بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەشاری مەککە
 چەند شێوازێکى دیکەى بێبڕوایان لە دژایەتیکردنى پەیام و بانگەوازى پێغەمبەرى خوا ﷺو پەیڕەوانى دا :
06/09/2019
بینین: 325
دووەم : شێوازى دیبلۆماسیی و گفتوگۆى ڕاستەوخۆ لەگەڵ پێغەمبەردا ﷺ:
لێرەدا سێ هەڵوێستى بێ بڕواکان باس دەکەین ، کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ پێغەمبەرى خوادا ﷺ کەوتونەتە وتووێژو گفتوگۆوە بێگومان ئەو وتووێژ و گفتوگۆیانەى ، کە لەلایەن ئەهلى کوفرەوە لەگەڵ پێغەمبەردا ﷺ کراون ، ئێستاش هەر ئەو شێوە گفتوگۆو وتووێژانە دەکرێن لەگەڵ ئەهلى ئیمان و کەسانێکدا ، کە دەیانەوێ بەڕێى پێغەمبەردا ﷺ هەنگاو بنێن و ، کۆمەڵگاکانى خۆیان بگۆڕن و بەو شیێوەیەى لێ بکەن ، کە خواى پەروەرگار پێی ڕازییە :
یەک : 
هەوڵدانى یەکەم بۆ دانوستان و (مفوضات) و وتووێژى کافرەکان لەگەڵ پێغەمبەرى خوادا ﷺ (ابن هشام) لە (السیرة النبویة ) دا (١) بەم شێوەیە بۆمانى دەگێڕێتەوە : (قال ابن إسحاق ‏‏:‏‏ وحدثني يزيد بن زياد ، عن محمد بن كعب القرظي ، قال ‏‏:‏‏ حدثت أن عتبة بن ربيعة ، وكان سيدا ، قال يوما وهو جالس في نادي قريش ، ورسول الله صلى الله عليه وسلم جالس في المسجد وحده ‏‏:‏‏ يا معشر قريش ، ألا أقوم إلى محمد فأكلمه وأعرض عليه أمورا لعله يقبل بعضها فنعطيه أيها شاء ، ويكف عنا ‏‏؟‏‏ وذلك حين أسلم حمزة ، ورأوا أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم يزيدون ويكثرون ؛ فقال ‏‏:‏‏ بلى يا أبا الوليد ، قم إليه فكلمه ؛ فقام إليه عتبة حتى جلس إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم ، فقال ‏‏:‏‏ يا ابن أخي ، إنك منا حيث قد علمت من السِّطَة في العشيرة ، والمكان في النسب ، وإنك أتيت قومك بأمر عظيم فرقت به جماعتهم وسفهت به أحلامهم وعبت به آلهتهم ودينهم وكفرت به من مضى من آبائهم ، فاسمع مني أعرض عليك أمورا تنظر فيها لعلك تقبل منها بعضها ‏‏.‏‏
‏‏قال: فقال له رسول الله صلى الله عليه وسلم ‏‏:‏‏ قل يا أبا الوليد ، أسمعْ ؛ قال ‏‏:‏‏ يا ابن أخي ، إن كنت إنما تريد بما جئت به من هذا الأمر مالا جمعنا لك من أموالنا حتى تكون أكثرنا مالا ، وإن كنت تريد به شرفا سودناك علينا ، حتى لا نقطع أمرا دونك ، وإن كنت تريد به ملكا ملكناك علينا ؛ وإن كان هذا الذي يأتيك رَئيِّا تراه لا تستيطع رده عن نفسك ، طلبنا لك الطب ، وبذلنا فيه أموالنا حتى نبرئك منه ، فإنه ربما غلب التابع على الرجل حتى يُداوى منه ، أو كما قال له ‏‏) حتى إذا فرغ عتبة ، ورسول الله صلى الله عليه وسلم يستمع منه، قال ‏‏:‏‏ أقد فرغت يا أبا الوليد ‏‏؟ قال ‏‏:‏‏ نعم ، قال ‏‏:‏‏ فاسمع مني ؛ قال ‏‏:‏‏ أفعل . 
فقال :{ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيم   حم (١) تَنْزِيلٌ مِنَ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ (٢) كِتَابٌ فُصِّلَتْ آيَاتُهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ(٣) بَشِيرًا وَنَذِيرًا فَأَعْرَضَ أَكْثَرُهُمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ (٤)وَقَالُوا قُلُوبُنَا فِي أَكِنَّةٍ مِمَّا تَدْعُونَا إِلَيْهِ وَفِي آذَانِنَا وَقْرٌ وَمِنْ بَيْنِنَا وَبَيْنِكَ حِجَابٌ فَاعْمَلْ إِنَّنَا عَامِلُونَ (٥) } فصلت، ثم مضى رسول الله صلى الله عليه وسلم فيها يقرؤها عليه ‏‏.‏‏ فلما سمعها منه عتبة ، أنصت لها ، وألقى يديه خلف ظهره معتمدا عليهما يسمع منه ؛ ثم انتهى رسول الله صلى الله عليه وسلم إلى السجدة منها ، فسجد ثم قال ‏‏:‏‏ قد سمعت يا أبا الوليد ما سمعت ، فأنت وذاك ‏‏.
فقام عتبة إلى أصحابه ، فقال بعضهم لبعض ‏‏:‏‏ نحلف بالله لقد جاءكم أبو الوليد بغير الوجه الذي ذهب به ‏‏.‏‏ فلما جلس إليهم قالوا ‏‏:‏‏ ما وراءك يا أبا الوليد ‏‏؟‏‏ قال ‏‏:‏‏ ورائي أني قد سمعت قولا والله ما سمعت مثله قط ، والله ما هو بالشعر ، ولا بالسحر ، ولا بالكهانة ، يا معشر قريش ، أطيعوني واجعلوها بي ، وخلوا بين هذا الرجل وبين ما هو فيه فاعتزلوه ، فوالله ليكونن لقوله الذي سمعت منه نبأ عظيم ، فإن تصبه العرب فقد كُفيتموه بغيركم ، وإن يظهر على العرب فملكه ملككم ، وعزه عزكم ، وكنتم أسعد الناس به ؛ قالوا ‏‏:‏‏ سحرك والله يا أبا الوليد بلسانه ؛ قال ‏‏:‏‏ هذا رأيي فيه ، فاصنعوا ما بدا لكم ‏‏.‏‏
‏واتە : (ابن اسحاق) گوتوویەتى : (یزید بن زیاد) لە (محمد بن کعب القرظي) یەوە هێناویەتى ، کە گوتوویەتى : (عوتبەى کوڕى ڕەبیعە) ، کە سەرۆک تیرەیەک بووە ڕۆژێکیان لە دیوەخانى قوڕەیش دانیشتووەو ، لەو کاتەشدا پێغەمبەرى خوا ﷺ لە مزگەوت بووە ، گوتوویەتى : ئەى کۆمەڵى قوڕەیش ، ئەرێ نەچم قسە لەگەڵ موحەممەد بکەم و هەندێک شتى بۆ پێشنیار بکەم ، بەڵکو هەندێکى قبووڵ بکات و ئێمەش چی ویست بۆى بکەین و ، ئەویش وازمان لێ بێنێ ؟ 
دیارە ئەوەش لەو کاتەدا بوو ، کە حەمزە موسوڵمان بوو بوو و ، هاوەڵانى پێغەمبەرى خوا ﷺ یان دەبینى ، کە گەشە دەکەن و زۆر دەبن ، گوتیان با ئەى بابى وەلید ! بچۆ لاى و قسەى لەگەڵ بکە .
ئیدى عوتبە هەڵساو چووە لاى پێغەمبەرى خوا ﷺ دانیشت و گوتى : ئەى برازام ! خۆت دەزانى ، کە تۆ لە تیرەو ڕەچەڵەکدا چ پلەو پایەیەکت هەیە تۆ لە نێو گەلەکەتدا شتێکى نوێت پەیدا کردووە ، کۆمەڵیانت پێى پەرتەوازە کردووە و عەقڵیانت پیی بە سووک داناوەو ، ڕەخنەت پێی لە پەرستراوەکانیان و لە ئاینەکەیان گرتووەو ، بەهۆیەوە باب و باپیرانى پێشوویانت بە کافر داناوە ! جا گوێم بۆ بگرە چەند شتێکت بۆ پێشنیار دەکەم بەڵکو هەندێکى قبوڵ بکەى !
دەڵێ : پێغەمبەرى خواش ﷺ فەرمووى : ئەى بابى وەلید، بڵێ گوێ دەگرم .
گوتى : ئەى برازام ! ئەگەر مەبەستت لەوەى کە هێناوتە ماڵ و سامانە ، ئەوە هێندەت لە سامانى خۆمان بۆ خڕدەکەینەوە ، کە سامانى تۆ لە هى هەموومان زیاتر بێ ، ئەگەر گەورەییت دەوێ ، ئەوە دەتکەینە گەورەى خۆمان ، ئەگەر پادشایەتیت دەوێ ، دەتکەینە پادشاى خۆمان ، ئەگەر ئەوەى دێتە لات جندێکەو ناتوانى لەخۆتى دوور بخەیتەوە ، پزیشکت بۆ دێنین سامانى خۆمانى تێدا خەرج دەکەین ، هەتا چاکت دەکەینەوە ، چونکە جارى وایە جند بەسەر پیاودا زاڵ دەبێ ، هەتا پێویستى بەچارەسەر دەبێ! یان شێوەى ئەوەى گوت .
جا کاتێک عوتبە لێبۆوە ، پێغەمبەرى خواش ﷺ هەر گوێی گرتبوو ، فەرمووى : ئەى بابى وەلید ! تەواو بووى ؟ گوتى : بەڵێ ، فەرمووى : دەجا گوێم بۆ بگرە ! گوتى وا دەکەم ، فەرمووی : بەناوى خواى بەبەزەیی و بەخشندە ، حا ، میم ، نێردراوەتە خوار لە (خوایەکى) بەبەزەیی و بەخشندەوە کتێبێکە ئایەتەکانى ڕۆشن کراونەوەو ، قورئانێکى عەرەبییە بۆ کەسانێک کە بزانن ، موژدەدەرو ترسێنەرە ، جا زۆربەیان پشتیان هەڵکردو نابیستن ، گوتیان دڵمان بەرامبەر ئەوەى بۆمانى بانگ دەکەى لە کیف وەرپێچراوەو لە نێوان ئێمەو تۆدا پەردەیەک هەیە ، جا تۆ چیت لەدەست دێ بیکەو ، ئێمەش چى پێمان بکرێ دەیکەین.
ئینجا پێغەمبەرى خوا ﷺ بەردەوام بوو لەسەر بەسەردا خوێندنەوەى ، عوتبەش پاش بیستنى گوێی بۆ هەڵخست و ، هەردوو دەستیشى لەدواى پشتییەوە دانابوون و سەنگى خۆى دابووە سەریان ، گۆێى بۆ دەگرت ، دوایی پێغەمبەرى خوا ﷺ گەیشتە شوێنى سەجدە بردن لەو سووڕەتەداو ، سەجدەى برد ،پاشان فەرمووى ، ئەى بابى وەلید ! ئەوەى بیستت بیستت ، ئیدى خۆت سەرپشک بە ! عوتبەش هەڵسا بەرەو لاى هاوەڵەکانى ، هێندێکیان بە هێندێکیان گووت، سوێند بەخوا دەخۆین بابى وەلید بە ڕووێکى جیاواز لەوەى پێی چووە لاى ، گەڕایەوە لاتان ! جا کاتێک لایان دانیشت ، گوتیان ، ئەى بابى وەلید! چیت پێیە ؟
گوتى : ئەوەى پێمە : بەخوا قسەیەکەم بیست هەرگیز شتى وام نەبیستووە ، بەخوا نەشیعرە ، نەجادووە ، نە فاڵچێتییە ، ئەى کۆمەڵى قوڕەیش بەقسەم بکەن و بیخەنە ئەستۆم ، لەو پیاوەو لەکارەکەى بگەڕێن و هەقتان بەسەرییەوە نەبێ ، بەخوا ئەو قسەیەى لێم بیست هەواڵێکى مەزنى دەبێ ، جا ئەگەر عەرەب (واتە : غەیرى ئێوەى قوڕەیش) فەوتاندیان ، ئەوە بەهۆى غەیرى خۆتانەوە لەکۆڵتان بۆتەوە ، بەڵام ئەگەر بەسەر عەرەبدا سەرکەوێ ، ئەوە موڵکى ئەو هی ئێوەیەو دەسەڵاتى وى هی ئێوەیە ، وە ئێوە بەهۆیەوە بەختەوەرترین کەس دەبن .
گوتیان : ئەى بابى وەلید ! بەخوا بەزمانى جادووى لێ کردووى ! گوتى : ئەوە ڕاى منە لە بارەیەوەو خۆشتان چى پێتان باشە وابکەن !
دوو:   هاوبەشدانەرانى مەککە جارێکى دیکە هەوڵێکى دیکەیاندا بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ پێغەمبەردا ﷺ و بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژێکیان دواى خۆر ئاوابوون : { عتبة بن ربيعةو شيبة بن ربيعة و أبو سفيان والنضر بن الحارث و أبو البختري ، والأسود بن المطلب و زمعة بن الأسود و الوليد بن المغيرة ، وأبو جهل بن هشام والعاص بن وائل ونبيه ومنبه إبنا الحجاج وأمية بن خلف } ، کە نوێنەرى قوڕەیش بوون لە نزیک کەعبە کۆبوونەوە ، یەکێکیان نارد بۆ لاى پێغەمبەرو پێی گوت : کە ئەو چەند کەسە کۆبونەتەوەو دەیانەوێ سەبارەت بەو کارەى تۆ قسەت لەگەڵ بکەن ، پێغەمبەریش ﷺ بەپەلە چوو بۆلایان کە ئەویش زۆر مەبەستى بوو ئەو زلە زلانە ببینێ بۆئەوەى قسەیان بۆ بکات ، کە پێغەمبەر ﷺ هاتە لایان پێیان گوت : {يا محمد ، إنا قد بعثنا إليك لنكلمك ، وإنا والله ما نعلم رجلا من العرب أدخل على قومه مثل ما أدخلت على قومك ، لقد شتمت الآباء ، وعبت الدين ، وشتمت الآلهة ، وسفهت الأحلام ، وفرقت الجماعة ... فإن كنت إنما جئت بهذا الحديث تطلب به مالا جمعنا لك من أموالنا حتى تكون أكثرنا مالا ، وإن كنت إنما تطلب به الشرف فينا ، فنحن نسودك علينا ، وإن كنت تريد به ملكا ملكناك علينا ، وإن كان هذا الذي يأتيك رئيا تراه قد غلب عليك - وكانوا يسمون التابع من الجن رئيا - فربما كان ذلك ، بذلنا لك أموالنا في طلب الطب لك حتى نبرئك منه ، أو نعذر فيك(٢)}.  
واتە: ئەى موحەممەد ! ئێمە نوێنەرین نێرراوین بۆ لاى تۆ بۆ ئەوەى قسەت لەگەڵ بکەین ، وە ئێمە بەخوا هیچ کەسێک شک نابەین لە نێو عارەباندا شتێکى پەیدا کردبێ وەک ئەوەى تۆ پەیدات کردووە ، تۆ عەیب لە دینمان دەگری و ، ڕێ و شوێنى پێشینانمان بەهەڵە دەزانى و ، جنێو بە پەرستراوەکانمان دەڵێی و ، ئێمەت پێ بێ عەقڵ و نەفامەو ، کۆمەڵگاى ئێمەت پەرتەوازە کردووەو ... جا ئەو قسانەى ، کەتۆ دەیانکەى ئەگەر مەبەستت پێی ماڵ و سامانە ئەوە ماڵ و سامانت بۆ کۆدەکەینەوە ، تا لە هەموومان دەوڵەمەندتر دەبیت ، وە ئەگەر دەتەوێ بتکەین بە سەرۆکى خۆمان ئەوا دەتکەینە برا گەورە ، وە ئەگەر دەتەوێ ببى بە پادشا دەتکەین بە پادشا ، یان ئەگەر ئەوەش نیەو (جند)ێک بەسەرتدا زاڵ بووە ، ئەوە پارەو سامانى خۆمان خەرج دەکەین و دکتۆرت بۆ پەیدا دەکەین تاکو چاکت دەکەینەوە ، جا یان چاک دەبی یا ئەو کات ئێمەش خاوەن عوزرین ، چونکە هەرچى پێمان کراوە کردوومانە .
  پێغەمبەریش ﷺ وەڵامیان دەداتەوەو دەفەرموێ : { ما بي ما تقولون ما جئت بما جئتكم به أطلب أموالكم ، ولا الشرف فيكم ، ولا الملك عليكم ، ولكن الله بعثني إليكم رسولا ، وأنزل علي كتابا ، وأمرني أن أكون لكم بشيرا ونذيرا ، فبلغتكم رسالات ربي ، ونصحت لكم ، فإن تقبلوا مني ما جئتكم به ، فهو حظكم في الدنيا والآخرة ، وإن تردوه علي أصبر لأمر الله حتى يحكم الله بيني وبينكم أو كما قال(٣)} ، واتە : ئەوەى ئێوە ئەیڵێن ئەوەم نیە (سەرەتا نەفى ئەوە دەکا کە شێت بێ) ، وە ئەوەى کە من بۆ ئێوەم هێناوە مەبەستم پێی ماڵ کۆکردنەوە نیە ، وە مەبەستم پێی سەرۆک و خێڵایەتی و گەورایەتى نیە ، هەروەها مەبەستم پێی پادشایەتیش نیە من پێغەمبەرى خوام ، بۆلاى ئێوەى ڕەوانە کردووم ، وە کتێبێکیشى بۆ لا ناردووم ، وە فەرمانى پێ کردووم ، کە موژدەتان پێ بدەم ( بەبەهەشت ئەگەر بەندایەتى بۆ خوا بکەن )  ، وە بتانترسێنم (بە دۆزەخ ئەگەر بەندایەتى بۆ خوا نەکەن ) ئەوە من پەیامى خوام پێ ڕاگەیاندن ، وە دڵسۆزییم بۆ نواندن ، ئەگەر لێم وەربگرن ، وە بەش و پشکێکى باشتان لە دنیاو دواڕۆژدا هەیە ، ئەگەر بەسەریشمدا بدەنەوە ئەوە سەبر دەگرم  بۆ فەرمانى خوا ، تا خوا حوکم لە بەینى من و ئێوەدا دەکات .
ئاوا بەم شێوەیە پێغەمبەرى خوا ﷺ وەڵامى دووەم هەوڵی کافرەکانى دایەوە ، کە هاتبوون دانوستان (مفاوضة) ى لەگەڵدا بکەن .
سێ :  جارێکى دیکەش وەک دوایین هەوڵ ، قوڕەیشییەکان بۆ گفتوگۆو ڕێککەوتن و دانوستان (مفاوضات) :{الأسود بن عبدالمطلب و الولید بن المغیرة و أمیة بن خلف و العاص بن الوائل} یان ناردە لاى پێغەمبەر ﷺ و پێیان گوت : { يا محمد, هلمّ فلنعبد ما تعبد, وتعبدْ ما نعبد, فنشتکرک نحن وأنت في الأمر, فإن كان الذي جئت به خيرا مما نعبد، كنا قد أخذنا بحظنا منه; وإن كان ما نعبد خيرا مما تعبد،  كنت قد أخذت بحظك منه(٤) } ، واتە : ئەى موحەممەد! وەرە ئەوەى تۆ دەیپەرستى ئێمەش لەگەڵ تۆ دەیپەرستین ، ئەوەى کە ئێمەش دەیپەرستین تۆش بیپەرستە ، جا ئەگەر ئەوەى تۆ دەیپەرستى باشتر بوو لەوەى ئێمە ، ئەوە لەو خێرەى کە تۆ لەسەرى ئێمەش تێیدا بەشدار دەبین ، وە ئەگەر پەرستراوەکانى ئێمەش  باشتر بوون ، ئەوە تۆش لە خێرى ئەوەى ئێمەدا بەشدارى ، (چ سەودایەکى عەجایب و سەیرە !) 
لێرەدا خواى پەروەردگار لە جیاتى پێغەمبەر ﷺ وەڵام دەداتەوەو دەفەرموێ : {بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ    قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ (١) لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ (٢) وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ(٣) وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَا عَبَدْتُمْ(٤) وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ(٥) لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ(٦)} 
ئەوەى لێرەدا زۆر جێی سەرنج و ڕامانە ئەوەیە کە خواى پەروەردگار هەنگاو بە هەنگاو  لەگەڵ پێغەمبەرى خۆى بووەو ڕێنمونى کردوە ، وەک لێرەدا خواى بەبەزەیی دەفەرموێ : { بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ }  بەناوى خواى بەبەزەیی بەخشندە ، { قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ }   وەڵامیان بدەوەو بڵێ : ئەى بێ بڕواینە! ، { لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ } ئەوەى ئێوە دەیپەرستن من نایپەرستم ، چونکە ئەوان بە ڕواڵەت بت و صەنەم و لە ڕاستیدا ئەوانەیان دەپەرست کەلەپشت بت و صەنەمەکان بوون ، وەک (أبو جهل) و (ولید بن المغیرة) باقى زلەزلەکانى قوڕەیش ، کە حەڵاڵ و حەڕامیان دیارى دەکرد بۆ خەڵک ، وە خۆیان لێ کردبوون بە پەرستراو و پەروەردگار ، هەر بۆیەش ئەوانە قەڵس دەبوون بەو پەیامەى ، کە پێغەمبەر ﷺ هێناویەتى ، چونکە کاتێک (خوا بەیەکگرتن و خوا پەرستیی) هەبێ ، خەڵک هیچ کەس و هیچ شتێکى دیکە ناپەرستێ و عەبدایەتى بۆ ناکات و جگە لە خوا ناپەرستێ ، دوایی دەفەرموێ : { وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ } وە ئەوەى کە من دەیپەرستم ، (کە خوایە ) ئێوە نایپەرستن (یانی : من تا خوا پەرست بم خوا پەرستییەکەم ڕێگەم نادات کە بت و صەنەم یان طاغووت و فیرعەونێک بپەرستم ، وە ئێوەش تا بت پەرست و طاغووت پەرست بن ، بە کەڵکى خوا پەرستى نایەن ، ئەگەر چى بە ڕواڵەت نوێژێکیش بکەن ، بەڵام مادام پێتان وایە خوا هاوبەشى هەن و وەک چۆن بەقسەى خوا دەکەن بەقسەى غەیرى خواش دەکەن ، وە وەک چۆن لە خوا دەترسێن لە غەیرى خواش دەترسێن ، یان وەک چۆن خواى پەروەردگارتان خۆش دەوێ ئەوەندە یان زیاتریش شتێکى دیکەتان خۆش دەوێ ، یان وەک چۆن خواتان لا گەورەیە ئەوەندە یان زیاتریش شتێکى دیکەتان پێ گەورەیە ، ئەمە ئەوە دەگەیەنێ ، کە ناتوانى بڵێی : خوام پەرستوە ، چونکە خوا پەرستى کاتێک ڕأستە کە غەیرى خوا نەپەرستى )  پاشان دەفەرموێ : { وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَا عَبَدْتُمْ } ، واتە : وە ئەو شێوە پەرستنەى کە ئێوە دەیپەرستن من نایپەرستم ، { وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ } ، واتە : وە ئێوەش ئەو شێوە پەرستنەى من ئەیپەرستم ئێوە نایپەرستن ، وە لە کۆتاییدا دەفەرموێ : { لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ } ، واتە دینى خۆتان بۆ خۆتان و دینى خۆشم بۆ خۆم .
  لێرەدا دوو حەقیقەت و ڕاستیی گەورەمان دەست دەکەون 
أ-(الکافرون) (ال)ى (جنس)ى لەسەرە ، کەواتە هیچ کافرێک نیە ئەم دەستەواژەیە نەیگرێتەوە ، وە ئەو ئایەتەى کە دەفەرموێ { قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ(١)لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ(٢)} کەواتە هیچ کافرێک نیە کە شتێک نەپەرستێ ، کافر خوا ناپەرستێ ، بەڵام  شتێکى دیکە دەپەرستێ ، جا هەر شتێک بێ : دار ، بەرد ، حیزب ، دەوڵەت ، کەسێک ، بەرنامەیەک ... یان وەک هیندۆسییەکان مارو دوپشک ، یان وەک هەندێ خەڵکى ئەفریقی درەخت ، یان وەکو خەڵکى دى هەواو ئارەزووى خۆى یان پارەو پول ، بۆیە ئینسان یان دەبێ خوا پەرست بێ ، یان دەبێ شتێکى دیکە هەر بپەرستێ .
ب-  لە کۆتاییشدا کە دەفەرموێ : { لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ } کەواتە : ئەوە کە کافرەکان غەیرى خوا شتێکى دیکە دەپەرستن ، ئەوەش هەر دینە ، طاغووت پەرستى و فیرعەون پەرستیش هەر دینەو هەر فیکرەو پەیڕەوو بەرنامەیەکیش غەیرى ئیسلام ، کە خەڵکى لەسەرى بڕۆن ، ئەوەش دینە ، بەڵام دینى دانراوو باطڵ .
ەواتە : وەک چۆن خوا پەرستیی دینە ، بەڵام دینێکى هەقە ، بەهەمان شێوە غەیرى خوا پەرستیش هەر دینە ، بۆیە دەبێ ئەوە لە مێشکماندا زۆر ڕۆشن بێ کە ئێمە لەگەڵ کافرەکان هەردووکمان هەر دەپەرستین ، بەڵام جیاوازییەکەى ئەوەیە کە ئێمە خوا دەپەرستین و ئەوانیش غەیرى خوا دەپەرستن ، هەروەها هەردووکمان دینمان هەیە ، بەڵام ئێمە دینێکى حەقمان هەیە کە ئیسلامە ، ئەوانیش دینێکى باطل ، کە غەیرى ئیسلامەو لەو حاڵەتەشدا ئەو کەسەى زغەیرى ئیسلامى کردبێتە دینى خۆى ، ناتوانێ بڵێ موسوڵمانم ، وەک خواى پەروەردگار دەفەرموێ : { مَا جَعَلَ اللَّهُ لِرَجُلٍ مِنْ قَلْبَيْنِ فِي جَوْفِهِ... (٤)}الأحزاب ، واتە : خوا دوو دڵی لە نێو هەناوى هیچ پیاوێکدا نەخوڵقاندووە .
ئەو دڵەش یان دەبێ خواى پێ بپەرسترێ و بەدواى بەرنامەى خوا بکەوێ ، یان دەبێ غەیرى خواى پێ بپەرسترێ و بەدواى بەرنامەى غەیرى خوا بکەوێ ، کەواتە : هەرکەسێک بە دواى بەرنامەى غەیرى ئیسلام بکەوێ ، جا لەهەر شوێنێکەوە هاتبێ ، مادام ئەو بەرنامەیە حەڵاڵ و حەڕام و ئەمرو نەهى و ، ڕێکخستنى ژیانى خەڵکى تێدا بێ ، ئەوە دینە ، جا ناوى سۆسیالیزم بێ ، یان کۆمۆنیزم ، یان کاپیتالیزم ، یان لیبرالیزم ، یان ناسیۆنالیزم ، یان عەولەمە ... هتد ، گرنگ ئەوەیە غەیرى ئیسلام ، هەمووى بەدین لەقەڵەم دەدرێ ، بەڵام دینێکى باطل و پووچ ، بۆیە هەر کەسێک کە بیەوێ خوا پەرست بێ ، دەبێ بە دین و بەرنامەى خواوە پابەند بێ ، وەهەرکاتێک ، کە ئینسان لە دین و شەریعەتى خوا لایدا ، بەتەئکید ئەو کاتەى کە لایداوە ، لە خواپەرستیشى لاداوە .
_________________________
١)بڕوانە: (السیرة النبویةلابن هشام)، ج١، ص(١٤٦-١٤٧)، ط١ دار ابن الهیثم.
٢) (السيرة النبوية لابن هشام)،ج١،ص(١٤٧-١٤٨)، .
٣) هەمان سەرچاوەو بەرگ ،ص(١٤٨).
٤) هەمان سەرچاوەو بەرگ، ص(١٨٧).
_______________________
پوختەى ژیاننامەى پێغەمبەرى خوا ﷺ /  مامۆستا عەلى باپیر
لاپەڕە  /(٢١٢-٢٢٢)

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه