 ئەو موسوڵمانانەی لە سەرەتای ئیسلامدا موسوڵمان بوون
محمدی کوڕی کعب رضی الله عنە دەفەرموێت :(یەکەم کەس لەم ئومەتەدا موسوڵمان بوو لەخزمەت پێغەمبەردا ﷺ خەدیجە بوو وە ئەو دوو پیاوەی یەکەم جار موسوڵمان بوون ئەبو بەکر و عەلی بوون .) ئیبراهیمی نەخەعی رحمە اللە دەفەرموێت :(یەکەم کەسێک کەموسڵمان بوبێت لەخزمەتی پێغەمبەردا ﷺ ئەبو بەکر بووە) بەڵگەش بۆ ئەمە فەرمودەکەی پێغەمبەرەﷺ کە کاتێ ئەبو بەکریان زویر کرد،ئەبو بەکریش سکالای خۆی بردە لای پێغەمبەر ﷺ پێغەمبەریش ڕووی کردە هاوەڵەکانی و فەرموی :(ان اللە بعثنا الیكم فقلتم كذبت، وقال ٲبو بكر :صدقت و اسانی بنفسه و ماله فهل انتم تاركی لي صاحیبی)
واته: (خوای گەورە کاتێ منی نارد بۆلای ئێوە هەرهەموتان وتتان :درۆ ئەکەی تەنها ئەبو بەکر وتی تۆ ڕاست ئەکەیت و بەماڵ و نەفسی لە خزمەتمدا بوو ئایا ئێوە واز لەهاوەڵەکەم دەهێنن بۆ من)
لە ڕیوایەتێکی تردا دەفەرموێت :(یەکەم کەسانێک کە موسوڵمان بووە لە پیاواندا هاوەڵی پایە بەرز ئەبو بەکر بووە ،ئیبنو مەسعود رضی اللە عنە دەفەرموێت :(یەکەم کەسانێک کە ئیسلام بونی خۆیان ئاشکرا کرد حەوت کەس بوون :پێغەمبەری خوا ﷺ ،ئەبوبەکر ،عەمماری کوڕی یاسر، سومەییەی دایکی یاسر،صوهەیبی ڕۆمی ، مقداد، بلال)
بە کۆکردنەوەی هەموو ڕیوایەتان دەتوانرێت بوترێت ، یەکەم کەس لە پیاواندا کە موسوڵمان بوو بێت ئەبوبەکر رضی اللە عنە بووە ، و یەکەم کەس لە منداڵاندا عەلی کوڕی ئەبو طالیب رضی اللە عنە بووە ، یەکەم کەس لەئافرەتاندا خەدیجە رضی اللە عنها پاشان ئوم ئەیمەن و پاشان سومەیە، وەیەکەم کەس لە مەوالیەکاندا واتە:هاوپەیمانی قوڕەیش موسوڵمان بوبێت زەیدی کوڕی خاریجە بووە، وە یەکەم کەس لە عەبدەکان(بلال و عامری کوڕی فوهەیرە و ئەبو فوکەیهە مەولای سەفوانی کوڕی ئومەییە و شەقرانی خزمەت کاری پێغەمبەر بووﷺ )
سەبارەت بەتەمەنی ئیمامی عەلی ئەوکاتە منداڵ بووە وەک ڕیوایەتەکەی یەعقوبی کوڕی سینان رضی اللە عنە کە دەفەرموێت:(ئیمامی عەلی کاتێ کە موسوڵمان بووە هەشت ساڵان بووە) ئیبنو ئیسحاق رحمە اللە دەفەرموێت :(یەکەم پیاوێک کە موسوڵمان بووە لەخزمەت پێغەمبەردا ﷺ باوەڕی پێهێناوە ئیمامی عەلی بووە کاتێ تەمەنی دەساڵان بووە .)
ئیبنو عەباس رضی اللە عنە دەفەرموێت :(پێغەمبەر ﷺ ئاڵاکەی دایە دەست ئیمامی عەلی لەجەنگی بەدردا. لەو کاتە تەمەنی بیست ساڵ بوو)واتە سیانزە ساڵی ناو شاری مەککە هاتنی وەحی و دوو ساڵی ناوشاری مەدینە و هاتنی جەنگی بەدر ئەمە پانزە ساڵ کەواتە تەمەنی پێنج یاخود شەش ساڵان بووە کە موسوڵمان بووه (واللە اعلم).
وە لەو موسوڵمانە دێرینانەی کەلەپێش هاوەڵە بەڕێزەکانی ترەوە موسوڵمان بوون لەخزمەتی پێغەمبەرد ﷺ:عەمری کوڕی عبس رضی اللە عنە خۆی دەیگێرێتەوە سەبارەت بە چۆنیەتی موسوڵمان بونی 😞.......کەچۆن هاتووە بۆلای پێغەمبەر ﷺ وە ناسیوێتی و کەوتۆتە گفتوگۆ لەگەڵیدا و وتویەتی :ئەی محمد ئێستا کێت لەگەڵدایە لەسەر ئەم بیر و باوەڕە؟پێغەمبەرﷺ فەرمویەتی :[یەک ئازاد و یەک کۆیلە]واتە:(ئەو ڕۆژە تەنها بیلال و ئەبو بەکری لەگەڵدا بووە )،دوای پێغەمبەرﷺ پێی ڕاگەیاندووە کە بگەڕێتەوە[ بۆ ناو قەم و هۆزەکەی تا خوای گەورە ئاینی خۆی بەرقەرار دەکات ]،وە عەمری کوڕی عەبس رضی اللە عنە دەفەرموێت :(ئەت بینی من چوارەم کەسبووم لە خزمەت پێغەمبەری خواﷺ) وە لە موسوڵمانە هەرە پایە بەرزەکان عەبودڵای کوڕی مەسعودە رضی اللە عنە کە دەفەرموێت:( وەڵاهی من شەشەم کەس بووم کە موسوڵمان بووم وەهیچ موسوڵمانێک نەبوو جگە لەو شەش کەە نەبێت لەسەر زەویدا) کەواتە ئیبنو مەسعودیش شەشەم کەسبووە کە موسوڵمان بوو، سەرەتای موسوڵمان بونی ئەوە بووە کاتێ شوانی مەڕ بوو خۆی بۆمان دەگێڕێتەوە و دەفەرموێت :(من گەنجێکی چالاک و وریا بووم شوانی مەڕەکانی عوقبەی کوڕی معیط بووم ، ئەملەوەڕاندن لەشاخی بەرزی ئەجیاتی پشت مەککە، پێغەمبەرﷺ لەگەڵ ئەبو بەکر رضی اللە عنە ڕێیان کەوتە لای من و پێی وتم :ئایا هیچ شیرێکت لایە تا بیخۆینەوە ؟ منیش وتم :بەڵێ ، بەڵام من متمانە پێکراوم و هیچ شیرتان نادەمێ چونکە ئەوانە مەڕی من نین و ناوتوانم شیرتان بدەمێ ، دوای ئەوە پێغەمبەرﷺ فەرموی:بزنێکم بۆبهێنە بەران لێی نەپەڕیبێت و هیچ شیری تیادا نەبێت ؟ منیش چتیرێکم بۆ هێنا ، لەڕیوایەتێکی تردا (دوو ساڵان یان سێ ساڵان بوو) هێنام و پێغەمبەرﷺ دەستی هێنا،بەگوانیدا و دوعای کرد هەتا گوانی پڕبوو لەشیر و شیرەکەی دۆشی و ئەبوبەکریش چوو شتێکی هێنا و پێغەمبەرﷺ شیرەکەی دۆشی یە ناوی ، پاشان بە ئەبوبەکری فەرموو: تێر بخۆرەوە ،پێغەمبەرﷺ تێری خواردەوە و بەشی منیشی لێدا.
پاشان فەرمووی : (گوانەکە):وەرەوەیەک و هاتەوە یەک و وەکو یەکەمجار قەترە شیری تیانەما ، پاشان دوا بەدوای ئەوەی ئەمەم بینی لە پێغەمبەرﷺ ، چوومە خزمەتی و پێم وت :فێرم بکە ئەو قورئان و وتەیەی کە خوای گەورە بۆتۆی ناردوە ؟ پێغەمبەرﷺ دەستی هێنا بەسەرمدا و فەرموی : (خوای گەورە ڕەحمت پێبکات تۆ بەڕاستی منداڵێکی فێرکراویت]دەفەرموێت وەڵاهی حەفتا سورەتم لەدەمی پێغەمبەرەوەﷺ بیستووە و لەبەرم کردوە کەهیچ کەسێک لەو کاتەدا ئەو سورەتانەی لەبەر نەبووە تەنها من نەبێت ).
وەلەو هاوەڵە بەڕێزانەی تر کە سەرەتا موسوڵمان بوون :ئەبو زەڕی غیفاری رضی اللە عنە و خەبابی کوڕی ئەرەت رضی اللە عنە ،وەهەروەها( زوبێری کوڕی عەوامیش کە لەتەمەنی هەشت ساڵیدا موسوڵمان بوو).
________________________________________________________
سەرچاوە ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرمودەکاندا . لاپەڕە ٥٦-٦۰
نوسینی : مامۆستا محمد ملا فائق شارەزووری
|