه‌وه‌نده پیرۆز‌و بهفهرِو مه‌عسووم دانه‌نێین كه له جیاتی خوای گه‌وره بیپه‌رستین ! جا ئه‌گه‌ر له‌م بانگهێشته‌دا سه‌رپێچییان نواند پێیان بڵێ : ئێوه خۆتان به شایه‌ت بن كه ئێمه به موسوڵمانی ژینی خۆمان رێك ده‌خه‌ین و ئێوه‌ش شاهید بن كه موسوڵمانین و ملكه‌چی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارین ..
ئه‌م ئایه‌ته وه‌كو ده‌بینین بانگهێشته بۆ یه‌كسانی كه رێ له ئیستیغلال و خۆسه‌پاندن و چه‌وساندنه‌وه‌و خۆبه‌زلزانین ده‌گرێت ، هه‌روه‌ها بانگێشته بۆ رێزلێنانی مرۆڤ و رێگرتن له ملكه‌چ كردن و به‌ندایه‌تی بۆ غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار ، جگه له‌وه‌ی رێسایه‌كی جوانی دیبلۆماسێتی نێو ده‌وڵه‌تی تێدایه كه داوا ده‌كات په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و رێز لێك گرتنی به‌رامبه‌ریی ئوممه‌تان بنیات بنرێت ، به مانایه‌كی تر : ئه‌گه‌ر شۆرشێك سه‌ركه‌وت و ده‌وڵه‌تی خۆی دروست كرد ـ مادام دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشتی ده‌وێت ـ پێویسته ئیعتیرافی پێ بكرێت ، ئه‌میش داوا ده‌كات كه وه‌رن په‌یامی دینه‌كه‌مان وه‌رگرن ، ئه‌گه‌ر نا وا ئێمه به موسوڵمانی ژینی خۆمان رێك ده‌خه‌ین و ئێوه‌ش شاهید بن كه موسوڵمانین ..
|