 چوونی پێغەمبەر ﷺ بۆ شاری مەدینە
كۆچی مه‌دینه
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] فه‌رمانیدا به عه‌لی كورِی ئه‌بو تالیب ـ خوا لێی رازی بێت ـ كه ئه‌و شه‌وه ئه‌و له ماڵه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌و عه‌باكه‌ی ئه‌و بدات به خۆیداو له جێی ئه‌و بخه‌وێت . له‌و كاته‌دا كه ئه‌و گه‌نجه سوارچاكانه‌ی قورِهیش ده‌ست له‌سه‌ر شمشێر گه‌مارۆی ماڵهكهیاندابوو ، چاوهرِوانی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ریان [ صلى الله عليه وسلم ] ده‌كرد ، ئه‌و هه‌ر له ده‌رگای ماڵه‌كه‌یه‌وه ته‌شریفی هێنایه ده‌رێ بێ ئه‌وه‌ی كه‌سیان بیبینن ! ئینجا مشتێك خۆڵی هه‌ڵگرت وئه‌و ئایه‌ته‌ی به‌سه‌ر خۆڵه‌كه‌دا خوێند كه ده‌فه‌رموێ : [ ( وَجَعَلْنَا مِن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ سَدًّا وَمِنْ خَلْفِهِمْ سَدًّا فَأَغْشَيْنَاهُمْ فَهُمْ لاَ يُبْصِرُونَ ) ] ی‌س:9 واته : له پێش وپاشیانهوه به‌ربه‌ستمان بۆ دانابوون ودامان پۆشیبوون كه نه‌یانده‌بینی .. پاشان خۆڵه‌كه‌ی كرد به سهروچاویاندا و به ساغ و سه‌لامه‌تی له نێوانیانه‌وه هاته ده‌ره‌وه بێ ئه‌وه‌ی كگهسیان هه‌ستی پێ بكه‌ن ، جارجاره‌ش سه‌یری ژووره‌وه‌یان ده‌كرد ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان ده‌بینی كه یه‌كێك خۆی داپۆشیووه‌و نوسیتووه ، هه‌موو جارێكیش هه‌ر وایان ده‌زانی كه پێغه‌مبه‌ره [ صلى الله عليه وسلم ] ..
بۆ به‌یانی كابرایه‌ك به لایاندا تێپهرِی و لێی پرسین كه چاوهرِێی چی ده‌كه‌ن ؟ ووتیان چاوهرِوانی [ محمدين صلى الله عليه وسلم ] ، كابرا ووتی : له ماڵ نییه‌و چۆته ده‌ره‌وه ! باوهرِیان پێ نه‌كرد وهه‌ر چاوهرِێ بوون تا عه‌لی كورِی ئه‌بو تالیب هاته ده‌ره‌وه‌و لێی پرسین كه بۆچی له‌وێ وه‌ستاون ؟ ئیتر زانیان كه پلانه‌كه‌یان سه‌ری نه‌گرت ، به‌ڵام لێیان پرسی كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] له كوێیه ؟! فه‌رمووی : نازانم ..
له كاتێكدا كه ئاسایی نه‌بوو ، پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ته‌شریفی برد بۆ ماڵی ئه‌بوبه‌كری سددیق ، كه ئاسایی له‌و كاتانه‌دا ته‌شریفی نه‌ده‌برد ، هه‌واڵی دایه سه‌ییدنا ئه‌بوبه‌كر كه خوای گه‌وره رێی داوه كۆچ بكات ، ئه‌ویش پرسی گه‌ر ده‌كرێت ئه‌میش له خزمه‌تیدا هیجره‌ت كات ؟ ئینجا خێرا تفاقی سه‌فه‌ریان پێچایه‌وه‌و له مه‌ككه ده‌رچوون ، ریوایه‌ته‌كان دهگێرِنهوه كه پێغه‌مبه‌ر كه له شار ته‌شریفی برده ده‌ره‌وه ئاورِێكی له مه‌ككه دایه‌وه‌و فه‌رموی : [ ( واللهِ انَّكِ لأحَبُّ أرضِ اللهِ الى اللهِ ، وأحَبُّ أرضِ اللهِ الى نَفسِي ، ولولا أنَّ قَومَكِ أخْرَجوني مِنكِ ما خَرَجْتُ ) ] واته : به خوا قه‌سه‌م : تۆ خۆشه‌ویسترین خاكی سه‌رزه‌مینی خوای لای خوا گه‌وره ، خۆشه‌ویسترین خاكی خوای لای منیش ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ت ده‌ریان نه‌كردمایه ، جێم نه‌ده‌هێشتیت ..
پێغه‌مبه‌ر [ ( صلى الله عليه وسلم ) ] و ئه‌بوبه‌كری هاورِێی ـ خوا لێی رازی بێت ـ رێگایه‌كی تریان گرته به‌ر غه‌یری ئه‌و رێگا ناسراوه‌ی كه خه‌ڵكی سه‌فه‌ریان بۆ مه‌دینه لێوه ده‌كرد ، هه‌ر وا رۆیشتن تا گه‌یشته ئه‌شكه‌وتی ( پــهور ) له‌وێ سێ رۆژ مانه‌وه ، له‌و ماوه‌یه‌دا ـ به پێی نه‌خشه‌و پلانێكی دارِێژراوی پێشتر ـ عبدالله‌ی كورِی ئه‌بوبه‌كری سددیق رۆژانه هه‌واڵی قورِهیشی بۆ ده‌هێنان بۆ ئه‌شكه‌وته‌كه ، عامری كورِی فههیرهش كه له‌و ناوه مهرِی دهلهوهرِاندا ، هه‌موو جارێك دوابه‌دوای عبدالله به مهرِهكانیهوه ده‌هات و دهگهرِایهوه تا له لایه‌كه‌وه شیریان بۆ بهێنێت بۆ ئه‌شكه‌وته‌كه‌و له لایه‌كی تریشه‌وه شوێن پێی عبدالله بسرِێتهوه ، ئه‌ویش هه‌واڵی هه‌مو مه‌ككه‌ی بۆ ده‌هێنان ..
سه‌رانی قورِهیش كه بیستیان پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ده‌رباز بووه ، زۆر رقیان هه‌ستاو زۆر به جیددی به دوویاندا كه‌وتنه دنیا پشكنین . به هه‌موو رێگاوبانێكدا بڵاو بوونه‌وه ، شوێن پێ وپشكنینیان هێنانییه به‌رده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی ئه‌مان ، به‌ڵام هه‌ر كه بیریان ده‌هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان چووبنه ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌وه ، خوای گه‌وره ده‌یخستنه سه‌ر رای ئه‌وه‌ی كه له‌وێدا نین وهۆشی ده‌خستنه سه‌ر شتێكی تر ، له‌به‌رده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا كه ئه‌وان ئه‌و راوبۆچوونهیان ئاڵوگۆرِ ده‌كرد ، ئه‌مانیش له ناوه‌وه گوێیان لێیان بوو ، ئه‌بو به‌كر زۆر خه‌می پێغه‌مبه‌ری بوو [ صلى الله عليه وسلم ] مه‌ترسی لێ نیشتبوو ، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] دڵنه‌وایی دهكردو ده‌یفه‌رموو : گومانت به‌رامبه‌ر دووك كه‌س چیه كه خوای گه‌وره سێیه‌میانه ؟! خه‌مت نه‌بێ نا ، ئێمه خوامان له‌گه‌ڵه ، خوای گه‌وره‌ش بۆ هه‌موو نه‌وه‌ی موسوڵمانان تا رۆژی دوایی ئه‌م روداوه‌ی تۆمار كردووه : [ ( إِلاَّ تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُواْ ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لاَ تَحْزَنْ إِنَّ اللّهَ مَعَنَا فَأَنزَلَ اللّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَّمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُواْ السُّفْلَى وَكَلِمَةُ اللّهِ هِيَ الْعُلْيَا وَاللّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ) التوبة/40 ] واته : ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش نه‌بنه پشتیوانی وسه‌ری نه‌خه‌ن خۆ خوای گه‌وره ئه‌وه‌تا بۆته پشتیوانی و سه‌ری خستووه ، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی باوهرِیان نه‌هێنابوو ، ده‌ریان كرد ، بووه دووه‌می ئه‌و دوانه‌ی له ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا بوون ، كه به هاورِێكهی ده‌فه‌رموو : خه‌مت نه‌بێ ، ئێمه خوامان له‌گه‌ڵدایه ، ئیدی خوای گه‌وره هێمنی خۆی پێداداو به‌سه‌ربازانێك لایه‌نگری بوو كه نه‌تانبینی ، ئینجا ووشه ئه‌و كه‌سانه‌ی باوهرِیان نه‌هێنابوو ( دیدو به‌رنامه‌و رێبازیانی ) خسته ژێر‌و ووشه ( دینه‌كه ) ی خوای كرده باڵاده‌ست ترین ، خوای گه‌وره خاوه‌ن هێزو ده‌سه‌ڵاته‌و دانایه ..
