 موسوڵمان بوونی حه‌مزه‌و عومه‌ر

دوای ئه‌وه‌ی كۆچه‌ریه‌كانی حه‌به‌شه مه‌ككه‌یان جێ هێشت و ده‌نگ و باسیان بڵاو بۆوه ، رۆژێك حه‌مزه‌ی مامی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] له راو ده‌گه‌رِایه‌وه ، كچێك هه‌واڵی دایێ كه ئه‌بو جه‌هل ئه‌مرِۆ ئیهانه‌ی برازاكه‌تی كردووه‌و ئازاری داوه ! ئه‌ویش یه‌كسه‌ر چوو بۆ ئه‌بو جه‌هل ، دیتی وا له ناو تیره‌و خزم و كه‌سه‌كانی خۆیدایه ، یه‌كسه‌ر هه‌ڵمه‌تی بردێ و به كه‌وانه‌كه‌ی كه له شانی داگرتبوو ، كێشای به ده‌م و چاویدا ، ده‌م و چاوی پرِ كرد له خوێن ، و به‌سه‌ریدا هاواری كرد : من چوومه‌ته سه‌ر دینه‌كه‌ی و تۆش ده‌وێریت جنێوی پێ بده‌یت ، ده‌ی ئه‌وا من هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێمه‌وه كه ئه‌و ده‌یفه‌رموێ ، گه‌ر له تواناتدا هه‌ی لێم ده‌وه !! ئیدی كه ئه‌و موسوڵمان بوو ، قورِه‌یش هه‌ستی كرد كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] پشتی قایم بوو ، بۆیه وازیان له زۆر شێوه‌ی ئیهانه كردنی هێنا ..
دوای ئه‌و عومه‌ری كورِی خه‌تتاب موسوڵمان بوو ، ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه رۆژێك خۆی پێچایه‌وه‌و وویستی بچێت پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] بكوژێت ! رووی كرده ماڵی فاتیمه‌ی خوشكی ، له ده‌ره‌وه گوێی لێ بوو قورئانیان ده‌خوێند ! خه‌ببابی كورِی ئه‌ره‌تت رۆژانه ده‌چوو فێری ده‌كردن ، هه‌رچه‌ند له ژووره‌وه لێی دان به‌ڵام كه قورئانه‌كه‌یان بۆ هێناو خوێندییه‌وه ، كه‌وته ژێر كاریگه‌رییه‌وه‌و مه‌به‌سته‌كه‌ی گۆرِی ، كه زانی پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم له ماڵی ئه‌رِقه‌می كورِی ئه‌بول ئه‌رِقه‌می مه‌حزومییه له گه‌رِه‌كی سه‌فا چوو بۆ خزمه‌تی و ، حه‌مزه‌ش له‌وێ بوو ، پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] بانگی كرد بۆ ئیسلام ، ئه‌ویش وه‌ری گرت و الحمد لله موسوڵمان بوو ، ئیتر هه‌واڵی موسوڵمان بوونی ئه‌میش ـ هه‌ر ئه‌و رۆژه ـ به هه‌موو مه‌ككه‌دا بڵاو بووه‌وه ! ئینجا هه‌موو ئه‌و موسوڵمانانه‌ی له ماڵی ئه‌رِقه‌م كۆبووبوونه‌وه ، هه‌موو به كۆمه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌و روویان كرده كه‌عبه ، تا خوا به ئاشكرا بپه‌رستن !!
|