 باسی دووەم : بانگەوازی نھێنی.
یەکەم: فەرمانی خوای بەگەیاندنی پەیام.
پێغەمبەر تەواو دڵنیابوو لەوەی کەبۆتە پێغەمبەر بۆ خوای بەبەزەیو بەخشندە، جبریلیش بۆجاری دووەم ھاتەوە لای، خوای گەورەش ئەم ئایەتانەی دابەزاند:( بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ. يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ (1) قُمْ فَأَنْذِرْ (2) وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ (3) وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ ) المدثر:١-٤) ئەم ئایەتە ئاگادار کردنەوەبو بۆ پێغەمبەر صل اللە علیەوسلم کە ڕابردوو تەواو بوو،ئەو ئێستا کارێکی مەزنی لە پێشە، پێویستی بە وریایو قۆڵ ھەڵماڵین و ئاگادار کردنەوە ھەیە، ثێویستە پەیەیامەکە ھەڵبگرێتو خەڵک ڕێنمونی بکات، دل بە وەحی خوا خۆشبکاتو بەھیزبێت لەسەر ناڕەحەتیەکان، چونکە ئەوە سەرچاوەی پەیامەکەی و یارمەتیدەری بانگەوازەکەیەتی.
ئەم ئایەتانە بەیەکەمین فەرمان دادەنرێن بۆ گەیاندنی بانگەوازوو ھەڵسان بە ئەرکەکان، ئەم ئایەتانەش ئاماژەیان تێدابوو بۆ چەند مەسەلەیەک، کە پوختەی بانگەوازی پێغەمبەرو ڕاستیە ئیسلامییەکان و، نەھێشتنی خراپیە لەسەر کۆمەڵو بەددەستھێنانی سودو بەرژەوەندی تێدابوو.
ئەم ئایەتانە وروژاندنێک بوو بۆ پێغەمەبەر صل اللە علیە وسلم بۆ ئەوەی ھەڵسێت بە ھەمو ئەو ئەرکانەی پێی سپێردراوە ، ھەروەھا بۆ ئەوەی ئیتر گوێ نەدات بە تەگەرەو بەربەست، ئەم بانەگە نەرمو نیانانە(يا أيها المدثر) ئەی داپۆشراو، بۆ ئەوەی ببێتە ھۆکارێک بۆ بەرزکردنەوەی ھیمەت ، ماڵئاووی لە خەو حەسانەوە بکات، ئینجا لەدوای ئەوە فرمانی توند بە ھەڵسان (قم) بەتوانایەکی ڕاپەڕیو، ھێزو وزەیەکیش کە ببزوێت ڕوەو بەدیھێنانی ئەرکەکانی گەیاندن، ئەویش کە فەرمانەکە بۆ تەنھا کەسێک ھاتوە لەیەکەمین گوتاری دا دوای ڕاوەستانی وەحی ، ئاگادارییەک بوو، کە ئەمە ئاینە پشت دەبەستێت بە خەباتی دورو درێژوو کۆششی تاڵ، دوای ئەوە ئایەتەکان توندتر بونەوە لە بەھێزکردنی پێغەمبەری صل اللە علیە وسلم و دڵ نەھێزکردنی، بەمەبەستی بەردەوام بون لەسەر ڕێگای ئیسلام گەیاندنی، بۆ ئەوەی گوێ نەدات بە ھیچ کۆسپێک ، کە ڕێی لێدەگرێت، بۆیە خوا پێی فەرموو( وربک فکبر) واتە: واتا ھیچ شیلتکێ بەندەکانت بەلاوە مەزنو ترسناک نەبەێت خوای خۆت نەبێت، ئەوکەسەی کە تۆی لە ئەستۆ گرتوە پێش ئەوەی لەدایک ببین ، پەروەردەشی کردوە بەچاکەو فەزڵی خۆی، تا ئەوکاتەی تۆی کرد بە پێغەمبەرو ڕەوانە کراو، پاش ئەوەی کە ئامادەی کرد بۆ ھەڵگرتنی ئەوبارە(وربک فکبر) ھەمو مەزن ڕاگرتنێک مافی خوایو، کەسیشی لەگەڵی ھاوبەش نیە.
دوای ئەوە دەفەرموێک ( وثیابک فطھر) وەکو چۆن بە پێغەمبەر صل اللە علیەوسلم وترابێت، تۆ سەرەڕای پاراویت ، خۆ پاراو کردنەوەت بە فیترەتت، بەوەی کە خوای گەورە تیایدا دروستکردوە لە ڕەشتی جوان و ئەو ئاکارانەی کە بەتایبەت پێی داوی بۆ ئەم ڕۆژە، سەرەڕای ھەموو ئەوەش ھەر داوای لێکردوی دەرونی خۆت پاراو بکەیتەوە، بۆ ئەوەی ھێندەی تر پاراو تر ببێتەوە، لەژیانی ڕۆژانەتدا لەگەڵ خەڵکیدا، تۆ ئەمڕۆ پێغەمبەری خوای بۆ ھەمو جیھان، تەواوبونی پەیامیش لەتەواوبونی ئاکاری کۆمەڵایەتیدایە لەڕوی ئارامیو لەسەرەخۆیو لێبوردەیو چاکە کردنو لێبڕاوی ، لەگەڵ گەیاندنی بانگەواز بۆلای خوا، ھیچ ئازارێکیش ساردت نەکاتەوە، ھیچ بەڵایەکی سەختیش کۆڵت پێنەدات لە ڕۆیشتنت بەرەو ئامانجت.
دوای ئەوە خوای گەورە دەفەرموێت (والرجز فاھجر) وەک چۆن پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم بڵێت: با مەبەستت لەوەی وازت لێھێناوە فیترەتو سروشت بێت، با تۆ پێشەنگ بیت بۆ ئومەتەکەت، ناو نیشانێکیش بیت بۆ پاکبوونەوایان لەڕێگای پەیامەکەت.
دووەم : دەستپێکردنی بانگەوازی نھێنی.
دوای دابەزینی ئایەتەکانی سوڕەتی (المدثر) پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم دەستی کرد بە بانگەواز کردن بۆ ئیسلام بە شێوەیەکی نھێنی ، بێگومان لە خێزانو ھاوەڵانو نزیکەکانیەوە دەشتی پێکرد.
١- مسوڵمان بونی خاتو خەدیجە:
یەکەم کەس لە ئافرەتان باوەڕی ھێنا بە پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم خاتوو خەدیجە بوو، بەڵکو یەکەمین کەس لە ئیمانداران بەڕەھای ڕەزای خوای لێبێت.
یەکەم کەس بوو گوێ بیستی وحی بوو لە زاری پێغەمبەرەوە صل اللە علیە وسلم ، یەکەم کەسیش بوو کە قورئانی خوێندەوەو یەکەمین کەسیش بوو فێری نوێژ بوو ، چونکە ماڵەكەی یەكەمین مال بوو قورئانی تێدا خوێندرایەوە، دوای ئەوەی دابەزیە سەر پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم لە ئەشکەوتی حرا.
یەکەمین شت کە خوا فەرزی کرد لەپاش دانپیانانی یەک خواپەرستی ئەنجامدانی نوێژ بوو، ھەندێ ڕیوایەتیش ھاتوە باس لەوەدەکات کە پێغەمبەر صڵ اللە علیە وسلم خەدیجەی خێزانی فێرەی دەستنوێژو نوێژ کردوە، ئەوکاتەی فەڕزکرایە سەر پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم ، جبریل ھاتە لای لەوکاتەی کە لەسەرووی مەککەوەبو لەسەرو دۆڵەکەوە ، ئیتر کانیەک ھەڵقوڵاو، جبریل دەستنوێژی گرت، پێغەمبەریش صل اللە علیە وسلم تەماشای دەکرد، پاشان پێغەمبەریش صل اللە علیە وسلم دەستنوێژی گرت وەک جبریل ، دوای ئەوە جبریل ھەڵسا نوێژی کرد، پێغەمبەریش صل اللە علیە وسلم بە نوێژەکەی ئەو نوێژی کرد، دوای جبریل ڕۆیشت پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم گەڕایەوە دەستنوێژی گرت بۆ ئەوەی خەدیجە فێر بێت دواتر نوێژی کرد بەھەمان مەبەست.
مسولمان بونی علی کوڕی ابو طالب رزای خوای لێبێت.
لەپاش مسوڵمان بونی خاتو خەدیجە علی کوڕی ابوطالب مسوڵمان بوو، ئەوە یەكەمین كەص بوو لە مناڵان کە ئیمانی ھێنا، ئەوکاتە علی تەمەنی دەساڵان بوە، لەسەر پەسەندترتن بۆ چونەکان کەئەوە بۆچونی ابنو اسحاقە، خوای گەورە نیعمەتی خۆی بەسەردا ڕشت کاتێک لەماڵی پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم پەروەردەبو پێش ئیسلام، چونکە پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم لە مامی وەرگرتبو خستبویە لای خۆی ،علی سێیەمین کەس بو کە نوێژی کرد لە پاش پێغەمبەرو لەپاش خەدیجە.
ھەندێک لە زانایانیش باسیان کردوە ،کاتێک کاتی نوێژ دەھات پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم دەر ئەچوو بۆ ڕیگوزاری نێو شاخەکان بۆ نوێژ کردن، لەگەڵ علی بێ ئاگاداری باوکیو مامیو خەڵکەکانی تر، ئێتر لەوێ نوێژیان دەکرد، کە دەبوە ئێوارە دەگەڕانەوە بۆ ئەوماڵە پڕ لە ئیمانو ڕاستیو ئەمەکە.
٣-مسوڵمان بونی زیدی کوڕی حارث رضای خوای لێبێت.
٣-مسوڵمان بونی زیدی کوڕی حارث رضای خوای لێبێت. یەکەمین کەس بوو کە مسوڵمان بوو ، لە مەوالیەکان، واتە: کۆیلە ئازاد کراوەکان، خۆشەویستی پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم بوو ، کردبوشی بە کوڕی خۆی، ناوی زیدی کوڕی حاریسەی کەلبیە، کاتێک کەسوکاری ھاتن بۆ ئەوەی بیکڕن و بیبەنەوە بۆ لای خۆیان، پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم ئەوی سەرپشک کرد لەھەڵبژاردن لەنێوان خۆیو ئەواندا، زید وتی تۆ بۆمن لەجێگای دایک و بابو مامەی، لەوکاتەدا باوکو مامی وتیان: بەڵات لێکەوێت کۆێلایەتی ھەلدەبژێری بەسەر ئازادیتدا، و بەسەر باوکو مامو کەسوکارتدا؟، وتی: بەڵێ من شتیوام لەو پیاوەدا بینیوە بەخوا کەس بەسەر ئەودا ھەڵنابژێرم..
السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي:ص/١٣٦-١٣٩
|