بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
خێزان و هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 مسوڵمان بوونی عمری کوڕی عبسە ڕەزای خوای لێبێت:
29/11/2019
بینین: 1410

عمری کوڕی عبسەی سولەمی دەڵێت: لەسەردەمئ جاهیلی وام دەزانی خەڵکی لەسەر گومڕیایینو لەسەر هیچ شتێکی چاک نین ،چونکە بتاین دەپەرست، منیش بیستم کە پیاوێک لە مککە هەندێ هەواڵ دەگێڕێتەوە،ئیتر وڵاخەکەم ئامادەکردو چومە لای ، بینیم ئەو خۆی شاردۆتەوە لە خەڵکی هۆزەکەی بە هەر حاڵێک بوو خۆم پێگەیاند ، وتم: تۆ چیت؟ فەرمووی: من پێغەمبەرم، وتم: پێغەمبەر یە؟ فەرمووی: خوای گەورە ڕەوانەی کردوم . وتم: بەچشتێک تۆی ڕەوانە کردوە؟ فەرمووی: بە جێبەجێکردنی پەیوەندی خزمایەتی و شکاندنی بتەکان وتەنها خوای گەورە بپەرسترێت و هاوبەشی لەگەڵدا نەبێت،پێم ووت: کێت لەگەڵدایە لەسەر ئەم بیرە باوەڕە ؟ فەرمووی: ئازاد و کۆیلە. وتی: لەو ڕۆژەدا ابوبکر و بیلالی لەگەڵدابوو لەو کەسانەی باوەڕیان پێهێنا بوو، وتم: کەواتا شوێنت دەکەوم، فەرمووی: ئا لەم ڕۆژەدا ئەمەت پێناکرێت،ئایە حاڵی منو خەڵکەکەم نابینی؟ بەڵکو بگەڕیرەوە ماڵی خۆت هەرکاتێک بیستت ئاینی ئیسلام ئاشکراببوە بگەڕیوە بۆلام.

دەڵێت گەڕامەوە ، دواتر پێغەمەبەر صلی اللە علیە وسلم هاتە مەدینە چومە لای پێم وت: ئایە دەمناسی پێغەمبەری خوا؟ فەرمووی: بەڵی تۆبووی لە مەککە هاتیە لام.
وانەوە پەندەکانی:
آ-عمری کوڕی عبسە لە حونەفائەکان بوو کە نکوڵیان دەکرد لە پەرستنی جگە لە خوا لەسەردەمی جاهیلیدا.
ب-ئەو شەڕەراگەیاندنە توندەی قوڕەیش بەرپای دەکرد دژی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم  هۆکارێک بەە بۆ گەڕانی عمر بەدوای پێغەمبەردا صلی اللە علیە وسلم .
ج- توندو تیژی قوڕەیش بەرامبەر پێغەمەبەر صلی اللە علیە وسلم ، چونکە بینی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم خۆی شاردۆتەوە.
د-جوانی شێوازی چونە ژورەوەی عەمر بۆلای پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم.
‌‌‌‌‌‌‌ه-پەیامی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لەسەر دوو بنەما دامەزراوە: مافی خواو مافی خەڵک، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت(( ارسلنی اللە بصلة الارحام و کسر الاوثان)).
ئەمەش بەڵگەیە لەسەر گرنگی بەجێهێنانی پەیوەندی خزمایەتی، چونکە ئەمە لکاوترین ئاکار بوو بە ئیسلامەوە، هاوکات لەگەڵ بانگەوازی یەکتا پەرستی ، هەروەها بە ئاشکراش دەردەکەوێت چۆن پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هێرشی کردۆتە سەر بتەکان کە زۆر پیرۆز بوون بەلای قوڕەیشەوە ، لەوەشدا گرنگی لادانای دیاریدە جاهیلیەکان دەردەکەوێت و بانگەوازی یەکخوا پەرستی جێگیر نابێت و بڵاو نابێتەوە بەلابردنی ئەو دیاریدانە نەبێت.

و-لەبایاخدانی پێشوەختی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بە لابردنی بتەکان سەڕەڕای ئەوەی کە توانای هەڵسانی بەو کارەی نەبوو ، دەردەکەوێت کە کاروو باری ئاین ناکرێت باسکردنی دوابخرێت بۆ خەڵکی بە بەهانەی ئەوەی ناتوانرێت جێبەجێبکریت، چونکە تەنها باسی ئەو شتەدەکەن کە قابیلی جێبەجێکردنە و واز لەوەکانی تر دەهێنن، ئەوانە بانگەوازەکەیان نقوسانەو پەیڕەویان نەکردوە لە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کە ڕوو بەڕوی نەفامی بوویەوە، سەڕەڕای کەمی پشتیوانانی و سەرگەورەیش لە مەککە بۆ دوژمنەکانی بوو.
ز- بە پەرۆشی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لەسەر سەلامەتی هاوەلەکانی و دابینکردنی جێگای دوور لەمەترسی بۆیان، چونکە بە عمری وت: تۆ ئەمڕۆ ناتوانیت مسوڵمان بونت ئاشکرا بکەی.
ح-پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هاوەڵانی خۆی بەیاد دەهاتەوەو لەبیری نەدەچون.
ط-پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لیستێکی نەدەدا بە هەموو کەس مسوڵمان بوایە بەناوی هاوەڵەکانی چونکە هیچ بەرژەوەندیەک نەبوو لەو کارەدا، بۆیە لە وەلامی پرسایرەکەی عمردا بەم شێوەیە وەڵامیدایەوە ، ئەمەش جۆرێکە لە شاردنەوە وەک ابن کثیر دەڵێت.
لە گەڕاندنەوەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بۆ عمر وانەیەکی بانگەوازی لێوەردەگرین، ئەویش یەوەیە کە زۆرکردنی شوێن کەوتوان و ئەندامانی لەکاتی چەرەمەسەری و ناڕەحەتیدا کارێکی چاک نییە، چونکە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم  ئاڕاستەی مسوڵمانانی دەکرد بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان ، یان کۆچ بکەن ، بۆئەوەی لە مەترسی دووریان بخاتەوە، هێزی مسوڵمانان بشارێتەوە و هەلێکیش بۆ سەرکردە بڕەخسێنێت تاکو سەرقاڵ نەبێت، سودێکیش بێت بۆ ئەو شووێنەی بۆی دەچن ، هەروەها بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی خۆپاراستن لە بنەبڕ کردن.
هەروەها یەکێک لەوانەی مسوڵمان بوو بە هۆێ شەڕی ڕاگەیاندن دژ بە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم توفەیلی کوڕی عمری دەوسی بوو، بەسەرهاتەکەشی بە شیکراوەی باسکراوە لە کتێبەکانی سیرەدا، بەلام دکتۆر (اکرم ضیاء العمری) پێی وایە کە تەنها ئەوەندەی لێ جێگیر بەوە کە داوای لە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کردووە پەنا بهینیتە قەلا قایمەکەی دەوس پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم رازی نەبووە، ڕیوایەتێکی ڕاستیش هاتوە باس لەوە دەکات کە توفەیل بانگی قەومەکەی خۆی کردووە بۆ ئیسلام ئەوانیش ڕازی نەبوونە، تا گەیشتە ئەوەی نوفەیل داوای کرد کە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دوعایان لێبکات، بەڵام پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پاڕایەوە خوا ڕێگەیان پێشان بدات.
_________________________________
السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي.ص/٢١.-٢١٣.

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه