بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
خێزان و هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 عوسمانی کوڕی عەففان (رضي اللە عنە) لە چەند دێڕێکدا
10/08/2019
بینین: 185


ناو و ڕەچەڵەکی:
ناوی عوسمانی کوڕی عەففانی کوڕی ئەبیلعاسی کوڕی ئومەییەی کوڕی عبدشەمسی کوڕی عبدالمەناف، لە عبدالمەنافدا لەگەڵ پەیامبەری خوا ﷺ بەیەک دەگەن.
دایکی ناوی دەڕوای کچی کوڕەیزی کچی ڕەبیعەیە.
داپیرەشی ناوی ئوم حەکیمی کچی عبدالموتەڵیبە، پوری پەیامبەرە ﷺ.

نازناو و کونییەکەی:
نازناوی (ذو النورین)ی لێنرا، چونکە ڕوقییەی کچی پەیامبەرخوا ﷺ خێزانی بووە، کە ئەو وەفاتی کردووە، ئوم کەلسومیشی مارە کردووە.
کونییەکەی ئەبو عبداللە و ئەبو عەمرە، هەر زوو لەسەر دەستی ئەبو بەکری سددیق موسڵمان بووە. کۆچی بۆ حەبەشە کردووە و پاشانیش بۆ مەدینە کۆچی کردووە.

خێزانەکانی و منداڵەکانی:
خێزانەکانی عوثمان برتیین لە:
١- ڕوقییەی کچی پەیامبەری خوا ﷺ.
٢- ئوم کەلسومی کچی پەیامبەری خوا ﷺ.
٣- فاخیتەی کچی غەزوان.
٤- ئوم عەمری کچی جوندوب.
٥- فاتیمەی کچی وەلیدی کوڕی عبدشەمس.
٦- ئوم بەنینی کچی عویەینە.
٧- ڕەملەی کچی شەیبەی کوڕی ڕەبیعە.
٨- نائیلەی کچی فرافسە.

منداڵەکانی:
کوڕەکان: عبداللە – عبداللەی بچوک – خالید – ئەبان – عومەر – سەعید – عبدالمەلیک – عەمر – عەنبەسە.
کچەکان: مەریەم – ئوم سەعید – عائیشە – مەریەم (یەکێکی تر) – ئوم بەنین.

فەزڵەکانی:
لە عبدالرحمانی کوڕی سەموڕەوە دەڵێ: کاتێک پەیامبەری خوا ﷺ سوپای تەنگانە (جیش العسرة)ی ئامادە کرد، عوسمان هات بۆلای پەیامبەری خوا ﷺ و هەزار دیناری لە نێو کراسەکەی بوو، ڕژاندییە چاکەتی پەیامبەری خوا ﷺ، پەیامبەری خواش ﷺ ئەم دیو و ئەودیوی بە پارەکە دەکرد و دەیفەرموو: ((نا ضر عثمان ما عمل بعد یوم))، لەمڕۆوە عوسمان هەرچی بکات زیانی لێنادات، ئەمەی هەر دووبارە دەکردەوە.
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە (رضي اللە عنە) دەڵێ: (عوسمان لە دەرگای ماڵی پەیامبەر ﷺ ی دا، پەیامبەری خوا ﷺ فەرمووی: بیکەرەوە و موژدەی بەهەشتیشی بدەرێ، دوای بەڵا و موسیبەتێک کە دێتە ڕێی).
١- لە ئەنەسەوە (رضي اللە عنە) دەڵێ: (پەیامبەری خوا ﷺ لەگەڵ ئەبو بەکر و عومەر و عوسماندا ڕۆیشتنە سەر کێوی ئوحود، کێوەکە لەریەوە، پەیامبەری خوا ﷺ فەرمووی: ڕاوەستە ئەی ئوحود، تۆ تەنها پەیامبەرێک و سددیقێک و دوو شەهیدت لەسەرە).
٢- لە ئیبن عومەرەوە (رضي اللە عنە) گوتی: (ڕۆژێک پەیامبەری خوا ﷺ هات بۆ لامان و پێی گوتین: کە خەوتبووم وەکو ئەوەی (المقالید) و (الموازین)م پێدرا، [(المقالید) بریتییە لە کلیلەکان، (الموازین)یش برتییە لەوەی شتی پێ دەپێون]، خرامە نێو یەکێک لە تای تەرازووەکە و ئوممەتەکەشم خرایە نێو تاکێکی تر، من لە ئومەتەکەم سەنگینتر بووم، ئینجا ئەبو بەکریان هێنا، ئەویش لەوان سەنگینتر بوو، ئینجا عومەریان هێنا ئەویش لەوان سەنگینتر بوو، ئینجا عوسمانیان هێنا ئەویش لەوان سەنگینتر بوو، پاشان بەرز کرایەوە، پیاوێک گوتی: ئەی ئێمە لە کوێین؟ ئەویش فەرمووی: لەوێن کە خۆتان هەڵتان بژاردووە).

لە نیشانەکانی پەیامبەرایەتی:
لە موڕڕەی کوڕی کەعبەوە (رضي اللە عنە) دەڵێ: گوێم لە پەیامبەری خوا ﷺ بوو باسی فیتنەی دەکرد، (زۆر نزیکی کردەوە، )وەکو ئەوەی هاتنی ئەو سەردەمە زۆری نەمابێ)، لەو کاتەدا پیاوێک بەوێدا تێپەڕی و دەموچاوی هەڵپێچابوو، پەیامبەر ﷺ فەرمووی: (ئەمە لەوڕۆژەدا لەسەر هەق و هیدایەتە)، موڕرەی کوڕی کەعب دەڵێ: بەدوایدا ڕۆیشتم بینیم عوسمانە.
لە عائیشەوە (رضي اللە عنە) دەڵێ: (پەیامبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: ئەی عوسمان ئەگەر ڕۆژێک خوای گەورە تۆی کرد بە کار بەدەست و مونافیقەکان ویستیان ئەو کراسەی کە خوای گەورە لەبەرتی کردووە، لەبەرتی داکەنن، نەکەی بەگوێیان بکەی).
سەرباری ئەو تەمومژیەی کە لەلایەن نەزان و درۆزن و گومڕاکانەوە دروست کراوە، بەڵام لەڕاستیدا سەردەمی خەلافەتی عوسمان بە سەردەمی زێڕین دادەنرێت لەماوەی هەموو خەلیفە ڕاشیدییەکاندا، لەسەردەمی ئەمدا بوو سنووری دەوڵەتی ئیسلامی فراوانی بەخۆوە بینی، لەسەردەمی ئەمدا باکووری ئەفریقیا و ئەسکەندەریە فەتح کران و یەکەمین کەشتیگەلی ئیسلامیش دروست کرا، هەروەها ئەرمینیا و ئازەربایجان فەتح کران، هەروەها فەتح کردنی هەرێمەکانی فارس لەسەردەمی ئەمدا گەیشتە کۆتایی و خۆشگوزەرانی و هەرزانی و ئەمن و ئاسایش و بەخشین باڵی بەسەر سەرانسەری دەوڵەتی ئیسلامیدا کێشا.
جا ئەم خۆشگوزەرانی و فتوحاتە بۆ ماوەی دوازدە ساڵ و بەدرێژایی سەردەمی خەلافەتی عوسمان بەردەوام بوو، پاشان فیتنە لە ساڵی ٣٥ك سەری هەڵدا، کە کۆمەڵێک موجریم و ستەمکار دەرچوون و بە ستەم و ناهەقی هەر لە ماڵەکەی خۆیدا، کە بەڕۆژوو بوو و خەریکی قورئان خوێندن بوو، شەهید کرا.
_______________________________________________
سەرچاوە:
کتێبی: حقبة من التاریخ مابین وفاة الرسول ﷺ الی مقتل الحسین (رضی اللە عنە) سنة ٦١ هـ.
نوسینی:
عثمان محمد الخمیس.
 

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه