بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەشاری مەککە
 ئەو ئازارو ئەشکەنجانەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم توشی بوون.
29/11/2019
بینین: 1851

‎بتپەرستان ماندوو نەدەبوون لە ئازاردانی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هەر لەو ڕۆژەوە کە بانگەوازەکەی ئاشكرا کرد تا ئەو کاتەی خوای گەورە سەری خستن بەسەریاندا، ئایەتێکی زۆرێس ئامژە دەکەن بۆ ئەندازەی ئەو ئازارانەی بەرپێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەکەوێت لێێان و فەرمانیشی دەکرد بە ئارامگرتن وهۆکارەکانی پێ پێشان دەداو داوای دەکرد کە خەم نەخوات و نمونەی پێغەمبەرانی پێش خۆی بۆ باس دەکرد وەکو فەرموودەی خوای گەورە(     فَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تُطِعْ مِنْهُمْ آثِمًا أَوْ كَفُورًا ) الانسان:٢٤ ،(   وَلَا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَلَا تَكُن فِي ضَيْقٍ مِّمَّا يَمْكُرُونَ ) النمل:٧٠، (   مَّا يُقَالُ لَكَ إِلَّا مَا قَدْ قِيلَ لِلرُّسُلِ مِن قَبْلِكَ إِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغْفِرَةٍ وَذُو عِقَابٍ أَلِيمٍ ) فصلت:٤٣.
‎ئەمەش چەند نموونەیەکە لەو ئازارانەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تووشێ دەبوو:
‎١-ئەبوو جەهل دەڵیت؛ ئایە محمد ڕووخساری خۆی خۆڵاوی دەکات؟ واتە: ئێوە دەیبینن کڕنووش ببات وتیان: بەڵێ، وتی: سوێند بەلاتو عوزا ئەگەر ببینم بەپێم گەردەنی دەشێلم ،یاخود خۆڵ دەکەم بە دەموو چاویەوە،وتی: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم  هاتوو دەستی کرد بە نوێژکردن ، بەڵام لە ناکاو ئەبو جەهل گەرایەوە دواوە، بە دەستی بەرگری لەخۆی دەکرد وتیان ئەوە چیتە؟ ووتی: لەنێوان و منو ئەودا کەندڕێل لە ئاگر هەیە، هەروەها باڵ دەبینم... پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت(لو دنا مني لاختطفتە الملائکة عضواعضوا) واتە؛ ئەگەر لەمن نزیکبوایەتەوە فریشتەکان پارچە پارچەیان دەکرد.
‎لەفەرمودەیەکی ابنو عباسیشدا هاتوە فەرمویەتی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم نوێژی دەکرد کاتێک ئەبوجەهل هات وتی: من ئەمەم لێ قەدەغە نەکردوە نەموت جارێکی تر نوێژ نەکەی؟ ئینجا هەندێك قسەی بە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم گوتو وتی : تۆ چاک دەزانی کە کەس بەقەد من کەسوکاری نیە ، ئیتر خوای گەورەش ئەم ئایەتەی دابەزان(   فَلْيَدْعُ نَادِيَهُ (١٧
‎سَنَدْعُ الزَّبَانِيَةَ (٨) العلق:١٧-١٨. ابنوعباس دەفەرموێت سوێند بەخوا ئەگەر بانگی کەسانی خۆی بکردبایە زەبانیەکانی دۆزوخ دەیان برد.
‎٢-لە ابنو مسعودەوە ڕەضای خوای لێبێت لەکاتێکدا کە پێغيمبەر صلی اللە علیە وسلم نوێژی دەکرد لەلای کەعبە،کۆمەڵێک لە قوڕەییشیش دانیشتبوون یەکێکیان وتی: ئایا تەماشای ئەو ڕێبازە دەکەن ؟کامەتان دەچێت ڕەخۆڵەی وشتری فڵآن مەڕ نهێنێت کە سەریان بڕیوە و چآوەڕێ بکات تاکو دەچێتە سوجدەو بیکاتە نێو هەردوو شانیدا ئیتر بەدبەخت ترینیان هەستا بەو کارە ڕێخۆڵەی ناوسکەکەی کردە نێو شانی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم لەکاتی سوجدە بردنیدا، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم سەری بەرز نەکردەوە ئەوانیش دەستیان کرد بە قاقای پێکەنین تاکو خەریک بوو بەسەریەکدا بکەون، ئینجا کەسێك چوو فاریمەی کچی ئاگادار کردەوەو ئەویش بەڕاکردن هات پیسیەکەی لەسەرشانی پیرۆزی باکی لابرد، ئینجا دەستی کرد بە قسە وتن پێیان ،کاتێک پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم  فەرمووی:( اللهم علیک بقریش،الهم.....).
‎واتا: خوایە قوڕەیش لەناو ببەی –سێ جار- ئینجا دواعای لێیان کرد بەناو، خوایە ءمری کوری هیشام لەناو ببەی، خوایە عوتەبی کوریە ڕيبیعە لەناو ببەی ،خوایە ولیدی کوڕی عوتبەو ئومەییەی کوڕی خەلەفو حوقبەی کوڕی معید لەناو ببەی، ابنو مسعود دەڵێت:سوێةد بەخوا هەموو ئەوانەم بینی لە ڕؤژی بەدردا بە کوژراوی، دوای ڕآکێشران بۆ ناو بیرە کۆنەژەی بەدروو پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (واتنع اصحاب القلیب لعنه) واتە: ئەوانەی خرانە قولەیبی بەدرەوە لەعنەتیان بەدوادا ڕۆیشت.
‎ڕیوایەتە ڕاستەکانی تر دەریان خستوە کە ئەو کەسەی ڕێخۆلە و ناوسکەکەی فڕێدایە سەرشانی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم عقبەی کوڕێ ابی موعید بوو، ئەوکەسەش کە هانی دا ابو جهل بوو، هەروەها بێباوەڕەکان دووعای پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کاریگەری هەبوو لەسەریانوو ترسان ، چونکە پێیان وابوو پاڕانەوە لە کەعبەدا وەردەگیرێت.
‎٣-کۆبوونەوەی خەڵکی قوڕەیشوو لێدانیان بۆ پێغمەبەر صلی اللە علیە وسلم : 
‎سەرانی قوڕيیش جارێکیان لەپاڵ کەعبەوە لە حیجردا کۆبوونەوەو باسی پێغەمبەریان کرد ووتیان: هەرگیز خۆمانمان نەبینیوە ئەوەندە بە ئارام بین ئەوەندەی کە بەرامبەر ئەو پیاوە ئارامین، بەبێ ئەقڵمان دادەنێو جنێو بە خواکانمان دەدات ، بەڕاستی ئێمە لەسەر کارێکی زۆر گەورە ئارامی لەسەر دەگرین، ئەوان خەریکی ئەو قسانەبوون پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هات ، ئیتر هەموویان پێکەوە بۆی چوون و گەمارۆیاندا و وتیان: تۆی کە ڕەخنە لە  خواکانمان و ئاینەکەمان دەگری ؟ فەرمووی: بەڵێ منم وادەڵێم .ئینجا یەکێکیان هاتوو کردی بە یەقەیدا، لەوکاتەدا ابوبکر پێش پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ی لێگرتن و فەرمووی : ئایە کەسێک دەکوژن کە دەڵێ (اللە ) خوامە؟.
‎٤-ابو لهب کە مامی پێغەمبەر بوو صلی اللە علیە وسلم سەرسەخترین دوژمنەکانیشی بوو، هەروەها وممو جمیلی خیزانیشێ  سەرسەختێکی پێغەمبەر بوو صلی اللە علیە وسلم ، هەوڵیدا نێوان پێگەمبەروو خوا و خەڵکی تێک بدات و دڕکی لە ڕێگایدا دادەنا، پیسیشی لەبەردەرگا دەڕشت ، بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: (   

تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ (١ )


مَا أَغْنَىٰ عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ ( ٢ ) 

سَيَصْلَىٰ نَارًا ذَاتَ لَهَبٍ ( ٣ ) 

وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ ( ٤ ) 

‎فِي جِيدِهَا حَبْلٌ مِّن مَّسَدٍ ( ٥) المسد:١-٥.
‎کاتێک ئومو جمیل زانی ئەو ئایەتانە دابەزیوون لە سەر خۆیو مێردەکەی ، هاتە لای پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لەپاڵ کەعبەدا لەگەڵ ابوبکر دانیشتبوو بەردێکیشی بەدەستەوەبوو وتی: ئەی ابوبکر کوا هاوڕیکەت؟ بیسرومە قسەی پێکردووم سوێند بەخوا بیبینم بەم بەردە لە ناو دەمی دەدەم! ئینا ڕؤیشت ابوبکر وتی: ئەی پێغەمبەری خوا ئایە تۆی نەبینی ؟ فەرمووی:(( لقد اخذ اللە ببصریها عني)) واتا: خوای گەورە چاوی بەلایە
‎کی تردا برد منی نەبینی ، اموجمیل دەربارەی پێغمەبەر صلی اللە علیە وسلم  دەیووت: زەمکراوێکە پێی رازی نابین ئاینەکەشیمان ناوێت ، فەرمانیشی پێناکەین ، پێغەمبەریش صلی اللە علیە وسلم پێخۆشحاڵ دەبوو، چونکە بتپەرستەکان جنێویان بە (مذمم) دەدات، دەیفەرموو: (( ئایە سەیرتان لەوەنایە خوا چۆن جنێو نەفرینی  قوڕەیشیم لێدوور دەخاتەوە ، جنێو بە (مذمم) دەدەن و من ( محمدم).
‎ابولهب تەنانەت شوێن پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەکەوێت لە کۆڕو بازاڕەکاندا ولەکاتی حەجدا بە درۆی دەخستەوە.
‎ئەمانە هەندێک بوون لە نموونەی ئەو ئازارانەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم چەشتی لە بتپەرستەکان ، کە کۆتایشیان بە هەوڵدانی کوشتنی پێکهێنا لە کۆتای قۆناغی مککەدا، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم باسی ئەو ڕۆژگارانەی دەکردوو دەیفەرموو: (( لقد اخفت اللە عزوخل وما یخاف احد، ولقد اوذیت فی اللە وما یؤذی احد...) واتە: دەیانترساندم لە کاتێکدا کەس نەدەترسێندرا، ئازار دەدرام وکەسی تر ئازار نەدەدرا، جاری وا بوو سێ ڕۆژم بەسەردا تێپەڕی بەشەووڕۆژەوەو من و بیلال هیچمان نەبوو بیخۆین شتێک نەبێت ژێر باڵێ  بیلال دەیشاردەوە.
‎سەرەڕای مەزنی پلەو پایە و ڕیزی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ، توشی بەڵای زۆر و چەرمەسەری بێ ئەندازە بوویەوە، هەرلەیەکەم  ڕۆژەوە کە بانگەوازی تێدا ئاشکرا کرد، لە گەوج و گەمژەکانی قوڕەیش ڕووبەڕوی ئازارو ئەشکەنجەی زۆر دەبۆوە، کە بەلای کۆڕێکیاندا تێپەردەبوو لەمککە گاڵتەیان پێدەکردوو، قەلەوە دەیان ووت: ئەوە کوری ابو کەبشەیە، لەئاسمانەوە قسەی لەگەڵ دخەکرێت ، کەسی واش بوو لەوانە بەلای پێغەمبەری صلی اللە علیە وسلم دا تێدەپەڕیو دەیان ووت ئەمڕۆ لە ئاسمانەوە قسەیان لەگەڵت نەکرد؟!.
‎تەکەش هەر ئەوەندە نەبوو کە گاڵتەجاڕی بە پێغەمبەر بکرێت صلی اللە علیە وسلم یان ئازای دەروونی بدەن، بەڵکو ئەشکەنجەی جەستەیشیان دەدا،بەڵکو بەدڕەوشتیان گەیشتە ئەوەی کە ئومەییەی کوڕی خەلەف تف بکاتە ناو چاوانی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ، تەنانەت لە پاش کۆچکردنی پێغەمبەری صلی اللە علیە وسلم بۆ مەدینە بەڵاو ئازار لەسەر پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هەر کۆتای پێنەهات ، بەڵام ڕەوتێکی تازەی وەرگرت ، بەسەرهەڵدانی چەند دوژمنێکی نوێ لە مونافیقان و جولەکەو فارس و ڕۆمەکان و هاو پەیمانەکانیان ، ئەگەر ئازاردانی پێشترلە مککە جنێو گاڵتە پێکردن بوو یان ئابڵۆقەو لێدان بوو،ئەمڕۆ ببوە ڕوبەرو بونەوەی سەربازی سەخت ، هێرش و پاشەکشەی تێدایە ،لێدانی شمشێر و ڕمی تێدایە ، بەڵام ئەمجارە لەماڵ و گیاندا بوو وەکو یەک ، ماوەی پەیامی پێغەمبەر زنجیرەیەک بوو لە چەرمەسەری و تاقیکردنەوە ، هەرگیز بێتاقەتی و سستی ڕوی تێنەدەکرد  لەڕێگای خودا، بەڵکو ئارامی گرت و داوای پاداشتی خوای دەکرد تا ئەو کاتە گەیشتە لای خوا خۆی .
‎هەر لەبەر ئەوانەی کە باسکرا شایستەی( المقام المحمود والمنزلة الرفیعة) بوولەلای خوا خۆی، هەروەها بۆ ئەوەی ببێتە پێشەنگێکیش بۆ بانگخوازان وچاکسازان، چونکە ئەگەر پێغەمبەرتی خوا صلی اللە علیە وسلم دەست درێژی کرواتەسەر ئەوا هیچ کەسێک نیە لەسەروی بەڵاو تاقیکردنەوە بێت، لە ابو سعیدی خوذریەوە ڕەزای خوای لێبێت دەفەرموێت: وتم: ئەی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم کێ لە هەموو کەس بەڵای گەورەترە فەرمموی: پێغەمبەران ، ئەوانەش کە زیاترو زیاتر لە ئەوان بچن ، پیاو بەپێی پتەوی باوەڕەکەی تاقی دەکرێتەوە ، ئەگەر لە باوەڕەکەیدا تووند بێت بەڵایەکەی سەختر دەبێت ، ئەگەر باوەڕەکەی لاوازبێت ئەوا بەپێی ئەو تاقی دەکرێتەوە ، تەنانەت ئەوەندە توشی بەڵا دەبێت تاکو لەسەر زەوی ڕێدەکات و هێچ گوناهێکی نامێنێت.
_________________________
السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي. ص/٢١٩-٢٢٤

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه