بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
خێزان و هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 ئەمیری ئیمانداران عومەری کوڕی خەطاب (رضي اللە عنە) لە چەند دێڕێکدا
08/08/2019
بینین: 183

نەسەبی: 
ناوی عومەری کوڕی خەطابی کوڕی نوفەیلی کوڕی عبدالعوززای کوڕی ریاحی عبداللەی کوڕی قورتی کوڕی ڕەزاحی کوڕی عەدی کوڕی کەعبی کوڕی لوئەی کوڕی غالبی کوڕی فەفهرە، فەهریش قوڕەیشە.

خێزانەکانی:
١- زەینەبی کچی مەزعوون (مظعون).
٢- مەلیکەی کچی جەروەل.
٣- ئوم حەکیمی کچی حارس.
٤- عاتیکەی کچی زەید.
٥- ئوم کەلسومی کچی عەلی ئەبوطالب.
٦- جەمیلەی کچی عاسم.
٧- قەریبەی کچی ئەبو ئومەییە.

منداڵەکانی:
کوڕەکان: زەیدی گەورە – زەیدی بچوک – عاسم – عبداللە – عبدالرحمانی ناوەڕاست – عبدالرحمانی بچووک – عوبەیدواللە – عەیاز (عیاض).
کچەکان: حەفسە – ڕوقیە – زەینەب – فاتیمە.

موسڵمان بوونی:
عبداللەی کوڕی مەسعوود (رضي اللە عنە) دەڵێ: (لەوکاتەوەی عومەر موسڵمان بووە، ئێمە سەربەرزین)، عومەر لە ساڵی شەشەمی پەیامبەرایەتیدا و دوای چل پیاو و بیست و یەک ژن بوون بە موسڵمان.

پەیوەستی بە پەیامبەرەوە ﷺ: 
لە ئیبن عەباسەوە (رضي اللە عنە) دەڵێت: (دوای ئەوەی عومەر خرایە سەر جێگاکە، خەڵک دەورەیان لێدا و دوعای خێریان دەکرد، منیش لەوێ بووم هێشتا وەفاتی نەکردبوو، هیچ شتێک بە ئەندازەی ئەو پیاوە سەرنجی ڕانەکێشام کە دەستی خستە سەر شانم، بینیم عەلییە، دوعای خێری بۆ عومەر کرد و گوتی: (بەڕاستی جگە لە تۆ هیچ کەسێک نییە پێم خۆش بێت بە کردەوەکانییەوە بگەمە لیقای خوای گەورە، جا سوێند بە خوا، من ئومێدم هەیە خوا بتخات لەگەڵ دوو هاوڕێکەتدا، چونکە من زۆر جار گوێم لە پەیامبەری خوا ﷺ دەبوو دەیفەرموو: (من و ئەبو بەکر و عومەر ڕۆیشتین.. من و ئەبو بەکر و عومەر چووینە ژوورەوە. من و ئەبو بەکر و عومەر دەچووین.. ئەوە عەلی کوڕی ئەبو طالیبە.

فەزڵەکانی:
١- لە ئەبی هوڕەیڕەوە (رضي اللە عنە) دەڵێ: پەیامبەری خوا ﷺ فەرمووی: (بێگومان لە ئوممەتەکانی پێش ئێوەدا خەڵکانێک هەبوون (محدث) بوون، جا ئەگەر یەکێک لە ئوممەتی مندا هەبێت ئەوە عومەرە).
٢- لە ئەبی هوڕەیڕەوە (رضي اللە عنە) دەڵێ: لە خزمەتی پێغەمبەری خوا بووین ﷺ فەرمووی: (کاتێک خەوتبووم، بەهەشتم پێشاندرا، بینیم ئافرەتێک لە تەنیشت کۆشکێکدا دەستنوێژ دەگرێت، گوتم ئەو کۆشکە هی کێیە؟ گوتیان: هی عومەرە. کە بیرم لە غیرەتی عومەر کردەوە، پشتم هەڵکرد، عومەر دەستی کرد بە گریان و گوتی: غیرە لە تۆ دەکەم ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ ؟!).
٣- لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە (رضي اللە عنە) دەڵێ: پەیامبەری خوا ﷺ لەگەڵ ئەبو بەکر عومەر و عوثماندا، سەرکەوتە سەر کێوی ئوحود، کێوەکە هاتە لەرزین، پەیامبەری خوا ﷺ فەرمووی: (ڕاوەستە، جێگیربە ئەی ئوحود، تەنها پەیامبەرێک سددیقێک و دوو شەهیدت لەسەرە).
٤- لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە (رضي اللە عنە) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ بە عومەری فەرموو: (ئەی کوڕی خەطاب واز بێنە، سوێند بەوەی نەفسی منی بەدەستە! هەرگیز شەیتان پێت ناگات و ڕێگا (الفج) یەکت، گرتبێ ئیللا ڕێگایەیکی تر دەگرێتە بەر).

عومەری ئیلهام پێدراو:
عومەر دەڵێت: لە سێ شوێندا، وتەم دەقا و دەق بووە لەگەڵ وتەی پەروەردگارمدا:
١- گوتم ئەی پەیامبەری خوا ﷺ خۆزگە (مەقامی ئیبراهیم)ت بکردبایە شوێنی نوێژ (مصلی)، ئەوە بوو ئەم ئایەتە هاتە خوارەوە { وَإِذْ جَعَلْنَا الْبَيْتَ مَثَابَةً لِّلنَّاسِ وَأَمْنًا وَاتَّخِذُوا مِن مَّقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى ۖ وَعَهِدْنَا إِلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ أَن طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ (١٢٥)}[البقرة:١٢٥]
٢- هەروەها ئایەتی حیجابیش، گوتم: (ئەی پەیامبەری خوا ﷺ! چاک و خراپ سەر دەکات بە ماڵەکەتدا، خۆزگە فەرمانت بە خێزانەکانت کردابا حیجاب بکەن، ئەوەبوو ئایەتی حیجاب هاتە خوارەوە).
٣- هەروەها خێزانەکانی پەیامبەری خوا ﷺ لای پەیامبەری خوا ﷺ کۆبوونەوە و هەریەکەیان دەیویست خێزانەکانی تری تەڵاق بدات، ئەوا پەروەردگاری لە ئێوە باشتری پێ دەدات، ئەوەبوو ئەم ئایەتە هاتە خوارەوە: {عَسَىٰ رَبُّهُ إِن طَلَّقَكُنَّ أَن يُبْدِلَهُ أَزْوَاجًا خَيْرًا مِّنكُنَّ مُسْلِمَاتٍ مُّؤْمِنَاتٍ قَانِتَاتٍ تَائِبَاتٍ عَابِدَاتٍ سَائِحَاتٍ ثَيِّبَاتٍ وَأَبْكَارًا (٥)}[التحریم:٥]

شەهید بوونی عومەر (رضي اللە عنە):
ئەمیری ئیمانداران عومەری کوڕی خەطاب بە دەستی (ئەبو لوءلوئەی مەجوسی)ی شەهید کرا، کاتێک نوێژی بەیانی دەکرد، زەفەری پێ برد و بە شمشێرێکی ژەهراوی دووجار لێیدا.
کاتێک عومەر بکوژەکەی خۆی ناسییەوە، فەرمووی: (سوپاس بۆ ئەو خوایەی کە بکوژەکەم کەسێک نییە تەنها سوژدەیەکیشی هەبێ، پێی ڕووبەڕووم بوەستێتەوە لەلای خوا -سبحانە-).
_______________________________________________
سەرچاوە:
کتێبی: حقبة من التاریخ مابین وفاة الرسول ﷺ الی مقتل الحسین (رضی اللە عنە) سنة ٦١ هـ.
نوسینی:
عثمان محمد الخمیس
 

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه