 پرۆژەی پێغەمبەری خوا ﷺ لە شاری مەدینە
برایه‌تی وپه‌یمان و مزگه‌وت
برایه‌تی كردن :
یه‌كه‌مین شتێك كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه تازه‌كه‌ی خۆی له مه‌دینه بیری لێ ده‌كرده‌وه ئه‌وه‌بوو كه برایه‌تیه‌ك له نێوان كهچكهرهكانی مه‌ككه‌و ئه‌نساره‌كانی مه‌دینه ( موهاجیران و ئه‌نسار ) دا دروست بكات ، موسوڵمانانیش به‌م برایه‌تیه بوونه یه‌ك خێزان و خانه‌واده‌ی هاوكارو به‌سۆز له‌گه‌ڵ یه‌كتری ، به‌مه‌ش ئه‌و ته‌نگژه چاره‌سه‌ر بوو كه كۆچ كردنی ئه‌ندامانی نوێ دروستیان ده‌كرد .. دڵ و ده‌روونی ئه‌نساره‌كان پرِ بوو له جوامێری و سه‌خاوه‌ت و دڵسۆزی ، بۆیه زۆر ئاسان و پیاوچاكانه كه‌وتنه هاوكاری موهاجیره‌كان و زوو سامان و ماڵیان له‌گه‌ڵدا برابه‌ش كردن ، ئه‌مه‌ش پیاوهتییهك بوو كه خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزی خۆیدا بۆ هه‌تا هه‌تایه بۆی تۆمار كردن كه ده‌رهه‌قیان فه‌رمووی : [ ( وَالَّذِينَ تَبَوَّؤُوا الدَّارَ وَالْإِيمَانَ مِن قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ وَلَا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمْ حَاجَةً مِّمَّا أُوتُوا وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ) الحشر ] /9 واته : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماڵ و ئیمانیان پێش ئه‌مان سازدابوو ، ئه‌و كه‌سانه‌یان خۆش ده‌ویست كه هیجره‌تیان بۆ لایان ده‌كرد ، هیچ گرێ و گۆڵێكیان له دڵ و ده‌رووندا بۆ دروست نه‌ده‌بوو له‌وه‌ی كه برابه‌شانه دهیاندانێ ، هاوكاری ویارمه‌تیدانی ئه‌وانیان ده‌خسته پێش خۆیان وماڵ ومنداڵی خۆیانه‌وه گه‌رچی هه‌ژاری ونهداریشیان به‌سه‌ر خۆیان وماڵ و منداڵیاندا بهێنایه ! بهرِاستی ئه‌و كه‌سه‌ی له تین وكێشی به‌خیلی دڵی خۆی قوتاری بووبێت سه‌ركه‌وتوو وسه‌رفرازه ..
رێكه‌وتن و په‌یماننامه‌كان :
عه‌ره‌به‌كان وجولهكهكانی مه‌دینه هه‌موو كاتێك هه‌ر پێكه‌وه سازاو ته‌با نه‌بوون ، عه‌ره‌به‌كان خۆشیان له ناو خۆیاندا زۆر ته‌با نه‌بوون ، كه ئه‌نساره‌كانی مه‌دینه موسوڵمان بوون توخمێكی تری كۆمه‌ڵایه‌تی هاته كایه‌وه كه موسوڵمانان بوون ، پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ئه‌م توخمه نوێیه‌ی هه‌موو له شێوه‌ی كۆمه‌ڵێكی سهربهیهكدیدا كۆكردبۆوه‌و هێزێكی به‌رچاوی لێ پێك هێنا بوون ، تا بتوانێت خۆی بۆ گسانی دوژمنه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی یه‌كه‌می كه قورِهیشه ئاماده بكات ، كه حه‌تمه‌ن ناعێڵێت ئه‌مان له مه‌دینه‌ش بحه‌سێنه‌وه ! بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یماننامه‌یه‌كی بۆ موهاجیره‌كان و ئه‌نساره‌كان نووسی و به هه‌ردوولای راگه‌یاند كه باس له‌و مافانه ده‌كات كه به‌سه‌ر یه‌كیانه‌وه هه‌یه ، له‌ولاوه‌ش په‌یماننامه‌یه‌كی تری بۆ نێوان جوله‌كه‌و موسوڵمانان دارِشت تا ئه‌وانیش هه‌ست بكه‌ن كه دین و دیندارییان ئازاده‌و خوێن و ماڵ و ناموسیان له ئه‌ماندایه ، هه‌ر كه‌سێكیان پێی رازی بێت ، ئه‌وه ماف و ئه‌ركی وه‌كو موسوڵمان وایه ، یه‌كێك له برِگهكانی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه به‌رگری كردن بوو له مه‌دینه ، ئه‌گه‌ر دوچاری هێرشێكی ده‌ره‌كی بۆوه ، ، هه‌وه‌رها به‌شداری خوێن دان و مه‌سڵه‌ت كردنیش بن ئه‌گه‌ر خوێن كه‌وته نێوانه‌وه ، جڵه‌وی غه‌درو ده‌ست درێژی وخراپهكاریشی ته‌واو توند كرد ..
دروست كردنی مزگه‌وته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] :
كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ته‌شریفی گه‌یشته ناو شاری مه‌دینه ، ووشتره‌كه‌ی هه‌ر رۆی رۆی تا گه‌یشته سه‌ر ئه‌رزه‌یه‌كی به‌تاڵ كه هی دوو هه‌تیووی به‌نو نه‌ججاری خاڵوانی خۆی بوو ، شونێك بوو ته‌خت و لووس كرابوو تا خورمای لێ ووشك بكرێته‌وه ، پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ئه‌و شوێنه‌ی كرِی تا بیكاته مزگه‌وت ! ئه‌وجا خۆشی سه‌لامی خوای لێ بێت به‌شدار بوو له كرێكارێتیهكهی تا موسوڵمانانیش بۆ به‌شدرا بوون له دروست كردنیدا هان بدات ، ئینجا كه هه‌موو كه‌وتنه هه‌روه‌زی كرێكاری ، به‌م دێرِهی خواره‌وه گه‌رمی ده‌كردن :
[ لا عيش الا عيش الآخرة اللهم ارحم الاتصار والمهاجرة ]
واته : ژین ئه‌گه‌ر بێت ، ژینی رۆژی دواییه خوا روحم كه‌ی به ئه‌نسارو كۆچه‌ران
ئه‌م مزگه‌وته دوای ته‌واو بوونی بووه شوێنی خواپه‌رستی و كۆبوونه‌وه‌و كارگێرِی كاروبار كۆمه‌ڵگه ، ئیتر هه‌ر كه‌س ده‌هات و له نزیكیه‌وه خانوویه‌كی بۆ خۆی ده‌كرد ، پێغه‌مبه‌ریش [ صلى الله عليه وسلم ] كه تا ئه‌و كاته‌ی خانووی خۆی ته‌واو بوو هه‌ر له ماڵی ئه‌بو ئه‌ییوبی ئه‌نساریدا مایه‌وه ..
رۆژژمێری كۆچی :
كۆچ كردن بۆ مه‌دینه سنووری نێوان دوو قۆناغ بوو ، هێڵێكی نێوان دوو سه‌رده‌می بانگه‌وازو یاسادانان بوو ، هه‌رچی موسوڵمانانی مه‌ككه هه‌بوون ـ جگه له‌وانه‌ی پیرو لاواز بوون یان ئه‌وانه‌ی هێشتا باوهرِهكهیان هێنده قایم نه‌بوو بوو ـ هه‌موو هیجره‌تیان بۆ مه‌دینه كردبوو ، ئیتر كاتی ئه‌وه بوو موسوڵمانان له مه‌دینه بكه‌ونه سه‌ر خۆیان و كاروباری خۆیان له مه‌نزڵی نوێ و به گوێره‌ی ته‌علیماتی نوێ رێك خه‌ن .. ده‌نگی بانگه‌وازی خوایی گه‌یشته هه‌موو ئاسۆ دووره‌كانی جیهانی ئه‌و سه‌رده‌مه ، له‌گه‌ڵ زیادبونی قه‌واره‌و كاریگه‌رێتی موسوڵماناندا هه‌ر ده‌بوو له‌گه‌ڵ كافراندا چه‌ندین شێوتزی كێشمه‌كێش و ده‌ست لێك كردنه‌وه روو بدات ، تا سه‌ری كێشا بۆ كۆمه‌ڵێك رووبهرِوو بوونه‌وه‌و غه‌زای سه‌خت وگیر كه هه‌مووی به سه‌ركه‌وتنی موسوڵمانان كۆتایی پێ هات .
له‌به‌ر گرنگی و كاریگه‌ری ئه‌م كۆچ كردنه بوو كه عومه‌ری كورِی خه‌تتاب ـ خوا لێی رازی بێت ـ كردیه سه‌ره‌تای رۆژمێری ئیسلامی ، ئه‌وی كرده ساڵی یه‌كه‌م و هه‌رچه‌نده هیجره‌تی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] له مانگی ره‌بیعی یه‌كه‌مدا بوو به‌ڵام ئه‌و مانگی موحهرِهمی كرده یه‌كه‌مین ده‌سپێكی مانگه عه‌ره‌بیه‌كان ، چونكه له‌و مانگه‌دا حه‌ج ته‌واو بووه‌و خه‌ڵكی گهرِاونهتهوه سه‌ر ماڵ و حاڵ و كاروباری خۆیان .
داستانی كۆچ پرِه له هه‌ڵوێستی ئازایه‌تی و پاڵه‌وانێتی كه هه‌موو به‌ڵگه‌ی قایمی دینداریی و سهررِاستی موسوڵمانانه ، كتێبه‌كانی سییره پرِه له باسی ئه‌و هه‌ڵوێستانه ، ئه‌مانه ئه‌وه اه ناخماندا دهرِوێنن كه موسوڵمان چه‌ند شانازی به دینه‌كه‌یه‌وه ده‌كات ، چه‌ند ئازادی دینداری و پابه‌ندی شه‌رعی خۆی پێ مه‌به‌سته ، چۆن له پێناوی سه‌ركه‌وتنی دینه‌كه‌یدا تاڵ و سوێری ژیانی لا بێ نرخه ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌مان تێ ده‌گه‌ێنێت كه چه‌ند زه‌رورییه ئه‌م دینه به بزاڤ و بانگه‌وازو چه‌سپاندنی بڵاوبكه‌ینه‌وه ، چه‌ند زه‌رورییه به ناوچه‌یه‌كه‌وه بیبه‌ین بۆ ناوچه‌یه‌كی تر ، تا جیهانێتییهكهی ده‌سه‌لمێت ، به‌م بزاڤی دینه ئه‌ندامی نوێ و موسوڵمانی چاكتر به‌رهه‌م دێت ، هه‌ر به‌م هیجرهتهشه كه موسوسڵمانان له جێیه‌ك كۆ ده‌بنه‌وه‌و سیستمی خۆیان كه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌رییه ده‌هێننه دی ، به كۆچ كردنه كه هه‌ست به هه‌بوون و كیان وكاریگه‌ریی خۆیان ده‌كه‌ن ، بۆیه هیجره‌ت له‌سه‌ر ئه‌و موسوڵمانانه هه‌ر به فه‌رزی ده‌مێنێته‌وه كه له ووڵاتێكدا ده‌كه‌ونه ژێر تین و ته‌وژمی كوفر‌و ده‌خرێنه ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و ژان تا واز له دینه‌كه‌یان بهێنن ، یان هه‌ندێك له ئه‌حكامی دینه‌كه‌یان بخه‌نه لاوه ! بۆیه هیجره‌ت له‌و شوێنانه‌وه فه‌رزه بۆ شوێنێكی تر كه ئازادی و سه‌ربه‌ستییه‌كی تێدا فه‌راهه‌م دێت بۆ موسوڵمان تا دینه‌كه‌ی راگرێت و پێوه پابه‌ند بێت ..
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ ( إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلآئِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ قَالُواْ فِيمَ كُنتُمْ قَالُواْ كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الأَرْضِ قَالْوَاْ أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُواْ فِيهَا فَأُوْلَـئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَسَاءتْ مَصِيرًا . إِلاَّ الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاء وَالْوِلْدَانِ لاَ يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلاَ يَهْتَدُونَ سَبِيلاً . فَأُوْلَـئِكَ عَسَى اللّهُ أَن يَعْفُوَ عَنْهُمْ وَكَانَ اللّهُ عَفُوًّا غَفُورًا . وَمَن يُهَاجِرْ فِي سَبِيلِ اللّهِ يَجِدْ فِي الأَرْضِ مُرَاغَمًا كَثِيرًا وَسَعَةً وَمَن يَخْرُجْ مِن بَيْتِهِ مُهَاجِرًا إِلَى اللّهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ يُدْرِكْهُ الْمَوْتُ فَقَدْ وَقَعَ أَجْرُهُ عَلى اللّهِ وَكَانَ اللّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا) النساء ] / 97 ـ 100واته : ئه‌وانه‌ی كه فریشته‌كان گیانیان كێشان ـ كه سته‌میان له نه‌فسی خۆیان كرد بوو ـ پێیان ووتن : ئێوه چی بوون ؟ چ كاره بوون ؟ ووتیان : ئێمه له‌سه‌ر زه‌میندا موسته‌زعه‌ف كرا بووین ، بێ ده‌سه‌ڵات مابووینه‌وه . پێیان ده‌وترێت : ئه‌دی ئه‌و سه‌ر زه‌مینه‌ی خوا هێنده به‌ر فراوان نه‌بوو جێگای ئێوه‌شی تێدا ببێته‌وه . ئه‌دی بۆچی كۆچتان نه‌كرد و نه‌چوونه ناوچه‌یه‌كی تر ؟! ئا ئه‌وانه هه‌ر دۆزه‌خ جێ پهنایانهو چاره‌نووسیان زۆر سه‌خته . مه‌گه‌ر ئه‌و پیاوو ژن و منداڵه موستهزعهفانهی په‌ی به رێ نابه‌ن و توانای جه‌سته‌یی كۆچ كردنه‌كه‌یان نه‌بێت ، ئه‌مانه به ته‌ئكید خوای گه‌وره هه‌نجه‌تیان لێ وه‌رده‌گرێت و دهیانبورێت ، چونكه خوای گه‌وره لێبورده‌و به‌خشه‌ره . هه‌ر كه‌س له‌به‌ر خاتری خوا كۆچ بكات ، ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزو و رۆزی به‌رفراوانی له سه‌ر زه‌مینی خوادا ده‌ست ده‌كه‌وێت ، هه‌ر كه‌سیش ماڵی خۆی له‌به‌ر خاتری خوا به مه‌به‌ستی كۆچ كردن به‌ره‌و خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی [ صلى الله عليه وسلم ] جێ هێڵێت ئیدی له رێ بمرێت ، ئه‌ویش به ته‌ئكید پاداشته‌كه‌ی لای خوا مسۆگه‌ر بووه ، چونكه خوای گه‌وره به‌خشه‌رو به‌به‌زه‌ییه ..
|