بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەشاری مەککە
  مسوڵمان بوونی کچەکانی پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم:
17/09/2019
بینین: 1074
بەهەمان شێوە کچەکانی پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم هەریەکە لە زەینەب و ئومو کلسوم و فاتیمەو ڕوقیە هەموویان مسوڵمان بوون، چونکو ئەوان پێش پێغەمبەرایەتی لەژێر کاریگەری ڕەوشتە جوانەکانی باوکیان بوون، لە ڕێکو پێکیو خۆ بەدور گرتن لە خراپەکانی سەردەمی جاهیلی، وەکو بتپەرستیو گوناهەکانی تر، هەروەها کاریگەری دایکیشیان لەسەر بوو، بۆیە هەر زوو ئیمانیان هێنا، بەم شێوەیە ماڵێ پێغەمبەر بو بەیەکەمیب ماڵێک ئیمانی بەخوای گەورە هێنابێت، پابەندی فەرمانەکانی خوا بوون، ئەم خێزانە لە ئیسلامدا خاوەن پلەو پایەیەکی گەورەیە، بەهۆی ئەم هەموو ئاکارو خەسڵتانەی پێیان بەخشراوە، هەروەها بەهۆی ئەوەی یەکەمین خێزان بون باوەڕیان هێناو قورئانیان خوێندو نوێژیان کرد، یەکەمین خێزانیش بوون ، کە سێ پیشکەوتوەکانی ئیسلامیان تێدا کۆبویەوە، خەدیجەو علی و زیدی کوڕی حارث، یەکەمین خێزانیش بوون کە بەڵێنی پشگیریان داو هەرگیز کەسێکیان گەورەو بچوکیان سستیان نەنواند بەرامبەر پاڵپشتی کردن لە بانگەوازی ئیسلام، جێگای خۆیەتی ئەو خێزانە ببنە پێشەنگ، هەروەها ئەو دایکەش ببێتە نمونەیەکی زیندوو بۆ ماڵە مسوڵمانەکان بە ژنو پیاوەوە، چونکە کەسێکی باوەڕ پتەودڵسۆزو ڕاستگۆو دەست پاسک بوو، ئەو ئامۆزایەش کە لە ئەستۆ گیرابوو ،هاودەنگو پاڵپشتو هاوڕیبوو، ئەوکەسەش کرابوو بە کوڕی ئەو ماڵە ئیماندارو ڕاستگۆو یارمەتی دەربوو، کچەکانیش گوێڕایەڵو بەدەنگەوە هاتوی باوەڕدار بوون.
ڕاستیەکی دیار هەیە لە ڕێبازی خوای گەورە ئاماژەدەکات بۆگرنگی دروستکردنی تاکی باش و خیزانی باش، وەکو یەکەمین ئاڵقەی چاک سازیو بنیاتنان، دواتر کۆمەڵگای باش، بایەخدانی ئیسلام بەتاکی مسوڵمان بەئاشکرا دیارە، کە پێویستە بکەوێتە پێش هەمو کارێکی تر، چونکە تاکی مسوڵمان بەردی بناغەیە لە هەمو بنیاتێکی کۆمەلایەتیدا، بۆیە خێزانی مسەڵمان ، کە پێشوازی تاک دەکات هەر لەکاتی لە دایک بونیەوە بەردەوامیش دەبێت لەگەڵی بۆماوەیەکی درێژ لە ژیانیدا،بەلکو تا کۆتای ژیانی، هەر ئەوە ئەو باوەشەیە، کە نیشانەکانی کەسایەتیو تایبەتمەندیەکان و خەسڵەتەکانی دیاری دەکات،هەروەها خێزان هۆکارە لەنێوان تاک و کۆمەڵدا، جا ئەگەر ئەم هۆکارە ساغو سەلامەت بێت ، یارمەتی هەردوولا دەدات بەهەمان ئەو هێزو سەلامەتیە.
بۆیە ئیسلام بایەخی داوە بە خێزانو ڕووی تێکرردوە، ئەو بنچینانەی بۆ دادەمەزرێنێت، کە دروستبونو گەشەکردنو ئاراستە کردنی بەرەو چاکە دابین دەکات، بۆئەوەی ببێت بە خشتێکی بەهێز لە دروستکردنی کۆمەڵگای مسوڵمانو دەوڵەتی ئیسلامی، کە هەوڵدەدات شارستانیەتی خوای دروست بکات لە دونیای خەڵکیدا.


٥- مسوڵمان بونی ئەبوبکر ڕەزای خوای لەسەر بێت:
ئەبو بکر یەکەمین کەس بوو کە مسولمان بوو لەنیوان پیاوە ئازادەکانو خەڵکە خاوەن پلەو پایەکاندا ، ئەو نزیکترین هاوەڵی پێغەمبەربوو صل اللە علیە وسلم پێش پێغەمبەرایەتی، پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم دەربارەی فەرمویەتی:(( مادعوت ‌‌أحدا إلی الإسلام إلا کانت عندە کبوة، وتردد ونظر، إلا أبابکر،ماعكم حین دعوتە، ولا تردد فیە))واتا بانگی هەرکەسێكـ کردبێت بۆ ئیسلام ، بیرکردنەوەیەک یان دوو دڵیەکەی تێدا بووە، تەنها ئەبو بکر نەبیت هیچی پێنەچوو، کە بانگم کرد بێ هیچ دوو دڵیەک مسوڵمان بوو.
کەواتا ئەبو بکر هاوەڵێکە لە هاوەڵەکانی پێغە مبەر صل اللە عیە وسلم،، چاکەیەکیشە لە چاکەکانی ،مسوڵمان بوونی ئەبو بەکر وەک مسوڵمان بوونی تەنها پیاوێک نەبوو، بەڵکو وەک چون ئومەتیک مسەڵمان بو بێت،وەکو ابنو اسحاق دەگێڕێتەوە: ابو بکر پیاوێکی ڕوح سوکو خۆشەویست بووە بۆ خەڵکی، ڕەچەڵەک ناسو شارەزابو لەهەمو چاکەو خراپەی هۆزی قوڕەێش، بازرگانو خاوەن ئاکاری جوانو بەرز بوو، خەڵکی زۆر جار دەهاتنە لای بۆ ئیشو کار، چونکە زاناو بازرگانو قسە خۆش بوو.
ابو بکر بەڕاستی گەنجینەیەک بوو خوای گەورە هەڵێ گرتبوو بۆ پێغەمبەرەکەی، خۆشەویسترین کەسیش بوو بەلای قوڕەێشەوە، ئەو ڕەوشتە گەورەی خوای گەورە پێی بەخشی بوو، وایکردبوو، کە خەڵی خؤشیان بوێت، ڕەوشتی جوانیش بەسە بۆ ڕاکێشانی دڵەکان، هەر ابوبکریشە کە پێغەمبەر لەبارەیەوە فەرمویەتی(( ارحم أمتی بأمتی أبوبکر)) واتە: بەبەزەی تری کەس لە ئومەتەکەمدا بە ئومەتەکەم ابوبکرە.
ڕەچەڵەک ناسی و زانستی مێژوو بەلەی عەرەبەوە گرنگترین زانستەکان بوون، ئەبو بکر یش پشکی باشی هەبوو لەو دوو زانستە، قوڕيش دانیان بەوە دادەنا کە ابو بکر لەهەمویان شارەزا ترە لە نەسەب ناسیدا، هەروەها لەزانینی بەسەر هاتەکاندا، چینە ڕؤشنبیرەکان هاتوچۆی کؤڕی ئەبو بکریان دەکرد بۆ سوود وەرگرتن لە زانستە فراوانەکەی، بۆیە لاوە وریاکانو گەنجە زیرەکەکان سەردانیاندەکرد بە بەردەوامی، ئەوان بژاردەی خاوەن زهنو ڕۆشنبیر بوون ، کە دەیان وەست سودماند بن لە زانستەکانی، هەروەها چینی بازرگانو خاوەن پارەکان لە مککە ئەوانیش هەر ئامادەییان هەبوو لە کۆڕی ئەبوبکردا، چونکە ئەگەر یەکەمین بازرگان نەبێت ئەوە لە بەناو بانگترینیانە، بۆیە خاوەن بەرژەوەندیەکان بەسەریان دەکردەوە، ئینجا ابوبکر میواندارێتی باشێ بۆ دەکردن، دڵخۆشیش دەبو بە هاتنیان، پوختەی قسە ئەوەیە هەمو چینەکانی کۆمەڵگا لە مککە بەشێکیان هەبوو لەلای ابو بکر رەزای خوای لێبێت،چونکە توانایەکی چاکی هەبوو لە بواری زانستی کۆمەلایەتی لە کۆمەڵگای مەزنی مککە، بۆیە کاتێک دەستی کرد بە جولان لەپێناو بانگەوازەکەیدا بژاردەی خەڵکی مککە بە دەمیەوە هاتن ، لەوانە : عوسمانی کوڕی عفان لەتەمەنی ٣٤ ساڵیدا،عبدالرحمانی کوڕێ عوف لەتەمەنی ٣٠ ساڵیدا، سعدی کوڕێ ابی وقاس لەتەمەنی ١٧ ساڵێدا، زوبەیری کوڕی عوام لەتەمەنی ١٢ ساڵێدا، هەروەها تڵحەی کوڕی عوبیدوڵا کەتەمەنی ١٣ ساڵان بوو. 
ئەو پێنج پاڵەوانە یەکەمین بەروبومی ابو بکر بوون، بانگی کردن بۆ ئیسلام وئەوانیش بەدەنگیەوە هاتن،  یەک یەک هێنانی بۆ لای پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم، لەبەر دەستی موبارەکیدا مسوڵمان بوون، ئەوانە کۆڵەکە سەرەتاییەکان بوون بۆ بەهێزکردنی پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم، هەر بەربەهۆی ئەوانیش خوا گەورە سەکەوتنو پشگیری خۆی پێبەخشی، ئیتر خەڵکی کۆمەڵ کۆمەڵ دەهاتنە ناو ئیسلام، بە پیاو بە ژنەوەم هەریەکە لەوکەسانە پێشنەگی بانگخوازی ئیسلام بوون، ئینجا ئەوانەی دوای ئەوان هاتن، کە بە (السابقین) ناسراون، بە یەک و بە دوو بە سێ و بە کۆمەلی کەم ، ئەوان لەگەڵ ئەوەش کە کەم بوون قەلایەکی قائم بوون، بۆ پارێزگاری لە پەیامی ئیسلام، کەسیش بەهیچ شێوەیەک ناتوانی پێشی ئەوان بداتەوە یان پێیان بگاتەوە. 
لەڕاستیدا بزوتنەوەی ابو بکر لە بانگەواز کردن بۆلای خوا وێنەیەک لە وێنەکانی ئیمان ڕوون دەکاتەوە بە ئیسلامو گوێڕایەڵی بۆ خواو پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم، وێنەی خاوەن باوەڕێک کە ناسرەوێو وچان نادات تائەوەی باوەڕ پێهێنان نەهێنێتە دی لە دەورو بەری خۆیدا، بێ ئەوەی کە دەر بڕینەکەی بەشێوەی کاتیو عاتفی بێت، کە بەپەلە دابمركێتەوە، گورجیو توندو تۆڵی ابو بکر هەر مایەوە رەزای خوای لێبێت، تا ئەو کاتەی چوەوە لای خوای خۆی.
تێبینی ئەوەدەکرێت خاوەن پلەو پایە کۆمەلایەتیەکان کاریگەری چاکیان هەبوە لە پەیداکردنی لایەن گران بۆ بانگەوازی ئیسلام، هەر بۆیەب ابوبکر شوێنی زیاتر دیاربوو لەوانی تر.
دوای ئەوەی هاوڕیەتی ابوبکر بۆ پێغەمبەر تەنیا لەسەر راهاتنی دەرونیو ڕەوشتی بنیاد نرابوو، بوو بەڕاهاتن بۆ خۆشەویستی خوای گەورە بەتەنها، پشگیری لەکاتی ناڕەحەتیدا، ئینجا پێغەمبەری خوا سودی وەرگرت لە پلەو پایەی  خۆشەویستی خەڵکی بۆ ابوبکر بۆ بەهێزکردنی بانگەواز، جگە لە پلەو پایەی خۆی درودی خوای لەسەر بێت لەلای خەڵک بانگەوازی ئیسلام هەر بەردەوام بوو بەشێوەیەکی نهێنی و تاکو هەڵبژاردنی کەسەکان ، لەوڕيگەزانەی کە دەکرێت کۆمەڵیان لێ پێک بهێنرێت، ئەو کۆمەڵە بڕوادارەی کە هەوڵیان دەدا بۆ دروستکردنی دەوڵەتی ئیسلامیو بانگەوازی خەكی بۆ ئاینی خوای گەورەو دامەزراندنی شارستانیەکی بێوێنە.

٦- کۆمەڵەی دووەم: 
لەپاش مسوڵمان بوونی ابوبکردا ، کۆمەڵێک کەسی ئازاد هاتنە ناو ئاینی ئیسلامەوە، ، لەوانە: ابو عبیدەی کوڕی جراح، ابو سلەمەی پورزای پێغەمبەر صڵ اللە علیە وسلم، بەڕرەی کچی عبدالمطلیبو برا شیریەکەی، ئەرقەمی کوڕی ئەرقەمئ مەخزومی، عوسمانی کوڕی  مزعونی جومحی، عوبیدی کوڕی حارسی کوڕێ عبدالموطلیب، سعیدی کوڕی زیدی کوری عمری کوڕی نوفیل، قودامەو ءبداللە کورانی مزحون، فاطیمەی کچی خطابی نوفەیلی خوشکی عمری کوڕی خطاب خێزانی سعدی کوڕێ زید، اسمای کچێ ابوبکر، خطابی کوڕێ ئەرەتتی  هاوپەیمانی بەری زوهرە.


٧- کۆمەڵەی سێیەم: 
 
 بریتی بوون لە عومەیری کوڕی ابی وقاصی برای سعد، عبداللە کوڕێ مسعودی کوڕێ حارس، ابنو شـمخی کوڕی مخزوم، مسعودی کوڕی قاری، سوڵەیتی کوڕی عمر، حاتبی کوڕی عەمر، عەییاشێ کوڕی ابی ڕربیعەو خێزانەکەی، اسمای کچی سلامە، خونەیزی کوڕی حوزافەی سەهمی ، عامیری كوڕی  ڕابیعەی هاوپەیمانی ئالی خەتتاب، اسمای کچی عومەیسی خێزانی حاتیبی کوڕێ حارسو فاطیمەی کچی موجەللیلی خێزانو خەتابی کوڕی حارسی برای، فوکەیهەی کچێ یەساری خێزانی، مەعمەری کوڕێ حاریسو سائیبی کوڕێ عوسمانی کوڕێ مزعون، موطلیبی کوڕێ ئەزهەرو ڕەملەی کچێ عەوفی خێزانی، نەحامی کوڕی عبداللەی کوڕێ ئوسەید، عامیری کوڕی فوهەیری مەولای ابوبکر، فوهەیرەو دایکی، کە کۆیلەیەکی نوفەیلی کوڕی حاەسی کوڕی سەخبەرەبوو، ئیتر ابوبکر کڕیو ئازادی کرد، خالیدی کوڕێ سعدی کوڕی عاصی کوڕی ئومەییەی کچی خەلەفی خێزانی و ئەبو حوزەیفەی کوڕی عوتبەی کوڕێ عبدالشمس، واقیدی کوڕێ عبدناف، خالیدو عامیرو عاقیل و ئیاس بەنولبوکەیری عبدویالیلو عماری کوڕێ یاسری هاوپەیمانی بەنی مەخزومی کوڕێ یەقزە، ئیبنو هیشامیش وتویەتی: عنسی لە مەزحەجە(مذحج)یەکان.
هەروەها صوهەیبی کوڕێ سینا، کە پێی دەوترا ( سابق الروم) واتە: پێشکەوتوی ڕؤم.
هەروەها پێشکەوتوان بۆ ئیسلام: ئەبو زەڕێ غفاریو ئونەیسی برایو دایکیو، بیلالی کوڕێ رەباحی حەبەشی، ئەمانن، کە ( السابقون)یان پێدەوترێت لەهەموو تیرەکانی قوڕەێش ، ابنو هیشام ژماردوونی کە زیاتر لە ٤٠ کەس دەبن.
ئیبنو اسحاق دەڵێت: لەدوای ئەوان خەڵكی پۆل پۆل بەدوای یەکدا مسوڵمان دەبون لە ژنانو پیاوان، تاکو وای لێهات لەناو مەککە باسی ئیسلام دەکرا.
لەناوەکانوە دەردەکەوێت، کە ئەوانەی هاتنە ناو ئیسلامەوە بژاردەی ناو قەومەکانی خۆیان بوون، نەوەک کەسانێک بن لە کۆیلەو خەڵكی بێ پلەو پایە ، وەکو هەندێک لە توێژەرەوەکان دەڵێن، ئەوکەسە ڕاستی نە پێکاوە کەدەربارەی پێشکەوتوانی بئیسلام وتویوتی؛ کە زۆربەیان تێکەڵیەک بون لە هەژاروو کۆیلە... یان هەندێک لەو نوسراوانە وتویانە: دەستمایە بانگەوازی ئیسلام لە پاش سێ ساڵ دەستپێکردنی چل پیاو ژن بوون، زۆربەیان لە هەژارو بێنەوایان بوون، یان صوهەیبی ڕؤمیو بیلالی حەبەشی ، لێکۆڵینەوەی ورد ئەوە دەردەخات، کە ئەو کەسانەی ئاماژەیان پێدەکرێت لە هەژاروو کۆیلە سێنزە کەس بوونە، ئەم ژمارەیش بەرامبەر ئەوانەی کە هاتنە ناو ئاینی ئیسلامەوە لەو سەردە پێی ناوترێت زۆربە.
ئەوانەی مسوڵمان دەبون لەو ڕۆژگارە بە پاڵنەرێکی دونیاییەوە نەدەهاتن، بەڵکو ئیمان پاڵی پێوەدەنان بەو پەیامە ڕاستەی ، کە دڵیان بۆی کرایەوە پشگیریان لێکرد، بەسەر گەورەو کۆیلەکانەوە، دەوڵەمەندو هەژاریانەوە، هەمویان یەکژسان بوون پێکەوە ابوبکرو بیلالو عسمان و صوهیب.
مامۆستا(صالح الشامی) دەڵێت: ئیمە نامانەوێت نکوڵێ بکەین لەبونی کۆیلەو لاوازەکان، بەڵام ئەوە ڕەت دەکەینەوە کەزۆرینە بوبێتن، چونکە ئەوە پێچەوانەی ڕاستیەکانە، ئەگەر وابونیا دەبوو بە بانگەوازێکی چینایەتی، کە کۆیلەو لاوازەکان ڕاپەڕنە سەر دەسالات داران، وەکو هەر بزوتنەوەیەکی بەڕیوە براو، ئەمە بەزەینی کەسێک لەو مسوڵمانانەدا نەهاتوە کاتێک مسوڵمان بوونی خۆیان ئاشکراکردوە، ئەمانە مسوڵمان دەبون لەسەر بنەمای برایەتی لەسایەی بیرو باوەڕدا، وەکو بەندە بۆخوا، پیاو ماقولان دەست پێبکات، ئەوان لە پێناو بیرو باوەڕەکەیاندا خۆیان ڕاگرت بەرامبەرهەموو ناخۆشیو دەردەسەرییەک ، کە پێشتر توشی نەببون و بیریشیان لێنەکردبوۆوە. 
ئیسلام تەشەنەئی کرد لەناو دڵە پاکو ئەقڵە ڕۆشناکان، کە خوای گەورە ئامادەی کردبوون بۆ ئەم کارە مەزنە، لەسەرەتای ئەوانەشەوە خەدیجەو ابوبکرو علی و عوسمان و زوبەیرو عبد الرحمان وابو عبیدو ابو سەلەمەو ئەڕقەمو عسمانی کوڕی مزحونو، سعدی کوڕی زیدو،عبدوڵای کوڕی جەحشو جەعفەرو سعدی کوڕی وقاصو فاتیمەی کچی خەتتاب وخالیدی کوڕی سعیدو، ابو حوزەیفەی كوڕی عوتبەو کەسانی تر ڕەزای خوایان لێبێت، ئەوانە لەسەرە گەورەکانی ناو قەو مەکانیان بوون.


السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي:ص/١٤.-١٤٧
 

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه