 موسڵمانبونی ئەبوبەکری سدیق

پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) چووه لای پیاوێك كه له‌دڵیدا زۆر شیرین‌و خۆشه‌ویست بوو، بۆیه پرسیاریان له‌پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) كرد، خۆشه‌ویستترین كه‌س له‌پیاوان له‌دڵی جه‌نابتاندا كێیه؟ فه‌رمووی: "ئه‌بوبه‌كره، هه‌رگیز دڵه‌ڕاوكێی نه‌بووه له‌بانگكردنی بۆ ئه‌م دینه‌دا‌و دوودڵنه‌بووه له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ ئیسلام". وه‌ك ده‌فه‌رموێت: "مَا دَعَوْتُ أَحَدًا إِلَى الإِسْلاَمِ إِلاَّ كَانَتْ لَهُ عَنْهُ كَبْوَةٌ وَتَرَدُّدٌ وَنَظَرٌ، إِلاَّ أَبَا بَكْرٍ، مَا عَتَّمَ حِينَ ذَكَرْتُهُ لَهُ ومَا تَرَدَّدَ فِيهِ". واته: هه‌ركه‌سێكم بانگكردبێت بۆ ئیسلام، تووشی دوودڵی‌و پرسیار‌و دڵه‌ڕاوكێ بووه، بۆچوون‌و قسه‌ی تایبه‌تی هه‌بووه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌بوبه‌كر نه‌بێت كه بانگمكرد بۆ ئیسلام، هیچ پرسیار‌و وه‌ڵامێكی نه‌بوو، ته‌نها بێ‌دوودڵی ئیسلامی وه‌رگرت. له‌هاتنه ناو ئیسلامه‌وه، هیچ كه‌سێكیتر وه‌ك خاتو خه‌دیجه‌و پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كر نه‌بووه (خوا لێیانڕازیبێت).
له‌ڕاستیدا پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌بكرێت له‌موسوڵمانبوونی ئه‌بوبه‌كر به‌و خێراییه، ئه‌بوبه‌كر نزیكترین كه‌س بووه له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی اللە علیە وسلم) له‌ڕووی ره‌وشت‌و قسه‌و گوفتاره‌وه، چونكه دیاره پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وانه‌ی بانگكردووه كه بۆچوون‌و دیدوڕێیان وه‌ك یه‌ك بووه.
له‌ڕاستیدا ره‌وشتی ئه‌بوبه‌كر هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) بووه، له‌دوای پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێبێت) ئه‌بوبه‌كر باشترین پیاوی سه‌رڕووی زه‌وییه (خوا لێیڕازیبێت)، له‌ڕووی ره‌وشته‌وه زۆر هاوبه‌شی هه‌بووه له‌نێوانی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)و پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كری سدیقدا، ئه‌و به‌سدیق ناسراوه، سه‌روه‌ریشمان (صلی اللە علیە وسلم) به‌سادقولئه‌مین بانگكراوه، هه‌ردووكیان به‌ڕێزو هێمن‌و داوێنپاك بوون، دووربوون له‌جێگه‌ی خراپ‌و مه‌یخواردنه‌وه، وه‌هه‌روه‌ها خزمه‌تی خه‌ڵكیان كردووه‌و به‌ده‌م هه‌ژارانه‌وه بوون، له‌پێش هاتنی ئیسلامیشدا خاوه‌نی كه‌سایه‌تیی تایبه‌تی بوون، هه‌ربۆیه ئه‌بوبه‌كر بێ‌دوودڵی خێرا ئیسلامی وه‌رگرت (خوا لێیڕازیبێت) .
|