 به‌یعه‌تی عه‌قه‌به‌ی یه‌که‌م و عه‌قه‌به‌ی دووه‌م له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانی به‌یعه‌تی عه‌قه‌به‌ی دووه‌م؟
ئاماده‌کردنی: باوکی ئه‌سماء
سه‌باره‌ت به‌م به‌یعه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌کانه‌ی که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) به‌ستنی له‌وکاته‌دا بوو که‌وا له‌لایه‌ن قوره‌یش و سه‌رانی یه‌وه ته‌واو ته‌نگیان هه‌ڵچنی بوو به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵانی به‌ڕێزی (خوایان لێ ڕازیبێت)له‌شاری مه‌ککه‌دا هه‌ربۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) وه‌ك نموونه‌ی بێ وێنه‌ی پێشه‌وای ڕاستگۆ که به‌رده‌وام له‌غه‌می ئوممهتهکهیدابوو وه‌ك زۆرێك لهپێشهواکانی ئه‌مڕۆی مسوڵمانان ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانه‌نیشت و چاو دابخات له ئاستی ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تی و بێ ڕێزی یه‌ی که به مسوڵمانان و پیرۆزی یه‌کانیان ده‌کرێت نه‌وه‌ك جێ پێی له‌ق بێت؟ به‌ڵکو زۆر به‌زوویی به‌دوای چاره‌سه‌رێکی پڕبایه‌خ دا گه‌ڕا تاوه‌کو به پشتیوانی خوای گه‌وره له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکی که‌م دا هاوه‌ڵانی به‌ڕێزی ڕزگار کرد له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی که له شاری مه‌ککه‌دا به‌سه‌ریان دا ده‌هات له‌لایه‌ن سه‌رانی قوڕه‌یشه‌وه ئه‌ویش به‌ستنی په‌یمانی عه‌قه‌به‌ی یه‌که‌م و دووه‌م بوو به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
به‌یعه‌تی عه‌قه‌به‌ی یه‌که‌م:
سه‌باره‌ت به‌م به‌یعه‌ته ئه‌وه‌بوو که‌وا شه‌ش که‌س له خه‌ڵکی(یثریب) کهسهربههۆزی(خه‌زره‌ج)بوون له‌وه‌رزی حه‌جی ساڵی(11)ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی دا موسوڵمان بوون،به‌ڵێنییان دا به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) که په‌یامه‌که‌ی به‌که‌س وکاریان بگه‌یه‌نن،که ئه‌مه ناوه‌کانیانه:
یه‌که‌م: (أسعدبن زراره) له خێڵی به‌نی نه‌جار.
دووه‌م: (عوف بن الحارپ بن رفاعە،إبن عفراو) له خێڵی به‌نی نه‌جار.
سێ یه‌م: (رافع بن مالك بن العجلان) له خێڵی به‌نی زریق.
چواره‌م: (قطبە بن عامر بن جدیدە) له خێڵی به‌نی سه‌له‌مه.
پێنجه‌م: (عقبه بن عامر نابی) له خێڵی به‌نی حه‌رام بن کعب.
شه‌شه‌م: (جابر بن عبدالله بن رئاب) له خێڵی به‌نی عبید بن غنم.
له ئاکامی ئه‌وه‌دا که وه‌رزی داهاتوو هاته پێشه‌وه،له‌وه‌رزی حه‌جی ساڵی(12)ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی دا،به‌رامبه‌ر به‌ساڵی (612) ی زاینی ئه‌م جاره‌یان بوونه(12) پیاو،پێنج که‌سییان له‌و شه‌ش که‌سه بوون که پێشتر په‌یوه‌ندییان کردبوو به پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلی الله علیه وسلم) له‌ساڵی رابردوودا،شه‌شه‌میان که ئاماده نه‌بوو(جابری کوڕی عبدالله ی کوڕی رئاب) بوو له‌گه‌ڵ حه‌وت که‌سی تر که بریتی بوون له:
یه‌که‌م: (معاژ)ی کوڕی(حارپ)،(إبن العفراو) له (به‌نی نه‌جاڕ) خه‌زره‌جی.
دووه‌م: (ژکوان)ی کوڕی(عبد القیس) له ( به‌نی زریق) خه‌زره‌جی.
سێ یه‌م: (عباده)ی کوڕی(صامت) له (به‌نی غنم) خه‌زره‌جی.
چواره‌م: (یزید)ی کوڕی(پعلبە) هاوپه‌یمانی (به‌نی غنم) خه‌زره‌جی.
پێنجه‌م: (العباس)ی کوڕی(عباده)ی کوڕی(حنڤلە) له (به‌نی سالم) خه‌زره‌جی.
شه‌شه‌م: (أبوالهیپم)ی کوڕی(التیهانی) له (به‌نی عبدالاشهل) ئه‌وسی.
حه‌وته‌م: (عویم)ی کوڕی(ساعده) له (عمرو بن عوف) ئه‌وسی.
دوانه‌که‌ی کۆتایی له(ئه‌وس)وئه‌وانی تریش له خێڵی(خه‌زره‌ج)بوون.
ئه‌مانه له(عه‌قه‌به) ی (مینا)دا وه‌ك به‌یعه‌تی ژنان کهلهفهتحی مه‌ککه‌دا دابه‌زی،به‌یعه‌تیان دا به پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) .
سه‌باره‌ت به‌م به‌یعه‌ته ئیمامی بوخاری(به‌ره‌حمه‌ت بێت) له(عباده)ی کوڕی(صامت)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه له پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: وه‌رن،به‌یعه‌تم بده‌نێ که هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یدا نه‌که‌ن و دزی نه‌که‌ن و زینا نه‌که‌ن و ڕۆڵه‌کانتان نه‌کوژن و بوختانی ده‌ست و داوێن هه‌ڵ نه‌به‌ستن و له هیچ چاکه‌یه‌کدا سه‌رپێچیم مه‌که‌ن ،هه‌رکه‌سێك له ئێوه واده‌ی خۆی برده سه‌ر ئه‌وه پاداشتی له‌سه‌ر خوایه،هه‌رکه‌سێکیش سنووری یه‌کێك له‌وانه ببه‌زێنێت و له دونیادا سزا بدرێت ده‌بێته مایه‌ی سڕینه‌وه‌ی گوناهه‌که‌ی ،هه‌رکه‌سێکیش سنوری به‌زاند و خوا بۆی پۆشی ئه‌وا کاروبارو سه‌ره‌نجامی بۆ لای خوا ده‌بێت ئه‌گه‌ر ویستی سزای ده‌دات ،ئه‌گه‌ر ویستیشی له‌سه‌ر بوو لێی خۆش ده‌بێت،فه‌رمووی: به‌یعه‌تییان پێدا، له‌ڕوو نوسێکی تردا ده‌فه‌رمووێت: له‌سه‌ر ئه‌وه به‌یعه‌تمان پێدا.
به‌یعه‌تی عه‌قه‌به‌ی دووه‌م:
له‌وه‌رزی حه‌جی ساڵی سیانزه هه‌می پێغه‌مبه‌رایه‌تی داکه ده‌کاته(یۆنیۆی ساڵی622)ی زاینی حه‌فتاو ئه‌وه‌نده که‌س له مسوڵمانه‌کانی(یثریب) هاتن بۆ حه‌ج،له‌گه‌ڵ حاجی یه موشریکه‌کانی خێڵه‌کانیان دا هاتبوون،ئهومسوڵمانانه له نێو خۆیان دا پرسیاریان ده‌کرد؟کاتێك له(یثریب) بوو یان هێشتا له‌ڕێگه‌دا بوون: داخۆ تاکه‌ی بێده‌نگ بین له‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به‌ناو شاخه‌کانی مه‌ککه‌دا بگه‌ڕێت و ده‌ربکرێت و بترسێت؟
که گه‌یشتنه مه‌ککه له‌نێوان ئه‌وان و پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) چه‌ند په‌یوه‌ندی یه‌کی نهێنی ئه‌نجام درا،بووه هۆی ڕێککه‌وتنی هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی(تشریق)دا له‌و شیوه‌دا کۆ ببنه‌وه که‌ده‌که‌وێته(عه‌قه‌به)لای(حجره)ی یه‌که‌می(مینا)وه،به‌مه‌رجێك ئه‌ودانیشتنه له‌تاریکی شه‌وداو به‌نهێنی یه‌کی ته‌واو ئه‌نجام بدرێت.
بالێ گه‌ڕێین سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌نصاری وه‌سفی ئه‌وکۆبوونه‌وه مێژووی یه‌مان بۆ بکات،کهڕهوگهی خۆی له‌ڕۆژانی مل ملانێی نێوان بت په‌رستی و ئیسلامی دا گۆڕی،(کعب)ی کوڕی(مالك)ی ئه‌نصاری-خوای لی رازیبێت- ده‌فه‌رمووێت: (چوین بۆ حه‌ج کردن،ژوانمان به‌ست له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) له عه‌قه‌به‌دا له ناوه‌ندی ڕۆژانی(تشریق)دا ئه‌و شه‌وه هاته پێشه‌وه که به‌ڵێنمان دابوو تیایدا به‌پێغه‌مبه‌ر d بگه‌ین،(عبدالله ی کوڕی عمروی کوڕی حرام)مان له‌گه‌ڵ دا بوو،که‌یه‌کێك بوو له‌گه‌وره پیاو ماقوڵهکانمان ،له‌گه‌ڵ خۆمان دا بردمان،ئێمه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌مان له‌هه‌موو موشریکه‌کانی خێڵه‌که‌مان شاردبۆوه،قسه‌مان له‌گه‌ڵیدا کردوو پێمان ووت:(أبو جابر) تۆ یه‌کێکی له‌گه‌وره‌کانی ئێمه‌و ، پیاو ماقوڵێکی ناومانی ،پێمان خۆش نی یه بهوحاڵهتهیت و ببیته سوته‌مه‌نی دۆزه‌خ،پاشان بانگمان کرد بۆ ئاینی ئیسلام و هه‌واڵی پێگه‌یشتنمان دایه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) له عه‌قه‌به، ده‌ست به‌جێ مسوڵمان بوو،له‌گه‌ڵمان هات بۆ عه‌قه‌به‌و یه‌کێك بو له نهقیبهکان).
(کعب) ده‌فه‌رمووێت: ئه‌وشه‌وه له‌گه‌ڵ خێڵه‌که‌مان دا له ناو کاروانه‌که‌مان دا نوستین،تاسێ یه‌کی شه‌و تێپه‌ڕی له‌کاروان دهرهاتین به‌ره‌و ژووانه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ڕێکه‌وتین به‌دزی یه‌وه وه‌ك پشیله ده‌رباز بووین،تاههموومان لهشیوهکهی (عه‌قه‌به)دا کۆبووینه‌وه ، ئێمه حه‌فتاو سی پیاو دوو ژنیشمان له‌گه‌ڵ دا بوو، که بریتی بوون له:
یه‌که‌م: (نسیبهی کچی کعب) دایکی عه‌مماره له خێڵی مازنی کوڕی(نه‌جار).
دووه‌م: (ئه‌سمائی کچی عمرو) دایکی منیع له خێڵی (سلمه).
لهشیوهکهدا کۆبوینه‌وه و چاوه‌ڕوانی پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) دهکردههتا ته‌شریفی هێناو،(عباس)ی کوڕی(عبدالمتلب)ی مامی له‌گه‌ڵیدا بوو،که‌هه‌تا ئه‌وکاته له‌سه‌رئاینی شیرك بوو،به‌ڵام حه‌زی ده‌کرد که ئاماده ببێت بۆ کاری برازاکهیی و،لێی دڵنیا بێت و یه‌که‌م که‌سیش بوو قسه‌ی کرد سه‌باره‌ت به پشتگیری کردنی پێغهرمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) سه‌باره‌ت به مه‌ترسی به‌رپرسیارێتی به‌یعه‌ته‌که بۆ زیاتر ئاشنا بوون به ووته‌کانی عباس دتوانیت بگه‌ڕێیته‌وه بۆ (رحیق المختوم)ی (صفی عبدالرحمن موباره‌ك فوری) پاش گوێ گرتن له ووته‌کانی (عباس) داوایان کرد له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) که‌وا بۆ خۆت و خوداکه‌ت چیتان پێ خۆشه ئه‌وه بکه،پاش ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ڕوونکردنه‌وه‌ی خۆی بۆدان و،به‌یعه‌ت ئه‌نجام درا.
به‌نده‌کانی به‌یعه‌ته‌که ش پێك هات بوون له‌م خاڵانه:
پێشه‌وا ئه‌حمه‌د له(جابر)ه وه به‌دوورو درێژی ده‌گێڕیته‌وه،جابر ده‌فه‌رمووێت: ووتمان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ،له‌سه‌ر چی به‌یعه‌تت پێ بده‌ین؟ فه‌رمووی:
1- له‌سه‌ر به‌گوێ کردن له‌خۆشی و ناخۆشی دا.
2- له‌سه‌ر خه‌رجی کێشان له بوون و نه‌بوونیدا.
3- له‌سه‌ر فه‌رمان کردن به‌چاکه‌و ڕێگرتن کردن له خراپه.
4- له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کار بۆ خودابکهن و، گوێ له قسه‌ی لۆمه‌کاران نه‌گرن.
5- له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتمه لاتان پشتیوانیم لێ بکه‌ن،به‌رگریم لێ بکه‌ن له‌وه‌دا که‌به‌رگری ده‌که‌ن له خۆتان و هاوسه‌رانتان و ڕۆڵه‌کانتان،له‌پای ئه‌وه‌دا به‌هه‌شت هی ئێوه‌یه.
لهگێڕانهوهکهی(کعب)دا که (إبن إسحاق) ده‌یگێڕێته‌وه له به‌ندی کۆتایی دا(کعب) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) قسه‌ی کرد،قورئانی ده‌خوێنده‌وه و بانگه‌شه‌ی کرد بۆ لای خوا، خه‌ڵکی هاندا بۆ ئیسلامه‌تی،پاشان فه‌رمووی:له‌سه‌ر ئه‌وه به‌یعه‌تتان له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستم کهبهرگریم بکه‌ن له‌وه‌دا به‌رگری له‌ماڵ و منداڵی خۆتان ده‌که‌ن،ده‌ست به‌جێ(البراو)ی کوڕی(معرور)ده‌ستی هێناو ووتی: به‌ڵێ به‌وه‌ی تۆی که تۆی به‌ڕاستی کردووه به پێغه‌مبه‌ر d به‌رگریت لێ ده‌که‌ین وه‌ك چۆن به‌رگری له‌خۆمان ده‌که‌ین،ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌یعه‌تمان له‌گه‌ڵ ببه‌سته ،سوێند به‌خوا ئێمه پشتاو پشت کووڕانی جه‌نگ و شه‌ڕ بووین.
(أبولهیثم)ی کوڕی(التیهان) قسه‌که‌ی به (البراء) بڕی و ووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له نێوان ئێمه‌و جوله‌که‌دا به‌ڵێننامه‌یه‌ك هه‌یه،ئه‌گه‌ر ئه‌وان بچڕاندیان و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ تۆدابین،ئایا وازمان لێ ناهێنیت و بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ناو خزمه‌کانت؟
ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی کرد‌و پاشان فه‌رمووی:خوێن به‌خوێنه،وێرانکاری به وێرانکاری یه،من له ئێوه‌م و ئێوه‌ش له منن،جه‌نگ ده‌که‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وکه‌سه‌دا که ئێوه جه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن،ئاشتی ده‌که‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وکه‌سه‌دا که ئێوه ئاشتی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن.
پاش به‌نده‌کانی به‌یعه‌ته‌که جه‌خت کرایه‌وه له‌سه‌ر مه‌ترسیدارێتی به‌یعه‌ته‌که و هه‌مووان هه‌ندێك بیر‌و ڕا یان گۆڕی یه‌وه پاشان خۆیان یه‌ك لایی کرده‌وه و پێغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه وسلم) به‌ڵێنی به‌هه‌شتی پێدان ئه‌وانیش ده‌ستییان هێناو هه‌موویان به‌یعه‌تییان پێداو یه‌که‌م که‌س (أسعد)ی کوڕی(زراره)به‌یعه‌تی دا‌و له پاشان دا به‌یعه‌ته گشتی یه‌که ده‌ستی پێ‌کرد وه‌ك (جابر)ده‌فه‌رمووێت:(پیاو له دوای پیاو هه‌ڵده‌ستاین به‌یعه‌تمان لێ وه‌رده‌گیرا پێغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه وسلم) له پای ئه‌وه‌دا به‌ڵینی به‌هه‌شتی پێده‌داین.
به ڵام به‌یعه‌تی هه‌ردوو ژنه‌که که ئهوڕووداوهیان بینی ته‌نها به‌گفت بوو،پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هه‌رگیز ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ ژنێكی بێگانه‌دا نه‌کردووه.
له پاشان دا دوانزه نه‌قیب هه‌ڵبژێرران که بریتی بوون له(9)که‌سی خه‌زره‌جی و(3)ی ئه‌وسی.
به‌ڵێ ئا به‌م شێوه‌یه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) توانی به‌ویستی خوای گه‌وره مسوڵمانانی ژێر ده‌سته ڕزگار بکات و دواتریش هه‌ریه‌که‌یان ببێته پێشه‌وایه‌کی هاو شێوه‌ی خۆی بۆ سه‌خستنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام که‌به‌سه‌ر خوێنی ئه‌و به‌ڕێزانه‌دا ئه‌م په‌یامه گه‌شته ده‌ستی ئێمه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا ئێمه‌ش ئاوها ڕێزی لێده‌گرین.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
به‌سود وه‌رگرتن له:
رحیق المختوم:نوسینی صفی الرحمن مبارك الفوری.
وه‌رگێڕانی بۆ کوردی: به‌ناوی گوڵاوی سه‌رمۆر:به‌کر حمه صدیق.
|