بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەشاری مەککە
  بەردەوام بوونی پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم لە بانگەوازدا.
17/09/2019
بینین: 1293

پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم هەر بەردەوامبوو لە بانگەوازی نهێنی ، بەمەبەستی زیاد کردنی شوینکەوتەو پشتیوان لە خزمو دۆستان، بەتایبەتی ئەوانە کە دەگونجان بە نهێنی ببنە مسوڵمان لە ڕستیشدا چاکترین پاڵپشتێک بوون بۆپێغەمبەری خوا صڵ اللە علیە وسلم بۆ بڵاو کردنەوەی بازنەی بانگەوازی نهێنی، ئەم قۆناغە سەختە لەژیانی بانگەوازی پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم ناڕەحەتی زۆری تیا بوو لە جوڵانەوەو پێغەمبەر صڵ اللە علیە وسلم وەشوێنکەوتوانی، چونکە ئەوان قسەیان تەنها لەگەڵ کەسێک دەکرد، کە متمانەیان پێ بوایە، ئەمەش وادەگەیەنێت کە هەنگاوەکان بە خاویو وریای هەڵدەنران، ئەو قۆناغەش وای دەخواست، کە پێویستیەکانی بانگەوازە لەسەرچاوەوە وەربگردرێت وجێبەجێ کردنیشی هەر گران بوو، چونکە ئەو کەسانە تازە مسوڵمان دەبون یەکسەر داوای نوێژی لێدەکرا، لەگەڵ خوێندنەوە ئەوەندەی پێدەکرێت لە قرئان بخوێنێ، بۆیە مسوڵمانان خۆیان دەشاردەوە لە دۆڵو ڕیگوزارە شاخاویەکان هەر کات بیان ویستایە نوێژ بکەن.

١-هەستی پاراستن:

پەنهانیو نهێنی هێمای ئەم قۆناغەبونە، تەنانەت لەگەڵ نزیکترین کەسدا، فرمانی پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم لەسەر ئەوەبوو، کە پارێزگاری بکرێت لە لەنهێنی پەیوەندیەکان، ئینجا پێغەمبەری خوا صڵ اللە علیە وسلم هەڵدەستا بە دروستکردنی خێزان ( أسرة) لەوانەی کە مسوڵمان دەبوون، ئەو خێزانەش خۆیان دەشاردەوە بۆ ئامادەیو ڕاهاتن  نەک لەترسو هەڵاتندا، بۆیە پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم دەستی کرد بە ڕێکخستنی هاووەڵەکانی لەشیوەی چەند پۆلێکی بچوک، ئیتر کەسێک توانای دارای باش بوایە دوو کەسی تری لادەبوکە مسوڵمان دەەبون ، لەگەڵی ناینیان دەخوارد، ئینجا دەیان کرد بە بازنە بازنە، هەرکەسێکیش هەندێ قورئانی لەبەر بوایە ئەوەی فێردەکرد کە لەبەری نیە ، ئیتر لەم کۆمەلانە خێزانی برایەتی و بازنەی فێرکردن پێک دەهات.
ئەو ڕێبازە کە پێغەمبەر صڵ اللە علیە وسلم کاری دەکرد لە پەروەردەکردنی شوێن کەوتوانی بریتی بوو لە قورئانی پیرۆز، پءغيمبەری خواش صڵ اللە علیە وسلم هاوەلانی خۆی بەشێوەیەکی گژگیر پەروەردە دەکرد، لە بیرو باوەرو عیبادەتو ڕەوشتو هەستی پارێزگاری و هتد....
بۆیە دەبینین لە قورئانی پیرۆزدا هەندێ ئایەت باس لەهەستی هیمنی دەکەن، چونکە ئەوە پێویست بوو دروست بوایە لای هەمو کەسەکان، بەتایبەت لای ئەوانەی لەڕیزی پێشەوە ، کە بەرگری دەکەن لە ئیسلام هەوڵدەدەن بۆ چەسپاندنی، بۆیە دەبینین ئەوانەی سەرەتا ئیسلامیان پێک هێنا لە مککە، هەر لە ئەوەنەوە بڵاوەی کردو گەیشتە دروستکردنی دەوڵەت.
بێگومان مسوڵمانان زانیاریان کۆکردۆتەوە دەربارەی ئەو کەسانەی ویستویانە بانگیان بکەن بۆ ئیسلام ، سەرکردەکانیش سەرپەرشتی ئەوەیان کردوە، بۆ پێغەمبەر صڵ اللە عڵیە وسلم دەزگایەکی پاراستنی بەرزی پێك ‌ێنا ، کەهەڵدەستا بەسەرپەرشتیکردنە سەر پەیوەندی ڕێخراو لونێوان سەرکردایەتیو بنچینەدا، بۆدابینکردنی بنەمانی نهێنی پاراستن.
ژیان نامامەی پێغەمبەر صل اللە علتیە وسلم زۆر دەولەمەندە لەو واتایانەی دەیان بەخشێت، هەر لە پەروەردەکردنی کمەسەکانەوە تاکو دامەزراندنی دەوڵەت، لەسەردەمی خؤشماندا پێویستی زۆر بوە بۆ بزوتنەوەی ئیسلامی و دەولەتی مسوڵمان بۆدروستكڕدنی دەزگای پێشکەوتو بۆ پاراستن، بۆئەوەی ئیسلامو مسوڵمانان بپارێزن لە دوژمنە جولەکەو گاورە بێباوەڕەکان، هەروەها کاربکەن بۆ پاریزگاری لەڕیزی مسوڵمانان لە ناو خۆوەوە ، کەس نەتوانێت خۆت بخاتە نێوانیانەوە لە دوژمنانیان، هەروەها کار بکات بۆ دەستنیشانکردنی کاری نەیارەکان، بۆئەوەی سەرکردایەتی سود لەو زانیاریانە وەربگرێت ، کە بۆی دێت لەو دەزگایانە ، پێویستیشە ئەو جۆرە دەزگایانە دابمەزرێت لەسەر بنچینەوی قورئانی پیرۆزو سونەتی پێغەمبەر صڵ اللە عڵیە وسلم، ڕيوشتی پیاوانێشی چڵەپۆپەبێت لەئاکارو خەسڵەتی پیاوانی پاراستن لە ئیسلامدا.
بایخدانی مسوڵمان بەم لایەنە دەیان پارێزێت لە دوژمنایەتی کتوپڕ، ئەگەر تۆ دۆ دەژمنت ناسی خۆتت ناسی، ئیتر پێویست ناکات بترسی لەئاکامی سەد جەنگ، ئەگەر خۆت بناسیو دوژمنەکەت نەناسی ئەوا لەهەمو جەنگێک شکست دەخۆی.
ئەگەر خۆت بناسیودوژمنەکەت نەناسی ئەوا لە هە،مقو جەنگێکدا شکست دەخۆی، پێغەمبەری خوا صڵ اللە علیە وسلم بۆخۆی هەڵدەستا بەسەرپەرشتی پەروەردەی هاوەڵەکانی لەچەندین لایەنەوە، دابەشیشی دەکرد بەشێوەی خێزانو پۆل، بۆنمونە فاطیمەی کچێ خطابو سعیدی کوڕێ زیەیدی مێردی ، کە ئامۆزای عمـری کوڕی خطابە لەیەک پۆلدا بون، لەگەڵ نوعەیمی کوڕێ عبداللە نحامی عدوی، مامۆستاکەشیان خطابی کوڕی ئەرەت بوو، قورئان خوێندنێشیان بریتینەبو لە چاک خوێندنەوەو دەرکردنی پیتەکانی لەجێگای خۆیانەوە، یان زۆر خوێندنەوەو پەلەکردن بەتەنها بەڵكو لەخەمئ لێكۆڵینەوەو تێگەیشتنیدا بوون، هەروەها زانینی فەرمانو نهێنیەکانو کار پێكردنیان بوو.
پێغەمبەری خوا صڵ اللە عڵیە وسلم، زۆر بایەخی دەدا بە پلان دانانی ورد، هەژماریشی دەکرد بۆ هەمو هەنگاوێک، ئەوەشێ بەباشێ دەزانی ، کە ڕؤژێ دێت بانگەواز ئاشکرا بكرێتوئەوە قۆناغێکی سەخت دەبێت، بۆیە پێویستی زۆر هەبوو بەچاوپێکەوتنی پێغەمبەر صڵ اللە عڵیە وسلم لەگەڵ هاوەلانیدا، هەروەها پێویستاین بە بارەگایەکیش هەبو بۆ ئەو مەبەستە، چونکە ماڵەکەی خەدیجە بەشێ ئەوژمارەی نەدەکرد لە شوێن کەوتوان، بۆیە پێغەمبەر هەڵسا بە دیاری کردنی ماڵی ئەرقەمی کوڕی کوڕێ ئەبی ئەڕقەم،چونکە بەردەوام یەکبینینی سەرکردایەتیو بنچینە ، باشترین هۆکارە بۆ پەروەردەی کردەیو بیردۆزەی ودرەستکردنی کەسایەتی سەرکردەی بۆ بانگەواز.
بەڵگەش لەسەر ئەوە کە پێغەمبەر شوێن کەوتوانی ئامادە دەکردبۆسازدانی دەوڵەتو هەڵگرتنی بانگەواز، پەرۆشی زۆری لەسەر ڕێکخستنی نهێنی ورد بوو، خۆئەگەرمەسەلە بانگەوازێکی ئاسای بوایە پێویستی نەدەبو بە ئەوە ڕێک خستنە.
دیسان ئەگەر مەسەلەکە تەنها گەیاندن بوایە ئەوا کەعبە چاکترین جێگابوو، بەلام مەسەلەکە وانەبوو، بۆیە نیاز هەبوو بەڕێکخستنی نهێنی، لەجێگایەک لەگەڵ هاوەڵان یەکبگرن ، کەهەمیویان بەشێوەیەکی نهێنی ئامادەبوون.


٢-ماڵێ ئەرقەمی کوڕێ ئەبی ئەرقەم (بارەگای سەرکردایەتی):
کتێبەکانی سیرە ڕوونی دەکەنەوە کە ڕاگرتنی ماڵی ئەرقەم وەکو سەرکردایەتی دوای ئەو ڕوبەرووبونەوەیە بوو کە سعدتیایدا دەرکەوت، ئیبنواسحاق دەلێ: هەوەلانی پێغەمبەر صڵ اللە علیە وسلم گەر نوێژیان بکردبایە دەچونە ڕێگوزاری شاخەکان لە مککە، جارێکیان سعدی کوڕێ ابی وقاص لەگەڵ چەند کەسێك لە هاوەلانی پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم نوێژیان دەکرد، لەوکاتەدا چەند کەسێک لە مەشریکەکان ئەوانیان بینی،  ئیتر نکوڵیان لێکردو کارەکەیان بەشتێکی خراپ زانی، جا لەوڕؤژەدە سعد بەپارچە ئێسقانێکی حوشتر لەیەکێ لەو بتپەرستانەی داو بریندار کرد، ئەوە یەکەم خوێن بوو لەپێناو خوای گەورەدا ڕژێنرا.


السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي:ص/١٤٧-١٥١

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه