 ئازاردانی موسوڵمانە چەوساوەکانی شاری مەککە
ئیبنو ئیسحاق رحمە اللە دەفەرموێت: [بێ باوەڕەکان بە پەلاماردانی پێغەمبەرەوە ﷺ نەوەستان بەڵکو هاوەلکانی پیغەمبەریش ﷺ کەوتنە بەر شاڵاوی ئازاردان و پەلاماردان ، هەر هۆزێک ئەو هاوەڵانەی کە لە ناویدا بوون بەندیان دەکردن و برسی و تینویان دەکردن و وە لەگەرمای خۆر دەیان بردن بۆ سەر بەردە گەرمەکانی ئەو بەری شاری مەککە و ڕایان دەگرتن بۆ ئەوەی دور بکەونەوە لە ئاینی خوا و بگەڕێنەوە سەر ئاینی باو و باپیرانیان .....]
قوڕەیش لەم ئاستەشدا نەدەوەستان بەڵکو دوژمن کاری خۆیان زۆر توند ئاراستەی ئەو موسوڵمانانە دەکرد کە هیچ کەسی و هۆزێک لە پشتیانەوە نەبوو .
لە ئیبنو مەسعودەوە رضی اللە عنە دەفەرموێت : [ یەکەم کەس ئیسلام بونی خۆی ڕاگەیاند حەوت کەس بون : پێغەمبەری خوا ﷺ وە ئەبو بەکر و عەممار و دایکی عەممار کە ناوی سومەیە بوو سوهەیب و بیلال و میقداد و پێغەمبەر خوای گەورە ﷺ بە هۆی مامیەوە ئەبو طالیب پشت و پەنای بۆ دابین کردبوو، ئەوان نەیان دەتوانی زۆر شت بکەن بەرامبەری ، ئەبو بەکریش کەسان و خزمانی لە پشت بوو بەڵام ئەوانی تر بێ باوەڕەکان دەیان گرتن و پارچە ئاسنیان بە بەردا دەکردن و دەیان خستنە بەر خۆر و ڕایان دەگرتن و دەکوڵان هەتا دەیان پروکاندن لە گەرمادا ، [تا ناچارانە وایان لێدەکردن هەندێک داوا کاریان جێ بە جێ بکەن] تەنها بیلال نەبی بە هیچ جۆرێ بە گویی نەدەگرتن ، جەستەی خۆی بەلاوە هیچ نەبوو لە پێناوی خوادا ، موشریکەکان زۆر بە سوکیان دەزانی و دەیان گرت و دەیان دایە دەست منداڵان ، ئەوانیش دەیان گرت و رایان دەکطشا بە ناو شیو دۆڵەکانی شاری مەککەدا بیلالیش بەردەوام دەیفەرموو:[ احد احد ]
ئیبنو ئیسحاق رحمە اللە دەفەرموێت:[ ئومیەی کوڕی خەلەف خاوەنی بیلال کاتێ خۆر تینی دەسەند لە دوای نیوەڕۆدا بیلالی دەهێنا و جلەکانی دادەکەند لەبەری و دەیخستە بەر تینی گەرما ، ئەنجا فەرمانی دەکرد بەردێکی زۆر گەورەی بۆ ئامادە بکرێت بیخەنە سەر سکی و پێی دەوت: دەبێت تا ئەو کاتەی دەمریت ئاوا بیت یان ئەوەتا بێ باوەڕ دەبیت بە محەمەد و دەگەڕێیتەوە سەر ئاینی باو و باپیرانت بۆ پەرستنی لات و عوزا . بیلال لەژێر ئەو هەموو ئازار و ئەشکەنجەیەدا هەر دەی وت:[ احد احد ] تا خوای گەورە هەلی بۆ ڕەخساند و ئەبو بەکری نارد و ڕزگاری کرد لەو سزایە .
لە قەیسی کوڕی حازمەوە رضی اللە عنە دەفەرمویت: [ ئەبو بەکر بیلالی کڕی بە پێنج ئۆقیە لە کاتێکدا کە هەموو گیانی داپۆشرا بوو بە بەرد لەبەر گەرمای خۆری بەیانیان ئەوان بە گاڵتە جاڕیەوە بە ئەبو بەکریان دەوت: [وەڵاهی ئۆقیەکیشت بە ئێمە بدایە هەر پێمان دەفرۆشتیت،ئەبو بەکریش دەیفەرموو: داوای سەد ئۆقیەشتان بکردایە لێم دەکڕین ]
و ئیبنو ئیسحاق رحمە اللە دەگێڕێتەوە :کاتێک گەرما دادەهات بەنومخزوم [ عەممار و یاسری باوکی و سومەیەی دایکی کە خێزانێکی هەژار و موسوڵمان بون ] دەیان هێنان و سزایان دەدان ، وە پێغەمبەریش ﷺ تێدەپەڕی بەلایاندا و دەیفەرموو: [اصبرو یاسر فان موعدکم الجنە] واتە : ئارام گر بن بنەماڵەی یاسر شوێنی بەیەک گەیشتەنەوتان لە بەهەشتدایە ].
وە لە ڕیوایەتێکی تردا جابر رضی اللە عنە دەفەرموێت: [پێغەمبەر ﷺ تێدەپەڕی بەلای ئەماری کوڕی یاسر و خێزانەکەی کاتێک ئەشکەنجە دەدران لە پیناوی خوادا وە بەوانی دەفەرمو [ابشرو ال یاسر فان موعدکم الجنە ]
مژدە بێت بنەماڵەی یاسر بەیەک گەشتەنەوەتان لە بەهەشتایە ]
، ئەوە بو لە ژێر ئەو ئەشکەنجەدانەدا سومەیەی دایکی عەممار شەهید بوو ،بووە یەکەم شەهید لە ئیسلامدا ، وەکو موجاهد دەفەرموێت:[ یەکەم شەهید لە ئیسلامدا سومەیە بوو دایکی عەممار ، کە ئافرەتێکی پیری بەساڵا چوو بوو ]
هەرروەها ئیمامی موجاهید رحمە اللە دەفەرموێت: [سومەیە بەدەستی ئەبوو جەهل کوژرا ، حەربەیەکی کرد بە سکی ....دا و شەهید بوو ]
، هەر سەبارەت بە ئەشکەنجە دانی عەمار رضی اللە عنە ئەم ئایەتە دابەزی قال تعالی: [ إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالْإِيمَانِ ] نحل (۱۰٦) ئیبن و عەباس رضی اللە عنە دەفەرموێت: [ئەم ئایەتە سەبارەت بە عەماری کوڕی یاسر دابەزی کاتێک کە موشریکەکان ئەشکەنجەیان دا تا ناچاریان کرد وشەی کوفر بەسەر زمانیدا بێت ، ئینجا ڕزگاری بوو وە گەڕایەوە بۆ لای پێغەمبەر و عوزری بۆ هێنایەوە و خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند قال تعالی:[ إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالْإِيمَانِ ]نحل (۱۰٦)
لە وانەی کە ئەشکەنجە دەدران لە پێناوی خوادا :زوبەیری کوڕی عەوام ، ئەبو ئەسوەد رضی اللە عنە دەفەرموێت [زوبەیر کاتێک موسوڵمان بوو تەمەنی هەشت ساڵان بوو وە مامێکی هەبوو زوبەیری دەهێنا و دەیپێچایەوە لە حەسیرێکەوە و هەڵی دەواسی و لە پێشیەوە ئاگرێکی دەکردەوە بۆ ئەوەی دوکەڵەکە بچێت بۆ ناو حەسیرە لول کراوەکە و بەسەر زوبەیردا پێی دەوت :بگەڕێرەوە بۆ سەر ئاینی باو و باپیرت ئەویش دەی وت :هەرگیز نەگەڕێمەوە سەر کوفر . هەروەها خەباب رضی اللە عنە بێ باوەڕانی قوڕەیش سزایان دەدا و شوێنەواری ئەو سزایە بە پشتیەوە دیار بوو تا کاتێ وەفاتی کرد.
_________________________________________
سەرچاوە ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرمودەکاندا . لاپەڕە ۹٤تا۹۷
نوسینی : مامۆستا محمد ملا فائق شارەزووری
|