بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
خێزان و هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 پێناسەی هاوەڵی پێغەمبەر ڕەزاوڕەحمەتی خوایان لەسەربێت ( تعریف الصحابي (
04/08/2014
بینین: 2785

 

لەکاتێکدا  باسەکەمان باسی گەورە هاوەڵانی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم، تۆش ئەی باوك ودایك دەبێت بزانیت کە هەواڵ و سەرگوزشتەی ئەوهاوەڵانەچین تاوەکو منداڵەکەت لەگەڵ ئەو سەرگوزەشتانەدا پەروەردەی خۆشەویستی و تەبایی و دڵسۆزی وڕەوشت بەرزی ڕەوشت جوانی ئەوانبکەیت تاوەکو باشترین پەروەردە دەربچن و تەمەنیان بەزایەنەچیت و تۆش خۆشی دونیا وخێری ئاخیرەتت دەستبکەوێت
.
هاوەڵانی پێغەمبەر صل اللە علیەوسلم بەوانە دەوترێت کە بەپێغەمبەری خوا گەیشتون وئیمانیان پێهێنابێت و بەئیمانەوە وەفاتیان کردبێت یان لەسەر ئاینی پیرۆزی ئسلام وەفاتیان کردبێت، کەواتە هەرکەسێك بەپێغەمبەری خوا گەیشتبێت و لەسەر ئیسلام مردبت ئەگەرچی کەم بەخزمەتی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم گەیشتبێت یان زۆر پێکەوەژیابێت، ئەوکەسە پێی دەوترێت هاوەڵی پێغمبەر صلی اللە علیەوسلم .
ئەگەرچی ئەوهاوەڵە فەرمودەی لەپێغەمبەرەوە گێڕابێتەوە یان نا، یان گەزای لەگەڵ پێغەمبەردا کردبێت یان نەیکردبێت و بەشداری نەکردبێت، تەنانەت ئەوەشی کە تەنها بۆ ساتێکی کەم بینیبێتی و لەخزمەتریدا دانەنیشتبێت یاخود ئەوەی کە هەرنەیبینیوە بەهۆیەکەوە وەکو ئەوەی کە کەسێك کوێربوبێت و نەیتوانیبێت بیبینێت، بەڵام ئەوکەسانەی کە پێغەمبەری خوایان بینیبێت و کافربوبێتن و پاش ئەوەی کە پێغەمبەری خوا وەفاتی کردبێت ئەوان موسڵمان بوبێتن و تۆبەیانکردبێت ئەوانە بە هاوەڵ ناژمێردرێن .
مەبەستیش لەوانەی کە ئیمانیان پێی هەبوبێت کە ئەو پێغەمبەری خوایە وئەوانەش ناگرێتەوە کە ئیمانیان بە شتێکیتر هەبوبێت وەکو ئیماندارەکانی ئەهلی کیتاب لە ( مەسیحی و جولەکەکان ) بەڵام لەدوایدا ئیمانیان هێناوە و بونە بە موسڵمان .
هەروەها مەبەستیشمان لەوەی کە بەئیمانەوە وەفاتیان کردبێت، ئەوانە ناگرێتەوە کە لە سەردەمی پێغەمبەردا ئیمانیان هێناوەو موسڵمانبونە و بەڵام پاشتر لەئاینی ئیسلام هەڵگەڕاون و کافربونەتەوە وەکو : عوبەیدواللەی کوڕی جەحش کە مێردی دایکی حەبیبە بوو ( ام حبیبة ) بەیەکەوە موسڵمان بوون و کۆچیشیان بەیەکەوەکرد بۆ حەبەشە و پاشان بوو بە مەسیحی و خاچ پەرست و هەرلەسەر خاچ پەرستیش وەفاتیکرد، وە هەروەکو عەبدواللەی کوڕی خەتتەڵ کە کوشتیان لەکاتێکدا خۆی هەڵواسیبوو بە دیوارەکانی کەعبەدا، کە پێشتر موسڵمانبوو پاشان هەڵگەڕایەوە لەئیسلام و پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم فەرمانیکرد کە بیکوژن لە ئازادکردنی مەککەدا ( فتح مکة .(
ئەوکەسانەی کە ئیمانیان هێناوپاشتر هەڵگەڕانەوە لەسەر ئیمان و بەڵام جارێکیتر گەڕانەوە بۆ سەر ئاینی ئیسلام و تۆبەانکردوە وجارێکیتر بەخزمەتی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم گەیشتونەتەوە ئەوانەش هەر بەهاوەڵی پێغەمبەر دەژمێردرێن ، بەڵام ئەگەر کەسێك ئیمانیهێنابێت و پاشتر هەڵگەڕابێتەوە لە ئاینی ئیسلام و جارێکیتر تۆبەیانکردۆتەوەو ئیمانیانهێناوەتەوە ، بەڵام پاش ئەوە نەگەیشتونەتەوە بەخزمەتی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم ئەوانە بۆچونی جیاوازیان لەسەرە کە ئایە بەهاوەڵی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم دەژمێردرێن یان نا !
ئەم پێناسەیەی کە هێناومانەتەوە بە دروسترین پێناسە دەیبینین هەروەکو لەلایەن ئمام بوخاری و مامۆستاکە کە ئیمام احمدی کوڕی جەمیلە و ئەوانەی کە لەسەر بۆچونەکەی ئەوانن، جگە لەم پێناسەیە ووتەیترهەن کە زۆریان شازو ناوازەن، هەروەکو ئەوانەی کە ووتویانە ئەوانە بە هاوەڵی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم هەژمار ناکرێن ئەگەر یەکێك لەم چوار مەرجانەیان تیادانەبوبێت :
١- ئەوەی کە زۆر لە خزمەتی پێغەمبەردا مابێتەوە .
٢- ئەوەی کە فەرمودەیەکی لەپێغەمبەرر خواوە ئەزبەرکردبێت .
٣- ئاشکرابوبێت کە غەزایەکی لەگەڵ پێغەمبەرداکردبێت .
٤- ئەوەی کە لەگەڵ پێغەمبەردا صلی اللە علیەوسلم شەهید بوبێت .
هەندێكیتر ووتویانە : هەرکەسێك گەیشتبێت بەخزمەتی پێغەمبەر و بینیبێتی ئەوە بە هاوەڵ دەژمێردرێت، لێرەشدا مەبەست لەوکەسانەیە کە منداڵ بوونەو چاك وخراپیان لەیەك جیانەکردۆتەوە، ئەوانەش ئەگەر صاك وخراپیان لەیەك جیا نەکردبێتەوە دروستر ئەوەیە کە بەهاوەڵ هەژمارد ناکرێن .
لێرەشدا پرسیارێك دروست دەبێت ئەوەی کە پێغەمبەری خوای صلی اللە علیەوسلم ی بینیبێت بە مردویی کە پێش ئەوەی بیخەنە ناو گۆڕ ئایە بە هاوەڵی پێغەمبەر هەژماردەکرێت ؟ هەروەکو ئەبی زوئەیبی هەزلی شاعیر، تەنها بە مردویەتی بینیویەتی ! ئەوەش دروست ئەوەیە کە بەهاوەڵی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم هەژمارد ناکرێت . واللە أعلم
ئەمە کورتەی پێناسەی هاوەڵەکانی پێغەمبەربوو کە وەکو سەرەتایەك دەبێت بیزانین


زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه