 کۆچی عمری کوڕ خەتتاب

چیرۆکی هجرەتی عمری کوڕی خەتاب رەزای خوای لێ بێت
ئەم هجرەتەی عمری کوڕی خەتاب جیاوازە لە هەموو هاوەڵەکانی تری کە بە نهێنی هجرەتیان کردوە ، بەڵکو بە دەنگێکی بەرز فەرمووی ئەی گه‌ل هۆزی قورەیش من دەچمە مدینە کی ئەیەوێ من بگرێ با بێتە پشت ئەو یاڵەوە.. شمشێرەکەی و کۆمەڵێك تیری بەدەستەوە بوو، ووتی من لەوێ چاوەڕێ دەکەم ، کی ئەیەوی دایکی جه‌رگی بسوتێت.. یاخود کوڕی بکوژرێ و مناڵی هەتیوو بێ و ژنی بێوەژن بێ بابێت ڕێگا بە من بگرێ ، بەئاشکرا ڕۆشت ، يا معشر قريش، من أراد أن تثكله أمه، أو يُيَتَّمَ ولدُه، أو تُرَمَّل زوجته فليلقني ورا‌ء هذا الوادي.
ئەم ڕێگەی هجرەتە ڕێگەیەکە لە ڕێگاکانی دەرچوون کەئەم شێوە هجرەتە خلافی شەرعی نیە کە لە ئەهلی باطل دورکەیتەوە وە ئەم تێکۆشانەش ئەنجامێکی زۆر سەرکەوتووی بەدەست هێنا لە پێناوی خوادا، هەروەک خوای گەورە ئەفەرمووێ [وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ وَمِنْ رِبَاطِ الخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآخَرِينَ مِنْ دُونِهِمْ لاَ تَعْلَمُونَهُمُ اللهُ يَعْلَمُهُمْ] {الأنفال: ٦٠}.
واتە (خوا فه‌رمان ده‌دات به‌کار به‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلام): هه‌رچی له تواناتاندا هه‌یه بۆ به‌هێزکردنی سوپای ئیسلام بیخه‌نه گه‌ڕو ئاماده‌یی بکه‌ن (هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی و وشکانی... هتد) و له ئاماده‌کردنی هه‌موو جۆره ئه‌سپ و (هۆکانی تری گواستنه‌وه) که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن تا دوژمنانی خوا‌و دوژمنانی خۆتانی پێ چاوترسێن بکه‌ن، با که‌سانی تریش جگه له‌م دوژمنانه‌ی ئێستا، پێی چاوترسێن ببن که ئێسته ئێوه نازانن کێن و نایانناسن، به‌ڵکو هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت و هه‌ر شتێک ببه‌خشن له پێناوی خوادا (بۆ به‌هێز کردنی سوپای ئیسلام)، ئه‌وه به‌زایه ناچێت و ده‌ستان ده‌که‌وێته‌وه‌و ئێوه سته‌متان لێناکرێت ).
هەروەها عمری کوڕی خەتاب کە هجرەتی کرد و ٢٠ کەسی لی کۆبوەوە له موسڵمانه بێ ده‌رتانه مه‌حرومه بێکه‌سه‌کان ،وە عبداللە کوڕی مسعود خوا لێ ی رازی بیت ئەفەرمووی کە :
ئیسلام بوونی عومه‌ر فه‌تح بوو ، وە هجرەتەکەشی سەرکەوتن بوو، و ئیمارەتەکەشی رەحمەتێکی خوا بووە. إن إسلام عمر كان فتحًا، وإن هجرته كانت نصرًا، وإن إمارته كانت رحمة.
|