 ئازاد كردنی مه‌ككه
قوریش كه یارمه‌تی به‌نی به‌كریی هاوپه‌یمانی خۆی دژی خوزاعهی هاوپه‌یمانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) دا ، به‌وه په‌یمانی حوده‌یبییه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه ، ئه‌ویش دوای ئه‌وه بوو كه به‌نی به‌كر شهرِیان بوو له‌گه‌ڵ خوزاعهو پیاوێكیان لێ كوشتن ، خوزاعهش چونكه خۆی ئاماده نه‌كردبوو بۆ رووبهرِوو بوونه‌وه‌كه عه‌مری كورِی سالمی نارد بۆ كه‌عبه‌و له‌وێشه‌وه چووه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و هه‌واڵی دایه كه شتێكی وا قه‌وماوه‌و جه‌نابیشت به پێی په‌یمانی نێوانمان ده‌بێت یارمه‌تیمان بده‌یت و تهرهفدارمان بیت له‌م شهرِهماندا ، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) واده‌ی دایێ و پێی فه‌رموو : (نُصِرْتَ يا عَمْرُو بنُ سالم ) واته خه‌مت نه‌بێت ئه‌ی عه‌مری كورِی سالم وا سه‌رمان خستیت ..
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانی به موسوڵمانان دا كه خۆ بۆ جه‌نگ ئاماده كه‌ن ، به پێچه‌وانه‌ی عاده‌تی جارانی خۆشیه‌وه كه به كه‌سی نه‌ده‌فه‌رموو جه‌نگی له‌گه‌ڵ كێ و له كوێ ده‌بێت ، ئه‌مجاره‌یان هه‌واڵی دانێ كه كوێی مه‌به‌سته‌و جه‌نگه‌كه دژی كێ به‌رپا ده‌بێت ، به‌ڵام هه‌ر دوعای ده‌كرد كه خوای گه‌وره چاوی جاسوسه‌كانی قورِهیشی لێ نابینا كات تا كاتێك به هه‌واڵه‌كه بزانن كه گه‌یشتۆته سه‌ریان .. سوپا به‌ره‌و مه‌ككه كشا ، گه‌یشتنه زه‌هران و له‌وێ لایانداو هه‌ر یه‌كه لای خۆیه‌وه ئاگری كرده‌وه ! چونكه ژماره‌یان ده هه‌زار كه‌س بوون و هه‌موو ئاگریان كردبۆوه ئه‌و ده‌شت و دۆڵه‌ی زه‌هران هه‌مووی رۆشن بووبۆوه ! قورِهیش هه‌ندێك پیاوی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌بو سوفیان نارده ئه‌ملاولا تا بزانێت هه‌واڵ چییه ! ئاگایان له خۆیان نه‌بوو لهپرِ كه‌وتنه كه‌مینه‌وه‌و به دیل گیران !! كه هێنرانه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و جه‌نابی باسی ئیسلامه‌كه‌ی بۆ كردن ، دڵیان وورده وورده به ئیسلام گوشاد ده‌بوو ، ئیتر به هه‌لیان زانی داوای ئه‌مانیان بۆ قورِهیش كرد ، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌مانی دانێ و فه‌رمووی (هه‌ر كه‌س خۆ بخاته كه‌عبه‌ی ماڵی خواوه له ئهمانماندا ده‌بێت) ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌بو سوفیان كه پیاوماقووڵی قه‌ومه‌كه‌ی بوو زیاتر كه‌سب كات و رۆحی شهرِخوازیی و عینادی له‌سه‌ر ده‌رهێنێت ، پێی فه‌رموون : ( هه‌ر كه‌سێكیش خۆ بخاته ماڵی ئه‌بو سوفیانه‌وه له ئهمانماندا ده‌بێت ) !
سوپای موسوڵمانان گه‌یشته مه‌ككه ، پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) له پێشه‌وه‌یان بوو ، بۆ دهربرِینی ملكه‌چیی بۆ خوای گه‌وره‌و له‌به‌رچاو گرتنی فه‌زڵ و پشتیوانی خوای كارزان ، سه‌ری پیرۆزی خستبووه سه‌ر قهلپۆزی زینی ووشتره‌كه‌ی ، فه‌رمانی به هه‌موو فه‌رمانده‌كانی دابوو كه شهرِ له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كه‌ن مه‌گه‌ر كه‌سێك شهرِیان پێ بفرۆشێت ، خۆی له ته‌ره‌فی باكوری شاره‌وه چووه ناوه‌وه‌و فه‌رمانده‌كانیش له باشووره‌وه ! ئینجا موسوڵمانه‌كانی تریش له‌گه‌ڵ نهرِهی ته‌كبیردا پۆل پۆل له هه‌موو لایه‌كه‌وه رژانه مه‌ككه‌وه‌و بووه رۆژی سه‌ركه‌وتنی مێژوویی ئیسلام !