دوای ئه‌وه‌ی كافره‌كان له پشكنین وگهرِان ماندوو بوون وله‌وه بێ ئومێد بوون كه بیدۆزنه‌وه سره‌وتن ، كه‌وتنه دانانی پیلانی تر ، ئه‌مانیش له ئه‌شكه‌وته‌كه هاتنه ده‌ره‌وه‌و به‌و سوارییهی پێشتر بۆیان ئاماده كرابوو له‌گه‌ڵ عبدالله‌ی كورِی ئورهیقهتدا كه ده‌لیلی رێگاكه‌یان بوو ، به‌ره‌وه مه‌دینه كه‌وتنه رێ ..
قورِهیش كه زانیان ئیتر به ره‌نجی خۆیان ناتوانن بیاندۆزنه‌وه ، خه‌ڵاتێكی زۆریان ته‌رخان كرد بۆ هه‌ر كه‌سێك بیانگرێت . سوراقه‌ی كورِی مالیك كه سوارچاك وشاره‌زای رێ بوو ، كه به‌مه‌ی زانی ئه‌سپێكی پته‌وو چاكی په‌یدا كردوو كه‌وته گهرِان ، تا دۆزینیهوهو له‌و بیابانه لێیان نزیك بۆوه ، ئه‌مانیش كه بینیان ، پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] دوعای لێ كرد ، بۆیه هه‌ر چوارپه‌لی ئه‌سپه‌كه‌ی به لمی بیابانهكهدا رۆچوو ، هه‌رچه‌ندی هه‌وڵ له‌گه‌لدا دا نه‌یتوانی ده‌ریبهێنێته‌وه ! ئه‌وجا به‌ناچاری هاواری كرده پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] و سه‌ییدنا ئه‌بوبه‌كرو دواتر له‌گه‌ڵیان رێكه‌وت ، پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] به‌ڵێنی بازنگه‌كانی كیسرای فارسی پێدا كه دوای گرتنی ته‌ختی ئیپراتۆرێتی كیسرا ، بۆ ئه‌و بێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌واڵی بینینیان له قورِهیش بشارێته‌وه ، ئه‌ویش گهرِایهوه [ 1 ] .
موسوڵمانانی مه‌دینه هه‌واڵی كۆچ كردنه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ریان [ صلى الله عليه وسلم ] پێ گه‌یشتبوو كه له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كری سددیقدا ته‌شریفیان به‌ره‌و مه‌دینه هێناوه ، زۆر به عهزرهتهوه چاوهرِوانی گه‌یشتنی پێغه‌مبه‌ریان [ صلى الله عليه وسلم ] ده‌كرد ، شه‌یدای بینینی بوون ، هه‌موو رۆژێك له به‌یانیه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی قرچه‌ی گه‌رما توندتر ده‌بوو ، ده‌چوونه سه‌ر رێگاكانی مه‌ككه ، تا رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌شته‌می ره‌بیعول ئه‌ووه‌ل به‌رامبه‌ر 20/9/622ی زایینی گه‌یشتنه ( قیبا ) كه له باشووری مه‌دینه‌یه ، ده‌ركه‌وتن !
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] له قیبا سێ رۆژ له میوانداری به‌نو عه‌مری كورِی عهوفدا مایه‌وه ، هه‌ر له قیبا یه‌كه‌مین مزگه‌وتی له‌سه‌ر بناغه‌ی ته‌قواو دینداری ئیسلام دروست كرد .. ئینجا رۆژی هه‌ینی به‌ره‌و مه‌دینه كه‌وته رێ ، له رێگا نوێژه‌كه‌ی كرد ، كه ته‌شریفی برده شاری مه‌دینه به‌سه‌ر حوشتره‌كه‌یه‌وه بوو ، خه‌ڵكه‌كه هه‌ر یه‌كه‌یان جڵه‌وی حوشتره‌كه‌ی بۆ لای خۆی راده‌كێشا تا به میواندارێتی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] رێزدار ببێت ، ئه‌ویش پێی ده‌فه‌رموون : لێی گهرِێن خۆی فه‌رمانی پێ كراوه ، تا له‌و شوێنه‌دا وه‌ستا كه كرایه مزگه‌وت و تا ئێستاش هه‌ر به مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ناسراوه ، بۆ خۆشی تا مزگه‌وته‌كه ته‌واو بوو ، ماڵ له‌ده‌وروبه‌ری دروست كران ، له ماڵی ئه‌بو ئه‌ییوبی ئه‌نساری لایدا .
پاشان زه‌یدی كورِی حارپـهو ئه‌بو رافیعی نارد بۆ مه‌ككه تا باقی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بۆ بهێنن بۆ مه‌دینه ، عبدالله‌ی كورِی ئه‌بو به‌كری سددیقیش خێزانه‌كه‌ی خۆیانی بۆ سه‌ییدان ئه‌بوبه‌كری باوكی هێنا ، عائیشهشیان له‌گه‌ڵدا بوو كه پێش هیجرهتهكه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ماره‌ی كردبوو ..
ده‌ڵێن كه ئه‌هلی مه‌دینه هه‌موو كه هاتبوونه پێشوازی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] به‌م سرووده پێشوازیان لێ كرد [ 2 ] :
[ طلـع البـدر عـلينـا مـن ثنيـات الـوداع
وجب الشكر علينا مــا دعـا للـه داع
أيهـا المبعـوث فينا جئت بالامر المطاع ]
--------------------------------------------------------------------------------
[ 1 ] سوراقه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه كافر بوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه خه‌ڵاته‌كه‌ی قورِهیش سه‌د حوشتر بوو كه حه‌تمه‌ن وه‌ری ده‌گرت ، ئه‌و به‌ڵێنه داهاتووه نه‌زانراوه‌ی له پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] وه‌رگرت كه چه‌ند گه‌وره‌و دووریشه ، چه‌ند خه‌یاڵییه ، پێغه‌مبه‌رێك كه په‌نای له ناو قه‌وم و كه‌س وكاری خۆیدا نه‌ماوه داڵده‌ی بده‌ن ، كه‌چی واده‌یه‌كی ئاوا خه‌یاڵی به كابرایه‌كی كافر ده‌دات ، ئه‌م كافرهش باوهرِی پێ ده‌كات و سه‌د حوشتره‌كه‌ی ناو له‌پی ده‌ستی دهگۆرِێتهوه به بازنگی نه‌دیوو نهناسیووی پاشایه‌كی ده‌سه‌ڵاتداری فارس !! ئه‌مه چه‌ند لای ئێمه سهرسورِهێنهره كه‌چی لای سوراقه سهرسورِهێنهر نه‌بوو !! به‌ڵام سه‌یری ئه‌م به‌ڵێنه بكه : زه‌مان هات و چوو ، ده‌وڵه‌تی مه‌دینه دروست بوو ، پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] كۆچی دوایی كرد !! ئه‌بو به‌كری شاهێدی به‌ڵێنه‌كه‌ش بوو به خه‌لیفه‌و ئه‌ویش هات و كۆچی دوایی كرد ، سوراقه‌ش موسوڵمان بووه‌و هه‌ر ماوه ! عومه‌ری كورِی خه‌تتاب بوو به خهلیفهوئهو به‌ڵێنه هه‌ر مابوو ! جه‌نگی فارس توندتر بوو ، تا مه‌دائینی پایته‌ختی كیسرا گیراو بازنگه‌كانی كیسرا كه‌وته به‌رده‌ست و له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌لی تردا نێررا بۆ خه‌لیفه له مه‌دینه ، كه بازنگه‌كانی كیسرایان به تایبه‌ت دایێ ، ناردی به شوێن سوراقه‌دا ، كه هاته خزمه‌تی بازنگه‌كانی دایێ و فه‌رمووی : ئه‌وه به‌ڵێنه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ره [ صلى الله عليه وسلم ] كه رۆژی هیجرهتهكهی مه‌دینه پێی دایت !! سوراقه وه‌ری گرت ، ئه‌مدیوو دیوو دهكردو سه‌یری ده‌كرد ، ئینجا فه‌رمووی ، ئه‌وا خستمه‌وه ناو به‌یتول مالی موسوڵمانان !! ( و ) .
[ 2 ] هه‌ر چه‌نده هه‌ندێك زانای وه‌كو ئیمامی ئیبنولقه‌ییم له ( زاد المعاد ) ه‌كه‌یدا ده‌فه‌رموون : ئه‌م سرووده‌ی كاتی گهرِانهوهی له غه‌زای ته‌بووك بۆ ووترا چونكه له [ ( ثنيات الوداع ) ] ه‌وه ته‌شریفی هێنایه‌وه ناو مه‌دینه .
.
|