بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەشاری مەککە
 | بەیعەتی عـەقەبەی یەکەم و دووەم |
01/10/2019
بینین: 2524

پێغەمبەری خوا ﷺ لە عەقبە لە کاتی حەج هەندێك کەسی بینی لە پشتیوانان ، هەموویان لە هۆزی خەزرەج بوون ، لەوانەش باوکی ئومامە اعد کوڕی زرارە کوڕی عدس ، عوف کوڕی حارثی کوڕی رفاعە ، قطبەی کوڕی عامر ، وعقبەی کوڕی عامر ، وجابری کوڕی عبدالله ، پێغەمبەری خوابانگی کردن داوای لێ کردن ئیمان بێنن و مسوڵمان ببن ، هەموویان مسوڵمان بوون ، دەست پێش خەریان کرد بۆ خێر و چاکە ، دوای ئەوە گەڕانەوە مەدینە ، بانگەوازی خەڵکیان دەکرد بۆ ئەوەی ئیمان بێنن ، ئیسلام بڵاو بۆوە ، هیچ ماڵێك نامەوە لە مەدینە ئیلا کەسێك تێیدا مسوڵمان بوو ، بۆ ساڵی داهاتوو ، دوانزە کەس لەوان هاتن ، ٦ کەسیان باشترین گەورترین بەرێزترین خەڵکیان بوون ، معاذ کوڕی حارث برای عوف ، و ذکوان کوڕی عبد قیس خلدە ، ذکوان لە مەکە نیشتە جێ بوو تا ئەو کاتەی کۆچ کرا بۆ مەدینە ، دەڵێن لە کۆچ بووانی پشتیوانان ، عبادە ، کوڕی صامت ، ابو عبدالرحمن يزيد ، لەوان دە کەس لە هۆزی خەزرەج بوون دووانی تریش لە هۆزی ئەوس ، بەیعەتیان دا بە پێغەمبەری خوا ﷺ ، هێشتا جیهاد و قیتال واجب نەبوو بوو ، ئەو کاتەی گەڕانەوە بۆ شاری مەدینە ، پێغەمبەری خوا ﷺ عمر کوڕی مەکتوم و مصعب ـی کوڕی عومیری  لەگەڵیان نارد بۆ ئەوەی فێرە قورئانیان بکات ، وە بانگەوازی بکەن بۆ لای خوا . 
مصعب کوڕی عومیر لەشاری مەدینە ، خەڵکێکی زۆر لەسەر دەستی مسوڵمان بوون ، لەوانەش ، ئوسید کوڕی حضیرو سعد کوڕی معاذ ، لەسەر دەستی مصعب کوڕی عومیر بەنی عبد الأشهل هەمووان مسوڵمان بوون بە پیاو و ئافرەتەکانیان ، تەنیا عمر کوڕی ثابت نەبێت ، ئەویش مسوڵمان نەبوو تا ڕۆژی جەنگی ئوحد  ئەو کاتە مسوڵمان بوو ، شەڕی کرد و جیهادی کرد و کوژرا لەشەرەکە بێ ئەوەی یەك سوجدەش بۆ خوای گەورە ببات ، پێغەمبەری خواش ﷺسەبارەت بە ئەو ووتی : کردەوەیی کەمی کرد و ئەجرێکی گەورەی وەرگرت .
ئیسلام بڵاوبۆوە لە مەدینە مسوڵمان زۆر بوون ، دواتر مصعب گەڕاوە بۆ مەککە ، خەڵکێکی زۆر لە موشریکەکان دوای ئەوە مسوڵمان بوونی خۆیان ڕاگەیاند .
ئـەو کاتەی شەوی عەقەبە بوو ، لە سێ یەك ـی شەو حەفتا پیاو و دوو ئافرەت موبایەعەی پێغەمبەری خوایان ﷺ کرد لەبەر ترسان لە هۆزەکەیان لە مەککە ، یەکەم کەس موبایەعەی کرد کە دەستی پاكیان هێنا پێشەوە ، براء کوڕی معرور بوو ، پێغەمبەری خوا ﷺ لەو شەوە دوانزە کەسی دەست نیشان کرد ، ۹ یان لە خەزرەج وە لە هۆزی ئەوس ـیس سێ کەس بوون ، پێغەمبەری خوا ﷺ ، وە لە ئافرەتەکانیش ام عمارە کچی کعب کوڕی عمر ئەوەی موسلیمەی کذاب کوڕەکەی کوشت ، و اسماء کچی عمر عدی .
دوای ئەوە پێغەمبەری خوا ﷺ ڕێگەی پێ دان کۆچ بکەن بۆ مەدینە خەڵکیش دەست پێشخەریان کرد.
__________________________________________
| سه‌رچاوه‌ : الفصول فی سیرة الرسول ﷺ - ابن كثیر ص ١٠٩-١١٣ | بتصرف .
وه‌رگێرانی به‌ ده‌ستكاریه‌وه‌ : شوێنه‌وار كوردی
١\صفر\١٤٤١هـ

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه