 هەوڵدان بۆناشیرن کردنی بانگەوازی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم:
بتپەرستەکانی مەککە هەڵسان بە شێواندنو ناشیرن کردنی بانگەوازی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هەر بۆیە قوڕەیش جەنگێکی ڕاگەیاندنیان ڕێکخست لە دژی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەمەبەستی ناشێرن کردنی، بەسەرکردایەتی ولیدی کوڕێ موغەیرە، ئەو لەگەڵ چەند کەسێك لە هۆزەکەی کۆ بوونەوە کە خۆی لە هەمووان گەورەتربوو کۆبونەوەشیان لە کاتی حەجدابوو، پێی وتن : ئەی کۆمەڵانی قورەیش وا کاتی حەج هاتە پێشێ نێردەکانی عەرەبیش دێنە لاتان و ئەوان ئەم باسی محمدەیان بیستوەو، جا پێویستە لەسەر بۆچونێک ڕێک بکەوین، جاوازیشتان نەبێط ئەمتان ئەوتان بە درۆ بخاتەوە ، قسەکانیش بەرپەرچێ خۆیان بدەنەوە.
-وتیان کەواتا لەسەر بۆ چونێک بمان گیرسێنەوە.
وتی: بەڵکو ئێوە قسە بکەنو گوێتان لێدەگرم.
-وتیام: دەڵێین قەشەیە.
وتی: ئەو قەشە نییە ، قەشەمان بینیوەو قسەکانی لە ورتە ورتەکانی ئەوان ناچێت.
وتیان: دەڵێین شێتە .
وتی: شێت نییە، شێتمان بینیوەو دەزانین چۆنە، ئەم قسانەی محمد لە قسەو جوڵەو چرپەچڕپی شێتان ناچێت.
وتیان: دەڵێن جادوبازە،
وتی: جادو بازنییە ، ئێمە شارەزای جادوو گەورو جادوو هەین ، ئەمەی محمد فوتێکردن و گرێ لێدانی ئەوان نییە.
وتیان: ئەی چی تر بڵێین ئەی ئەبو عبدالشمس؟
وتی: سوێند بەخوا ،قسەکانی شیرینن ، بنچیەنەکەی وەکو دار خورمایەو چڵەکانیشی بەروو بومە، هەرچییەکیش لەم قسانە بکەن دەزانن کە ڕاست نییە،بەڵام نزیکترین قسە ئەوەیە کە جادوو بازە ، چونکە کوڕو باب لەیەک دەکات هەروەها برا و برا ژن و پیاو....
خوای گەورە ئەم ئایەتەی لەسەر ولید دابەزاند:( ذَرْنِي وَمَنْ خَلَقْتُ وَحِيدًا ۱۱ وَجَعَلْتُ لَهُ مَالًا مَمْدُودًا ۱۲وَبَنِينَ شُهُودًا ۱۳ وَمَهَّدْتُ لَهُ تَمْهِيدًا ۱٤ ثُمَّ يَطْمَعُ أَنْ أَزِيدَ ۱٥ كَلَّا إِنَّهُ كَانَ لِآَيَاتِنَا عَنِيدًا ۱٦ سَأُرْهِقُهُ صَعُودًا ۱٧ إِنَّهُ فَكَّرَ وَقَدَّرَ ۱۸ فَقُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ ۱۹ ثُمَّ قُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ ۲۰ ثُمَّ نَظَرَ ۲۱ ثُمَّ عَبَسَ وَبَسَرَ ۲۲ ثُمَّ أَدْبَرَ وَاسْتَكْبَرَ ۲۳ فَقَالَ إِنْ هَذَا إِلَّا سِحْرٌ يُؤْثَرُ ۲٤ إِنْ هَذَا إِلَّا قَوْلُ الْبَشَرِ ۲٥ سَأُصْلِيهِ سَقَرَ ۲٦ )المدثر:١١-٢٦.
لەم بەسەرهاتە ئەوە دەرەدەکەوێت کە جەنگی دەروونی دژ بە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هەڕەمەکی نەبوو، بەڵکو بە وردی ئامادە دەکرا لەلایەن سەرانی بێباوەڕانەوە بە پێی بنچینە گەلێکی دیاریکراو ، کە هەر هەمان ئەو بنچینانەی ئەمڕۆن کە لەو بوارەدا کاریان پێدەکرێت، وەکو هەڵبژاردنی کاتی گونجا ، ئەوان کاتی حەجیان هەڵبژارد کە خەڵکی تیدا کۆ دەبۆوە ، هەروەها ڕێککەوتن و خۆ بەدور گرتن لە ناکۆکی و بنچینەکانی تر کە دەبێتە مایەی کاریگەری هەڵمەتەکەیان و بە ئاکام گەیشتنی، هەروەها ئەوان شوێنی گونجاویان هەڵبژارد کە مککە بوو، ئینجا لەم بەسەرهاتە مەزنی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەردەکەوێت کاریگەری لەسەر بیسەرانی لە ڕێگەی قورئانەوە ، چونکە ولید کە سەرە گەورەی قوڕیش بوو، سەڕەڕای خۆ بەزل زانینی قورئان کاری تێکرد و دڵی نەرم بو بۆی ، دانیشی نا بەمەزنیدا،بە ئەو وتانەی کە کردی،هەموو ئەم جەنگە دەرونیانەش نەیان توانی ئابڵؤقەی بانگەوازی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بدەن، بەڵکو پێغەمبەفری خوا صلی اللە علیە وسلم توانی ئابڵۆقەکەیان بشکێنێت، کە ئەوان تەنها بە ناشیرن کردنی بانگەوازەکە وازیان نەهێنا، بەڵکو دەچوونە پێشوازی ئەوانەش کە دەهاتنە مککەو بیروبۆچونیان ژەهراوی دەکرد، بۆ ئەوەی پەرژینێک دروست بکەن لە نیوان ئەوان و پێغەمبەردا صلی اللە علیە وسلم ، چونکە پێگەمبەر صلی اللە علیە وسل یەکجار سەرکەوتوبوو، لە بانگەوازەکەیدا ، قسەکانهی کاریگەریان هەبوو لەسەر گوێگر، بەشێوەی شکۆداری کاری دەکرد بەرامبەرەکەی پێش ئەوەی قسە بکات، کە قسەشی دەکرد گوێگرەکانی دیل دەکرد بە وشەکانی کە پڕبوون لە دانایی و سۆز و پاکی و نیازی ڕاستەقینە بۆ ڕێنمونی ئوممەت لەڕێگەی وەحی خواوە.
_____________________________
السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي.ص/٢.٥-٢.٧
|