بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەشاری مەککە
 بەسەرهاتی لەتکردنی سنگی پێغەمبەر ﷺ ئەم بەسەرهاتە لەچەندین ڕیوایەتدا هاتووە لەوانە :
01/09/2019
بینین: 1480
یەکەم: ئەنەسی کوڕی مالیک رضی اللە عنە دەفەرموێت: جوبریل علیە سلام هات بۆلای پێغەمبەر ﷺ یاری دەکرد لەناو منداڵەکاندا گرتی و دای بەزەویدا و لای دڵی لەتکرد دڵی دەرهێنا و پارچە گۆشتێکی لێدەرکرد و فڕێی دا وتی :ئەوە بەشی شەیتانە لەتۆدا پاشان دڵی شۆردەوە لەتەشتێکی ئاڵوتن دا کەپڕ بوو لەئاوی زەم زەم ، پاشان خستیەوە جێی خۆی و بەیەکیەوە لکاندەوە و منداڵەکان ڕایان کرد بۆلای (حەلیمە) و پێیان وت :محمد کوژراوە ئەوانیش ، چوون بۆلای و بینیان پێغەمبەری خوا ﷺ ڕەنگی تێک چووە ، ئەنەس رضی اللە عنە دەفەرموێت ، من جێگەی دورینەوەکەیم دەبینی لەسنگیدا .
دووەم: لە ڕیوایەتەکەی ئیبنو ئیسحاق دا لەسەوری کوڕی یەزیدەوە ئەوانیش لە خالدی کوڕی مەعدانەوە دەگێڕێتەوە و دەفەرموێت :
قال ابن إسحاق وحدثني ثور بن يزيد ، عن بعض أهل العلم ، ولا أحسبه إلا عن خالد بن معدان الكلاعي : أن نفرا من أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم قالوا له : يا رسول الله ، أخبرنا عن نفسك ؟ قال : نعم ، أنا دعوة أبي إبراهيم ، وبشرى ( أخي ) عيسى ، ورأت أمي حين حملت بي أنه خرج منها نور أضاء لها قصور الشام ، واسترضعت في بني سعد بن بكر ، فبينا أنا مع أخ لي خلف بيوتنا نرعى بهما لنا ، إذ أتاني رجلان عليهما ثياب بيض بطست من ذهب مملوءة ثلجا ، ثم أخذاني فشقا بطني ، واستخرجا قلبي فشقاه ، فاستخرجا منه علقة سوداء فطرحاها ، ثم غسلا قلبي وبطني بذلك الثلج حتى أنقياه ، ثم قال أحدهما لصاحبه زنه بعشرة من أمته ، فوزنني بهم فوزنتهم ، ثم قال : زنه بمئة من أمته ، فوزنني بهم فوزنتهم ، ثم قال : زنه بألف من أمته ، فوزنني بهم فوزنتهم ؛ فقال : دعه عنك ، فوالله لو وزنته بأمته لوزنها

واتە :(من دوعاکەی ئیبراهیمی ئیبراهیمی باوە گەورەم بووم و مژدەی عیسای برام بووم و دایکم کاتێک من لە سکیدا بوو بینی نورێک لێوەی دەرچووە کۆشەکانی شامی ڕوناک کردۆتەوە و لەناو کوڕانی بەنی سەعدی کوڕی بەکردا لە دایەنگا بووم و لەوێ بەخێو کراوم وە کاتێ من و برایەکم لە پشتی ماڵەکانماندا مەڕمان دەلەوەڕاند ، دوو پیاو کە پۆشاکی سپیان لەبەردا بوو 
هاتنە لای من و تەشتێکی ئاڵتونیان پێ بوو کە لەبەفر ، پاشان منیان گرت و دڵیان دەرهێنام و کردیان بەدوو کەرتەوە و پارچەیەکی ڕەشیان لێدەرهێنا و فڕێیان دا ، پاشان دڵیان شۆردمەوە بەو بەفرە و سکیشان شۆردم تا پاکیان کردەوە و یەکێکیان بەوی تریانی وت :بیکێشە بە دەکەس لە ئومەتەکەی (واتا :ئیمانی دەکەس لە ئومەتەکەی) ئەویش منی کێشا لە دە کەسەکە قورستر بووم ، پاشان وتی :بیکێشە بە سەد کەس لە ئومەتەکەی ،ئەویش منی کێشا لە سەد کەسەکەش قورستر بووم، پاشان وتی:بیکێشە بەهەزار کەس لە ئومەتەکەی ئەویش منی کێشا من لەهەمویان قورستر بووم دوای وتی:وازی لێبهێنە ئەگەر بیکێشیت بەهەموو ئومەتەکەی هەر ئەو قورسترە 
سێیەم:عوتبەی کوڕی عەبدی سولەمی رضی اللە عنە دەفەرموێت :(پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر ﷺ کرد و پێی وت :سەرەتای پێغەمبەرایەتیت چۆن بووە ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ ؟ ئەویش فەرموی :((
كانت حاضنتي من بني سعدِ بنِ بكرٍ ، فانطلقتُ أنا وابنٌ لها في بُهمٍ لنا ولم نأخُذْ معنا زادًا فقلتُ يا أخي اذهَبْ فأتِنا بزادٍ من عند أمِّنا فانطلق أخي ومكثتُ عند البُهمِ فأقبل طائران أبيضان كأنَّهما نَسران فقال أحدُهما لصاحبِه : أهو هو ؟ قال الآخرُ : نعم ، فأقبلا يبتدراني فأخذاني فبطحاني للقفا فشقَّا بطني ، ثمَّ استخرجا قلبي فشقَّاه فأخرجا منه علَقتَيْن سوداوَيْن ، فقال أحدُهما لصاحبِه : ائتِني بماءِ ثلجٍ ، فغسل به جوفي ، ثمَّ قال ائتني بماءِ برَدٍ ، فغسل به قلبي : ثمَّ قال ائتني بالسَّكينةِ ، فذَرَّه في قلبي ، ثمَّ قال أحدُهم لصاحبِه : خُطْه فخاطه وختم عليه بخاتمِ النُّبوَّةِ ، ثمَّ قال أحدُهم لصاحبِه : اجعَلْه في كِفَّةٍ واجعَلْ ألفًا من أمَّتِه في كِفَّةٍ قال رسولُ اللهِ : فإذا أنا أنظُرُ إلى الألفِ فوقي أُشفِقُ أن يخِرَّ عليَّ بعضُهم ، فقال لو أنَّ أمَّتَه وُزِنت به لمال بهم ، ثمَّ انطلقا فتركاني قال رسولُ اللهِ : وفرَقت فرَقًا شديدًا ثمَّ انطلقتُ إلى أمِّي فأخبرتُها ، بالَّذي لقيتُ ، فأشفقتُ أن يكونَ قد التبس بي ، فقالت أُعيذُك باللهِ ، فرحَّلتْ بعيرًا لها فجعلتني على الرَّحلِ وركِبتْ خلفي حتَّى بلغنا إلى أمِّي فقالت : أدَّيْتُ أمانتي وذِمَّتي ، وحدَّثتُها بالَّذي لقيتُ فلم يرُعْها ذلك وقالت : إنِّي رأيتُ خرج منِّي نورٌ أضاءت منه قصورُ الشَّام))
واتە :دایەنگا و ساوایەتیم لە بەنی سەعدی کوڕی بەکر بوو من و کوڕێکی ئەو ئافرەتە (واتە:برای شیریم) کاتێک لەناو مەڕەکانماندا بوین خوەردنمان لەگەڵ خۆمان دا نەبرد بوو من بە براکەم وت :بڕۆرەوە بۆلای دایکمان و هەندێ ‌پێویستیمان بۆ بهێنە براکەم ڕۆشت و من بەتەنیا مامەوە ئەوەندەم زانی دوو باڵندەی سپی بەرەو لای من هاتن وەک داڵ وابون ، یەکێکیان بەوەی تریانی وت :ئەوە ئەوە، ئەویش وتی بەڵێ ئەوە پاشان هتان و منیان گرت و خستمیان بەپشتا بەسەر زەویدا سکمیان لەتکرد و دڵمیان دەرهێنا و کردیان بەدوو پارچەوە و پاشان دوو پارچەی ڕەشیان لێ دەرهێنا و یەکێکیان بەهاوەڵەکەی تری وت :ئاوێکی بەفراوم بۆ بێنە ، ئەویش بۆی هێناو هەموو ناوسکمی پێشۆردەوە پاشان وتی ئاوێکی سەهۆڵاوم بۆبێنە ئەویش هێنای و دڵی پێشۆردەوە دوای ئەوە وتی :هێمنی و ئارامیم بۆبهێنە .
ئەویش هێنای پاشان ئەوی تریان پرژانی بەسەر دڵمدا و دوای ئەوە یەکێکیان بەهاوەڵەکەی تری وت بیدورەرەوە ، ئەویش دوریەوە و مۆری پێغەمبەرایەتی پیانا و ئەوی تر بەوی وت :بیکەرە لایەکی تەرازووەکەوە .وەهەزار کەسیش لەئومەتەکەی بکەرە ئەولایاکەی تری :دەفەرموێت من بەچاوی خۆم تەماشای هەزار کەسەکەم دەکرد لە سەر و خۆمەوە دەترسام کە هەندێکیان بکەونە خوارەوە بەسەرمدا، ئینجا وتی ئەگەر بەهەموو ئومەتەکەی بیکێشیت هێشتا ئەم قورسترە ،ئینجا هەردووکیان ڕۆشتن و منیان بەجێ هێشت ،، وە من زۆر زۆر ترسام و گەڕامەوە بۆلای دایکم پێم ڕاگەیاند ئەوەی
بەسەرمدا هات ، ئەوی ترسا لەوەی کە من عەقڵم تێکچووبێت وتی :(اعیذک باللە) پەنات پێ دەگرم بەخوا ، دوای ئەوە وشترێکی ئامادە کرد و منی خستە پێش خۆی ، بەڕێکەوتین هەتا هێنامیەوە بۆلای دایکم و پێی ڕاگەیاند و وتی :ڕاسپاردەکەی خۆمم بەجێ گەیاند هێنامەوە ، پاشان بەسەرهاتی منی بۆ گێڕایەوە کە دایکم بەلایەوە سەیر نەبوو ، وتی من کاتێک لەسکمدا بوو ڕوناکیەکم بینی لێمەوە دەرچوو ، هەموو کۆشکەکانی شامی ڕوناک کردەوە)
سەرچاوە :ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرمودەکاندا 
نوسینی : مامۆستا محمد ملا فایەق شارەزوری . بەرگی یەکەم  
لاپەڕە :۲۳-۲٥

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه