 بنیات نانی بیرو باوەڕ لەسەردەمی مەککەدا:
چوارەم: باسکردنی بەھەشت لە قورئانداو کاریگەری لەسەر ھاوەڵان:
قورئانی پیرۆز بایەخی دا بە باسکردنی ڕۆژی دوای کەم سوڕەتیش ھەیە باسی حاڵەتەکانی ڕۆژی دوای تێدا نەکرابێت، وەکو باسی بەھەشتییەکانو دۆزەخییەکانو شێوەی حەشر کردنی خەڵکی و لێپرسینەوەیان، بەشێوەیەک وەکو چۆن بەچاو بیبینێت.
١- بەھەشت ھاوشێوەی نییە:
ئایەتەکانی قورئان بەشێوەیەک باسی بەھەشتیان کردوە کە ھاوشێوەی نییە لە بونەوەردا، ئەوەش کاریگەری زۆری ھەبوو لەسەر ھاوەڵان.
خۆشی بەھەشت ئامادەکراوە بۆ بەندە لەخوا ترسەکان، ھەڵقوڵاوی بەخشندەی خوایە، کەھەندێ لەوانەی باس کردوەو ھەندێکیشیانی شاردۆتەوە کە بیرو ھۆشەکان تێیان ناگەن، خوای گەورە دەفەرموێت(تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمْ عَنِ الْمَضَاجِعِ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ خَوْفًا وَطَمَعًا وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ(۱٦)فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّا أُخْفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ )السجد:١٦-١٧
٢- چاکترین ئەوشتەی بەھەشتیەکان پێیان دەدرێت:
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت:(( اذا دخل اھل الجنة الجنة یقول تبارک وتعال: تریدون شیئا ازیدکم...)) واتە: کاتێک بەھەشتیەکان دەچنە بەھەشتەوە ، خوای گەورە دەفەرموێت: ئایە شتێکی ترتان دەوێ بتان دەمێ؟ ئەوانیش دەڵێن: ئایە تۆ ڕووت سپی نەکردین، نەتخستینە بەھەشتەوەو لە دۆزەخ قوتارت نەکردین ؟ دەفەرموێت: (( فیرفع الحجاب ، فینظرون الی وجە اللە فما اعطو شیئا احب من النظر الی ربھم تبارک وتعالی))، واتە: ئینجا پەردە لابراو، سەیری خوایان کرد، شتێکیان پێنەدرابوو ھەرگیز لەوە چاکتر کە سەیری خوای خۆیان بکەن.
لەڕیوایەتی تردا ھاتووە، ئینجا ئەم ئایەتەی خوێندەوە:(( لِّلَّذِينَ أَحْسَنُوا الْحُسْنَىٰ وَزِيَادَةٌ وَلَا يَرْهَقُ وُجُوهَهُمْ قَتَرٌ وَلَا ذِلَّةٌ أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ)) یونس:٢٦.
بەبیردا ھاتنی بەھەشت و باوەڕی پتەو پێی، گەلێک گرنگە بۆ ڕاپەڕینی نەتەوەکەمان، چەنکە کاتێک وێنەی بەھەشت زیندووبێت لەدەروونی کەسەکاندا، بەخێرای دەڕۆن بەرە ڕەزامەندی خوای گەورە و، ھەڵدەستن بە بەخشینێ ھەموو شتێک و ترسی مردن دایان ناگرێتەوە، ھەموو ھەوڵو کۆششێکیان ئەوکاتە بۆ ئەوە دەبێت ئاینی خوا سەر بخەن.
پێنجەم : باسی دۆزەخ لە قورئانداو کاریگەری لەسەر دڵی ھاوەڵاندا:
ھاوەڵان ترسی خواین ھەبوو، ھیواو ئومێدیشیان پێی ھەبوو، ئینجا پەروەردەی پێغەمبەر ﷺ کاریگەری گەورەی ھەبوو لەسەر دڵەکانیان، چونکە ئەو ڕێڕەوە قورئانیەی کە پێغەمبەر ﷺ بەرپای کرد لەگەڵیان دەبوە مایەی ئەنجامدانی کاری مەزن، چونکە قورئان باسی ناخۆشیەکانی ڕۆژی قیامەت دەکات، وەکو لولدانی ئاسمانو تەختکردنی چیاکانو تەقاندنەوەی دەریاکانوو ھەموو ئەو گۆڕانکاریانەی تر کە دادێن لە ئاسمانو ئەستێرەکان، ھەروەھا قورئانی پیرۆز باسی کردوە لەحاڵی بێباوەڕانو سەرشۆڕیو پەشیمانی و بێ ئومێدی و پوچەڵ بونەوەی کارەکانیان وە کۆکردنەوەیان بەرەو دۆزەخ و تێپەربوونی ئیمانداران بەسر پردی صیراط و قوتاربوونی ئیمانداران. ئەمانەش ئەوپەڕی کاریگەریان ھەبوو لەسەر دڵی ئیمانداران و دەت وتت بەچاو سەیری دەکەن.
شەشەم: واتای قەزاو قەدەرو کاریگەری لەپەروەردەکردنی ھاوەڵاندا:
قورئان لە قۆناغی مەککەدا گرنگیدا بە باسکردنی قەزاو قەدەر ، خوای گەورە دەفەرموێت:((إنا كل شيء خلقنه بقدر) القمر:٤٩.
پێغەمبەرﷺ ئەو واتایەی جێگیر کرد لە دڵی ھاوەڵاندا، تێگەیشتنی ڕاستی ئەوانیش بوە مایەی ھەندێ بەرووبومی بەسود، لەوانە:
١-ئەنجامدانی پەرستنی خوای گەورە.
٢-باوەڕبوون بەقەدەر ڕێگای قوتاربوونە لە شیرک چونکە خاوەن باوەڕ لای وایە کە ئەوکەسەی کە دەتوانێت سودوو زیان و سەربەرزیو سەر شۆڕیو بورزبوونەوە دابەزاندن بکات تەنھا خوایە.
٣- ئازایو بوێری: چونکە ئەوان بەبۆنەوەی باوەڕی تەواویان بە قەزاوو قەدەر دڵنیابوون کە ئەجەل بەدەستی خوایە، ھەمووکەسێکیش کاتی مردنی دیاری بووە.
٤- ئارامی دڵو دەروون و بیری ئاسودەیی.
٥- ئارامگرتن ڕووبەڕووبونەوەی ناخۆشییەکان.
٦- سەربەرزیو قەناعەتو ئازادبوون لەکۆتی ئادەمیزادەکان .
لەڕاستیدا سودەکانی باوەڕبوون بە قەزاو قەدەر زۆرن ، بەڵام ئەمانە ژمارەیەک بوون .
پەروەردەی پێغەمبەر بۆ ھاوەڵەکانی لەوە کورت ھەڵنەھاتبوو، کە شە کۆڵەکەی ئیمانیان فێرکات، بەڵکو چەندین واتاو تێروانینی ھەڵەی بۆ چاککردنەوە، بۆ ئەوەی مسوڵمان لەسەر ڕوناکیەک ڕێبکات لەلای خوای گەورە بشزانێت ئامانج چیە لەبوونی ژیانداو ھەڵسێ بە ھێنانەدیی ئەوەی داوای لێکراوە و لە درۆو ئەفسانە ڕزگاری ببێت.
السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابی:ص/١٦٧-١٧٠
|