 ماریای قبطی
به‌سه‌رهاتی ماریه‌ی قبطی !
مه‌لیکی الإسنکدریة مقـوقه‌س _ به‌هه‌دیه ناردی بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم _ له‌ساڵی حه‌وتی کـۆچیدا له‌گه‌ڵ خوشکه‌که‌ی که ناوی سیرین بوو ، له‌گه‌ڵ هه‌زار مسقاڵ ئاڵتون ، له‌گه‌ڵ بیست جلی نه‌رمی به‌نرخی ئه‌وسه‌رده‌مه له‌گه‌ڵ ووڵاخێکی باش‌دا و گوێدرێژێکدا ، له‌گه‌ڵ کابرایه‌کی پیردا که برای ماریه بوو ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حاطبی کوڕی أبی بلتعة .
حاطب کوڕی أبی بلتعة باسی ئیسلامی بۆکردو به‌قسه‌ی ئه‌و هاته ئیسلامه‌وه وبوو به‌موسڵمان ،له‌گه‌ڵ خوشکه‌که‌یدا هه‌ردوکیان بون به موسڵمان به‌ڵام براکه‌یان هه‌ر له‌سه‌ر دینه‌که‌ی خۆی مایه‌وه هه‌تاوه‌کو له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا موسڵمان بوو .
چه‌ند ڕوداوێك له‌ژیانیدا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم .
ماریه ئافره‌تێکی زۆر سپی وجوانبوو ، پێغه‌مبه‌ر صلی علیه وسلم باڵاپۆشی کرد پاشان منداڵێکی لێبو کوڕبوو که ناوی إبراهیم بوو ، له‌ساڵی هه‌شتی کـۆچیدا .
پاش ئه‌وه‌ی که منداڵه‌که‌ی بوو پێغه‌مبه‌رخوا ئازادی کرد ، کوڕه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ساڵێك وشه‌ش مانگێك ژیا ، به‌ڵام به‌نه‌خۆشی وه‌فاتی کرد له‌ڕۆژی سێ شه‌مه‌دا ده‌ڕۆژ پێش ربیعی یه‌که‌م له‌ساڵی ده‌ی پاش کـۆچی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم ماریه خه‌فه‌تی زۆر ده‌خوارد به وه‌فاتکردنی إبراهیم .
له ئه‌نه‌سی کوڕی مالێکه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ، کوڕی مامی ماریه هه‌بوو بوهتانیان بۆی ده‌کرد که ده‌چێته‌لای ، کاتێك که پێغه‌مبه‌ر صلی علیه وسلم بیستی یه‌وه ئیمامی علی نارد ووتی ئه‌گه‌ر بینیت لای بیکوژه ، چوبولای ته‌ماشای کرد که لایه‌تی ، ئیمامی علی شمشێری لێهه‌ڵکێشا که بیکوژێت به‌ڵام بۆی ده‌رکه‌وت که نێره‌موکه ، وازی لێهێنا نه‌یکوشت گه‌ڕایه‌وه بۆلای پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ووتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌وه نێره‌موکه .
له ڕیوایه‌تێکیتردا بینی له ناوباخێکدا که خورمای کـۆده‌کرده‌وه که بینیتی شمشێری لێهه‌ڵکێشا ترسا‌و که‌وت کراسه‌که‌ی هه‌ڵدرایه‌وه ته‌ماشایکرد که زه‌که‌ری نه‌بوو .
له عائیشه‌وه دایکی ئیمانداران ده‌فه‌رموێت :
له دایکه عائیشه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ، غیره‌م به‌رانبه‌ر هیچ ئافره‌تێك له خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌ده‌کرد ئه‌وه‌نده‌ی گیره‌م به‌رانبه‌ر به ماریه ئه‌کرد ، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که زۆر جوانبو سوره‌بو ، پێغه‌مبه‌ری خوا به‌دڵیبو ، یه‌که‌مجار که هات پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ماڵی حارثه‌ی کوڕی نعمان دایبه‌زان ئه‌وان هاوسێمانبون زۆرترین وه‌خت له‌لای ئه‌وبوو هه‌تاوه‌کو ئێمه پێمان ناخۆشبوو ئه‌ویش بردیه سه‌ره‌وه و له‌سه‌ره‌وه داینا پاشان ئه‌وه‌نده‌یتر لامان ناخۆشبو .
وه‌فات کردنی : له‌ساڵی ده‌ی کـۆچیدا له مانگی محرمدا کـۆچی دوای کرد ، عمری کوڕی خطاب خه‌ڵکی بانگ ده‌کرد بۆ ناشتنی نوێژیشی له‌سه‌رکرد له گۆڕستانی بقیع .
ابن منده ووتویه‌تی : ماریه‌ی قبطی له‌پاش مردنی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وه‌فاتی کرد به پێنج ساڵ دوای ئه‌و .
پاشان خاڵێکی گرنگ لێره‌دا که باسی بکه‌ین ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که ماره‌یی کردن وخواستن ئه‌ویش به‌کورتی دێینه سه‌ری ، ئێمه ئه‌وه‌ی که ئاشکراو ڕونه ئێمه موسڵمان بوینه به‌دینی خوا‌و شه‌ریعه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی محمد صلی الله علیه وسلم به‌ڕاستی ده‌زانین وباوه‌ڕمان پێی هێناوه‌و شوێنکه‌وتوی ئه‌ودینه‌ین به‌دڵ وبه‌گیان ، ئه‌وه‌شی پێمان بکرێت له‌کاروکرده‌وه‌و ده‌یکه‌ین به‌پێی ئه‌و شه‌رعه‌ی که خوای گه‌وره له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بۆمانی ڕونکردۆته‌وه‌و پێمان گه‌یشتوه ، بێگومان که زۆرشت هه‌ن که ئیمه په‌ی پێنابه‌ین تاوه‌کو نه‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر سوننه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم پاشان ئه‌وه‌ی که هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌کانی بۆمانیان شی کردۆته‌وه‌و پاشان ئه‌وه‌ی که زانایانی به‌رزوبه‌ڕێزی ئه‌م دینه بۆمانیان ڕونکردۆته‌وه .
له‌وانه‌ش ئه‌وه‌یه که خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :{ وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (5) إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ (6) } سورة المؤمنون .واتا: ئه‌وئیماندارانه‌ی که فه‌رجی خۆیان ده‌پارێزن له زیناکردن ، ته‌نها ئه‌وانه پێیان حه‌ڵاڵه که خێزانیان وماره‌یانیان کردوه و ئه‌وانه‌شی که موڵکی خۆیانن که کڕیویانه یان به‌هه‌دیه دراوه‌پێیان یان ئه‌وانه‌ی که له شه‌ڕدا ده‌گیرێن ئه‌وانه کاتێك که بچنه لایان هیچ لۆمه ناکرێن وحه‌ڵاڵی خۆیانه ، والله أعلم .
لێره‌دا زانایان زۆرباسیان له‌وه کردوه‌و هه‌موشیان کۆن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌بێت دوو مه‌رجی تێدابێت .
یه‌که‌م : ئه‌وه‌یه که کافربن واتا ، له‌سه‌ر دینی نصرانی و یه‌هودیه‌ت بێت وهه‌روه‌ها مه‌جوسه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه هه‌مان حوکمیان هه‌یه .
دووه‌م : ده‌بێت شه‌ڕکه‌ربن ، ئه‌مه‌ش واتا، ئه‌گه‌رچی خۆیان چه‌کیان هه‌ڵگردبێت و شه‌ڕیان کردبێت یان قه‌ومو گه‌ل وهۆزه‌که‌ی شه‌ڕیان هه‌بێت له گه‌ڵ موسڵماناندا .
ئه‌وه‌شی که گرنگه ده‌بێت بزانین که ده‌فه‌رموێت: { إِلاَّ على أزواجهم أَوْ مَا مَلَكَتْ أيمانهم } ئه‌م ئایه‌ته تایبه‌ته به پیاوانه‌وه که ئه‌وئافره‌تانه‌ی له‌ژێرده‌ستیاندایه بۆیان هه‌یه که جوت ببن له‌گه‌ڵیاندا وکاروکرده‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن وه‌کو خێزانی خۆیان .
هه‌روه‌کو زانایان باسیان کردوه که له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا هاتوه ده‌توانین بڵێین هه‌موو زانایانی ته‌فسیر ،ابن کثیر ، فتح القدیر ، الآلوسی ، الماوردي ، .... هتد .
که‌ده‌فه‌رمون ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك به‌نده‌یه‌کی پیاوی هه‌بوو ناتوانێن کاری سه‌رجێی له‌گه‌ڵدابکات ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی که ده‌فه‌رموێت : وعن قتادة قال تسرت امرأة غلاماً فذكرت لعمر رضي الله تعالى عنه فسألها ما حملك على هذا؟ فقالت : كنت أرى أنه يحل لي ما يحل للرجال من ملك اليمين فاستشار عمر فيها أصحاب النبي صلى الله عليه وسلم فقالوا : تأولت كتاب الله تعالى على غير تأويله فقال رضي الله تعالى عنه : لا جرم لا أحلك لحر بعده أبداً كأنه عاقبها بذلك ودرأ الحد عنها وأمر العبد أن لا يقربها ، ولو كانت المرأة متزوجة بعبد فملكته فاعتقته حالة الملك انفسخ النكاح عند فقهاء الأمصار . تفسیر الآلوسي /ص342
له‌قتاده‌وه ده‌گێڕێته‌وه که ئافره‌تێك به‌نده‌یه‌کی گه‌نجی هه‌بوو باسی کرد بۆ ئیمامی عمر ڕه‌زاوڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێت ، ئه‌ویش فه‌رموی بۆچی وات کردوه واتا سه‌رجێیت له‌گه‌ڵداکردوه ، ئه‌ویش ووتی من به‌گوێره‌ی ئه‌وئایه‌ته‌م کردوه که که خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی ! ئه‌ویش هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ری صلی الله علیه وسلم کۆکرده‌وه‌و پرس‌وڕای پێیان کرد ، ئه‌وانیش ووتیان ، ئه‌وه مانای ئایه‌ته‌که‌ی گۆڕیوه و لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌ی کردوه بۆ ئایه‌ته که ته‌فسیره‌که‌ی واناگه‌یه‌نێت ، ئیمامی عمریش ووتی قه‌یناکه به‌ڵام هه‌تابمێنیت حه‌ڵاڵت ناکه‌م بۆ که‌سێکی ئازاد که بتخوازێت ، پاشان فه‌رمانی کرد به به‌نده‌که ووتی ، نزیکی نه‌که‌ویته‌وه جارێکی‌تر ، ئه‌وه‌ش وه‌کو سزایه‌كی گه‌وره بوو بۆ ئافره‌ته‌که که نه‌توانێت شوبکاته‌وه ، وه‌ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك به‌نده‌یه‌کی هه‌بێت وشوی پێ‌بکات ئه‌وا یه‌کسه‌ر به‌نده‌که ئازاد ده‌کرێت و ماره‌یی یه‌که‌شیان به‌تاڵ ده‌بێته‌وه و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه له‌لای زانایانی حیجاز .
شتێکی که‌ش که گرنگه باسی بکه‌ین ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر پیاوێك ئافره‌تێکی هه‌بوو له‌وجۆره (جاریة) ئه‌گه‌ر منداڵی لێبو ئه‌وا ده‌بێت هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا بگۆڕێت وهه‌روه‌کو خێزانی خۆی هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا بکات و ئازادیشی بکات ، ئه‌گه‌ر کابرا مردو ئازادی نه‌کرد ئه‌وا پاش مردنه‌که‌ی خۆی ئازاد ده‌بێت و به موڵکی نامێنێته‌وه .
کۆتای خاڵ که نابێت له‌بیرمان بچێت ئه‌وه‌یه :
ئێمه موسڵمانین باوه‌ڕمان به‌خواو ڕۆژی دوای وملائیکه‌و کیتابه‌کانی وپێغه‌مبه‌ره‌کانی وقه‌زاوقه‌ده‌ری خوای خێروشه‌ڕی هه‌یه .
خۆشمان ته‌سلیم به دینی خواکردوه و هه‌رچه‌ندێك پێمان بکرێت به‌جێی ده‌هێنین له‌وفه‌رمان وئه‌رکانه‌ی که له‌سه‌رمانه‌و ڕازیشین به‌هه‌موو شه‌رعی خوای تاکوته‌نها که له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بۆمانی ڕوون کردۆته‌وه‌و پێمانی گه‌یاندوه .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنگه لێره‌دا ئه‌وانه‌ی که ڕه‌خنه له‌دینی ئیسلام ده‌گرن کێن ؟ خۆیان چی دینێکیان هه‌یه باخۆیان ده‌رخه‌ن له‌چی خۆیان حه‌شارداوه ؟
کاتێك که هه‌ندێ گه‌جه‌روگوجه‌ر و نه‌فامو توتی ئاسا لاسایی خه‌ڵکانێك ده‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان به موسڵمان ده‌زانن ده‌بێت باوه‌ڕیان به‌هه‌موو بڕگه‌یه‌کی ئه‌م دینه هه‌بێت له‌سه‌ره‌و هه‌تا کۆتایی که کۆتایی نایات ، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه خۆیشیان به موسڵمان نازانن ئه‌وا باده‌م داخه‌ن شه‌رعێکمان بۆدانه‌نه‌ن له بیروباوه‌ڕی پوچ وبه‌تاڵ که نازانن خۆیشیان به‌رنه ڕێوه نه‌ك دین وبه‌رنامه‌و ده‌ستورێك بۆ ئیـه دابنه‌ن و بڵێن ئه‌وه واده‌بێت و ئه‌وه نابێت وهه‌ڵه‌یه ، ئێمه وه‌کو موسڵمان ته‌سلیم به دینی خوا بوینه‌و باوه‌ڕمان به هیچ دین ویاسا‌و ده‌ستورێکیتر نی یه که له غه‌یری خواوه ده‌رچوبێت .
جا کۆتا قسه‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر خه‌ڵکانێك ڕه‌خنه‌مان لێده‌گرن به شه‌رعه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌وا جارێ باخۆیان بێنه سه‌ر شه‌رعه‌که ئه‌وجا ڕه‌خنه‌شمان لێ‌بگرن له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر ناشه‌رعیمانکرد پێمان خۆشه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان دینیان نی یه ویان دینێکی که‌یان هه‌یه ئه‌وا لای ئێمه هه‌موو دینێك ره‌دکراوه‌یه جگه له دینی خوا ، ئه‌گه‌ر که‌سانێكیش ڕه‌خنه له پێغه‌مبه‌ره‌که‌مان ده‌گرن به شه‌رعی ئیسلام ئه‌وا هه‌ر زۆر بێعه‌قلی یه چونکه دینی ئیسلام خۆی له پێغه‌مبه‌ره‌وه بۆمان هاتوه چۆن و به‌چی پێوه‌رێك هه‌ر به‌وشه‌رعه ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرێت ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی بێعه‌قڵی یه و نه‌فامی یه ، ئه‌گه‌ر که‌سانێكیش ڕه‌خنه له پێغه‌م،به‌ره‌که‌مان ده‌گرن له‌ڕقاو ده‌یانه‌وێت به‌فوی ده‌می خۆیان دینه‌که‌مان بکوأێننه‌وه ئه‌وا مه‌حاڵه وهه‌زارو چورسه‌دو سی ویه‌ك ساڵه له‌وان عاقڵترو داناتر وخاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارتر دژایه‌تی دینه‌که‌مانیان کردوه‌و هیچیان پێنه‌کراوه له‌رقی خۆیاندا فه‌وتاون ومردون و ئه‌وانه‌شی که ماون ئه‌ڵێن:{ قُلْ مُوتُوا بِغَيْظِكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (119) } به‌وداخه‌وه بمرن ئه‌زانین کوێتان دێشێت .
هیوادارم که جێی ڕه‌زامه‌ندی موسڵمانان ودۆست بێت ، وبه‌سیش بێت بۆ که‌سانێك که شك وگومان له‌دڵیاندایه‌و ئه‌وانه‌شی که باوه‌ڕناهێنن ئه‌وا ته‌نها خۆیان له خه‌ساره‌ت وزیاندا ده‌مێننه‌وه هه‌روه‌کو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَنُنزلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ وَلا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلا خَسَارًا } [الإسرا‌ء: 82]
وآ‌خر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین .
|