هه‌رچی پیاوماقووڵ و سه‌ردارانی مه‌ككه هه‌بوو هه‌موو چۆكیان شكاو ته‌سلیم بوون ، ئیسلامیان لێ بووه ئه‌مری واقیع .. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) گه‌یشته كه‌عبه‌و ته‌وافی كرد ، هه‌ر ده‌شیفه‌رموو : (جَاء الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطِلُ إِنَّ الْبَاطِلَ كَانَ زَهُوقًا ) حه‌ق هات و ناحه‌قی زه‌نده‌قی چوو وا رۆحی رچوو ، ناحه‌قی هه‌ر نابووته .. ئینجا كه‌عبه‌ی له ژه‌نگ و ژارو ئاسه‌واری بت و بتپه‌رستی پاك كرده‌وه ، ئینجا هاته‌وه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی له حه‌وشه‌ی كه‌عبه‌دا كۆبووبوونهوهو چاوهرِوانی فه‌رمایشتی ئه‌ویان ده‌كرد ، هه‌ردوو ده‌ستی به لاشیپانی ده‌رگای كه‌عبه‌وه گرت و رووه‌و رووی خه‌ڵكه‌كه بۆوه‌و فه‌رمووی : ( لا اله الا اللهُ وَحْدَهُ ، صَدَقَ وَعْدَهُ ، وَنَصَر عَبْدَهُ ، وَهَزَّمَ الاحْزَابَ وَحْدَهُ ) واته : هیچ خوایه‌ك نیه به حه‌ق بپه‌رسترێت جگه له الله ، خوایه كه به‌لێنی خۆی هێنایه دی ، به‌نده‌كه‌ی خۆی سه‌رخست ، به ته‌نهاش هه‌ر هه‌موو پێرِو تاقم و ده‌سته‌كانی به‌زاند .. ئینجا فه‌رمووی : خه‌ڵكی قورِهیش ، پێتان وایه چیتان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌م ؟ ووتیان : كاری چاكه چونكه تۆ برای بهرِێزو برازای بهرِێزمانیت ! ئینجا فه‌رموی : منیش هه‌ر ئه‌وه‌تان پێ ده‌ڵێم كه یوسفی برام به براكانی ووت : (لاَ تَثْرَيبَ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ ) يوسف / 92 واته : ئهمرِۆ هیچ گله‌یی و گازاندهیهك نامێنێت .. ده‌ی سا هه‌ر هه‌مووتان ئازاد‌و سه‌ربه‌ستن ، ئینجا بیلالی حه‌به‌شی سه‌ركه‌وته سه‌ر سه‌ربانی كه‌عبه‌و بانگی دا ، ئاوا مه‌ككه‌ش چووه سه‌ر دارالاسلام و كه‌وته ژێر حوكمی شهریهتكهی خوای گه‌وره‌وه ، ئیتر هه‌ر له‌و رۆژه‌وه كه ره‌مه‌زانی ساڵی هه‌شته‌می كۆچی بوو ژنان و پیاوان موسوڵمان ده‌بوون و به‌یعه‌تیان له‌سه‌ر ئیمان و ملكه‌چی و گوێرِایهڵی ده‌دایه پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا (صلى الله عليه وسلم ) ..
ئاوا په‌یمانی حوده‌یبییه بووه هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كی رزگاركردنی مه‌ككه ! لێره‌دا ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) سوور بووه له‌سه‌ر رێز گرتنی مه‌ككه‌ی پیرۆز‌و نه‌یهێشتووه كوشتاری تێدا روو بدات ، مه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر كه‌سانێك كه هه‌ر سوور بووبن له‌سه‌ر كوشتنی موسوڵمانان و هێرش كردنه سه‌ریان ، دیسان سینه‌فراوانی و لێبورده‌یی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌و پهرِی ده‌سه‌ڵات و سه‌ركه‌وتن و زه‌لیل بوونی دوژمنه چه‌كداره‌كانیدا رواڵه‌تێكی تۆڵه‌و رق و قینی لێ ده‌رنه‌كه‌وت ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه لهوپهرِی سۆز‌و به‌زه‌ییدا بوو ، به‌و پهرِی میهره‌بانیه‌وه ره‌فتاری له‌گه‌ڵ ئه‌و دوژمنه سهرسهختانهیدا كرد كه له‌و شاره‌ی خۆی به بێ كه‌سی ده‌ریان پهرِاند !! هه‌روه‌ها هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه خوای په‌روه‌ردگار ئه‌و هیواو ئاواته‌ی موسوڵمانان به سه‌ركه‌وتن هه‌یانبوو به‌و ئازادیه‌وه به‌ستبوویه‌وه ، فه‌تحی مه‌ككه‌ی له‌به‌رچاوی خۆیان بۆ كردنه به‌رهه‌می ئارامگریی و پشوودرێژیی و هیوا به خوا بوون پشت به‌و به‌ستن .. دیسان ئه‌وه‌ش دیاره كه ناحه‌ق هه‌رچه‌ند ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت و خۆ فش كاته‌وه له‌به‌رامبه‌ر حه‌ق و ئه‌هلی حه‌قدا پوكاوهیهو با زهمانێكیشی ته‌مه‌ن هه‌بێت هه‌ر دهرِوخێت و نابووت ده‌بێت ..
|