بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەشاری مەککە
 | هیجرەتی پێغەمبەری خوا ﷺ |
02/10/2019
بینین: 1467

هیچ مسوڵمانێك لە مەککە نەمایەوە لە مسوڵمانەکان ، تەنیا پێغەمبەری خوا ﷺ و ئەبوبەکر و علی نەبێت , علی کوڕی ئەبو طالب ڕەزای خوای لێبێت لە شوێنی پێغەمبەری خوا ﷺ خەوت و مایەوە ، ئەبوبەکر ڕەزای خوای لێبێت شتەکانی خۆی و پێغەمبەری خوای ﷺ ئامادەکرد ، چاوەڕێی ئەکرد خوا فەرمانی ڕۆیشتنی پێغەمبەری خوا ﷺ بدات ، لەو شەوەدا موشریکەکان خۆیان ئامادە کردبوو چاوەڕێی هاتنە دەرەوەی پێغەمبەری خوایان دەکرد ﷺ هەر کە دەرکەوت بیکوژن ، ئەو کاتەی دەرکەوت هیچ کەسێك لە موشریکەکان نەیبینی ، لەفەرموودە هاتووە مشتێك خۆلی بەسەریاندادا ، ڕۆشت بۆ ماڵی ئەبوبەکر لەوێ کە شتەکانیان هێنا و خۆیان ئامادەکرد ، کەسێكیان گرت بە پارە وەکو ڕێنیشاندەر عبدالله کوڕی ئوریقط بوو کە لە هۆزی بەنی دیل بوو ، کەسێكی شارەزا بوو بۆ ڕێنیشاندەر بۆ مەدینە ، سیقەیان پێ بوو لەگەڵ ئەوەی لەسەر دینی هۆزەکەی بوو ، لەگەڵیان بوو وەکو ڕێنیشاندەر تا گەیشتن بە کێوی ثور ، پێغەمبەری خوا ﷺ و ئەبوبەکر لە ئەشکەوتەکە مانەوە ، قوڕەیشیش هەمووان کۆ ببونەوە بۆ گرتنیان ۱٠٠ وشتریان دانابوو بۆهەر کەسێك بە زیندوویی یان بە مردوویی بیانهێنێتەوە.
ئەسماء کچی ئەبوبەکر خواردنی بۆ دەبردن لە ئەشکەوت ، عبدالله کوڕی ئەبوبەکریش هەواڵەکانی مەککەی بۆ دەبردن ، موشریکەکان هاتن بۆ ئەشکەوتەکە ، تەنانەت بە تەنیشت ئەشکەوتەکە ڕۆشتن سەیری ئەشکەوتەکەیان ئەکرد ئەبوبەکر ئەیووت: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ بە خوا یەکێكیان سەیری پێکانی خۆی بکات دەمانبینێ ، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: خه‌فه‌ت مه‌خۆ خوامان له‌گه‌ڵدایه‌و سه‌رمان ئه‌خات تۆ گومانى چى به‌ دوو كه‌س ده‌به‌یت كه‌ خواى گه‌وره‌ سێیه‌میانه‌ ، و هەندێکی تر ئەڵێن تەونە جنۆکە بەر دەرگی ئەشکەوتەکەی گرتبوو ، خوای گەورەش سەبارەت بەم ڕووداوە دەفەرمووێ : [ إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا ۖ فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَىٰ ۗ وَكَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا ۗ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ]
لە ڕێگەدا سوراقەی کوڕی مالک ئەوانی بینی سواری ئەسپەکەی بوو نێزیکی پێغەمبەری خوا ﷺ و ئەبوبەکر بوو ، چەند مەترێك نێوانیان بوو ، گوێ لە پێغەمبەری خوا ﷺ بوو قورئانی ئەخوێند ، ئەبوبەکر زۆر ئاوڕی ئەدایەوە لەبەر پێغەمبەر ﷺ و پاراستنی پێغەمبەری خوا ﷺ هەر جارێ و ئاوڕی ئەداوە بە لایەکدا ، پێغەمبەری خواش ﷺ ئاوڕی نە ئەداوە ، ئەبوبەکر ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ ئەوە سوراقەی کوڕی مالیکە ئێمەی بینی ، پێغەمبەری خوا ﷺ دوعای لێ کرد ئەسپەکەی بەربۆوە و سوراقەش کەوت .
سوراقەش ووتی: بەخوا ئەزانن بە دوعای تۆ وام لێ هات ، ئەی محمد ئەگەر ئێستا بچمەوە مەککە بڵێم محمدم بینیوە ، بە درۆم ئەخەنەوە ، پێغەمبەری خواش ﷺ بەڵێنی بازنی کیسرای فارس و ڕومی پێدا ، لە حەجی ماڵئاوایی سوراقە مسوڵمان بوو .
________________________________________________
| سه‌رچاوه‌ : الفصول فی سیرة الرسول ﷺ - ابن كثیر ص ١١٤- ١١٦| بتصرف .
وه‌رگێرانی به‌ ده‌ستكاریه‌وه‌ : شوێنه‌وار كوردی
٢\صفر\١٤٤١ هـ
 

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه