 عمر ابن الخطاب

بسم الله الرحمن الرحيم
والحمد لله رب العالمين و صل اللهم على محمد وعلى آله وصحبه أجمعين .... وبعد :
عمربن الخطاب رضي الله عنه أبي حفص ، دووه‌م خلیفه‌ی ڕێگابۆڕۆشن کراوه‌ی پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه وسلم ، ئه‌وپیاوه گه‌وره‌و مه‌زنه‌بوو که به دووه‌م هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌م ئومه‌ته ناسراوه له مێژودا بۆ به‌هێزیو ده‌سته‌ڵات وتوانای که‌سایه‌تی خۆی‌و ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی و خاوه‌نی پێکاوترین بیروبۆچونبوه ، تێڕوانینی زۆردوور بیری کردۆته‌وه بێنه‌فسترین که‌س بوه له‌هه‌موه وه‌سفێكیدا یه‌که‌م که‌س بوه له هه‌موو ڕویه‌که‌وه له‌دوای أبوبکری صدیق ڕه‌زاوڕه‌حمه‌تی خوایان له‌سه‌ر بێت .
ژیانامه‌ی گرنگه‌و زۆرزه‌روره که به‌درس بخوێندرێت ولێ‌ی ورد ببینه‌وه له‌ڕوی شه‌هامه‌ت ووریایی وبه‌ئاگایی وبه إنصافی وبه‌ئاگایی له ئومه‌ته‌که‌ی وخه‌ڵکی ژێرده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که زۆر زاهید بوه له‌نه‌فسی خۆیدا وخاوه‌نه‌ی فه‌زڵ وئازایو لێهاتوی بوه‌و چاکه‌شی به‌سه‌ر هه‌موو ئومه‌تداهه‌یه ، خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌واندا له‌به‌هه‌شته‌که‌ی خۆی کۆمان بکاته‌وه‌و چاومان پێیان بکه‌وێت ، ته‌نها خواخۆی خاوه‌ن ئه‌وه‌یه‌و ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ئه‌واندا کۆمان بکاته‌و اللهم آمـین .
عه‌یبی له‌که‌س نه‌ده‌گرد و که‌سی به‌که‌م نه‌ده‌زانی ، نه‌ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌فه‌قیر نه‌هه‌ژارو نه گه‌وره‌و نه‌بچوك ڕێزی له‌هه‌موو که‌سێك به‌گوێره‌ی خۆی گردوه .
أبوبکری صدیق ئه‌وه‌ی تیابه‌دی ده‌کردو ده‌یزانی که ئه‌وه‌ی نهێنی یه له‌ناخیدا زۆر گه‌وره‌ترو باشتره له‌وه‌ی که ده‌ری ده‌بڕێت هه‌ربۆیه کاتێك که‌وه‌فاتی کرد پرسیاریان لێی کرد کێ جێنیشینت بێت ئه‌ی خه‌لیفه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ؟ فه‌رموی عمری کوڕی خطاب ! ووتیان چۆن ئه‌وده‌که‌یت به‌جێنیشینی خۆت له‌کاتێکدا ئه‌و ئه‌وه‌نده توندڕه‌وه‌و ووتی نه‌خێر ئه‌وه ئێمه شكده‌بات بۆیه‌وا توڕه‌و توندڕه‌وه له‌سه‌رحه‌ق ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌مێنین ئه‌و نه‌رم ده‌بێت .
کاتێك که ده‌سته‌ڵات که‌وته‌ده‌ستی وبوو به ئه‌میری ئیمانداران که یه‌که‌م که‌سبو ناویاننا ئه‌میری ئیمانداران ، بوبه‌باوکێکی به‌ڕه‌حم وبه‌به‌زه‌یی بۆ ئومه‌ته‌که‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم وبرایه‌ك بوو بۆ هاوه‌ڵه‌کانی و سیاسی یه‌کی زۆرزیره‌كودانابو داده‌رێكی بێهاوتابوو باشترین وه‌سفیش بۆئه‌و ووته‌که‌ی عبدالله کوڕی ابن مسعوده که ووتویه‌تی : ( ئیسلامبونی عمر کردنه‌وه‌و سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌بو بۆئیسلام کۆچکردنی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌بو ده‌سه‌ڵاته‌که‌یشی ڕه‌حمه‌تێكبو بۆ ئومه‌ته) .
خوای گه‌وره به‌ڕه‌حمی خۆی له‌گه‌ڵدابکات وبه‌به‌هه‌شتی به‌رینی شادبکات وئێمه‌ش کۆبکاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا، آمین .
له‌به‌سه‌رهاته‌کانی ئیمامی عمر کوڕی خطاب به‌شه‌و ده‌گه‌ڕا له‌کۆڵان وناوماڵه‌کاندا ته‌ماشای کرد که ئافره‌تێکی به‌ته‌مه‌ن ئاگری کردۆته‌وه و مه‌نجه‌ڵێكی له‌سه‌ری داناوه‌و منداڵه‌کانی ده‌گریان .
عمری کوڕی خطاب له‌ده‌رگاکه‌وه نزیك بۆیه‌وه وپرسیاریکرد ووتی {یاأمة الله} ئه‌ی ئافره‌تی به‌ندی خوا ئه‌وه بۆ ئه‌ومنداڵانه ده‌گرێن ؟
ئافره‌ته‌که ووتی: گریانه‌که‌یان له‌برسایه !
عمر ووتی: ئه‌ی ئه‌و مه‌نجه‌ڵه‌چی یه له‌سه‌ر ئه‌و ئاگره ؟
ئافره‌ته‌که ووتی : ئه‌وه ئاوی تێدائه‌و ئه‌یان خڵافێنم به‌وه‌ی که گوایه ئاردو ڕۆنی تیایه !
عمر ووتی : شکاتت له‌چی یه‌و گله‌ییت له‌چی یه ؟
ئافره‌ته‌که ووتی : شکاتو گله‌یم له عمری کوڕی خطابه له‌لای خوا !
عمری کوڕی خطاب ووتی : عمر تاوانی چی یه ؟
ئافره‌ته‌که ووتی :ئه‌ی چۆن کاروبارمانی گردۆته ده‌ست وئاگایشی لێمان نی یه ؟
عمری کوڕی خطاب دانیشت وده‌ستی کرد به‌گریان و پاشان هه‌ستایه‌وه‌و ڕۆیشت بۆماڵی خیڕی موسڵمانان که سه‌روه‌تی تیادایه بۆ فه‌قیرو هه‌ژاران و توره‌که‌یه‌کی گرده ده‌سته‌وه‌و پڕیکرد له ئاردو ڕۆن وچه‌وری وخورماو جلوبه‌رگ تاوه‌کو جاخه‌که پڕبوو .
پاشان به سالمی ووت : أسلم بیده به‌کۆڵما .
أسلم ووتی : ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران من هه‌ڵی ده‌گرم له‌جیاتی تۆ .
عمری کوڕی خطاب ووتی: دایکت نه‌بێ أسلم ، من خۆم هه‌ڵی ده‌گرم من به‌رپرسراوم له‌وان و له‌قیامه‌تدا لێمده‌پرسنه‌وه .
ڕۆیشت که گه‌یشته ئه‌وێ هه‌ندێ له ئاردو چه‌وری وخورمای بۆیان خسته سه‌ر ئاگره‌که‌و خۆیشی ڕیشی زۆر گه‌وره‌بوو کاتێك که فوی له‌ئاگره‌که ده‌کرد دوکه‌ڵ له‌نێوان ڕیشێوه ده‌رده‌چوو به‌رز ده‌بۆوه تاوه‌کو خواردنی بۆیان ئاماده‌کرد و به‌ده‌ستی خۆی خواردنی ده‌کرده ده‌م منداڵه‌کانه‌وه تاوه‌کو تێریان خوارد .
ئافره‌ته‌که ووتی : تۆ شایسته‌تریت به خه‌لیفه‌یی وه‌ك له عمری کوڕی خطاب !
عمری کوڕی خطاب ووتی : که‌ڕۆژبۆوه وه‌ره بۆلای عمری کوڕی خطاب باسی بۆده‌که‌مو وه‌زعه‌که‌تی بۆ ده‌گێڕمه‌وه ، که‌وته سه‌ر پێڵاوه‌کانیان و وه‌کو شێرێك یاری له‌گه‌ڵیاندا ده‌کرد تاوه‌کو ده‌ستیان کرده پێکه‌نین .
عمر ووتی : أسلم ئه‌زانی بۆوا به‌سه‌ر پێڵاوه‌کانیاندا که‌وتمو یاریم کرد له‌گه‌ڵیاندا ؟
سلم ووتی : هیچ نی یه ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران قه‌یدی نی یه .
عمر ووتی : چونکه بینیانم ده‌گریان حه‌زم نه‌کرد به‌جێیان بهێڵم تاوه‌کو نه‌که‌ونه پێکه‌نین ئه‌وجا دڵم داکه‌وت ئیسراحه‌تمکرد !
پاشان چو بۆ نوێژی به‌یانی به‌جه‌ماعه‌ت ابن أبی مسعود ئه‌ڵێت ، ئه‌ونوێژه هیچ له‌عمری کوڕی خطاب تێنه‌گه‌یشتم له قورئان خوێندنه‌که‌ی له‌به‌ر گریانی .
کاتێك که ڕۆژ بۆوه ئافره‌ته‌که چوبۆلای عمر خه‌لیفه‌ی ئیمانداران ، بینی که ئه‌و پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌ی که شه‌و خواردنی بۆهێناو منداڵه‌کانی ژیرکرده‌وه دانیشتوه له ته‌نیشتی علی کوڕی ابی طالب وابن مسعود ڕه‌زاوڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت گه‌یاندیان وووتیان ئه‌وه عمره .
عمر ووتی: بێخه‌مبه ئه‌ی ئافره‌تی به‌نده‌ی خوا {یاأمة الله} ،ئه‌و زوڵمه‌ی ئیمشه‌و لێتمکرد به‌چه‌ند پێم ئه‌فرۆشیته‌وه .
ئافره‌ته‌که وتی : ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران ، نه‌یتوانی قسه‌که‌ی ته‌واوبکات .
عمر ووتی : ئه‌وه کڕیم به ٦٠٠ شه‌ش سه‌د درهه‌م و علی تۆش بینوسه بۆی !
پاشان عمر ووتی : ئه‌گه‌ر مردم بیخه‌نه ناو کفنه‌که‌مه‌وه به‌ڵکو خوای گه‌وره به‌هۆی ئه‌وه‌و ڕه‌حمم لێبکات .
ئه‌وه عمری کوڕی خطاب بوو پیاوه‌تی وچاکه‌و خێر‌و خه‌مخۆری بۆ خه‌ڵکی و خوای گه‌وره به‌به‌هه‌شتی پان‌و به‌رینی شادبکات وئێمه‌ش به دیداری ئه‌وان بگه‌یه‌نێت له به‌هه‌شته‌که‌یدا إنه ولی ذڵك والقادر علیه .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێین ته‌نها ئه‌وه‌یه که مه‌گه‌ر سه‌رکرده‌کانی ئێمه ئه‌وه‌نده باشبن له گه‌ڵ ئومه‌ته‌که‌یدا وله‌گه‌ڵ میلله‌ته‌که‌یدا و خزمه‌تیان بکه‌ن ..........! سه‌رکرده‌کانی ئێمه هه‌رچی پاره‌و ماڵی خه‌ڵکی هه‌یه بۆخۆیان وبنه‌ماڵه‌که‌یانیان بڕیوه‌ته‌وه و هه‌موو خه‌ڵکی لێی بێبه‌شن وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆێنیان ئه‌ڕێژن و ئه‌مژن ، خه‌ڵکی فه‌قیروهه‌ژارو ده‌ست نه‌ڕۆو نه‌دارا ئه‌ده‌نه په‌خشی ته‌له‌فزیۆنه‌کانیان به ڕاسته‌وخۆ که ده‌پاڕێنه‌وه خه‌ڵکێك یاره‌مه‌تیان بدا‌و خێریان پێبکه‌ن له‌به‌ر نه‌خۆشی وده‌ردی فه‌قیری ، به‌بێ ئاو‌و کاره‌باو بێ خزمه‌تگوزاریو هه‌زار ده‌ردی تریش ئه‌وداهاتو سه‌روه‌ته‌ی که دێته ده‌ست حوکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئه‌گه‌ر به باشی دابه‌ش بکرێت که‌س فه‌قیرو هه‌ژار نامێنێت له ووڵاته‌که‌ماندا وبه‌شی کورده‌کانی چواپارچه‌ی کوردستانیش ده‌کات ، شه‌رمێك ناکه‌ن له‌خۆیان که ئه‌وهه‌موو فه‌قیرونه‌دارایانه‌ی که هه‌ن یارمه‌تی یه‌کیان بده‌ن و خه‌مێکیان لێبخۆن ، ئێمه‌ش ته‌نها ئه‌وه‌ی که دوعابکه‌ین ئه‌وه‌نده‌یه که خوا بیانگرێت وتۆڵه‌ی ئه‌ومیلله‌ته‌یان لێبکاته‌وه آمــین .
|