بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە شاری مەدینە
 دەمە قاڵە کردنی بێباوەران لەگەڵ پێغەمبەردا
19/10/2019
بینین: 1523

یەکەم: لە عائیشەوە رضی اللە عنە دەفەرموێت  کاتێک سورەتی [ عبس و تولی] هاتە خوارەوە ڕووداوەکەی بەم شێوەیە بوو : سەبارەت بە نابینایەک هاتە خوارەوە کە ناوی (عبداللە کوڕی ئوم مەکتوم) رضی اللە عنە دەهاتە خزمەتی پێغەمبەری خوداﷺوە یەکێ لە سەرکردەکانی قوڕەیشی لابوو کە ناوی [ئوبەی کوڕی خەڵەف] وە رووی کردبوە ئەو سەرکردەیە و زۆر بە هیوا بووکە موسوڵمان ببێت،قسەی بۆ دەکرد ئەویش زوو زوو دەیوت : ئەی موحەمەد فێرم کە لەوەی خوا فێری کردویت ، بەڵام پێغەمبەرﷺحەزی دەکرد ئەو بێ باوەڕە موسوڵمان بێت چونکە زۆر دەوڵەمەند و بەناو بانگ بوو وە گۆڕانکاریەکی زۆر ڕوی دەدا بە موسوڵمان بونی ئەو پیاوە ،بەڵام ئوم مەکتومیش چاوی نابینێت ئەوە نازانێت بۆیە هەر دەیوت :محەمەد فێرمکە بەم شێوەیە ئەمەندەی وت : ئەی محەمەد فێرم بکە تا پێغەمبەرﷺبێزار بوو، وە ڕوی لێ وەرگێڕاوە وە ئەو جێگەیەشی بەجێ هێشت و پاشان خوای گەورە ڕەخنەی لە پێغەمبەرﷺگرت و ئەو ئایەتانەی لەسەر دابەزاند کە دەفەرموێت  عَبَسَ وَتَوَلَّى...۱] (عبس) وە دەری خست کە نابینایەکی موسئڵمان لای خوا زۆر بەرزترە لە چاو ساغێکی بێ باوەڕ وە ڕونی کردەوە کە دەبێت ڕوو بکەیتە ئەو نابینایە کە بە ویستی خۆی هاتوە و داوا دەکات کە فێر بکرێت وە تۆ دەبێت پشت هەڵبکەیت لەو بێباوەڕە کە دانیشتوە و بە وردی قسەی بۆ دەکەیت تەنها لەبەر ئەوەی قەناعەت بکات کەواتە : سەرکەوتنی ئاینی خوا بە هەژارەکان وەک پێغەمبەرﷺ دەفەرموێت :[هل تنصرون و ترزقون الا بضعفائکم] واتە: خوا رزقتان زیاد دەکات یان سەرکەوتنتان پێ دەبەخشێت خۆ بە هۆی بەهێزەکانتانەوە نیە بەڵکو بەهۆی موسوڵمانە لاوازە هەژارەکانەوە سەرتان دەخات.

دووەم: موشریکەکان دەیان وت : هەق ئەگەر هەق بێت دەبو پیاو ماقولان دوای بکەوێت نەک هەژار و چەوساوەکان کە نەفامن و نەزانن هەق چۆنە . بۆیە موشریکەکان وایان دەزانی کە هەق تەنها دەبێت پیاو ماقولان و دەوڵەمەند و گەورەکان لەگەڵدا بێت ئینجا پێی دەوترێت هەق بۆیە موشریکەکان دەیان وت [وَقَالُوا نَحْنُ أَكْثَرُ أَمْوَالا وَأَوْلادًا وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ۳٥] (سبٲ) واتە: ئێمە سامانمان لەوان زیاترە کوڕمان لەوان زیاترە چۆن دەبێت لە ئێمە باشتر بن وە دەیان وت : [ وَقَالُوا لَوْلا نُزِّلَ هَذَا الْقُرْآنُ عَلَى رَجُلٍ مِّنَ الْقَرْيَتَيْنِ عَظِيمٍ .۳۱] (الزخروف)واتە: ئەو قورئانە گەر ڕاست بوایە دەبوو دابەزایە بۆ سەرکردەی مەککە کە وەلیدی کوڕی مەغیرە یان بۆ عوروەی کوڕی مەسعودی سەقەفی کە سەرۆکی تائیفە نەک دابەزێت بۆ نەخوێنەوارێکی بێ دایک و باوک ، وە دەیان وت [ .. لَوْ كَانَ خَيْرًا مَّا سَبَقُونَا إِلَيْهِ ....۱۱] (الٲحقاف)واتە:ئەم ئاینە ئەگەر خێری تیا بووایە ئەمانە پێش ئێمە نەدەکەوتن چونکە ئێمەش ئەقڵمان هەیە و پێشیان دەکەوتین لە باوەڕ بونمان پێی وە کاتێک موسوڵمانیان بەلادا تێپەڕی رایان دەبوارد و گاڵتەیان پێ دەکردن دەیان وت: [ أَهَؤُلاء مَنَّ اللَّهُ عَلَيْهِم مِّن بَيْنِنَا ....٥۳ ] (الانعام) واتە : ئەوانەن کە خوا منەتی کردوە بەسەریاندا وە هەڵی بژاردون ڕێنمونی کردون ئەوانە مرۆڤن ئەوان بەهەشتیەکانن بەم شێوەیە زوو زوو دەیان وت 😞 قَالُوا أَنُؤْمِنُ لَكَ وَاتَّبَعَكَ الأَرْذَلُونَ](الشعراء) واتە: باوەڕی چی بەتۆ بهێنین تۆ کێ دوات کەوتوە هەموو هەژار و داماو چەوساوەکانن بەم شێوەیە بێباوەڕەکان زۆر خۆیان بە گەورەتر دەزانی کە دابنیشن وە لە دانیشتنەکەیاندە یەک دوو هەژاری تیا بێت بۆیە هاتنە لای پێغەمبەرﷺئەم پێشنیارەیان کرد : 
لە سەعدی کوڕی ئبو وەقاسەوە رضی اللە عنە دەفەرموێت [کۆمەڵێک لە سەرکردە باناو بانگەکانی قوڕەیش تێپەڕ بوون بەلای پێغەمبەردا لە کاتێک دا پێغەمبەر دانیشتبوو لەناو موسوڵمانانی چوار دەوری خۆیدا کە بریتی بون لە [ صوهەیب و بیلال و عەممار و میقداد و ئیبنو مەسعود و ساعدی ئەبو قاص ] کە هەر هەمویان هەژار و بێ دەرەتان بون ،موشریکەکان هاتن وتیان :ئەی محەمەد ئا ئەمانەن کە خوا ڕێنمونی کردون و پیاو چاکن لەناو ئێمەدا وە شایەنی ڕێنمای نین، ئایا لە خزمانت دوور کەوتوویتەوە بەمانە ڕازی بوویت ئێمە شوێن کەوتوی ئەوانە نابین وە بەهیچ جۆرێک قایل نین لەگەڵ ئەوانەدا دانیشن وە ئەوانە ببن بە شوێن کەوتەی تۆ ، وا چاکە دەریان لای خۆت وە دوریان بخەیتەوە با نزیکی ئێمە نەکەونەوە ئەوانە پیاوێکی ئاوها و ئاوهان ، پێغەمبەریشﷺوەک مرۆڤێک خەیاڵێک کەوتە دڵیەوە سەبارەت بەو باسە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند ،کە دەفەرموێت [ وَلاَ تَطْرُدِ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ.....٥۲ ](الانعام) واتە:بە هیچ جۆرێک نابێت ئەوانەی لە خوای خۆیان لە بەیانیان و ئێواراندا داوا دەکەن وە تەنها هەموو شتێک لە پێناوی خوادا جێ بە جێ دەکەن هەرگیز بۆت نیە لە دانیشتنەکانی خۆت دا دەریان بکەیت [ واتە: هەر ئەوانە بەڕێزن چونکە ئەوانە باوەڕدارن ] ، وە خوای گەورە کاتێ بەهەشتی نیشانی پێغەمبەر دا زۆربەی ئەهلی بەهەشت هەژارەکان بوون .

سەرچاوە ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرمودەکاندا . لاپەڕە۷۲تا۷٤
نوسینی : مامۆستا محمد ملا فائق شارەزووری

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه