بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەشاری مەککە
 قوڕەیشییەکان داوای موعجیزە دەکەن
14/11/2019
بینین: 1517
قوڕەیشییەکان داوای موعجیزە دەکەن

قوڕەیشیەکان دوای ئەو هەموو دژایەتی و ڕێگریەیکە ئەنجامیان دا دژ بە پێغەمبەر ﷺ و ئاینی ئیسلام وە ئازاردانی شوێن کەوتووانی، تاکە ڕێگا یەکیان لە بەردەم مایەوە کە ڕووبەروبونەوەی پێغەمبەری ﷺ پێ بکەن ئەویش ڕێگەی داواکردنی موعجیزە بوو. ئیبنو عەباس خوای لێ ڕازی بێ دەفەرموێت:(قوڕەیش بە پێغەمبەر ﷺ یان وت: داوامان بۆ بکە لای خوای خۆت تا تەپۆڵکەی سەفامان بۆ بکات بە ئاڵتون ئەگەر ڕاست دەکەیت، ئەگەر ببێت بە ئاڵتون ئێمەش بەیانی شوێنت دەکەوین و دەزانین کە تۆ ڕاست دەکەیت ئەوەی کەخۆت وتوتە هەرئەوەیە کە پێغەمبەریت و باوەڕت پێ دەهێنین؟ پێغەمبەر ﷺ فەرمووی :وادەکەن؟ وتیان:بەڵێ، پێغەمبەر ﷺ داوای لە خوای گەورە کرد، و جبریل علیە السلام لە لایەن خواوە هات بۆلای پێغەمبەر ﷺ پێی فەرموو:(ٳن ربك یقرئك السلام و یقول لك :ٳن شئت ٲصبح لهم الصفا ذهبا فمن كفر بعد ذلك عذبته عذابا لا اعذبه احدا من العالمین و ان شئت فتحت لهم باب التوبة والرحمة) واتە:پەروەردگارت سەلامت لێ دەکات و پێت ڕادەگەیەنێت و دەفەرموێت:ئەگەر ویستت لێیە بەیانی تەپۆڵکەی سەفایان بۆ دەکەم بە ئاڵتون بەڵام دوای بینینی ئەو موعجیزە یە هەرکەس پەشیمان بێتەوە سزایەکی دەدەم کە سزای هیچ کەس وا نەدرابێت وە ئەگەر ویستت لێ بێت دەرگای بەزەیی و تۆبەیان لەسەر دەکەمەوە؟ پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ((بل باب التوبە الرحمە))واتە:بەڵکو داوای کردنەوەی دەرگای تۆبەو بەزەییان بۆ دەکەم، خوای گەورەش ئەم ئایەتەی دابەزاند کە دەفەرموێت: (وَمَا مَنَعَنَا أَن نُّرْسِلَ بِالْآيَاتِ إِلَّا أَن كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ وَآتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا بِهَا وَمَا نُرْسِلُ بِالْآيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًا ( ٥۹ )) الاسراء.
پێغەمبەر ﷺ لەوە دوودڵ نەبوو کە ئەگەر قوڕەیش ئەوەش ببینن هەر بێ باوەڕ دەبن و باوەڕ ناهێنن و پاشان بەر سزای سەختی خوا دەکەون خۆشیان و نەوەی دوای خۆشیان ، لەبەرئەوە بەباشی زانی کە خوای گەورە دەرگای بەزەیی یان لێ بکاتەوە و ڕێنموونیان بکات،وە ئەوەش بوو کە دوایی هەر ئەوان مسوڵمان بوون.
لە ڕیوایەتێکی تردا دەفەرموێت:(سەرکردەکانی قوڕەیش کۆبوونەوە لە دوای ڕۆژئاوابوون لە پەنای دیواری کەعبەداو ناردیان بە دوای پێغەمبەردا ﷺ کە کاتێ پێغەمبەر ﷺ نێردراوی ئەوانی پێگەیشت کە کۆبوونەتەوە ونیازی قسەکردن و ڕێکەوتنیان هەیە لەگەڵی، ئەوەبوو پێغەمبەر ﷺ خۆشحاڵ بوو بەرەو ئەوێ چوو لەوێ قوڕەیشیەکان باسی پەیوەندی و دژایەتی نێوان هەردوولایان کردو لە دواییدا وتیان:ئەگەر پێت خۆشە با پارەت بۆ کۆبکەینەوە یان سەرکردەو پاشامان بە؟
پێغەمبەر ﷺ وڵامی دانەوە و فەرمووی: من نەهاتووم بۆئەوەی کە دەوڵەمەندی ئێوەبم بەڵکو خوای گەورە تەنها ئاینێکی بەمندا ناردووە تەنها داواکاریم لە ئێوە ئەوەیە گوێرایەڵی خوای خۆتان بکەن و شوێنی ئاینی ئیسلام بکەون ئەگەر ئەوە بکەن من هەر ئەوەم لە ئێوە دەوێت، قوڕەیشیەکان کە زانیان گفتوگۆ سوودی نییە لەگەڵ پێغەمبەر ﷺ تاوایان لێ هات وتیان:ئەگەر تۆ ڕاست دەکەیت با خوا ئەم شاخانە بە چوار دەورەی کەعبەدا نەهێڵێت یان داوا بکە لە خوا با ئەو شاخانە بکات بە کانیاو تا ئاو هەڵقوڵێ وە بیکەین بە کشتوکاڵ و باخ و باخات وە یان بیکات بە شوێنێکی خۆشی دڵگیر، نەخێر ئەگەر ڕاست دەکەیت بافریشتە بنێرێت لەگەڵتدا، ئەوەبوو داوایان لێ دەکردو دەیان وت:ئەگەر ڕاست دەکەیت باخوا باخێکی گەورەت پێ ببەخشێت و دەوڵەمەند بیت و ئاڵتون و زیوت هەبێت ئێمەش باوەڕت پێ دەکەین تا بەو شێوەیە وتیان :ئەگەر ڕاست دەکەیت فەرموو ئاسمانمان بەسەردا بڕوخێنە یان ئەگەر دەتوانیت پارچەیەک لە ئاسمانمان بەسەردا بڕوخێنە تاوای لێ هات کوڕی پوری خۆی عەبدوڵڵای کوڕی ئەبو ئومەیە پێی وت:وڵڵاهی بە هیچ جۆرێک باوەڕت پێ ناهێنم تا پەیژەیەک نەهێنیت لەپێش چاوی خۆم دا پیایدا سەرکەویت بۆ ئاسمان وە منیش سەیرت بکەم تا دەچیت بۆ ئاسمان و لەوێوە بێیتەوە و چوار فریشتە لەگەڵ تۆ دا بێت و شایەتیت بۆ بدەن، کە پێغەمبەری خوایت ئەگەر واش بکەیت ناچێتە عەقڵمەوە کە تۆ پێغەمبەری خوا بیت و بڵێم تۆ ڕاست دەکەیت)سەبارەت بەم مشت و مڕە خوای گەورە ئەم ئایەتانەی دابەزاند کە دەفەرموێت: (وَقَالُوا لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ تَفْجُرَ لَنَا مِنَ الْأَرْضِ يَنبُوعًا ( ۹۰) أَوْ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٌ مِّن نَّخِيلٍ وَعِنَبٍ فَتُفَجِّرَ الْأَنْهَارَ خِلَالَهَا تَفْجِيرًا ( ۹۱ ) أَوْ تُسْقِطَ السَّمَاءَ كَمَا زَعَمْتَ عَلَيْنَا كِسَفًا أَوْ تَأْتِيَ بِاللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ قَبِيلًا ( ۹۲) أَوْ يَكُونَ لَكَ بَيْتٌ مِّن زُخْرُفٍ أَوْ تَرْقَىٰ فِي السَّمَاءِ وَلَن نُّؤْمِنَ لِرُقِيِّكَ حَتَّىٰ تُنَزِّلَ عَلَيْنَا كِتَابًا نَّقْرَؤُهُ قُلْ سُبْحَانَ رَبِّي هَلْ كُنتُ إِلَّا بَشَرًا رَّسُولًا ( ۹۳) )الاسراء.
دوا بەدوای ئەوە قوڕەیشیەکان کۆڵیان نەدا تا بیریان لەوە کردەوە داوای موعجیزە بکەن کە لە دەسەڵات و توانای کەس دا نەبێت وا بە باشیان زانی کە ئەو داواکاریانە لە دەرەوەی زەویدا بێت لەبەر ئەوە داوایان لە پێغەمبەر ﷺ کرد کە مانگیان بۆ بکات بە دوو کەرتەوە .... لە ئەنەسەوە ڕەزای خوای لێبێ دەفەرموێت:(دانیشتوانی مەککە داوایان لە پێغەمبەر ﷺ کرد کە موعجیزەیەکیان نیشان بدات و مانگیان بۆ بکات بەدوو لەتەوە...)، لەڕیوایەتێکی تردا دەفەرموێت:(مانگی نیشان دان بەدوو کەرتی تا بە بەرچاوی خۆیانەوە کێوی حەڕائیان بینی کە لەنێوان هەردوو کەرتەکەدا بوو).
وە لەڕیوایەتێکی تردا(مانگ بوو بە دوو لەتەوە و لەتێکیان لە پشتی شاخەکەوە بینی و لەتەکەی تریان لەودیوی تری شاخەکەوە بینی و پێغەمبەر ﷺ فەرمووی:(ٳشهدوا،ٳشهدوا...) .واته:شایەتی بدەن بەچاوی خۆشتان بینیتان، لەڕیوایەتێکی تردا(پێغەمبەر ﷺ داوای لەخوای گەورەکرد تامانگ بوو بەدوو کەرتەوە کەرتێکیان لەسەر شاخی ئەم بەر بووە کەرتەکەی تر لەسەر شاخی ئەوبەر بووە(واتە لەسەر شاخی(قوعەیقیعان)وە(ئەبوقوبەیس)ی شاری مەککە)دوای ئەوە وتیان:محمد سیحری لێ کردووین چۆن مانگ بووبە دووکەرتەوە کەرتێکی چووە سەر ئەو شاخەو کەرتەکەی تری چووە سەر ئەو شاخەی تر؟ دوایی وتیان:ئەگەر محمد لە توانایدا بووبێت سیحر لە ئێمە بکات بێ گومان ناتوانێت سیحر لەهەموو کەسێک بکات).
ئیبنو مەسعود ڕەزای خوای لێبێت دەفەرموێت:مانگ بووبە دووکەرتەوە لە شاری مەککە و بێ باوەڕانی قوڕەیش وتیان : ئەمە سیحرێکە موحەمەد لە ئێمەی کردووە ڕاوەستن باکاروان چیەکانی ڕێگەی یەمەن وشام بگەڕێنەوە ئەگەر موحەمەد سیحری لە ئێمە کردبێت ناتوانێ سیحر لەسەرجەم خەڵکان بکات ئەگەر هاتنەوە و هەواڵیان پێ گەیاندین کەئەوان بینیویانە ئەوا دیارە موحەمەد ڕاستی کردووە ئەگەر واش نەبێت ئەوە تەنها سیحرێکە لەئێوەی کردوە و هیچی ترنییە،ئەوەندەی پێ نەچوو کاروان چییەکان گەڕانەوە لە هەموو لایەکەوە هەواڵ یان پێدان وتیان:بەڵێ ئێمەش هەمان شەو بینیمان کەمانگ دووکەرت بوو بوو).
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرموودەکاندا
نوسینی:محمد ملا فائق شارەزووری
بەرگی یەکەم-چاپی دووەم
ص:۱۰۹-۱۱۰-۱۱۱-۱۱۲


زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه