 | ڕۆیشتنی سەروەر بۆ نێو مەدینە |
هەموو ڕۆژێك پشتیوانان و ئەو مسوڵمانانەی لە مەککە کۆچیان کردبوو بۆ مەدینە چاوەڕێی گەیشتنی پێغەمبەری خوایان دەکرد ﷺ بۆ ئەوەی پێشوازی لێ بکەن ، ڕۆژی دووشەم لە مانگی ربیع الأول لەسەرەتای ساڵی سێزدەیەمینی هاتنی پێغەمبەری خوا ﷺ لە کاتی زۆر گەرمی بەیانی چاوەڕێی هاتنی سەروەریان دەکرد کە زۆر گەرم بوو ، پشتیوانان و مسوڵمانان دەرچوو بوون بۆ پێشوازی کردن لە سەروەر ، کاتێك زۆر مانەوە پێغەمبەری خوا ﷺ دەرنەکەوت ڕۆشتنەوە ماڵەکانیان ، کاتێك یەکەم کەس کە پێغەمبەری خوای ﷺ بینی ئەو کاتەی گەشت بە مەدینە ، کەسێکی یەهودی بوو ، کە لەسەر قەصرێکی بەرز بوو بە بلندترین دەنگی خۆی بانگی کرد ئەی بەنی قیلە (بە هۆزی ئەوس و خەزرج یان ئەوت بەنی قیلە) ئەوە باپیرەکەتان گەیشت کە چاوەڕێی ئەکەن ، پشتیوانان ڕۆشتن و پێشوازیان لێ کرد ، پێغەمبەری خوا ﷺ لە قباء دابەزی ، مسوڵمانانیش ئەهاتن و سڵاویان لێ ئەکرد و پێشوازیان لێ ئەکرد ، زۆرینەیان نەیان بینی بوو بەڵکو زۆربەیان ئەیان ووت: ئەوە ئەبوبەکرە لەبەر ئەوەی زۆر لێك ئەچوون ، کاتێك کەش و هەواکە زۆر گەرم بوو ئەبوبەکر بە عباکەی و جلەکەی سێبەری لە پێغەمبەری خوا ﷺ ئەکرد ، ئەوکاتە خەڵك زانیان و بۆیان دەرکەوت و دڵنیا بوونەوە کە ئەوە پێغەمبەری خوایە ﷺ .
•••••••••••••••••••••••••••••
| سهرچاوه : الفصول فی سیرة الرسول ﷺ - ابن كثیر ص۱۱۷| بتصرف .
وهرگێرانی به دهستكاریهوه : شوێنهوار كوردی
۳\صفر\١٤٤١ هـ
|