بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە شاری مەدینە
  چەند دیمەنێکی فەرمانڕەوایی لە شاری مەدینە
28/07/2014
بینین: 1870
ئەوەی کە لێرەدا دەموێت بۆ ئێوەی وێنا بکەم ژیانی هاوەڵێکی بەرێزی سەروەرمانە (صلی للە علیە وسلم) بەناوی (ماعز کوڕی مالکی ئەسلەمی) رەزامەندی خوای لێبێت لەگەڵ ئافرەتە غامیدیەکە..
 ماعز خاوەنی ماڵ و منداڵە دەکەوێتە ناو زیناوە، بەڵام کەس پێنازانێت، چونکە تاوانەکەی کۆت پێوەندی دەکات ناتوانێت هەناسە بدات کاری بۆ ناکرێت رووی نایەت سەیری خێزان مندەڵەکانی بکات، ناچار دێتە خزمەتی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) دەڵێت: ئەی رەسولی خوا پاك م بکەروە ئازادم بکە، پێغەمبەر فەرموی چی بووە فەرموی زینام کردوە پێغەمبەر چەند جار نارادیەوە بۆ ئەوەی نەکو بە هەڵە یاخود لەسەر خۆی نەبێت ئەو قسەیە بکات،ئینجا پێ دەڵێت سەرخۆش نیت لەوەڵامدا دەڵێت نا- پێغەمبەر هەر دەیەوێت بۆی بپۆشێت، بەڵام ئەو بەردەوامە لە قسەی خۆی دەڵێت پێغەمبەر پاك م بکەروە، چونکە ئەم کارە کۆتایەکەی کوشتنە بە رەجم!!
ئەوەندە بە سۆزە نایەوێت ئاشکرابێت حەدی بەسەردا جێبەجێ بکات..
 بەڵام ماعز ناتوانێت دابنیشێت، بۆیە بەردەوام دەچێتە خزمەتی ئەبوبکر پاشان عومەر ، بۆ ئەوەی پێغەمبەر پاکی بکاتەوە، لەدوای ئەوەی کە رەجم دەکرێت دەکوژرێت، پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم) خۆی نوێژی لەسەر دەکات..
کێ هەیە لە سەرکردەی دەوڵەت و قازی بەو شێوە رەفتار لەگەڵ تاوانباردا بکات..
 لەو کاتە دا کەسێك لە هاوەڵان دەڵێت: خۆی ئاشکرا کرد رەجمان کرد وەك رەجمی سەگ، پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم) زۆری پێناخۆش بوو توڕە بوو فەرموی دابەزە کوشتی کەر بخۆ، لەو جێگایەدا گوێ درێژێك تۆپی بوو گوشتەکەی کە خۆر لیدابوو بۆگەنی کردبوو، ئەمری کرد بەو کەسەی کە ئەو قسەی کرد دەرحەق بە ماعز ووتی دەبێت لەو گوشتە بخۆیت، ووتی ئاخر پێغەمبەر ناتوانم، ئیتر سەروەرمان ئازادی کردو فەرموی سوێند بە خوا ئێستا ماعز لە بەهەشتدا لە بەروبوم و ئاوی بەهەشت دەخوات، خۆی گەیاند بە مردن بۆ ئەوەی ئازاد بێت..
چونکە ئەو دەیزانی چۆن پەروەردەکراوە، بەڵام لێرەدا دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ماعز دراوسێیەکی هانی دا بۆ ئەوەی کارەکەی ئاشکرا بکات ، سەروەرمان دەیوست بۆی بپۆشێت..
دەقی فەرمودەکە..
( ولما صلوا على ماعز بن مالك ودفنوه.. مرّ النبي صلى الله عليه وسلم على موضعه مع بعض أصحابه.. فسمع النبي صلى الله عليه وسلم رجلين يقول احدهم لصاحبه: أنظر إلى هذا الذي ستر الله عليه ولم تدعه نفسه حتى رجم رجم الكلاب.. فسكت النبي صلى الله عليه وسلم ثم سار ساعة.. حتى مر بجيفة حمار.. قد أحرقته الشمس
حتى إنتفخ وارتفعت رجلاه.. فقال صلى الله عليه وسلم: أين فلان وفلان؟ قالا: نحن ذان.. يا رسول الله.. قال: أنزل.. فكلا من جيفة هذا الحمار قال: يا نبي الله!! غفر الله لك.. من يأكل من هذا؟ فقال صلى الله عليه وسلم: ما نلتما من عرض أخيكما آنف.. أشد من أكل الميتة.. لقد تاب توبة لو قسمت على أمة لوسِعتهم والذي نفسي بيده إنه الآن لفي أنهار الجنة ينغمس فيها).
 
 
بە هەمانشێوە ئافرەتێك لە ئیسلامدا بە ئافرەتە غامدیەکە ناسراوە ئەویش زینا دەکات، دێتە لای پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم) دەڵێت زینام کردوە، سەروەرمان دەفەرموێت حەدەکەت لێ نادەم، نەکو- دوو گیان بیت برۆ ماوەیەکی تر بگرێوە، لەدوای ئەوەی کە ئاشکرا دەبێت بۆی کە دوو گیانە دێتەوە بۆلای سەروەرمان پێ دەفەرموێت دووگیان بۆ ئەوەی تۆڵەی زیناکەی لێبکاتەوە بەو تۆڵەیە خوای گەورە توبەی لێ قوبوڵ بکات، پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم) دەفورموێت بڕۆ سکەکەت دابنێت، بەڵام ئەو ئافرەتە ئۆقرەی لێبڕاوە هەر چاوەڕێی ئەوەی خوای گەورە تۆبەی لێ قوبوڵ بکات، بۆیە دوای سکەکەی دێتەوە منداڵەکە شیرەخۆریە، پاشان پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) دەفەرموێت برۆ پێویستی بە تۆیە شیری بدەرێ، پاشان حەدەکەت لەسەر دەدەنێین، لەدوای چەند ساڵێك دەگەرێتەوە منداڵکە بە پێ خۆی دەروات ئینجا دەپرسێت کەسێك هەیە ئەو منداڵە بەخێو بکات، لەدویدا کە هەمووکارەکانی بەسەردا فەرهەم دەبێت حەدی بۆ دادەنێن تاکو کوشتن، ئینجا دەفەرموێت سەروەرمان تۆبەی ئەو ئافرەتە گەورەترین تۆبەیە لە میزانی ئەهلی سەرزەویدا.
 
ئەو کەسانەی کە راستگۆن ئیماندارن بە تاوانەوە ناتوانن ڕێبکەن ئەگەر بە مردن بوو خۆیان پاك دەکەنەوە..
ئەوە سۆزی پێغەمبەرە (صلی للە علیە وسلم) ئەگەر دادپەروەری بووایە دەبوو دەستبەجێ رەجم بکرایە، بەڵام ئەو ئیسلامە کۆمەڵگایەیەکی دیندارو لە خواترس دروست دەکات، دوایش لە ناوکۆمەڵگاکەدا ئەگەر سزادرا کەس لۆمەی ناکات، چونکە بۆ پاك بوونەوە خۆی ئامادەکردوە، بەرانبەر بەوانەشی کە تاوانبار بوون نەدەویست بینخاتە بەردەم سزای شەرع، چونکە لێخۆشبوون باشترە لەوانیە کاری باشتر بکەن لە داهاتوودا، بەڵام کە هاتنە بەردەم یاساو شەرعی خوای گەورە  سەروەرمان(صلی للە علیە وسلم) سێ و دووی لێنەدەکردو حوکمی خوای گەورەی دەچاسپاند، وەك خۆی دەفەرموێت ئەگەر فاتیمەی کچیشم بێت دەستی دەبڕم.
هەرئەوندە لە پێناسەیدا دەتوانم بڵێم  کە خوای گەورە پێناسەو سەنای سەروەرمانی کردوە(صلی للە علیە وسلم).

 (وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ)

 
 تەوەری سێیەم و کۆتایی..
بە چەند دێرێك کۆتایی پێدێنم..
ئەو هەموو تاوانە بەرانبەر بە خۆی کراوە.. ماڵی داگیرکراوە سەروەت وسامانی بەهەدەر براوە، لەشاری خۆی دەرکراوە، کچەکانی تەڵاقداراوە، کەسەکانی بەدەستی دوژمنەکانی کوژراوە، بێخانەو لانە کراوە، برسی کراوە، قاچی موبارەکی بریندار کراوە، دانی شکاوە، دەموچاوی بریندار کراوە.... هەزاران نەرەحەتی تر کە لە ژیانی بۆن خۆشی بە یاوەرو نەیاریەوە گێڕاویانەتەوە.. بەڵام  لەژیانیدا لەسەر خۆی تۆڵەی نەسەندۆتەوە..
کە نەفسی مرۆڤ زۆر خۆشەویستە لای خۆی بەڵام ئەو هەرگیز بۆ نەفسی خۆی  تۆڵەی نەکردۆتەوە هەمیشە لێخۆش بوو بووە.
عن ‏ ‏عائشة ‏ ‏رضي الله عنها ‏ ‏قالت...ما انتقم رسول الله ‏ ‏صلى الله عليه وسلم ‏ ‏لنفسه في شيء يؤتى إليه حتى ينتهك من حرمات الله فينتقم لله ‏
 لەکۆتایدا ئەم باسەدا تێزەکەی ئەوە بوو کە چۆن دەتوانین بە دینێك بڵێن تۆقێنەرو فۆبیا کە مامۆستاکەی بەوشێوە بووە..
دەپێکەنن هەموو ئێوەی موسڵمان.. چونکە لە ناو قوتبخانەی محمدیدا پەروەردە دەبن(صلی للە علیە وسلم).

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه