بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
خێزان و هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 بەڵگە ئەقڵیەکانی ئەوانەی علی لە ابو بکر و عمر و عوسمان لە پێشتر دادەنێن بۆ خیلافەت لەگەڵ ڕەواندنەوەیان:
18/12/2019
بینین: 1183

باسی یەکەم
ئازاترین کەس بووە لە دوای پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە و سلم)
بێگومان علی (رضیَّ اللە عنە) یەکێک بووە لە هاوەڵە ئازا و لێهاتووەکان، تەنانەت ئەو شێرێک بووە لە شێرەکانی خوا و شیرێک بووە لە شیرانەی خوا کە بەسەر بێباوەڕاندا هەڵیکێشاوە، قسە لێرە نیە، قسە لەسەر لە پێشخستنی ئازایەتی ئەوە بەسەر ئازایەتی باقی هاوەڵاندا.
ئەم قەسەیە تەواو نیە چونکە ئازایەتی (شجاعە) دوو واتای هەیە:
بەکەمیان: دڵقایمی و چەسپاوی.
دووەمیان: توند شەڕکردن بە جەستە.
یەکەمیان بریتیە لە ئازایەتی.
بەڵام دووەمیان، بریتیە لە بەهێزیی جەستە، ئەی جا هەموو لاشە قایمێک دڵ قایم نیە، بەڵکو پێچەوانەکەی ڕاستە. بۆیە دەبینی کەسانێک گەر لە گەڵ کۆمەڵێک بێ پشتیان پێ قایم دەکات و زۆر دەکوژێ، بەڵام گەر هەرحۆی بە تەنها بێ دڵی دەترسێ و تەمبەڵ دەبێ. لە کاتێکدا پیاوی دڵ چەسپاوی واش دەبینی کە بە دەستەکانی زۆری کوشتووە، چەسپاوە لە کاتی ترسناک دا و بۆناڕەحەتییش پێشەنگە. هەر ئەم خەسڵەتەشە خوازراوە بۆ،سەرکردەو وپێشەوا و پێشەنگی جەنگەکان نەک خەسڵەتی دووەم.
پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە و سلم) کامڵترین کەس بووە لەو ئازایەتییەدا، کە پێویستە لە پێشەوایانی جەنگدا هەبێ بەڵام وەک دەبینی کەسیشی نەکوشتووە جگە لە ئوبەی کوڕی خەلەف.
ئینجا علی و ئەوانی تریش لە هەندێ شەڕدا خۆیان دەدایە پاڵ پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە و سلم)((۱))، چونکە ئەو لە هەموویان ئازاتر بووە، ئەگەر چی هەموویان لە پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە و سلم) زیاتریان کوشتووە. دوای پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە و سلم) ئازایەتی ابوبکری دێ، چونکە ئەو ناڕەحەتیانەی توشی پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە و سلم) دەهات توشی ئەمیش دەبوو و بەحۆی لە کاتی هیجرەتدا پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە و سلم) دەپاراست، پێش ئەوە و دوای ئەوەش بەدەست و بە زمانی پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە و سلم)ی هەر پاراستووە، لەشەری بەدریشدا هەر لەگەڵ پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە و سلم) بوو لە کەپەرکەدا، لە کاتێدا دەیزانی موشریکەکان بۆ پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە و سلم) دین و مەبەستیشیان کوشتنی ئەوە. سەبارەت بە کوشتن ئەوە هەندێ سەحابە هەن وەکو خالیدی کوڕی وەلید و بەڕائی کوڕی مالیک کە لە عەلیش زیاتریان کوشتووە، وەهەندێکی تریش وەک ئەو وان، وەک زوبێر و طەلحە و سەعد.
___________________________
(۱) روی المجلسی عن علی: انەکان یلوز برسول اللە یوم بدر.(علی خۆی دەدایە پاڵ پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە و سلم) لە شەڕی بەدردا.(بحار الانوار)(۲۳۲/۱٦).

باسی دووەم
زاناترین کەس بووە
هاوەڵی زانا بە دوو شت دەناسرێتەوە:
یەکەمیان: پێکاندنی لە فەتواکانیدا.
دووەمیان: زۆرکار پێدانی لەلایەن پێغەمبەری خواوە (صلی اللە علیە و سلم).
سەبارەت بە پێکاندن لە فەتوادا، یەک مەسەلەی فیقهی نیە ابوبکر هەڵەی تێدا کردبێت، تەنانەت هاوەڵانی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە و سلم) لەهەر شتێکدا جیاوازیان هەبایە، ئەو یەکلایی دەکردەوە. لە کاتێکدا علی و عمر عوسمان... لەچەندین مەسەلەدا هەڵەیان گوتووەو پێچەوانەشیان کراوە، تەنانەت (شافعی موتەڵیبی)((۱)) لە کتێبی( الٲُم)دا یەک بەشی تەرخان کردووە بۆ خیلافی نێوان علی وئیبن مەسعوود. لە باسی زانستی ابو بکردا ئەمەمان ڕوونکردەوە.
سەبارەت بە زۆر،کارپێدان لەلایەن پێغەمبەری خواوە (صلی اللە علیە و سلم) ئەوا ابو بکری کردووە بە پێشنوێژ و هەروەها کردوویەتی بە ئەمیر بەسەر حەجەوە. هەروەها مەنسوری سەمعانی ئیجماع دێنێتەوە لەسەر ئەوەی کە وا ابو بکر زاناتر بووە لە علی((۲)).
------------------------
(۱) مەبەستی موحەممەدی کوڕی ئیدریسی شافیعی موتەڵیبیە. خاوەن مەزهەبی شافعی، جا بە ئەنقەست دەڵێ موتەڵیبی، چونک لە موتەڵیبەوە ئەڕواتەوە سەر ئالو بەیت. وەک پێیان بڵێ : ئەوە یەکێکە لە ئالو بەیەت و وا دەڵێت!(وەرگێڕ).
(۲) انظر غیر مٲمور (منهاج السنە) (٥۰۳/۷).

باسی سێیەم
بەڕەچەڵەک نزیکترین کەسە لە پەیامبەری خواوە(صلی اللە علیە وسلم)
بەنەسەب نزیکبوون لە پەیامبەری خواوە(صلی اللە علیە وسلم) شەرەفە،بەڵام لە هەوڵی مرۆڤدا نیە، بۆیە لای خوا بێ سوودە. (هەرکەس کردەوەکانی خاوی کاتەوە ڕەچەڵەک خاوی ناکاتەوە)((۱))، خۆ ئەگەر نەسەب بە تەنها سودی هەبوایە ئەوا ابو لەهەب سوودی لێ دەبینی.
دوای ئەوەش علی(رضیَّ اللە عنە) نزیکترین نەسەبی نیە لە پەیامبەری خواوە(صلی اللە علیە وسلم)، بەڵکو عەبباس و حەمزە لە علی نزیکترن، ئەو دووانە مامی پەیامبەری خوان(صلی اللە علیە وسلم). حەسەن و حوسێنیش نزیکترن چونکە کچەزایین و، ئیبن عەباس و جەعفەر و فەزڵی کوڕی عەباس و عەقیل و ئەوانی تریش لە پلەی عەلیدان.
بەڵام ئەگەر مەبەست ئەوەبێ ئەو نزیکترین نەسەبی هەیە لە پەیامبەری خواوە(صلی اللە علیە وسلم) لە چاو باقی خەلیغە سەر ڕاستەکانی تر، ئەوە ڕاستە، بەڵەم ئەمە نابێتە هۆکارێک بۆ جێنشینیکردنی پەیامبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم). دوای ئەوەش عوسمان لە عبد مەنافدا دەگاتەوە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم)، ابو بکر و عومەریش لە موڕوەی کوڕی کەعبدا دەگەنەوە پەیامبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم).
------------------
((۱)) بەشێکە لە فەرموودەکەی ابو هورەیرە کە موسلیم ڕیوایەتی کردووە(۲٦۹۹).

باسی چوارەم 
یەکەمینیانە، کە موسوڵمان بووە
ئەمەقەسەیەکەو هەندێ لە زانایان کردوویانە، لەگەڵ یەک دەنگیان لەسەر کەمیی تەمەنی علی لە کاتی موسوڵمان بوونیدا، هەر بۆیە هەندێ زانایان دەڵێن: ( علی یەکەم منداڵ بووە موسوڵمان بووە، ابو بکریش یەکەمی پیاوان بووە لە موسوڵمان بووندا و ، خەدیجە یەکەمی ئافرەتان بووە لە موسوڵمان بووندا ،و بیلالیش یەکەمی کۆیلەکان بووە لە موسوڵمان بووندا). چونکە کاتێ پەیامبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) ڕەوانە کرا علی تەنها هەشت یان دە ساڵێک تەمەن بووە، جا بۆیە پەیامبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) بە موسوڵمان بوونی علی زۆر سودمەند نەبووە، وەک سوود مەند بوونی بە موسوڵمان بوونی ابو بکر. ئەمەش بەهۆی کەمیی تەمەنیەوە. تەنانەت زۆریک لە گەورە هاوەڵان لەسەر دەستی ابو بکر موسوڵمان بوون لەوانەش: عوسمان و طەلحەو زوبەیر و سەعد و عبدالرحمانی کوڕی عەوف.

باسی پێنجەم
هەرگیز سوژدەی بۆ بت نەبردووە
دوو موسڵمان نیە کە جیاواز بن لەوەی کە علی هەرگیز سوژدەی بۆ بت نەبردووە، ئاخر چۆن سوژدە بۆ ببات، کە ئەو هەر لە منداڵیەوە لە ماڵی پەیامبەری خوادا ( صلی اللە علیە وسلم) گەورە بووە. هەر وەک مەشهورە کە پەیامبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) و عەباس و حەمزە ڕۆشتن بۆلای ابو طالب بۆ ئەوەی سێ لە منداڵەکانی بێنن بۆ پەروەردە کردن و بەخێوکردن بژێۆی دانیان، چونکە ابو طالب کەم دەست و هەژار بووە. پەیامبەری خواش ( صلی اللە علیە وسلم) علی هێنا، ئەمە پێش ناردنی پەیامبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) ، کە ڕەنگە لەو کاتەدا تەمەنی چوار ساڵیش نەبووبێ، ئەی جا ئەگەر کەسێ وابێ، چۆن سوژدە بۆ بت دەبات؟!
دوای ئەوەش هەر علی (رضیَّ اللە عنە) بە تەنها نیە کە سوژدەی بۆ بت نەبردبێت، ابو بکری سدیقیش قەت باسی ئەوە نەکراوە کە تەنها جارێکیش سوژدەی بۆ بت بردبێت، ئیبن عومەر وئیبن عەباس و ئیبن زوبەیر و هەمو هاوەڵە بچوکەکانیش هەرگیز سوژدەیان بۆ بتێک بەبردووە، هەروەها ئێمەش هەرگیز سوژدەمان بۆبت نەبردووە. بۆ هەرکەس بە دەر لە ویست و خواستی خۆشی سوژدەی بۆ بت نەبات، دەبێتە باشتر لە کەسێ کە سوژدەی بۆ بت بردبێ و پاشان تەوبەی کردبێ؟! خۆ عەقیل و جەعفەر و عوبەیدەی کوڕی حارس سوژدەیان بۆ بتەکان برد، بەڵام کە موسوڵمان بوون، بوون بە باشترن کاس لای خوا - سبحان و تعلی-.
______________________________
دەمێک لە مێژووی ئیسلام
عثمان محمد خمیس
وەرگێڕ: م. علی خان
لاپەڕە : ٤٣٣-٤٣٦

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه