بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەشاری مەککە
 کاردانەوەى کافرەکان بۆ سەفەرى شەوڕۆی پێغەمبەر ﷺ
19/09/2019
بینین: 872
پێغەمبەر ﷺ لە فەرموودەیەکدا بۆمان باس دەکات ، کە تووشى چی بووە لە کاتێکدا کە ئەو بەسەرهاتە بۆ قۆڕەیشییەکان دەگێڕێتەوە : {عن أبي هريرة رضي الله عنه قال : قال رسول الله ﷺ قَدْ رَأَيْتُنِي في الحِجْرِ وقُرَيْشٌ تَسْأَلُنِي عن مَسْرايَ، فَسَأَلَتْنِي عن أشْياءَ مِن بَيْتِ المَقْدِسِ لَمْ أُثْبِتْها، فَكُرِبْتُ كُرْبَةً ما كُرِبْتُ مِثْلَهُ قَطُّ، قالَ: فَرَفَعَهُ اللَّهُ لي أنْظُرُ إلَيْهِ، ما يَسْأَلُونِي عن شيءٍ إلَّا أنْبَأْتُهُمْ به، وقدْ رَأَيْتُنِي في جَماعَةٍ مِنَ الأنْبِياءِ... فَحانَتِ الصَّلاةُ فأمَمْتُهُمْ، فَلَمَّا فَرَغْتُ مِنَ الصَّلاةِ قالَ قائِلٌ: يا مُحَمَّدُ، هذا مالِكٌ صاحِبُ النَّارِ، فَسَلِّمْ عليه، فالْتَفَتُّ إلَيْهِ، فَبَدَأَنِي بالسَّلامِ } رواه مسلم ، واتە (أبو هریرة) دەگێڕێتەوە – خوا لێی ڕازى بێ-  دەڵێ پێغەمبەر ﷺ فەرمووى : ڕۆژێک لە (حجر) بووم ، قوڕەیش پرسیاریان لێکردم و (گوتیان : دەڵێی من چووم بۆ – بیت المقدس- و بەرز بوومەوە بۆ ئاسمانەکان ، وەرە بۆمان باسى شارى (قودس) و مزگەوتى – الأقصى – بکە ) هەندێک شتیان لێ پرسیم ، کە نەمتوانیبوو لە مێشکى خۆمدا بچەسپێنم ، بۆیە بەشێوەیەک خەفەتم خوارد ، کە قەد خەفەتى وام نەخواردبو ، بەڵام خوا (بیت المقدس)ى هێنایە پێش چاوم ، تەماشاى دەکرد ، ئەوانیش پرسیاریان لێ دەکردم کە فڵان شتەى چۆنە ، فڵان چۆنە ...؟! هتد ، منیش بۆم وەسف کردن ، وە هەر پرسیارێکیان دەکرد جوابم دەدانەوە ، وە خۆم بینى ، لە (بیت المقدس) لەگەڵ کۆمەڵێک لە پێغەمبەران (علیهم الصلاة و السلام) کاتێک وەختى نوێژ هات پێش نوێژییم بۆ کردن ( تاکو دەرکەوێ کە موحەممەد سەروەرى هەموو پێغەمبەرانە ، وە ئەو پەیامەش کە بەودا نێرراوەو بەڕاست دانەرو تەواوکەرى پەیام و بەرنامەى هەموو پێغەمبەرانى پێش خۆیەتى ... وە کاتێک نوێژەکە تەواو بوو ، یەکێک بانگى کردم ، وتى : ئەى موحەممەد ! ئەوە (مالک) ە سەرپەرشتیارى دۆزەخە سەلامى لێ بکە ، منیش ئاوڕم لێ دایەوە ، پێش ئەوەى من سەلامى لێ بکەم ئەو سەلامى لەمن کرد ، ئینجا دواى ئەوەى پێغەمبەر ﷺ باسى سەفەرى شەوڕۆو بەرز بوونەوە (إسراء و معراج) ى گێڕایەوەو موشریکەکان بیستیان ، باوەڕیان پێ نەکردوبەدرۆیان زانى ، وە ئەو بەسەرهاتە مایەى تاقیکردنەوە بوو بۆ خەڵکى ، وە هەندێک لەوانەى  موسوڵمانیش بوون کەوتنە گومانەوە ، بۆیە موشریکەکان هاتنە لاى (أبو بکر)  - خوا لێى ڕازى بێ- پێیان گوت : دەڵێى چى سەبارەت بەو قسەیەى برادەرەکەت کە دەڵێ : ئەمشەو شەوڕەوییم پێکراوە بۆ (بیت المقدس) ؟! 
ئەویش گوتى : ئاوا دەڵێ ؟
گوتیان : بەڵێ .
گوتى : ئەگەر وا بڵێ ڕاست دەکات .
گوتیان : باشە تۆ باوەڕى پێ دەکەى کە ئەمشەو براوەتە (بیت المقدس) و پێش ئەوەى ڕۆژ ببێتەوە گەڕاوەتەوە ؟
گوتى : بەڵێ من باوەڕى پێ دەکەم ، کەلەوەش زیاتر بڵێ ، دیارە لەبەر ئەوەش ناوى لێنرا : (الصدیق) .
ئینجا ئایا پێغەمبەر ﷺ لە شەوى (الإسراء والمعراج) دا خواى پەروەردگارى بینیوە یان نا ؟!  زانایان لەو بارەیەوە مشت ومڕی زۆریان کردووە ، بۆ وێنە : یەکێک لەوانەى ، کەدەڵێ بینیویەتى (عبدالله بن عباس) ە ، بەڵگەکەشى ئەوەیە دەڵێ : وەک چۆن (ابراهیم خلیل الله)یە وە (موسى کلیم الله)یە پێغەمبەریش ﷺ خواى بەرزو بێ وێنەى بینیوە ، بەڵام (عائیشە) وە زۆربەى زانایان بڕوایان وایە ، کە نەخێر موحەممەد ﷺ خواى پەروەردگارى نەبینیوە ، (مسروق) کە یەکێکە لە زانایانى (تابعین) دەڵێ : لاى (عائشە) بووم ، پێی گوتم فڵان کەس : ( ثَلاَثٌ مَنْ تَكَلّمَ بِوَاحِدَةٍ مِنْهُنّ فَقَدْ أَعْظَمَ علَى الله الْفِرْيَةَ. قُلْتُ مَا هُنّ؟ قَالَتْ: مَنْ زَعَمَ أَنّ مُحَمّداً صلى الله عليه وسلم رَأَى رَبّهُ فَقَدْ أَعْظَمَ عَلَى الله الْفِرْيَةَ. قَالَ وَكُنْتُ مُتّكِئاً فَجَلَسْتُ. فَقُلْتُ: يَا أُمّ الْمُؤْمِنِينَ أَنْظِرِينِي وَلاَ تَعْجَلِينِي. أَلَمْ يَقُلِ الله عَزّ وَجَلّ: { وَلَقَدْ رَآهُ بِالأُفُقِ الْمُبِينِ (٢٣)} التکویر، { وَلَقَدْ رَآهُ نَزْلَةً أُخْرَىَ (١٣) } النجم ؟!! فَقَالَتْ: أَنَا أَوّلُ هَذِهِ الأُمّةِ سَأَلَ عَنْ ذَلِكَ رَسُولَ اللّهِ صلى الله عليه وسلم. فَقَالَ: (إِنّمَا هُوَ جِبْرِيلُ. لَمْ أَرَهُ عَلَى صُورَتِهِ الّتِي خُلِقَ عَلَيْهَا غَيْرَ هَاتَيْنِ الْمَرّتَيْنِ...) فَقَالَتْ: أَوَ لَمْ تَسْمَع أن الله يَقُولُ: { لاَ تُدْرِكُهُ الأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الأَبْصَارَ وَهُوَ اللّطِيفُ الْخَبِيرُ(١٠٣)} الأنعام ، أَوَ لَمْ تَسْمَعْ أَنّ الله يَقُولُ : {وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُكَلّمَهُ الله إِلاّ وَحْياً أَوْ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولاً فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ إِنّهُ عَلِيّ حَكِيمٌ (٥١) } الشورى ...) ، واتە : سێ شت هەن هەرکەس یەکیان بڵێ ، ئەوە بوختانى بەناوى خواوە کردووە ، گوتم : ئەى دایکى ئیمانداران ئەو سێ شتانە چیین ؟
گوتى: هەر کەسێک پێی وابێ موحەممەد ﷺ پەروەردگارى خۆى بینیوە ، ئەوە بوختانى کردووە ، منیش کەلەو کاتەدا پاڵدابۆوە هەڵسامەوەو دانیشتم و ، گوتم : ئەى دایکى بڕواداران ! پەلە مەکە ، چاوەڕێم بکە پرسیارم هەیە ! مەگەر خواى زاڵ و شکۆدار نەیفەرمووە : { وَلَقَدْ رَآهُ بِالْأُفُقِ الْمُبِينِ (٢٣) } التکویر ، { وَلَقَدْ رَآهُ نَزْلَةً أُخْرَى (١٣) } النجم ، لە وەڵامدا گوتى : من یەکەمینى ئوممەت بووم ، کە لەو بارەیەوە پرسیارم لە پێغەمبەر ﷺ کردوە ، پێغەمبەرفەرمووى : ئەوە (جبریل)ە ... (وەکو پێشتر باسمان کرد لەبابەتى شەوڕۆى پێغەمبەر ﷺ) .
دوایی (عائیشة) – خوا لێی ڕازى بێ- بەڵگەى بۆ هێنامەوەو گوتى : مەگەر خوا نافەرموێ : چاوەکان نابینن ، بەڵام خوا چاوەکان دەبینێ ، وە خوا زۆر پەنهانکارەو زۆر شارەزایە ، یاخود ئەوە ، کە دەفەرموێ : هیچ بەشەرێک بۆى نیە ، کە خونا بدوێنێ و قسەى لەگەڵدا بکات مەگەر لەڕێی وەحییەوە یاخود لە پشتى پەردەوە ، یاخود ڕەوانەکراوێک بنێرێت بەفەرمانى خوا ئەوەى کە خوا دەیەوێ پێی ڕابگەیەنێ وەکو پەیامێک ، بێگومان خوا بەرزەو کار بەجێ یە ، (واتە : مادام خواى پەروەردگار وا دەفەرموێ کەواتە : هێچ کەسێک بۆى نیە خواى بێ هاوتا ببینێ لە دونیادا ) .
شتى دووەم لەوانەى کە (عائشة) – خوا لێی ڕازى بێ- دەڵێ هەر کەسێک بیانڵێت بوختانى کردووە ئەوەیە کە : هەر کەسێک بڵێت پێغەمبەر ﷺ شتێکى شاردۆتەوە ئەوە درۆى کردووە ، چونکە خواى بەرزو مەزن دەفەرموێ : { يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ وَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ (٦٧) } المائدة ، واتە : ئەى پێغەمبەر! ئەوەى بۆت نێردراوەتە خوار لەلایەن پەروەردگارتەوە ڕاى بگەیەنە ، ئەگەر وانەکەى پەیامى خوات نەگەیاندوە .
شتى سێیەمیش ئەوەیە کە : هەر کەسێک بڵێ پێغەمبەر ﷺ دەزانێ سبەینێ چ دەقەومێ ، ئەوە ئەو کەسە درۆى کردوە بەناوى خواوە بوختانى کردووە ، چونکە خوا – جل شأنه- دەفەرموێ : { قُل لَّا يَعْلَمُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّهُ  وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ  (٦٥)} النمل ،  واتە : بڵێ نهێنى ئاسمانەکان و زەوى جگە لە خوا هیچ کەس نایزانێ ، وە ئەوان هەست ناکەن چ کاتێ زیندوو دەکرێنەوە .
هەروەها ئەم فەرمایشتەى پێغەمبەر ﷺ بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ، کە پێغەمبەر ﷺ خواى نەبینیوە (جل شأنه) : { عن عبدالله بن شقيق وعَنْ أَبِي ذَرّ،ٍ قَالَ : سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هَلْ رَأَيْتَ رَبَّكَ؟!  قَالَ:  نُورٌ أَنَّى أراه } رواه مسلم ، واتە : (أبو ذر) دەڵێ : لە پێغەمبەرى خوام پرسی : ئایا پەروەردگارى خۆتت بینى (شەوى معراج) ؟ فەرمووی: (ڕوناکییە چۆن بیبینم !!) ، هەروەها ئەم فەرموودەیەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ، کە پێغەمبەر ﷺ خواى تاک و پاکى نەبینیوە ، کە دەفەرموێ : { إِنَّ الله عَزَّ وَجَلَّ لاَ يَنَامُ وَلاَ يَنْبَغِي لَهُ أَنْ يَنَامَ. يَخْفِضُ الْقِسْطَ وَيَرْفَعُهُ. يُرْفَعُ إِلَيْهِ عَمَلُ اللَّيْلِ قَبْلَ عَمَلِ النَّهَارِ. وَعَمَلُ النَّهَارِ قَبْلَ عَمَلِ اللَّيْلِ. حِجَابُهُ النُّورُ (وَفِي رِوَايَةِأبي بكر : النَّارُ) لَوْ كَشَفَهُ لأَحْرَقَتْ سُبُحَاتُ وَجْهِهِ مَا انْتَهَى إِلَيْهِ بَصَرُهُ مِنْ خَلْقِهِ} رواه مسلم ، واتە : خواى زاڵ و شکۆدار ناخەوێ و ناشگونجێ بخەوێ ، دادگەریی نزم دەکاو بەرز دەکات ، کردەوەى شەوێ ی بۆ بەرز دەکرێتەوە پێش ڕۆژێ ، وە کردەوەى ڕۆژیشى بۆ لا بەرز دەکرێتەوە پێش شەوێ ، وە ئەو پەردەیەى کە خواى پەنهان کردوە لە دروستکراوەکانى ڕووناکییە ، { لە ڕیوایەتێکدا ، کە ڕاوییەکەى ناوى (أبو بکر)ە دەڵێ : ئەو پەردەیە ئاگرە} ، ئەگەر ئەو پەردەیە لابدات ، پرشنگى ڕووى هەرچى دەکەوێتە  بەر مەوداى دیتنى خوا ، لە دروستکراوەکانى دەسووتێ و لەبەین دەچێ ، کەواتە ڕاى بەهێزتر (راجح) ئەوەیە کە نەیبینیوە .
بەڵام لە بەهەشتدا ئیمانداران خوا – جل شأنه- دەبینن و پێکهاتەى جەستەیی و ڕووحى ئەهلى بەهەشت جیایە لەوەى دونیایان ، بەهەمان شێوە پێکهاتەى ئەهلى جەهەنەمیش جیایە لەهی دنیایان ، وە پەروەردگار لەوێ بەجۆرێکى دی ئێمە دروست دەکاتەوە ، بەشێوەیەک کە بتوانین خواى بێ هاوتا ببینین بێ ئەوەى کە بفەوتێین و بەین بچین ، هەر بۆیەش کاتێک کە (موسى) – سەلامى خواى لێ بێ- داوا لە خواى کاربەجێ دەکات کە بیبینێ ، دەفەرموێ : {قَالَ لَن تَرَانِي وَلَٰكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي  فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًا  فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ ... (١٤٣)} الأعراف ، واتە : هەرگیز ناتوانى بمبینى (لە دونیادا) تەماشاى ئەو شاخە بکە ئەگەر خۆى ڕاگرت ، ئەوا تۆش دەتوانى من ببینى ، کاتێک پەروەردگار خۆى پیشانى ئەو شاخەدا لە ئەنجامدا شاخەکە ووردو خاش بوو وە مووساش لەهۆش خۆى چوو ، دوایی کەبەهۆش خۆى هاتەوە فەرمووى : پاکیی بۆ تۆ گەڕامەوە بۆ لات ...
 کەواتە:  لە دونیادا ناگونجێ  کەس خواى پەروەردگار ببینێ ، بەڵام لە بەهەشتدا کەسە بەئەندازەى ئیمانى خۆى خواى پەروەردگار دەبینێ ، وە لەبەرگى دووەم وپێنجەمى ئیمان و عەقیدەى ئیسلامییدا باسمان کردووە .
خواى بەخشندە لەو کەسانەمان بگێڕێ ، کەلە دیدارى خۆى بەهرەمەندییان دەکات .
لە کۆتایی ئەم کورتە باس و لێکۆڵینەوەیەماندا دەربارەى شەوڕۆو بەرزبوونەوە ، دەڵێین : 
١)شەوڕۆیی و بەرزبونەوەى پێغەمبەر ﷺ بەڕووح و لاشە بووە ، چونکە :
أ-بەندایەتى بەهەردوکیانەوە دەکرێ {سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (١)} الإسراء ، کەواتە : شەوڕۆکردنى خوا بە عەبدەکەى ناگونجێ مەبەست پێی خەون و ڕووح بێ !! 
ب- ئەگەر بە ڕووح و لاشە نەبووایە کافرەکانى قوڕەیش ئینکارییان نەدەکرد ، چونکە هەموو کەس دەتوانێ بە ڕووح و خەون بۆ زۆر شوێنى دوور بڕوات لە ماوەیەکى کەمدا .
٢) دواى ئەو هەموو ئێش و ئازارەى پێغەمبەر ﷺ لەسەر ئیسلام چێشتى ، خواى بەبەزەیی ویستوویەتى ڕێزێکى تایبەتى لێبنێ و شەوڕۆیی پێ بکاو بەرزى بکاتەوە بۆ ئاسمانەکان .
٣) گرنگى و گەورەیی مزگەوتى (أقصى) دەردەکەوێ ، کە پێغەمبەرى خوا ﷺ شەوڕۆیی بۆ کردوە و لەوێوە بەرز بۆتەوە .
٤) بینینى پێغەمبەران (علیهم السلام) ، یەک بوون لە عەقیدەو ڕێڕەوى گشتی ئیسلامەتییدا دەگەیەنێ ، لەنێوان هەموویاندا .
٥) پێش نوێژیی کردنى پێغەمبەر ﷺ بۆیان گەورەیی و سەروەرى پێغەمبەرمان دەگەیەنێ .
٦) پێویستبوونى نوێژ لە ئاسمانەکان لەسەر پێغەمبەرو ﷺ ئوممەتەکەى ، نیشانەى گەورەیی و کاریگەرى نوێژە .
٧) هەڵبژاردنى (شیر) بەسەر (شەڕاب)دا لەلایەن پێغەمبەرەوە ﷺ ڕاستیی پێغەمبەرو سرووشتیی بوونى بەرنامەى خوا ، کەلە قوڕئان و سوننەتدا بەرجەستەیە ، دەگەیەنێ . 
 
 __________________________
پوختەى ژیاننامەى پێغەمبەرى خوا ﷺ /  مامۆستا عەلى باپیر
لاپەڕە  / (٣٣٩-٣٤٥)

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه