 بەسەرهاتی بوحیرای ڕاهیب
ئیبنو ئیسحاق رحمە اللە دەفەرموێت:(عبدالمطلب لەسەرە مەرگ دا بوو کاتێ پێغەمبەر ﷺ تەمەنی هەشت ساڵان بوو، سپاردی بە ئەبو طالیب چونکە لە هەموو کوڕانی گەورەتربوو، وە هەروەها ئەبو طالیب و باوکی پێغەمبەر ﷺ هەردوکیان لەیەک دایک و باوک بوون. عبدالمطلب ئەبو طالیبی بانگ کرد وەسێتی بۆ کرد تا ئاگای له کوڕەکەی بێت، چونکە بێ دایک وباوکە تا زۆر چاک چاودێری بکات و بیباتە ماڵی خۆیان و ئاگایلێ بێت ئەبوطالبیش ئەم ئەرکەی بە جوانی گرتە ئەستۆ).
ئیبنو ئیسحاق رحمە اللە دەفەرموێت:(ئەبوطالیب لە یەکێک لە سەفەرەکانیدە ویستی بەرە و شام بڕوات، کاتێ ویستی دەربچێت و بڕوات تەماشای پێغەمبەری کرد و زانی ئەم منداڵە بێ دایک و باوکە بێ تاقەتە و زۆر دڵی بۆ نەرم بوو وە بەزەیی پێیداهاتەوە و وتی:وەڵڵاهی دەبێ بەبێ ئەو نەچم بۆ هیچ شوێنێنک وە دەبێ لەگەڵ خۆمدا بیبەم بۆ ئەم سەفەرە، کاتێ گەیشتنە بوصرا نزیکی خاکی شام ڕاهیبێکی لێ بوو ناوی بوحەیرابوو لە(صەومعە) کەی خۆیدا بوو زۆر شارەزایی لە هەموو نەصرانیەت دا هەبووە زۆر زانا بووە).
ئەبو موسای ئەشعەری رضی اللە عنە دەفەرموێت:(ئەبوطالیب چوو بۆ شام و پێغەمبەری ﷺ برد لەگەڵ خۆی لەگەڵ هەندێ لە پیاوە ناودار و ڕیش سپییەکانی قوڕەیش کە گەیشتە جێگەی ڕاهیبەکە و بەرەولای ئەو ڕۆیشتن تا پشوو بدەن، ڕاهیبەکە کە زانی ئەوان لایان داوە هات بۆلایان و دانە بەدانە گەڕا بەناویاندا و سەیری ڕوخسار و دەم و چاوی هەموویانی دەکرد، هەتا گەیشت بە پێغەمبەر ﷺ و دەستی گرتو وتی: (هذا سید العالمین هذا رسول رب العالمین) واتە:ئەمە سەروەری هەموو جیهانە(واتە:سەروەری کوڕانی ئادەم لە جیهاندا)ئەمە پێغەمبەری هەموو جیهانە و خوای گەورە بە ڕەحمەت وبەزەیی دەینێرێت بۆ هەموو جیهان،هەندێ لە پیاو ناوداران و ڕیش سپیانی قوڕەیش وتیان :تۆ چۆن دەزانیت؟ وتی:کاتێک ئێوە هاتن لەو بەرزاییەوە بینیم دار و درەختەکان سوجدەیان دەبرد و سوجدەش نابەن تەنها بۆ پێغەمبەرێک نەبێت، وەمن دەیناسمەوە بەوەی کە مۆری پێغەمبەریەتی لە ڕێکی پەراسویدایە لە پشتیەوە وەکو سێوێک وایە،دوای ئەوەی بوحەیرا گەڕایەوە بۆ صەومەعەکەی دەعوەتی کردن و پێغەمبەر ﷺ نەهات وخزمانی بەجێیان هێشت بۆ لەوەڕاندنی وشترەکان و ئاڵف پێدانیان، دوای ئەوە داوای کرد کە ئەویش بێت بۆ دەعوەتەکە، پاشان پێغەمبەرﷺ هات و هەورێکی بەسەرەوە بوو سێبەری بۆ دەکرد ، کە کاتێ نزیک بووە وە لە قەومەکەی ئەوان هەموویان لە ژێر سێبەری دارەکەدا دانیشتبوون و ئەویش لەولاوە دانیشت سێبەری درەختەکە لاچوو لەسەر ئەوان و چووە سەر پێغەمبەری خواﷺ ، ڕاهیبەکە وتی:جوان تەماشا بکەن ئەها سێبەرەکە چۆن لە ئێوەوە تێپەڕی بۆسەر ئەو ، پاشان ئەوان بە پێوە بوون ویستیان ئەو جێگەیە بەجێ بهێڵن، ڕاهیبەکە زۆر پاڕایەوە لێیان کە ئەو کوڕە لەگەڵ لەگەڵ خۆیان نەبەن بۆ شام چونکە ڕۆمەکان ئەگەر ئەو ببینن نیشانەکانی دەناسنەوە و دەیکوژن.
لەو قسانەدا بوون بوحیرا ئاوڕی دایەوە وبینی وا چەکداری ڕۆمەکان هاتنە ئەو شوێنە، و ڕاهیبەکە دەست بەجێ بەرەو ڕوویان ڕۆشت و پرسیاری لێ کردن و وتی : بۆچی هاتوون بۆ ئەم شوێنە؟ ئەوانیش وتیان:هاتووین چونکە پێمان ڕاگەیەنراوە کە پێغەمبەرێک لەم مانگەدا پەیدا دەبێت و هیچ هیچ ڕێگەیەک نەماوە کە چەندین چەکداری بۆ ئامادە نەکرابێت، و ئێمەش هەواڵی خۆمان پێ گەیەنراو هەندی لە هەرە چەکدارە بەدین و چاکەکان بۆلای تۆ نێرراون بۆ گرتن و دەست بەسەرکردنی ئەو پێغەمبەرە، وتی:هیچ کەسێکی سەرباز لە ئێوە چاکتر هەیە؟ وتیان:نەخێر ئێمە لە هەموویان چاکترو و بەدینترین کەنێرراوین بۆ لای تۆ، وتی:پێتان دەڵێم ئەگەر خوا ویستی لەسەر شتێک بێت هیچ کەسێک دەتوانێت ویستەکەی بگێرێتەوە؟ وتیان : نەخێر،وتی:بگەڕێنەوە و پەیمانی لێ وەرگرتن کە جارێکی تر نەیەنەوە بەم ناوەدا.
دوای ئەوە ڕووی کردە قوریشییەکان و وتی : داواتان لێ دەکەم توو ئەو خوایە کامتان سەرپەرشتی ئەم منداڵەتان لە ئەستۆ گرتووە؟ وتیان:ئەبو طالیب ، پاشان بوحەیرا زۆر بەگەرمی پاڕایەوە لە ئەبو طالیب کە ئەم کوڕە نەبات بۆ شام و بیگێڕێتەوە،پاشان ئەبو طالیب گێڕایەوە لەگەڵ ئەبوبەکر و بیلال دا ڕاهیبەکە هەندێ لە ڕۆن و دیاری لەگەڵدا ناردنەوە بۆ مەککە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرموودەکاندا
نوسینی:محمد ملا فائق شارەزووری
بەرگی یەکەم
ص : ۲۸-۲۹
|