بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەشاری مەککە
 هۆی شەڕنەکردن لە مککەو، گرنگیدانی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بە بنیاتنانی ناو خۆی.
11/12/2019
بینین: 2757

مسوڵمانان حەزیان دەکرد بەرگری لەخۆیان بکەن ، واشدەردەکەوێت کە هەڵوێستی ئاشتی خوازانە هەندێکیانی توڕە دەکرد بە تایبەت گەنجەکان ، عبدالرحمن کوڕی عوفو هاوڕێکانی لە مککە هاتنە لای پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم و وتیان: ئەی پێغەمبەری خوا ئێمە لە کاتی بتپەرستیدا سەر بەرز بووین ، کاتێک باوەڕمان هێنا هەست  بە سەر کزی دەکەین ، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم  فەرمووی: ( ‌اني امرت بالعفو فلا تقاتلوا القوم) واتە: من فەرمانم بە لێخۆشبوون پێکراوە بۆیە شەڕیان لەگەڵ مەکەن ، لەم بارەوە مامۆستا سید قوتب ڕحمتی بخوای لێبێت دەفەرموێت: ئەو دەرەنجامەی لەم بارەوە پێێ دەگەین ناتوانین دڵنیا بین لێی چونکە ناتوانین لە خۆمانەوە قسە بکەین و هۆکارو پاڵنەر دەست نیشان بکەین.
چونکە ئەرکی مسوڵمان بەرامبەر هەر داولێکردنێک ، یان حوکمێکی شرعی ، خۆ بەدەستدانەوەی ڕەهایە، خوای گەورە خۆی زاناو ئاگادارە، بەڵکو ئێمە کۆشش دەکەین کە هۆیەکان بزانین ، ئەوە تەنها ئەگەرێکە ، ئەگینا راستیەکەی تەنها خوای گەورە دەیزانێ و ئێمەی لێ ئاگادار نەکردۆتەوە،بەلام ئەمە بەکورتی هەندێکە لەو هۆو باعیسانە کە پێی گەیشتوین:
١-لەوانەیە وازهێنان لەشەڕ لە مککە ، لەبەر ئەوەبێت کە قۆناغی مککە تەرخان کراوە بۆ پەروەردەکردن و ئامادەکاری ،بۆ دەوروبەرو بەرودۆخو ئامانجی پەروەردەی دیاریکراو ، بۆنموونە: پەروەردەکردنی مسوڵمان لەسەر خۆراگری و ئارامگرتن بەرامبەر هەندێ ستەم و ناخۆشی کە تانەیبینن نازانن چۆنە ، هەروەها بۆئەوەی ڕزگاریان بێت لە کەسایەتی خۆیان ، بەیەکەم کارتێکەر هەڵنەچنو بەیەکەم وروژاندن نە وروژێن، ئا لێرەشەوە میان ڕەوی دروست دەبێت لە سروشتی و لە جولەیداو، شوێنکەوتەی ڕێنماییەکانی کۆمەڵگای نوێ دەبێت، بە فەرمانەکانی سەرکردایەتی تازە، واتە هیچ هەڵسو کەوتێک ناکات بە فەرمان نەبیت با چەندەش پێچەوانەی خوو کەسایەتی خۆی بن.
٢-لەوانەشە لەبەر ئەوەبێت کە بانگەوازی ئاشتی خوازانە کاریگەرترو باشتر ڕۆڵی خۆی دەبینێ لە کۆمەڵگەیەکی وەکو قوڕيش دا، کە سیمای خۆ بەزلزانینو زلی پێوە دیار بوو، کە لەوانەیە لە کاتی شەڕدا لەگەڵیدا ملهوڕی زیاتربکردایە و شەڕو تۆڵە سەندنەوە بەرپا بوایە، وەکو شەڕەکانی بە سوسو داحیس و غەبرا، ئەوکاتیش ئیسلام دەبوە بانگەوازێکی تۆڵە سەندن، بیرۆکەی سەرەکی یەکەی تێدا لە بیر دەکرا.
٣-لەوانەشە بە هۆی خۆپاراستن بێت لە شەڕیک کە هەموو ماڵێک لە مالەکانی مککە بگرێتەوە ، چونکە دەسەلاتێکی ڕێکخراو نەبوو بۆ ئەشکەنجەدانی مسوڵمانان، ڕیگە پیدانی جەنگیش ئەوەی دەگرتەوە کە شەڕ لە هەموو ماڵێکدا بەرپا ببێت، ئەوسش دەوترا ئەوەیە ئیسلام !! ،بەڵکو ئەوە وترا تەنانەت لەو کاتەش کە ئیسلام شەڕیشی نەدەکرد، چونکە پڕوپاگەندەی قوڕەیش لە کاتی بۆنە ئایینە کاندا ئەوە بوو کە محمد جیاوازی دەخاتە نێوان باوک و کوڕ و جێاوازی دەخاتە نێوان عەشیرەتەکەی ، ئەی چۆن دەبوو کە فەرمانی بکردایە کوڕ باوکی خۆی بکوژێو خزمەتکار سەرگەورەی خۆی بکوژێت.
٤-لەوانەشە لەبەر ئەوەبێت کە خوای گەورە زانیویەتی زۆرێک لەوانەی ئەمڕۆ ئەشکەنجەی مسوڵمانان دەدەنو هەوڵدەدەن لە ئاینەکەیان لایان بدەن ، هەر ئەوان سبەی دەبنە سەر بازی دڵسۆزی ئیسلام ،بەڵکو دەبنە سەرکردەکانی وەکو عمری کوڕی خطاب.
٥-لەلایەکی تریشەوە ئەو جوامێری و مەردایەتیەی لە نێو عربدا هەبوو ڕادەپەڕی لە پێناو ستەم لێکراواندا، بەتایبەتی ئەگەر ئەو ستەمە لە کەسێکی ناودارو بەخشندە بکرایە، بۆ نموونە ئبنو دغونە ڕازی نەبوو کە واز لە ابو بکر بهێنێت کە پێاوێکی بەخشندەبوو کە کۆچ بکات و لە مککە دەر بچێت،لە وکارەدا سەر شۆڕییەکەی دەبینی لەسەر عرەبەکان، پێشنیاریشی کردە سەری کە داڵدەی بداتو پارێزگاری لێبکات، دواین ئەو دیاردانەش پوچەڵکردنەوەی ڕێکەوتننامەی گەمازرۆ دانەکە بوو بۆ بەنی هاشم لە دۆڵی ابو تاڵب.
٦-ئەگەریشی هەیە کە بەهۆی کەمی ژمارەی مسوڵمانانەوە بوبیت لەو سەردەمە و گەمارۆدانیان لە مککە چونکە بانگەوازەکە هێشتا نەگەیشتبۆ ئەوپارچانەی تری دورگەی عەرەب، یان گەیشتبوو بەڵام بە شێوەی پچڕ پچڕ،هۆزەکانیش هێشتا بێلایەن بوون کە بەرپا ببو لە نێوان خودی ڕۆڵەکانی قوڕەیشدا، چونکە لەوانەی ئەو شەڕە بە تەواو بوونی کۆمەڵی مسوڵمانان کۆتای بهاتایە با چەند ئەوەندەی خۆشیان لە بتپەرستان بکوشتایە ، ئیسلامیش جارێکی تر هەڵنەدەستایەوە، لە کاتێکدا ئیسلام  بۆ ئەوە هاتبوو ببێتە سیستەمی ژیانو پەێڕەوی دونیاو دواڕۆژ.
٧-هۆیەکی تر ئەوەیە کە پێویستیەکی زۆر نەبو بۆفەرمانکردن بە شەڕو بەرپەرچدانەوەی ئەشکەنجەدان، چونکە مەسەلە سەرەکیەکە بانگەواز بوو کە هاتبوە دی، بونیشی لە بوونی پێغەمبەردا بوو صلی اللە علیە وسلم ئەویش لە ژێر پارێزگار شمشێرەکانی بەنو هاشمدابوو، هەردەستێکیس درێژ بکرایە بۆ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم   سەرەنجامەکەی بڕین بوو،بۆیە کەس جورئەتی ئەوەی نەدەکرد ڕاگرتنی بانگەوازەکەی لێ قەدەغەبکات لە جێگا گشتییەکانی قوڕەێشدا لە کعبەو دەورو بەری یان لەسەر تەپۆلکەی صفا، یان لە دانیشتنە گشتیەکان،کەسیس نەیدەتوانی زیندانی بکات یان بیکوژێت، یان قسەیەکی دیاریکراوی بسەپێنێتە سەر.
______________________________________
السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي.ص:٢٤٥-٢٤٨

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه