 چەند شێوازێکى دیکەى بێبڕوایان لە دژایەتیکردنى پەیام و بانگەوازى پێغەمبەرى خوا ﷺو پەیڕەوانى دا :
هەڵوێستى کافرەکان و دژایەتى کردنیان لەو سێ بوارەدا ، کە باسمان کردن بە شێوازێکى فیکریی بوو ، وەلەو بارەوە باسى بەرپەرچ دانەوەى قورئانیشمان کرد ، کە چۆن وەڵامى ئەو تۆمەت و گومانانەى دایەوە ، خوا پشتیوان بێ لێرەشدا باسى چەند شێوازێکى دیکەى ئەهلى کوفر دەکەین ، کە گرتویاننە بەر لە دژى پێغەمبەرﷺ و ئەو پەیام و بانگەوازەى لەلایەن خواوە پێی ڕاسپێردرابوو .
یەکەم : شێوازى دبلۆماسیی و گفتوگۆ بە شێوەیەکى ناڕاستەوخوا :
يەکێک لەو شێوازانەى بێبڕوایانى مەککەو دەوروبەرى پەنایان بردەبەر بۆ دژایەتى و پێشگیرى کردن لە پەیام و بانگەوازى پێغەمبەرﷺ ، وە بەرەنگار بونەوەى، شێوازى دیبلۆملاسیی و ڕێی گفتوگۆو وتووێژ بوو لەگەڵ (أبو طالب) ى مامى پێغەمبەرﷺ و گەورەى (بني هاشم)دا ، کافرەکان هەوڵیاندا (أبو طالب) ڕازى بکەن ، کە واز لە پشتگیرى کردنى (محمد) ﷺ بێنێت و پشتى بەربدات ، بۆ ئەوەى بانگەوازەکەى سەرنەکەوێ و نەتوانێ پەیامەکەى بڵاو بکاتەوە ، ئەوەى لە کتێبەکانى ژیاننامەى پێغەمبەردا هاتووە ، بە تایبەت لە (سیرة ابن هشام) دا ، بێبڕوایان چوار جار گفتوگۆو وتووێژیان بووە لەگەڵ (أبو طالب) دا بۆئەوەى ڕازى بکەن و قەناعەتى پێ بێنن کە پشتى (محمد) ﷺبەربدات ، جا خوا پشتیوان بێت ئێمە لێرەدا هەر چوار هەوڵەکەى بێ بڕوایان باس دەکەین و هەڵوێستى هەریەک لە پێغەمبەرى خوا ﷺو (أبوطالب) ى مامیشى لەو بارەوە دەخەینە ڕوو :
جارى یەکەم :
ابن هشام ، لەو بارەوە دەڵێ: { فلما بادي رسول الله صلى الله عليه وسلم قومه بالاسلام وصدع به كما أمره الله، لم يبعد منه قومه ولم يردوا عليه - فيما بلغني - حتى ذكر آلهتهم وعابها، فلما فعل ذلك أعظموه وناكروه وأجمعوا خلافه وعداوته، إلا من عصم الله تعالى منهم بالاسلام، وهم قليل مستخفون، وحدب على رسول الله صلى الله عليه وسلم عمه أبو طالب، ومنعه وقام دونه، ومضى رسول الله صلى الله عليه وسلم على أمر الله مظهرا لامره، لا يرده [عنه] شئ. فلما رأت قريش أن رسول الله صلى الله عليه وسلم لا يعتبهم من شئ أنكروه عليه، من فراقهم وعيب آلهتهم ورأوا أن عمه أبا طالب قد حدب عليه، وقام دونه، فلم يسلمه لهم، مشى رجال من أشراف قريش إلى أبى طالب: عتبة وشيبة ابنا ربيعة بن عبد شمس ابن عبد مناف، وأبو سفيان وأبو البختري ، والأسود بن المطلب و أبو جهل (عمرو بن هشام) والوليد بن المغيرة ، ونبيه و مُنَبِّه ابنا الحجاج بن عامر ، والعاص بن الوائل أم من مشي منهم فقالوا : يا أبا طالب إن ابن أخيك قد سب آلهتنا، وعاب ديننا، وسفه أحلامنا، وضلل آباءنا، فإما أن تكفه عنا، وإما أن تخلي بيننا وبينه، فإنك على مثل ما نحن عليه من خلافه فنكفيكه! فقال لهم أبو طالب: قولا رفيقا، وردهم ردا جميلا، فانصرفوا عنه (١)} ، واتە : کاتێک کە پێغەمبەرﷺئیسلامى بۆ قەومەکەى ئاشکرا کرد ، وەبە دەنگێکى زوڵاڵ ڕایگەیاند وەک خوا پێی فەرموو بوو –وەکو پێم گەیشتووە- لە سەرەتاوە قەومەکەى زۆر دوورییان لێ نەکرد و بەرپەرچیان نەدایەوە ، هەتا گەیشتە ئەوەى کە پەرستراوەکانى ئەوانى باسکرد و ڕەخنەى لێ گرتن (پەرستراوەکانى ئەهلى مەککەو غەیرى ئەهلى مەککەش هەرچەندە بە ڕواڵەت صەنەم وبت بوون کەبەدەستى خۆیان دایاندەتاشین ، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو کەسانەى کە سەرپەرشتیارى بتەکانیش بوون ، ئەوانیش هەر لە ئاستى پەرستراوێتى دا بوون ، چونکە ئەگەر کەسێک کێشەى هەبوایە چووە بۆلاى بتەکان و لەگەڵ یەکێک لە بتەکاندا باسى کردووە (سادن)(٢)، لە پشتى بتەکەوە جوابى داوەتەوە ، جایان گوتوویەتى ئاوات بۆ دەکەین ، یان ئاوا بکە یان ئاوا بڕۆ!!
کەواتە لێرەدا لەباسى پەرستراوەکاندا هەم بت و صەنەمەکان وە هەم ئەو (سادن)نانەش دەگرێتەوە ، (ابن هشام) دەڵێ: کاتێک کە پێغەمبەرﷺباسى پەرستراوەکانى ئەوانى کردووە بەئاشکرا ، پییان شتێکى زۆر گەورە بوو، وە دەستیان کرد بە ڕەخنە لێ گرتنى ، وە هەموویان کۆک بوون لەسەر دژایەتیکردن و بەرەنگاربونەوەى پێغەمبەرﷺجگە لەوە کە پاراستنى بەهۆى موسوڵمانەتیی و ئیمانیانەوە ، کە ئەوانیش ڕێژەیان کەم بوو وەخۆشیان دەشاردەوە .
(أبو طالب)ى مامى پێغەمبەریش ﷺخۆى بۆ پێغەمبەر کردبوو بە چەپەرو بەرگرى لێکردو پشتگیرى لێ کرد ، وە پێغەمبەریش ﷺئەوەى ، کەخوا (جل شأنه) فەرمانى پێکردبوو ڕایگەیاند ، وە هیچ شتێکیش ڕێی پێ نەگرت و بەرپەرچى نەدایەوە .
کاتێک کە قوڕەیشییەکان تەماشایان کرد – مەبەست زلە زلەکانى قوڕەیشییە – پێغەمبەرﷺشتێکى هێناوە جیایە لەوەى کە ئەوان لەسەرینى ، وە قسەى دەگوت بە پەرستراوەکانیان ، وە پێغەمبەرﷺقسەى ئەوانى قبوڵ نەبوو وە گوێی نەدەدا بەوەى کە ئەوان دەیانگوت و لۆمەو سەرکۆنەیان دەکرد، ، (واتە : دەستبەردارى پەیامەکەى نەبوو) وە (أبو طالب)ى مامیشی پشتگیرى لێ دەکات و تەسلیمى ئەوانى ناکات و بەرگرى لێ دەکات ، کۆمەڵێک لە زلەزلەکانى قوڕەیش چوون بۆلاى (أبو طالب) کە ئەمانە بوون : (عتبة وشیبة) ى کوڕانى (ربیعة) و (ابو سفیان) و (أبو البختري) و (اسود بن المطلب) و (أبو جهل) کەناوى (عمرو بن هشام) ەو (ولید بن المغیرة) (نبیه و منبه) ى کوڕانى (حجاج) وە (العاص بن وائل) و کۆمەڵێکى دیکەش ، پییان گوت : ئەى (أبو طالب) وەک خۆت ئاگادارى برازایەکەت (محمد) ﷺجنێو بە پەرستراوەکانمان دەدا، وە ڕەخنە لە دینى ئێمە دەگرێ ، وە ئێمە بە نەزان دەزانێ ، وە باب و باپیرانمان بە گومڕا لەقەڵەم دەدا ، جا یان دەبێ وا بکەى ، کە دەست هەڵبگرێ لەو شتانە ، یان دەبێ لێمان گەڕێی ئێمەو ئەو لەیەکى دەرکەین – واتە حەقى خۆمانى لێ بستێنین- چونکە تۆش لەسەر ئەو دینەى ، کە ئێمە لەسەرینى ، وەتۆش وەکو ئێمە لەگەڵ ئەودا ڕاجیاییت هەیە ، لێمان گەڕێ ئێمە حەق و حیسابى خۆمانى لەگەڵدا دەکەین .
(أبو طالب)یش ئەمجارەیان قسەیەکى نەرمى لەگەڵ کردن ، وە بەشێوەیەکى جوان وەڵامى دانەوەو بەڕیی کردن ئەوانیش ڕۆیشتن .
جارى دووەم :
بۆ جارى دووەم کافرەکان هەوڵیاندا بۆ ئەوەى بەهەر شێوەیەک بێ کار بکەنە سەر پێغەمبەرﷺو بانگەوازەکەى و بەر لەو چالاکیی و کارە خێرەى بگرن ، کە (ابن هشام) ئاوامان بۆ باس دەکات و دەڵێ : (ومضى رسول الله صلى الله عليه وسلم على ما هو عليه ، يظهر دين الله ، ويدعو إليه ، ثم شرى الأمر بينه وبينهم حتى تباعد الرجال وتضاغنوا ، وأكثرت قريش ذكر رسول الله صلى الله عليه وسلم بينها ، فتذامروا فيه ، وحض بعضهم بعضا عليه ، ثم إنهم مشوا إلى أبي طالب مرة أخرى ، فقالوا له ) ، واتە : پێغەمبەرﷺلەسەر کارەکەى بەردەوام بوو و پەیامى خۆى ڕاگەیاندو، خەڵکى بۆ بانگ دەکرد ، وە ئەو بارودۆخەى نێوان پێغەمبەرﷺو کافرەکانى قوڕەیش پەرەى سەند و وردە وردە خەڵکەکە لەیەک وەدوورکەوتن و کەوتنە دژایەتیکردنى یەکدى، وەلە نێو قوڕەیشدا زۆر باسى پێغەمبەرﷺدەکراو دژایەتییان دەکرد و ، هەندێکیان هەندێکیانى هان دەدا لە دژایەتى پێغەمبەرﷺ، دوایی بۆ جارێکى دیکە چوون بۆ لاى (أبو طالب) و پێیان گوت : (يا أبا طالب ، إن لك سنا وشرفا ومنزلة فينا ، وإنا قد استنهيناك من ابن أخيك فلم تنهه عنا ، وإنا والله لا نصبر على هذا من شتم آبائنا ، وتسفيه أحلامنا ، وعيب آلهتنا ، حتى تكفه عنا ، أو ننازله وإياك في ذلك ، حتى يهلك أحد الفريقين ، أو كما قالوا له . ( ثم ) انصرفوا عنه )، واتە : ئەى (أبو طالب) تۆ لەنێو ئێمەدا تەمەنێکت هەیەو پلەو پایەو ڕێز و کەسایەتییەکى تایبەتیت هەیە ، وە ئێمەش داوامان لێ کردى ، کە برازاکەت قەدەغە بکەى لەوەى ، کە دەیڵێ و ئێمە لێی بەڕەخنە دەگرین ، بەڵام تۆ هیچت لەو بارەوە نەکرد ، سوێند بە خوا ئێمە چی دیکە ئارام ناگرین لەسەر ئەو قسەو جنێوانەى وابە باب و باپیرانمان دەیڵێ و ، بە نەزانمان لەقەڵەم بداو ، ڕەخنە لە پەرستراوەکانمان بگرێ ، یان دەستى پێ هەڵبگرە، یان ئێمە هەموومان دەچینە سەنگەرێکەوەو ئەتۆو ئەویش لە سەنگەرێک دا بن ، هەتا یەکێکمان یەکێکمان دەفەوتێنین ، دوایی ڕۆشتن .
{فعظم على (أبي طالب) فراق قومهِ و عداوتخم و لم يطب نفساً بإِسلام رسول الله ﷺلهم ولا خذلانه} ، واتە : (أبو طالب) زۆر لەسەر دڵی قورس بوو ، لەلایەکەوە قەومەکەى ئاوا لێی دوور بکەونەوەو دوژمنایەتییان بکات ، بەڵام دڵیشى ئاسوودە نەدەبوو بەوەى ، کە پێغەمبەرﷺ تەسلیمى ئەوان بکات و پشتى بەربدات .
(إبن إسحاق ) دەڵێ : کاتێک ، کە وایان بە (أبو طالب) گوت : (أبو طالب) لە دواى پێغەمبەرﷺى نارد و پێی گوت : { يا ابن أخي ! إن قومك قد جاءوني فقالوا كذا و كذا – للّذي كانوا قالوا له – فأبقِ عَليّ و على نفسك و لا تُحَمِّلْني من الأمر ما لا أُطيق} ، واتە : ئەى برازام ! قەومەکەت نوێنەریان بۆ لا ناردووم و ئاواو ئاوایان گوتووە ، ئێستاش ڕەچاوى تواناو تاقەتى من بکە ، وە خۆشت و منیش مەخە ژێر بارێکەوە ، کە لە تواناماندا نەبێ ، {فظن رسول الله ﷺأنه قد بدا لعمه فيه بداءٌ، وأنَّه خاذِلُهُ و مُسْلِمُهُ وأنه قد ضَعُفَ عن نُصْرَته والقيام معه ، قال : فقال رسول الله ﷺ} ، واتە : پێغەمبەرى خوا ﷺپێی وابوو کە مامى بۆچونێکى نوێی بۆ پەیدا بووە ، وە پشتى بەردەداو تەسلیمى دەکات ، وە دەسەڵاتى نیە چى دیکە بەرگرى لێ بکات و پشتگیریی بکات ، بۆیە پێغەمبەرﷺفەرمووى : { یا عم والله لو وضعوا الشمس في يمينى والقمر في يساري على أن أترك هذا الأمر حتى يظهره الله أو أهلك فيه ، ما تركتهُ} ، واتە : دە ئەى مامە گوێت لێ بێ ! سوێند بەخوا ئەگەر خۆر لەلاى ڕاستم دابنێن ، وە مانگیش لەلاى چەپم دابنێن ، بەوەى واز لەم کارەم بێنم ،وازى لێ ناهێنم و دەستى لێ هەڵناگرم ، تاکو یان دەبێ ئەو دینە دەرکەوێ و ئاشکرا بێ و سەرکەوێ و بەخەڵک ڕابگا ، یان من لە ڕێیدا بفەوتێم .
{ ثم استعبر رسول الله ﷺفبکى ثم قام } ، واتە : دواى ئەوەى پێغەمبەرﷺئەوەى فەرموو گریاو ڕۆیشت ، {فلما ولى ناداه أبو طالب فقال : أقبل یا ابن أخي ، قال : فأقبل عليه رسول الله ﷺ، فقال : اذهب يا ابن أخي ، فقل ما أحببت فوالله لا أُسَلِمُك لشیءٍ أبداً (3) }، واتە : کاتێک کە پێغەمبەرﷺئاواى کردوو ڕۆیشت (أبو طالب) بانگى کردو پێی گوت : وەرە برازاى خۆم چیت پێ خۆشە وا بڵێ ، سوێند بە خوا تەسلیمى کەست ناکەم و پشتت بەرنادەم .
دیارە کە (أبو طالب) فشارى خراوەتە سەر ئەویش فشارى خستۆتە سەر پێغەمبەرﷺ، بەڵام پێغەمبەرﷺلەبەر ئەوەى ، کەلەلایەن خواوە ڕەوانە کراوەو لەسەر یەقینە ، بۆیە بە ئەندازەى تاڵە موویەکیش لەو بارەوە نەرمکێشیی نەنواندووەو لە پێناو سەلامەتى و ئیسراحەتى خۆیدا تەنازولى نەکردوەو ، ڕەزامەندیی و بەجێهێنانى فەرمانى پەروەردگارى لەسەرووى هەموو شتێکەوە داناوە (٤).
جارى سێ یەم :
بۆ جارى سێیەم دیسان کافرەکان هەوڵیان دایەوە وەک (ابن هشام) دەڵێ : کاتێک قوڕەیش بینییان (أبو طالب) پشتى برازاکەى بەرنادات و تەسلیمى ئەوانى ناکات و دەستبەردارى نابێ ، کوڕێکیان لە نێو قوڕەیشدا هێنا بەناوى (عمارة بن الولید) کە گەنجێکى زۆر بەرچاوو جوان بوو ، ئەو گەنجەیان لەگەڵ خۆیان بردو چوون بۆ لاى (أبو طالب) و پێیان گوت : { يا أبا طالب هذا عمارة بن الوليد أنهد فتى في قريش وأجمله، فخذه فلك عقله ونصره، واتخذه ولدا فهو لك، وسلم لنا هذا ابن أخيك الذي قد خالف دينك ودين آبائك، وفرق جماعة قومك وسفَّه أحلامهم لنقتله فإنما هو رجل برجل!} ، واتە : گوتیان : ئەى (أبو طالب) ئەوە (عمارة بن الولید)مان بۆ هێناوى بۆ تۆ بێ ، جوانتریین و بەشان و شەوکەتترین گەنجە لە نێو قوڕەیشدا ، تۆش ئەو برازایەى خۆتمان تەسلیم بکە ، ئەو کەسەى ، کە پێچەوانەى دینى تۆو باب و باپیرانت جووڵاوەتەوە ، ، وە کۆمەڵگاى ئێمەى کردۆتە دوو بەشەوە وەبەبێ عەقڵمان دەزانێ ، ئێمە دەیکوژین ئەوەش پیاوێک بە پیاوێکە ! ، {فقال والله لبئس ما تسومونني أتعطوني ابنكم أغذوه لكم وأعطيكم ابني تقتلونه، هذا والله ما لا يكون أبدا، أقلا تعلمون ان الناق’ إذ فقدت ولدها لم تحن إلي غيره (5)} ، (أبوطالب) وەڵامێکى زۆر جوامێرانەى دانەوەو گوتى : وەڵڵاهى ئەوە خراپترین سەودایە لەگەڵ مندا دەیکەن ، ئایا ئێوە کوڕى خۆتان دەدەنە من بۆتان بەخێو بکەم و پەروەردەى بکەم و خزمەتى بکەم و ، منیش کوڕى خۆمتان بدەمێ بیکوژن ؟! سوێند بەخوا قەت شتى وا نابێ و هەرگیز مل بۆ شتى وا نادەم – دوایی وێنەیەکى بۆ هێنانەوە – و گوتى : ئەى ئێوە نازانن کاتێک حوشتر بەچکەکەى لێ دەفەوتێ ، دڵی بە هیچ بەچکەیەکى دیکەدا ناچێ ! ، کەواتە : (أبو طالب) ئەم جارەش بەم شێوەیە بەرپەرچى دانەوە .
جارى چوارەم :
(ابن هشام) دەڵێ : قوڕەیش لە بەینى خۆیاندا کەوتنە مشت ومڕەوەو هەر کەسێک لە هەر تیرەیەک موسوڵمان بوبایە تیرەکەیان لێ هاندەدا ، کە ئازارو ئەشکەنجەى بدەن ، وە دەڵێ : { فوثبت کل قبیلة على من فیهم من المسلمین یعذبونهم و یفتنونهم عن دینهم } ، واتە : هەر تیرەیەک ئەوەى لە نێو خۆیدا موسوڵمان بوو بوو ، دەیگرت و ئەشکەنجەى دەدا ، وە پێیان دەگوت دەبێ لە دین هەڵگەڕێنەوە ، بە نسبەت پێغەمبەرﷺدەڵێ : { و منع الله ورسوله بعمه أبي طالب} وە خوا پێغەمبەرى ﷺسەلامەت کرد ، ئەویش بەهۆى مامییەوە ، ( کە خوا بۆى کردبوو بەبەڵا گێڕەوە ، هەرچەندە ئەویش هەر ئەزیەتدراوە ، وەک لە دواییدا باسى دەکەىین ) ، پاشان (ابن هشام) دەڵێ : { وقد قام أبو طالب حين رأى قريشا يصنعون ما يصنعون في بني هاشم وبني المطلب فدعاهم إلى ما هم عليه من منع رسول الله صلى الله عليه وسلم والقيام دونه فاجتمعوا إليه وقاموا معه وأجابوه ما دعاهم إليه، إلا ما كان من أبي لهب عدو الله الملعون...(6)} ، واتە : ( أبو طالب) کاتێک کە تەماشا دەکات هەموو سەرانى قوڕەیش ئەوە دەکەن کە دەیکەن ، خزمانى خۆى کۆکردنەوە لە (بني هاشم و بني المطلب) وە گوتى: من بڕیارم داوە ، کە بەرگرى لە پێغەمبەرى خوا ﷺبکەم ، وە قبووڵ ناکەم هیچ کەس خراپەى لەگەڵ بکات ، وە من پشتگیریی لێ دەکەم ، ئێوەش هەمووتان دەبێ ئەو هەڵوێستەتان هەبێ ، ئەوانیش هەموویان یەک دەنگ بوون لەسەر جێبەجێکردنى ئەوەى ، کە داواى لێ کردبوون ، ( بەڵام وەکو عەشیرەت چونکە ئەوانەى بەڵێنیاندا بە (أبو طالب) موسوڵمان نەبوون ، بەڵکو هەر لەسەر کوفرو شیرک بوون ) .
ئاوا بەو شێوەیە کافرەکان بە شێوازى جۆراوجۆرى دیبلۆماسیی ، واتە : گفتوگؤ ، لەگەڵ (أبو طالب) ڕوو بەڕوو بوونەوە ، بۆ ئەوەى پشتى پێغەمبەرﷺچۆڵ بکات و کارێک بکەن (أبو طالب) یارمەتى پێغەمبەرﷺنەداو لێی دوور بکەوێتەوە .
جا با سەنج بدەین !
پێغەمبەرى خوا ﷺکاتێک کە بۆ خوا دەستى کردووە بەڕاگەیاندنى دین و جێبەجێکردنى ئەو ئەرکە گەورەو گرنگە ، نەیزانیوە کە مامى چ هەڵوێستێکى دەبێ ، پشتى دەگرێ یان نا ؟ بەڵکو بە ئەرکێکى خوایی زانیوەو بۆ ڕەزامەندیی خوا دەست بەکار بووە ، وەک لە هەڵوێستەکانى پێغەمبەرﷺوا دیارە ، کە ئەگەر (أبو طالب)یش نەبووایە و پشتى نەگرتبایە ، پێغەمبەرﷺهەر کۆڵی نەدەدا ، بەڵام خواى پەروەردگار هۆکارى سەرکەوتنى بۆ سازکردووەو پشتگیرییەکى باشى بۆ ڕەخساندووە ، نەک کارى پێغەمبەر ﷺلەسەر ئەو وەستابێت ! بەڵکو سوودى لێ بینیوە ، هەر بۆیە وەک دەبینین دواى مردنى (أبو طالب) یش پێغەمبەرﷺهەر بەردەوام بووە و درێژەى بەکارەکەى داوە ، مردنى ئەو نەبۆتە هۆى سارد بوونەوەى پێغەمبەرﷺو وازهێنانى .
خواى کاربەجێ لەسەرەتاوە ، کە کۆمەڵەکەیان ساوا بووە (أبو طالب)ى مامى بۆ پێغەمبەرﷺڕەخساندوە ، کە ئەوەش مەعنەوییەتێک و هێزێکى دیکەى داوە بە موسوڵمانان ، وە کە بینیویانە کەسێکى ناسراوى وەک (أبوطالب) بەرگرى لێ دەکات ، زیاتر وورەیان پەیدا بووە .
دوایی بە یارمەتى خواو بەردەوامیی پێغەمبەرﷺو یارانى لەسەر بانگکردن بۆ دینى خوا ، هێزو پێزیان زیاتر بوو ، وە ڕۆژ بۆ ڕۆژێ لە بەرەو پێش چووندا بوون . هەرچەندە هەر یەک لە (أبو طالب) ى مامى و (خدیجة)ى خێزانى بە شێوەیەک و لە ئاستێک و لە سەنگەرێکەوە هاوکارو پشتگیرى پێغەمبەرﷺبوون ، (أبو طالب) لە دەرەوەى ماڵ و لە نێو مەککە و خەڵکى مەککەدا , ، (خدیجة)ش لە نێو ماڵ و لە نزیکەوە ، لە یەک ساڵیشدا وەفاتیان کردو دەورى پێغەمبەریان ﷺچۆڵ کرد و پێغەمبەرﷺزۆر نیگەران بوو ، وە مێژوو نوسان لە کتێبەکانى (سیرة)دا بە ساڵى ماتەمینى (عام الحزن) بۆ پێغەمبەریان ﷺناو بردوە ، بەڵام بە وەفاتى ئەوان و هیچ کەسێکى دیکەش ، پێغەمبەرﷺلەکارەکەى سارد نەبۆتەوەو پاشەکشەى نەکردووە ، چونکە ئەو پەیام و بانگەوازە پەیوەندى بە خواوە بووەو پێغەمبەریش ﷺئەو بەسەرهاتەو ئەوانەى دیکەش ، کە بەسەرى هاتوون بە تاقیکرنەوەیەکى داناون لەلایەن خواوەو سەبرو ئارامی گرتوەو ، چەسپیوو و بەردەوام بووەو لەگەڵ هەموو بەسەرهاتەکاندا بەپێی فەرمان و ڕەزامەندیی خوا هەڵسوکەوتى لەگەڵدا کردوون ، وەک پێغەمبەرﷺدەفەرموێ : {يُبْتلى الرجل على حسب دينه فإن كان في دينه صلابة زيد له في البلاء} رواه الترمذي و أحمد وصححه ابن كثير ، واتە : ئینسان لەقەدەر دین و ئیمانى تاقیدەکرێتەوە ، تا ئیمانى باشتر و بەهێزتر بێ ، تاقیکردنەوەکەشى قورستر و سەختتر دەبێ ، ئێمەش پێویستە لەو ڕووەوە پەندو عیبڕەت لە بەڵاو موسیبەت و لەو ناڕەحەتییانەى بەسەر پێغەمبەرماندا هاتوون وەربگرین .
خواى بەبەزەیی ، کە خاوەنى ئەوپەڕى سۆز و بەزەیی و میهرەبانییە ، جار وایە چ وەک تاک چ وەک کۆمەڵ ، بەڵاو ناڕەحەتییەکیان بەسەر دێنێ و تاقییان دەکاتەوە ، تاکو ئیمانەکەیان بەهێزتر بکات ، چونکە ئینسان هەتا بە ناڕەحەتى زیاتردا تێپەڕێت ، بە پلەکانى ئیماندا زیاتر سەردەکەوێ ، بەڕاستى ئەو گیرو گرفت و ناڕەحەتییانەى دێنە سەر ڕێی ئینسان ، وەک مەشق و تەدریبن و ئینسان پێیان بەهێز دەبێ .
من لەکاتێکدا کە لە زیندانى (کرۆپەر)ى ئەمریکییەکاندا بووم و ماوەى (٢٢) مانگ بە زۆڵم گرتیانم ، کە نامەم بۆ ماڵەوە دەناردەوە ، دەمگوت : ئیستا هەست دەکەم کە لە مەشقدام و خواى کاربەجێ دەیەوێ ئیمانەکەم بەهێزتر بکاو زیاتر شارەزام بکات لە دینەکەى خۆى .
مەبەستم لێرەدا ئەوەیە کە ئێمە دەبێ بزانین خواى بەخشەر لەگەڵماندا بەبەزەیی و میهرەبانە ، لەکاتێکدا کە ئیمانەکەمان زۆر بەهێز نیە ، ناهێڵێ فشارمان زۆر بکەوێتە سەر ، وە هەر کاتێک کە ئیمانەکەمان بەهێزتر بوو فشارى زیاترمان دەکەوێتە سەر ، بۆ ئەوەى ئەو فشار و تاقیکردنەوانە ببنە هۆکارى زیاتر بەهێز بوونى ئیمانمان .
دیارە کەسێکیش بیەوێ چێشتێک بکوڵێنێ ئاگرى بۆ زیاد دەکات ، ئیمانیش لە ڕاستیدا لە بۆتەى تاقیکردنەوەو ناڕەحەتییەکاندا قاڵ دەبێتەوەو ساغ دەبێتەوە ، وە ئینسان لە گڵ دەردێ ، وەک فەرمودەى پێغەمبەرﷺهەیە ، کە دەفەرموێ : (٧)ئینسان بە تاقیکرانەوەو ناڕەحەتییەکاندا دەڕوات تا واى لێ دێ ئیمانەکەى وەکو تاشە بەردى سپی لێدێ ، کە چیچ شتێک کاریگەرى لەسەرى نابێت .
_________________________________
1) ( سيرة النبوية لابن هشام) ، ج1 ، ص (327) .
2) سادن : بەکەسێک گوتراوە ، کە خزمەتکار یاخود سەرپەرشتیی بتەکانى کردووە ، وە کۆیەکەشی (سَدَنَة)ە یە .
3) ( سيرة النبوية لابن هشام) ، ج1 ، ص (133).
4) شایانى باسە ، كه (شيخ ناصرالدين الألباني ) لە جیاتى ئەو دەقەى سەرێ ، ئەم دەقەى هێناوە ، کە دەڵێ: روى البخاري في (التأريخ) والبيهقي عن الحاكم من حديث عقيل بن أبي طالب قال : جاءت قريش الى أبي طالب فقالوا : إن إبن أخيك هذا قد آذانا في نادينا ومسجدنا ، فانهه عنا .
فقال ك يا عقيل! انطلق فأتني بمحمد . فانطلقت فاستخرجته من كنس ، أو خنس – بيت صغير- فجاء به في الظهيرة في شدة الحر ، فلما أتاهم قال : إن بني عمك هؤلاء زعموا أنك تؤذيهم في ناديهم ومسجدهم ، فانته عن آذاهم ، فحلَّق رسول الله ﷺ ببصره إلى السماء ، فقال : { ترون هذه الشمس ؟ ، فقالوا : نعم . قال ـ فما أنا بأقدر أن أدع ذلك منكم على أن تستعلوا منها بشعلة}.
______________________
{ فقال أبو طالب : والله ، ما كذب ابن أخي قط ، فارجعوا . پاشان گوتویەتى : وأما حديث {يا عم ! لو وضعوا الشمس في يمينى ...} فلم أورده هنا، لضعفه ، على شهرته و قد بينت ذلك في (الضعيفة ) رقم : 913 . بڕوانە (صحيح سيرة النبوية ) بقلم محمد ناصرالدين الألباني ، ط 1 ، ص (143 ، 1428 ، 2007 ) مكتبة : المعارف للنشر والتوزيع }
5) ( سيرة النبوية لابن هشام) ، ج1 ، ص(333) .
6) ( سيرة النبوية لابن هشام) ، ج1 ، ص(333) .
7) بڕوانە : (صحيح مسلم ) : 367 .
_______________________
پوختەى ژیاننامەى پێغەمبەرى خوا ﷺ / مامۆستا عەلى باپیر
لاپەڕە / (202-212)
|