بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەشاری مەککە
 ئاشکراکردنی بانگەوازو شێوازەکانی دژایەتی لەلایەن بتپەرستانەوە
10/11/2019
بینین: 1017
باسی دووەم: تاقیکردنەوە.
تاقیکردنەوە بەشێوەیەکی ھشتی سوننەتێکی خوایە لە دروستکراوەکاندا،ئەمەش شتێکی ئاشکراێە لە باسەکانی قورئاندا ، خوای گەورە دەفەرموێت:((((   وَهُوَ الَّذِي جَعَلَكُمْ خَلَائِفَ الْأَرْضِ وَرَفَعَ بَعْضَكُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَاتٍ لِّيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُمْ إِنَّ رَبَّكَ سَرِيعُ الْعِقَابِ وَإِنَّهُ لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ )))) الانعام :١٦٥. ھەروەھا دەفەرموێت: (((   إِنَّا جَعَلْنَا مَا عَلَى الْأَرْضِ زِينَةً لَّهَا لِنَبْلُوَهُمْ أَيُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا)))) الکھف: ٧.
ھەروەھا فەرموویەتی: (((   إِنَّا خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن نُّطْفَةٍ أَمْشَاجٍ نَّبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَاهُ سَمِيعًا بَصِيرًا )))) الانسان:٢.
تاقیکردنەوە پەیوەستە بە دەسەڵاتەوە بەشێوەیەکی پتەو ، سونەتی خوایە کە دەسەڵات بە ھیچ میلەتێك نەدرێت تا بە قۆناغەکانی تاقیکردنەوەدا تێنەپەڕێت و چاک و خراپ لەیەک جیا نەبێتەوە، ئەمە سونەتێکی کاریگەرە لەسەر مسوڵمانان دواناکەوێت، خوای گەورە ویاتی لەسور  ئەوە بوو کە ئیمانداران تاقیبکاتەوە و ئینجا دەسەڵاتیان پئببەخشێت، ھەر ئەم واتایە لەسەر زاری پێشەوا شافیعی پێمان گەیشتوە کاتێک پرسیار لێکرا: کامیان بۆ باشترە بۆ کەسێک دەسەڵاتی پێبدرێت یان تاقی بکرێتەوە ؟ ئەویش فەرمووی: دەسەڵاتی پێنادرێت تاکو تاوی نەکرێتەوە ، خوای گەورە ئەوەی کردوە تەنانەت لەگەڵ نوح و ئیبراھیم و موساو عیسا و محمد، درودو سەلامی خوایان لەسەر بێت، جاکاتێک ئارامیان گرت دەسەلاتیان پێدرا  کەسیش وانەزانێت لە ئازار ڕزگاری دەبێت.

حیکمەتی تاقیکردنەوەو سودەکانی:

١-پاڵاوتنی ڕیزەکان:
خوای گەورە تاقیکردنەوەی کردۆتە ھۆکارێک بۆ پاڵاوتنی دڵەکانو جیاکردنەوەی ڕاست و پوچەڵ لەیەکتر، چونکە لەوانەیە کەسێک لەکاتی خۆشگوزەرانی ڕاستیەکەی دەرنەکەوێت بەڵام ڕۆژانی سەخت دەری دەخات خوای گەورە دەفەرمووێت: (((أَحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ   ))) العنکبوت:٢.

٢-پەروەردەکردنی کۆمەڵی مسوڵمان:
((سەیید قوتب ڕەحمەتی خوای لێبێت لەم بارەیەوە دەفەرموەێت: ئینجا ئەو ڕێگەی کە ئیتر رێگەی جگە لەوەنەیە بۆ پێکھێنانی کۆمەڵ، کە ئەم سەرزەوییە ھەڵبگرێت وھەڵسێت بە ئەرکەکانی، ڕێگەی پەروەردەکردنی کۆمەڵەو دەرکردنی شاراوەکانی لە چاکەو ھێزو خۆڕاگری، ھەروەھا ئەوە ڕێگەی ئرنجامدانی کردەیی یە بۆ ئەرکەکان و ، ناسینی ڕاستیەکانی خەڵکیی و ژیانە بۆ ئەوەی بە بەھێزترینیان لەسەر ئەم بانگەوازە جێگیر بن چونکە ئەوانە شیاون بۆ ھەڵگرتنی بەئارام گرتنیان جێگای متمانەن)).

٣- دەرخستنی پەنھانیەکانی دەروون:
لەبارەشەوە خاوەنی (فی ظلال القران) دەڵێت: ( خوای گەورە ڕاستی دڵەکان دەزانێت پێش ئەوەی تاقیان بکاتەوە، بەڵام تاقیکردنەوە لە جیھانی ڕوداودا ئەوە دەردەخات کە لەلای خواش ئاشکرایەو بەئادەمیزادێک نەگەیشتوە، تاکو خەڵک لەسەرکردارەکانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت نەوەک لەسەر ئەوەی لە زانستی خوادا ئاشکرایە، ئەمەش لەلایەکەوە فەزڵی خوایە و لەالیەکی تریشەوە پەروەردەیە بۆ خەڵکی ، کە کەس سزا نەدرێت بەشتێک نەبێت کە دەرکەوتوە لێی، چونەک کەس لەخوا ئاگادارترنیە لەڕاستی دڵەکان)).

٤- ئامادەکردنی ڕاستەقینە بۆ ھەڵگرتنی ئەمانەت:
لەمبارەشەوە خاوەنی ظلال دەڵێت: (( حاشە لەخوای پەروەردگار پێویستی بەوە ھەبێت سزای ئیمانداران بدات بە تاقیکردنەوە یان ئازاریان بدات بەو بەڵایەی بەسەریان دەھێنێت ، بەڵام ئەوە ئامادەکردنی راستەقینەیە بۆ ھەڵگرتنی ئەو ئەسپەردەییە، چونەکە پێویستی بە ئامادەکردنی تایبەتە ئەویش بە ئەنجام ناگاتا دوای چەشتنی ناڕەحەتی نەبێت، ھەروەھا بە بەرزبونەوە بەسەر ئارازوەکاندا ئارامگرتنی ڕاستەقینە بەسەر ئازارەکاندا ، متمانەی تەواو بەسەرخستنی خواو پاداشتی سەڕەڕای سەختی تاقیکردنەوەو درێژی ماوەکەی، دەرونیش زەبرو ناڕەحەتی دەیتوێنێتەوە و پیسیەکانی لەسەر لادەباتو ھێزە شارەوەکانی دەردەخات ئیتر ڕادەپەڕێتو کۆدەبنەوە ئینجا بەھێزتری دەکات، بەھەمان شێوە زەبروو ناخۆشی ئەو کاریگەریەی ھەیە لەسەر کۆمەڵەکان ، بۆیە خۆڕاگر نامێنێ بەھێزترو پتەوترین یان نەبێت لەڕوی متمانەیەن بەخوای گەورە یەکێک لە ھەردوو چاکەکە، سەرکەوتن یان پاداشت ھەر ئەوانیش لە کۆتایدا ئاڵاکە وەردەگرنو دەبنە جێگای متمانە لەسەری پاش ئەو تاقیکردنەوەیە)).
٥- خۆناسینی ڕاستەقینە:
لەم واتایەشدا سەیر قوتب ڕەحمەتی خوای لێبێت دەڵێت: (( بۆ ئەوەی بانگخوازان ڕاستێتی خۆیان و دەرونی ئادەمیزاد بناسن لەکاتی گوزارنی ژیان و جیھاد بەشێوەیەکی کردەی، ئینجا ڕستی کۆمەڵ و کۆمەڵگەکان لەکاتێکدا ئەوان دەبینن چۆن بنەمای بانەوازەکەیان پێکدادان دەکات لەگەڵ ئارەزوەکانی خۆیانو خەڵکیدا،ھەرورھا شارەزی پەیدا دەکەن دەربارەی ئەوشوێنانەی کە شەیتانەکانی پێدەچێتەوە ژورەوە بۆ دەرونەکان و ئەوجێگایان خەڵکی تێیدا دەجلیسکێنو گومڕادەبن )).
٦- زاننینی قەدەری بانگەواز:
لەمبارەشەوە خاوەنی (فیظلال القرآن) دەڵێت: (( ئەویش بۆئەویە ئەم بانگەوازە بەبەھابێت لەلایانەوە چەندیش بەڵایان بەسەر بێت و ئەوەندەش بەنرختر ببێتەوە لەلایان و فیدداکاری بکەن و لەڕێگایدا دەستیشی لێ ھەڵناگرن لەھیچ  بارودۆخێکدا)).
٧- بڵاوبونەوەی بانگەواز:
ئارامگرتنی مسوڵامان لەسەر ناخۆشی و تاقیکردنەوە بانگەووزێکی کپە بۆ ئەم ئاینە ، دەبێتە مایەی ئەوەی خەڵکانێک بێنە ناو ئیسلامەوە، ئەگەر بانگخوازەکان لاوازی و سستی دەربڕن کەس بەدەنگیانەوە نایەت، جاری وابوە کەسێک دەھاتە لای پێغەمبەر ﷺ فورمانی پێدەکرا بگەڕێتەوە لای خزمەکانی بۆئەوەی بانگیان بکات بۆ ئیسلام ، ئەویش گوێڕایەڵ دەبوو ئارامیشی دەگرت لەسەر ئازاروو بەدرۆ خستنەوەیان بەردەوام دەبوو ھەموو خزمانیشی دەھێنایە ناو ئیسلامەوە، لەلاپەڕەکانی داھاتوودا ئەوەمان پەرچاو دەکەوێت.
٨ - ڕاکێشانی خەڵکی بەتوانا بۆ بانگەوازی ئیسلام:
بەمبەر خۆڕاگری مسوڵمانان و فیداکاریان کەسە بەھێزەکانی بەرەو لای بیروباوەڕی ئیسلام دەھێنان بەبۆنەی
👍1
ئەو ئازایو ئیمان پتەویانەوە بانگەواز لەلای ئەو کەسانە مەزن دەبێت، بۆیە خەڵکەکە بەبێ دڵە ڕاوکێ بەرەو ئیسلام دێن ، مەزنترتن ئەوکەسایەتیانەی ئیسلام شانازیان پێوەدەکات لەم ڕێگایەوە ھاتن.
٩- گوناھ لابردن و بەرزکردنەوەی پلەو پایە لەلای خوای گەورە:
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت:( دڕکێک نایەتە ڕێگای مسوڵمان تاوەکو پلەیەکی لەلای خوا پێ بەرزنەبێتەوە یان گوناھێکی پێ لەسەر لابات)) لەوانەیە بەندەکانی پلەیەکی ھەبێت بەزانستەکی پێی نەگات بۆیە خوای گەورە تاقی دەکاتەوە تاوەکو بەرزی دەکاتەوە ھەروەھا تاقیکردنەوە ڕێگایەک بۆ سڕینەوەی گوناھی مسوڵمان.
بەھەمان شێوە تاقیکردنەوە سودی زۆریشی ھەیە لەوانە: پەی بردن بەدەسەڵاتی خوای گەورەو ملکەچی بەندایەتی و ودڵسۆزی و گەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە نزاو پارانەوە و ئارام گرتن لە ڕودانی بەڵاو کارەسات و دەربڕینی دڵخۆشی بەھۆی سودەکانی و سوپاسی خوا لەسەری و یارمەتیدانی خەڵکی و زانینی بایەخی ساغی و سەلامەتی و سوپاسکردنی خوای گەورە بەھۆی ئەو پاداشتەی لەسەریان دەیداتەوە لەڕۆژی دوایدا لەگەڵ چەندین سودی تر ، بۆ زیاتر شارەزای بڕوانە کتابی فقە الابتلاء.


السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي.ص/١٩٧-٢.١.

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه