بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە شاری مەدینە
  (كەعب)ی كوڕی (ئەشرەف) داخلە دڵترینی جولەكە بوو بەرامبەر ئیسلام موسڵمانان
04/04/2020
بینین: 6468


(كەعب)ی كوڕی (ئەشرەف) داخلە دڵترینی جولەكە بوو بەرامبەر ئیسلام موسڵمانان ,زۆر زۆر ئازاری پێغەمبەری دەدا و بەئاشكرا دژایەتی دەكردو كافرێكی زۆر دڵڕەق و سەركەش بوو.

كەعب لە تیرەی (طيء)ی ـ بنی نبهان ـ بوو . دایكی لە خێڵی (بني النضير) بوو. وە پیاوێكی دەوڵەمەندی قۆزی زیرەكی ناوخێڵەكانی عەرەب بوو , یەكێك بوو لە شاعیرەكانیان ,قەڵایەكەی كەوتبووەوە باشووری ڕۆژهەڵاتی مەدینە لەپشت ماڵەكانی خێڵی (بني النضير)ەوە.

كە هەواڵی یەكەم سەركەوتنی موسڵمانەكان و كوشتنی پاڵەوانەكانی قوڕەیشی پێگەیشت لەبەدر دا وتبوی ; ئەرێ ئەو هەواڵە ڕاستە؟؟ ئەوانە پیاوماقوڵ و شای خەڵكین. واللە ئەگەر محمد ئەوانەی كوشتبێ ژێرزەوی بۆ من باشترە لەسەر زەوی!

هەروەها كاتێ هەواڵی سەركەوتنی موسڵمانەكانی بیست, دەستی كرد بەجنێودان و بە خراپە باسكردنی پێغەمبەر موسڵمانەكان و پیاهەڵدانی دوژمنەكانیان و هاندانیان دژ بە پێغەمبەر, بەوەشەوە نەوەستا ,سواربوو بۆ لای قوڕەیش لەلای (المطلب) ى كورى (أبي وداعة السهمى) دابەزی , دەستی كرد بەخوێندنەوەی شیعرو گریان بۆ كوژراوە موشریكەكانی (قلیب) بۆ ورژاندنی غیرەتیان و قوڵتركردنەوەی ڕق و كینەیان دژ بە پێغەمبەرو بانگی دەكردن بۆ شەڕكردن لەدژی, كاتێك لەمەككە بوو( ئەبو سوفیان)و موشریكەكان پرسیاریان لێكرد;
ئایا ئاینی ئێمەت بەلاوە خۆشەویستترە یان ئاینەكەی موحەمەد و هاوەڵانی?
كاممان لەسەر هیدایەتین.
ئەویش لە وڵامدا وتی ; بەڕاستی ئێوە لەسەر ڕێگەی هیدایەتن, ئێوە باشترن.
لەم بارەیەوە ئایەت دابەزی ;
(أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِنَ الْكِتَابِ يُؤْمِنُونَ بِالْجِبْتِ وَالطَّاغُوتِ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا هَٰؤُلَاءِ أَهْدَىٰ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا سَبِيلًا)
[سورەتی النساء ٥۱]

واتە; ئایا نابینی ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌شێك له‌ كتابیان وه‌رگرتووه‌ كه‌ جووله‌كه‌ن و ته‌وراتیان بۆ هاتووه‌ ئیمانیان به‌ (جیبت و تاغوت) هه‌یه‌، (جیبت) واته‌: ساحیرو جادووگه‌رو كاهین و فاڵچى و بت، وه‌ تاغوتیش واته‌: شه‌یتان، یان هه‌موو كه‌سێك كه‌ له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ بپه‌رسترێ وه‌ ڕازی بێ به‌و په‌رستنه‌، یان گوێڕایه‌ڵی بكرێ له‌ مه‌عصیه‌تی خوای گه‌وره‌دا وه‌ ڕازی بێ كه‌ شوێنی بكه‌وی به‌ڕه‌هایى، ئه‌وه‌ تاغوته‌ , به‌ كافرانی قوره‌یش ئه‌ڵێن: ئێوه‌ دین و ڕێگاتان ڕاستتره‌ له‌ دین و ڕێگای ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌ له‌ محمدو- صلى الله عليه وسلم - هاوه‌ڵانى .

پاشان (كەعب) بەوشێوەیە گەڕایەوە بۆ مەدینە ,دەستی كرد بەهەرزەگوێی كرەن بەرامبەر بەژنانی هاوەڵانی پێغەمبەری خوا و بەو زمانە پیس و خراپ و جوێن فرۆشە ئازاری دەدان.
ئیتر پێغەمبەری خوا فەرمووی; كێ دەتوانێت (کەعب)ی(ئەشرەف) لەناو بەرێت چونكە بەڕاستی ئازاری خواو پێغەمبەرەكەیی داوە .(محمد)ی كوڕی(مسلمة) و (عباد)ی كوڕی( بشر) و (ابو نائلە) كە ناوی (سەلكان)ی كوڕی
(سلامە)بوو برای شیری (كعب )بوو, هەروەها (الحارث)ی كوڕی (ئەوس) و (ابو عبس)ی كوڕی (حبر) خۆیان تەرخان كرد بۆ ئەوكارە, فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكە( محمدی) كوڕی (مسلمە) بوو.
ڕیوایەتەكان لەبارەی كوشتنی (کەعب)ی كوڕی (ئەشرەف)ەوە دەڵێن;
كە پێغەمبەر فەرمووی ; كێ دەتوانێت (كەعب )بكوژێت, چونكە بەراستی ئازاری خواوپێغەمبەرەكەی داوە؟
(محمد )ی كوڕی( مسلمە) وتی ; من ئامادەم
پێغەمبەری خوا ئایا حەزدەكەی بیكوژم؟
فەرمووی بەڵێ"
وتی مۆڵەتم بەرێ با خۆم بڕۆم قسەیەكی لەگەڵا بكەم. فەرمووی بڕۆ قسەی لەگەڵا بكە.
محمد)ی كوڕی (مسلمە) چوو بۆ.لای( كەعب) و پێی وت; بەڕاستی ئەم پیاوە (پێغەمبەر) هاتۆتە لامان و داوای سەدەقەمان لێ دەكات ,شكست و مانووی كردووین.
(كەعب) وتی ; بێگومان ئێوە لێی بێزارن .
(محمد) ی كوڕی (مسلمە) وتی ; ئێمە بەم حاڵە شوێنی كەوتووین حەز ناكەین جێیبهێڵین. بزانین تا بزانین چی بەسەر دێت. ئیستا هاتووین بەقەرز هۆقەیەك یان چەند هۆقەیەكمان بدەیتێ.
کەعب وتی ; باشە بارمتەم دەوێ .
(محمدی كوڕی مسلمە) وتی ; چی دەوێت بۆی بارمتە بكەین؟
وتی ; ژنەكانتان.
(محمد كوڕی مسلمە)وتی; چۆن ژنەكانمان دادەنێین لەكاتێكدا تۆ قۆزترین پیاوی عەرەبیت؟
(كەعب) وتی; كوڕەكانتانم لەلا دابنێن.
(ابن مسلمە) وتی; چۆن كوڕەكانمان لای تۆ بێت . جنێو بەهەریەكێكیان بدرێت و پییان بوترێت ; ئەمە بارمتەی هۆقەیەك یان دووهۆقەیەكە..
بەڵام چەكت بۆ بارمتە دەكەین.

بەڵێنی پێدا كە بێتەوە بۆلای.
(ابو نائلە)ش هەمان شێوەی (محمد)ی كوڕی (مسلمە) چووە لای (كەعب) چەند ساتێك شیعیریان بۆ یەكتری
خوێندەوە ,پاشان پێی وت; (ابن آل ئەشرەف) دایكت سنگت بۆ بكوتێت من بۆ شتێك هاتوومە بۆلات ئەمەوێت بۆت باسكەم , بەمەرجێك نەیدركێنیت.
(كەعب) وتی ; باشە
(ابو نائلە) وتی ; هاتنی ئەم كابرایە(مەبەستی پێغمەمبەر بوو)بووە بە بەڵا بۆ ئێمە ,عەرەب كەوتە دژایەتی كردنمان و ئابڵۆقەیان لەسەرداناین.هەموو ڕێگاکانیان لێ گرتین، تا ماڵ و مناڵمان زایەبوو ماندوو بووین، بەڕاستی خۆمان و ماڵ و مناڵمان تیاچووین، قسەو گفتوگۆ بەردەوام بوو بەو شێوەیەی كە لەگەڵ (محمدی كوڕی مسلمە)دا ڕوویدا (ئەبو نائلە) لە قسەكانیدا ڕوویدا (ئەبو نائلە) لە قسەكانیدا وتی; چەند هاوەڵێكم لەگەڵدایە هەمان ڕاوبۆچونی منیان هەیە, حەزم كرد بیانهێنم شتیان پێ بفرۆشیت و چاك بیت لەگەڵیان.
(ئەبو نائلە) و (محمدی كوڕی مسلمە) لەوەدا كە مەبەستیان بوو سەركەوتنیان بەدەستهێناو فێڵەكەیان سەری گرت.
جا (کەعب) بەلاوەیە ئاسایی بوو كەچەكی پێ بدینایەو لەگەڵ ئەوانی تریشدا بونایە.

لەشەوێكی مانگەشەوی ((چواردەی مانگی رەبیعی یەكەمی ساڵی( ۳)ی )) كۆچی مەفرەزەكە لەگەڵ پێغەمبەردا كۆبوەوەوە لەگەڵیان چوو هەتا (بقیع الفرد) و ڕەوانەی كردن و پاشان ئامۆژگاریی كردن و فەرمووی; بڕۆن بەناوی خواوە , خوایە هاوكاریان بكە.
پاشان گەڕایەوە ماڵ و دەستی كرد بە نوێژكردن و پاڕانەوە لەپەروەردگار.
مەفرەزەكە گەیشتە قەڵاكەی (كەعب)ی كوڕی (اشرەف)
(ئەبو نائلە) بانگی لێكرد , ئەیوش هەستا بێتەخوارەوە بۆلایان . ژنەكەی كە هێشتا تازە بووك بوو پێی وت; لەم دڕەنگ وەختەدا بۆ كوێ دەچیت؟
بەڕاستی گوێم لەدەنگێكە دەڵێیت خوێنی لێدەتكێت.
(كەعب) وتی; نا, ئەوە (محمدی )كوڕی( مسلمەی) برام و (ئەبونائلە)ی برای شیرمیە, پیاوی پایەدار ئەگەر بۆ كوشتنیش بانگ بكرێت دەڕوات بەدەمیەوە,
پاشان هاتە دەرەوە بۆ لایان بۆنی عەتری لەخۆی دابوو پرچی بەردابوەوە.
پێشتر (ئەبو نائلە) بەهاوەڵەكانی وت, ئەگەر (كەعب) هات من قژی دەگرم و بۆنی دەكەم. كە بینیتان من بەتەواوەتی دەستم لەسەری گیربوو ئێوە بەشمشێر لێی بدەن كە (كەعب) دابەزیە ناویان ساتێك قسەی لەگەڵدا كردن, پاشان (ئەبو نائلە) پێی وت; (ابن ئەشرەف) دەكرێت بەشوی (عجوز)دا لەمێك بچینە خوارەوە و قسەكانی ترمان لەوێ تەواو بكەین؟
وتی گەر ئێوە پێتان خۆشبێ قەینا با بڕۆین..
دەرچوون و كەوتنە پیاسە كردن, لە ڕێگەدا (ئەبو نائلە) وتیلە ڕێگەدا (ئەبو نائلە) وتی; شەو نیە لەم شەوە بۆنخۆشتر , (کەعب)ئەم قسانەی پێ خۆشبوو
وتی; بۆنخۆشترین ژنی عەرەب لای منە, (ئەبو نائلە) وتی ; بهێڵە با بۆنێكی سەرت بكەم
وتی; هانێ.
دەستی خستە ناو قژی و بۆنی كرد و بەهاوەڵەكانی وتی; چەند بۆنی خۆشا.
پاشان كەمێكی تر ڕۆیشتن , ئینجا (ئەبو نائلە)وتی ; ئایا جارێكی تریش بۆنی قژت بكەمەوە؟
(کەعب) وتی; بەڵێ.
(ئەبو نائلە) دەستی خستە قژی (كعب) تا توندگرتی و دەستی لێی گیربوو
وتی ; دوژمنی خوا بكوژن!, یەكسەر هاوەڵەكانی دایانە بەرشمشێر , هەر مابوو ,ئینجا (محمدی)كوڕی (مسلمە) پاچێكی هەڵگرت لە پشتیەوە چەقاندیە لاشەیاو خۆیدا بەسەریا تا نووكی پاچەكە لەبەر دەم جەستەیەوە هاتە دەر.
لەو كاتەدا(کعب)ی دوژمنی خوا یەك هاوارێكی هێندە بەرزی كرد هەموو قەڵاكەیی بەخەر هێناو مرد. خەڵكی ناو قەڵاكە هەموویان ئاگریان داگیرساند, مەفرەزەكە گەڕایەوە لەكاتی لێدانی كعب دا (الحارث) كوڕی (ئەوس) سەرە نوكی هەندێك لە شمشێرەكان كەمێك برینیداری كردبوو خوێنی لەبەر دەچوو, كاتێك مەفرەزەكە گەیشتەوە ناوچەی (حرة)(حرة العرض) سەیریان كرد كە (الحارث)يان لەگەڵ نیە,كەمێك وەستان سەیریان كرد واهات شوێنی جێگە پێیەكانیی كەوتبوو ,هەڵیانگرت ,تاگەیشتە (بقیع الغرفد) (اللە اكبر)یان كرد و پێغەمبەری خوا فەرمووی ; یاخوا سەرفرازبن ,ئەوانیش وتیان لەگەڵ تۆدا پێغەمبەری خوا و سەری دوژمنی اللەیان فڕێ دایە بەردەمی ,سوپاسی خوای كرد لەسەر لەناو بردنی (كەعب) , پاشان تفێكی كردە سەر برینەكەی (حارث)چاكبووە و ئازاری نەما.


كە جولەكە بەكوشتنی (كەعب)ی زاڵمیان زانی ترس و سام نیشتە دڵە سەخت و ڕەقەكانیان ,تێگەیشتن كە ئیتر پێغەمبەر لەبەكارهێنانی هێزدا سڵ ناكات لەكەسێك كە ئامۆژگاری دادی نەدا و ڕێز لە بەرژەوەندی كۆمەڵگای ئیسلامەتی وئاسایش و پەیمانەكان نەگرێت بۆیە كەسیان نەیوێرا ورتەی لە دەمەوە بێت لەسەر كوشتنی (كعب) بەڵكو بێدەنگ بوون و وایان نیشان دا كە پابەندی پەیمانەكان دەبن و ملیان كەچ كردو مارە ژەهراوییەكان خێرا خۆیان كردەوە بە كونیەكانیاندا بۆ خۆشاردنەوە.
بەو شێوەیە پێغەمبەر بۆ ماوەیەك یەكلابوەوە بۆ ڕوبەڕوو بونەوەی ئەو مەترسیانەی پێشبینی دەكرد لەدەرەوەی مەدینەوە ڕووی تێبكەن. موسڵمانەكان بەو شێوەیە كەمێك باری سەرشانیان لەناوەوە سووك بوو كەدەمێك بوو ئەگری ئەوەیان دانابوو لە پڕێكدا دەستێك بوەشێنن.


ئامادەکردن:محمد هیلال
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سەرچاوەكان
(ابن هاشم 2/51, 53, 54, 55, 56, 57)
(صحيح البخاري 1/341, 3/577)
(سنن ئەبی داود)
(عون العبید 3;42, 43)
(زاد المعاد 91/2)

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه