 | ڕۆیشتنی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللە علیە وسلم بۆ طائیف |
ئه‌و كاته‌ی ئه‌و صه‌حیفه‌یه هه‌لوه‌شا‌یه‌وه كه بۆ ئابڵوقه خستنه سه‌ر به‌نو هاشم به‌نی مطلب هه‌ڵواسرا بوو ، خه‌دیجه ڕەزای خوای لێ بێت كۆچی دوایی كرد و أبی طالب ـیش كۆچی دوایی كرد كه نێوانیان ٣ ڕۆژ بوو ، خه‌م و ناخۆشی و به‌ڵا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللە علیە وسلم زیادی كرد و ئازاردان ته‌شه‌نه‌ی كرد له‌لایەن كه‌سه هیچ و خراپه‌كانی قه‌ومه‌كه‌ی ، پێغه‌مبه‌ری خواش صلی اللە علیە وسلم ڕۆشت بۆ طائیف بۆ ئه‌وه‌ی له خۆی بگرن و سه‌ری بخه‌ن له‌به‌رامبه‌ر قه‌ومه‌كه‌ی ، بانگه‌وازی خه‌ڵكی طائیفی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئیمان بێنن ، به‌لام وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه و ئیمانیان نه‌هێنا و وه‌ڵامی هیچ داواكاریه‌كی پێغه‌مبه‌ری خوایان نه‌داوه صلی اللە علیە وسلم ، زۆر ئازاریان دا , خه‌ڵكی طائیف به مناڵ و گه‌وره و كۆیله و ئازاد و ژن و پیاو پێغه‌مبه‌ری خوایان صلی اللە علیە وسلم به‌رد به‌ران كرد ته‌نانه‌ت له سه‌ری تا پێی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللە علیە وسلم هه‌ر هه‌مووی بووبوو به خوێن ئه‌وه‌نه‌ی خه‌ڵكی طائیف پێغه‌مبه‌ری خوایان ئازار دا خه‌ڵكی مه‌کكه ئه‌وه‌نه ئازاریان نه‌دابوو ، بۆیه‌ش گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌كکه هاته پاڵ مطعم كوڕی عدی كه هه‌ڵوێستی زۆر جوانی هه‌بوو وه ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئابڵوقه‌ی سه‌ر به‌نو هاشم و به‌نی مطلب ، پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللە علیە وسلم بانگه‌وازی خه‌ڵكی ئه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئیمان بێنن ، طفیل كوڕی عومه‌ر الدوسی مسوڵمان بوو ، پێغه‌مبه‌ری خواش صلی اللە علیە وسلم دوعای بۆ كرد خوای گه‌وره بیكات به نیشانه‌یه‌ك له نیشانه‌كانی خۆی ئه‌وه‌ش بوو ده‌م و چاوی طفیل زۆر ڕووناك بوو و نووڕی خسته ده‌م و چاوی بۆیه‌ش پێی ئه‌ڵێن خاوه‌ن ڕووناكی ، ئه‌ویش بانگه‌وازی كرد له نێو قه‌ومه‌كه‌ی هه‌ندێكیان مسوڵمان بوون ، و دوایی له نێو قه‌ومه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوو ئه‌وكاته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللە علیە وسلم فه‌تحی خه‌یبه‌ری كرد ، هاتن بۆ ئه‌وێ قه‌ومه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٨٠ ماڵ ئه‌بوون .
________________________________________________
| سه‌رچاوه : الفصول فی سیرة الرسول صلی الله علیه وسلم - ابن كثیر ص١٠٤- ١٠٦| بتصرف .
وه‌رگێرانی به ده‌ستكاریه‌وه : شوێنه‌وار كوردی
٢٨\محرم\١٤٤١ه
|