 عمرو بن الجموح رضي اللە عنە

عەمری کوڕی جموح گەورەی هۆزەکەی خۆیبوو سەرگوزشتەیەکی سەیری هەیە کاتێك کە بتێکی دەپرست بتەکەی ناونابوو (مناف) لەماڵەکەی خۆیدا داینابوو دەیپاراست و بەگەورەی دەزانی و خۆی بەبەندەی ئەو بتە دەزانی، مەعازی کوڕی عەمرو مەعازی کوڕی جەبەل پاش ئیسلامبونیان شەوێك هاتنەماڵی و هەردوکیان بتەکەیان لە پەنایەکدا فڕێدالەناو خۆڵ وپیسیدا لەسەر دەم ڕایانکێشابوو، عەمری کوڕێ جەموح بەیانی لەخەو بەخەبەردێت تەماشادەکات بەوشێوەیە کەوتوەو لەناو خۆڵ وپیسیدایەو هەڵیدەگرێتەوەو دەیشوات و بۆنی خۆشی بەسەردا دەڕژێنێت و هەڕەشە لەوکەسەدەکات کە ئەوکارەی بەسەر بتەکەیداهێناوە و هەموو شەوێك بەم شێوەیە بەردەوامدەبن و ئەویش بەردەوام پاکی دەکاتەوەو بۆنی خۆشی بەسەردا دەکات ، شەوێكیان عەمر بە بتەکەی دەڵت : [ لەبەر ئەوەی من نازانم کێ وات لێدەکات ، ئەگەر توانای ئەوەت هەیە کە خۆت بپارێزیت ئەوە شمشێرەکەی من و هەرکەس بەدەرتاهات بیکوژە و شمشێرەکەی خۆی دەکات بەملی بتەکەدا ] لەهەمان شەودا هەردوو مەعاز دێنەوەو سەگکی تۆپیو دەهێنن و سکی هەڵدەدڕن بەشمشێرەکەی و بتەکەش ناهێڵن و فڕێی دەدەنە ناو بیرکی پیساییەوە کە لەوکاتەدا خەڵکی هەمو دەچون سەرئاویان لەو بیرەدەکرد ، ئەوکاتە هێشتا خەڵکی سەرئاوی لەماڵەکانی خۆیاندا دروست نەکردبوو ، کاتیك عەمری کوڕی جەموح بەیانی هەستا و نەیدۆزیەوەو پاش گەڕانێکی زۆر بەدوایدا بێزاربوو وازیلێهێنا ووتی : ئەگەر ئەو نەیتوانیبێت بە شمشێرێکەوە بەرگری لەخۆی بکات من بۆچی بیپەرستم ! ئەمە دیارە هیچ سودو زیانێكیێش بەمن ناگەیەنێت، پاشان خوای گەورە هیدایەتیداو ئیمانیهێناو تۆبەی لەوکارانەیکرد کە پێشتر کردبووی و بەردەوام داوای لەخوای تاك وتەنها دەکرد کە لەگوناهەکانی خۆشبێت و لێی ببورێت ، پاشان هۆنراوەیەکی دانا و دەیوت :
يقول عمرو بن الجموح
أتوب إلى الله مما مضى *** وأستنقذ الله من ناره
أثني عليـه بنعمائه *** إليه الحـرم وأستاره
فسبحانه عدد الخاطئين *** وقطر السماء ومدراره
هدانـي وقد كنت في ظلمة *** حليف مناة وأحجاره
بەمانای : تۆبەدەکەم بۆخودا لە ڕابوردوم ، داوا لەخوا دەکەم کە لەئاگرەکەی ڕززگارمبکات، سوپاسی خواش دەکەم لەسەر نیعمەتەکانی و بەنیعمەتەکانی، کە هەرشتێك بیەوێت قەدەغەی دەکات و دایدەپۆشێت ، پاك وبێگەردی ئەوەندەی هەڵەکاران بۆخوابێت، وبەئەندازەی دڵۆپەبارانەکان و هەورە باراناویەکان ، ڕێنمایمیکرد بۆسەر ڕێگای هیدایەت، کاتێك کەمن هاوپەیمانی مەنات وبەردەکانبوم کە دەیانمپەرست .
جیهادکردنی عەمری کوڕی جەموح خوا لێی ڕازیبت
لەغەزوەی بەدردا زۆری حەزدەکرد بروات و بەشداربێت کوڕەکانی نەیانهێشت چونکە تەمەنی زۆر گەورەبوو، بەڵام مەعازی کوڕی ئازایەتیەکی گەورەی نواند بەوەی کە لە هەردوو قاچی ئەبو جەهلیداو کوشتیان ، پاشان عیکریمەی کوڕی ئەبوجەهل بەشمشێر دای لەباڵی و باڵی بڕیەوەو تەنها پێستەکەی پێوەمابوو ئەویش دەستی خستە ژێر پێیەوەو ڕاتەکاند و باڵی لێکردەوەو بەیەك باڵەوە ئازایەتیەکی زۆر گەورەی تۆمارکردو بەردەوامبوو لە جەنگ تاوەکو موسڵمانان سەرکەوتن، کاتێك باوکی ئەم هەواڵانەی بیست زۆر دڵخۆشبوو .
پیاوەتی و بەخشینی و دەست ودڵ تێری عەمەر
پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم باسی سەخاوەت و دەست ودڵ تێری عەمری کردوە ، هەروەکو لەفەرمودەیەکی بوخاریداهاتوە :
لەڕۆژی دەنگی ئوحوددا
لە غەزوەتی ئوحوددا کاتێك زۆر جەختی لەوەدەکردەوە کە دەبێت بەشداربێت، پاش بەشداربونی لە غەزوەتی ئوحوددا شەهیدکرا، لەکاتێکدا چوارکوڕی هەبوو هەرچواریان لەگەڵ پێغەمبەری خوادا بەشداری غەزوەتەکەیان دەکرد، عەمری کوڕی جەموح زۆر دەشەلی و کوڕەکانی ۆریان بۆهێنابوو دەیانووت تۆ بەشداری مەکە و خوای گەورە عوزری تۆی قبوڵە و جیهاد لەسەرتۆنیە، ئێمە بەسین بۆتۆ کە لەجیاتی تۆش بەشداری دەکەن، بەڵام خۆی چوو بۆ خزمەتی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم و زۆر جەختی لەسەر بەشداریکردنی کردەوە دەیووت بەڵکو بەشەهیدی بگەڕێمەوە بۆلای خوا ، بەوشێوەیە پێغەمبەری خوا ڕێگایدا کە بەشداریبکات و پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم لەوڕۆژەدا بە هاوەڵەکانی فەرموو:((قوموا إلى جنة عرضها السموات والأرض أعدت للمتقين)) فقام عمرو, وكان يعرج, فقاتل حتى قتل شهيداً هو وابن أخيه ومولى له ومر رسول الله فلما رآه قال له:((كأني أنظر إليك تمشي برجلك هذه صحيحة في الجنة)) .
واتا: هەستن بەڕێکەون بۆ بەهەشتێك کە پانتاییەکەی ئەوەندەی ئەوەندەی هەموو ئەرزو ئاسمانەکان دەبێت، عەمر لەوکاتەدا هەستا و جەنگا تاوەکو شەهیدکرا خۆیو برازایەکی وکوڕێکی خزمەتکاری خۆی ، کاتیك کە پێغەمبەر صل اللە علیەوسلم تەماشایکرد کوژراوە فەرمووی وادەتبینم بەو قاچانەی خۆت کە ناشەلیت و بە بەهەشتدا دەگەڕێیت و دەسوڕێتەوە .
خوای گەورە لێی ڕازیبێت ولەهەموو هاوەڵەکانی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم ڕازیبێت .
|