 | جێگیر بوونی سه‌روه‌ر ﷺ له مه‌دینه |
پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ چه‌ند ڕۆژێك له قباء مایه‌وه ، ده‌وترێت كه چوارده ڕۆژ بووه ، وه بناغه‌ی دروست كردنی مزگه‌وتی قبائی دانا ، دواتر سه‌ركه‌وت به فه‌رمانی خوا ڕۆشت تا ڕۆژی جمعه له به‌نی سالم كوڕی عوف بوو له‌وێ نوێژی كرد له مزگه‌وتێك كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی دۆڵی رانونا ، خه‌ڵكی حه‌زیان كرد پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ سه‌ردانیان بكه‌ن ، هه‌موو ماڵێك له پشتیوانان حه‌زیان ئه‌كرد پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ لای ئه‌وان بمێنێته‌وه ، پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ به فه‌رمانی خوا وشتره‌كه‌ی واز لێ هێنا و به‌ره‌ڵای كرد و پشتیوانان به دوای ئه‌ڕۆشتن و پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ئه‌ی وت: لێی گه‌ڕێن فه‌رمانی پێكراوه كاتێك گه‌یشت به ئه‌و شوێنه‌ی كه ئیستا مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوای ﷺ له‌سه‌ر بنیاد نراوه وه‌ستا و دانیشت دواتر هه‌ستایه‌وه كه‌مێك ڕۆشت و ئاوڕی دایه‌وه و گه‌ڕایه‌وه شوێنی یه‌كه‌می كه له‌سه‌ری وه‌ستا بوو ، پێغه‌مبه‌ری خواﷺ له‌وێ دابه‌زی و له ماڵی به‌نی نه‌جار كه ده‌بنه ماڵی خاڵۆوانی عبدالمطلب ، سەروەرمان ﷺ ڕۆشته ماڵی أبو أیوب ، خۆشەویست ﷺ شوێنی مزگه‌وته‌كه‌ی كڕی كه پێشتر شوێنی وشك كردنی خورما بوو ، له‌وێ مزگه‌وتی دروست كرد كه ئێستا مزگه‌وته‌كه‌یه‌تی ، علی كوڕی ابو طالب یش له مه‌کكه مایه‌وه ماوه‌یه‌ك ، هه‌ندێك شت هه‌بوو پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ پێی دا بوو بیپارێزێ ، دواتر ئه‌ویش كۆچی كرد و گه‌شت به پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ.
دروست بوونی برایه‌تی له نێوان كوچكردوان و پشتیوانان :
پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ كتێبێكی نوسراوی نووسی له‌گه‌ڵ یه‌هودیه‌كانی مه‌دینه ، زانا و گه‌وره‌كه‌یان عبدالله كوڕی سه‌لام مسوڵمان بوو ، خه‌ڵكه‌كه‌یانیش كافر بوون به ئیسلام و ئیمانیان نه‌هێنا ، یه‌هودیه‌كان سێ هۆز بوون :
١_به‌نو قه‌ینوقاع .
٢_به‌نو نه‌ضیر .
٣_ به‌نو قوریظه .
پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ برایه‌تی دروست كرد له نێوان كۆچكردوان وپشتیوانان ، له ماڵیش برایه‌تی له نێوانیان دروست كرد له سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه ،
خوای گەورە زه‌كاتی فه‌ڕز كرد كه به‌زه‌یی و ڕه‌حم یان هه‌بێت و یارمه‌تی كۆچ كردوان بده‌ن .
_______________________________________________
| سه‌رچاوه : الفصول فی سیرة الرسول صلی الله علیه وسلم - ابن كثیر ص ١١٨- ١٢٠| بتصرف .
وه‌رگێرانی به ده‌ستكاریه‌وه : شوێنه‌وار كوردی
٤\صفر\١٤٤١هـ
|